رۆژنامه‌ی (رأی الیوم)ی عه‌ره‌بیی كه نوسه‌ری دیاری عه‌ره‌ب عه‌بدولباری عه‌توان سه‌رنوسه‌ریه‌تی له وتارێكدا هه‌ندێك زانیاریی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و بارزانی و هه‌ندێكی كه‌سی تر كه له عێراق پۆستی باڵایان هه‌یه سه‌رقاڵی پلاندانان بۆ به سوریاكردنی عێراق و پاشان دابه‌شكردنی وڵاته‌كه، وتاره‌كه له لایه‌ن به‌سام ئه‌بو شه‌ریفه‌وه نوسراوه كه راوێژكاری سه‌رۆكی كۆچكردووی فه‌له‌ستین یاسر عه‌ره‌فات بووه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه به "دیكتاتۆری گه‌نده‌ڵ" ناوی بردووه هه‌ڵسورێنه‌ری گفتوگۆكانی ئه‌م پلانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكیی و پلانه‌كه‌شیان له ژێر ناوی (لێدان له پێگه‌كانی ئێران له عێراق) حه‌شارداوه و له‌و رێگه‌یه‌وه ئیسرائیل به هاوكاریی ئه‌مریكا و بارزانی و وڵاتانی كه‌نداو هێرشی موشه‌كی ده‌كاته سه‌ر عێراق، به‌وه‌ش پشێویی و بێسه‌روبه‌ری له عێراق دروست ده‌بێت و وڵاته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێ و رێگه خۆش ده‌بێت بۆ دابه‌شبوونی عێراق بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچوك بچوك.
زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا كردووه و له‌م پلانه ئاگاداری كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی مایك پێنس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌فده سه‌ربازیی و دیپلۆماسیه‌كانی ئه‌مریكای كردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و كاره.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاری رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، ئیسرائیل كوردستان و بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری سوننه‌نشین به‌كارده‌هێنی بۆ لێدان له ئامانجه دیاریكراوه‌كانی له عێراقدا، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا حه‌شدی شه‌عبی و بنكه موشه‌كیه‌كانی ئێران له عێراق ده‌كرێنه ئامانج.
لینكی وتاره‌كه له رۆژنامه‌ى رأی الیوم...
https://www.raialyoum.com/index.php/%d8%a7%d8%b3%d8%b1%d8%a7%d8%a6%d9%8a%d9%84-%d8%b9%d9%84%d9%89-%d9%88%d8%b4%d9%83-%d8%b4%d9%86-%d8%ad%d8%b1%d8%a8-%d8%b9%d9%84%d9%89-%d8%a7%d9%84%d8%b9%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a8%d8%a7%d9%84%d8%aa%d8%b9/?fbclid=IwAR2RXIPTqdUpkxymTwZnzdpCaxf9cEYQFEhfFQHbnsH57srqP-V_4tt8FtU