موچه‌ی مانگانه‌ی 1 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم

فەزیحەیەکی یەک ملیار دۆلاری نەوتى هەرێم ئاشکرا بوو

عه‌بدوڵا حه‌وێز 2019.12.10 04:01 PM
464 جار خوێندراوەتەوە

عه‌بدوڵا حه‌وێز

رۆژنامه‌نووس

- بڕی یەک ملیار دۆلار لە بانکی دەریای ناوەراست لە لوبنان سڕ کراوە بەهۆى ناڕوونی سەرچاوەى ئەم پارەیە. پارەکە لەژێر حیسابی بانکی کەسێکە بەناوى (مورتەزا لاخانی).
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەر (مورتەزا لاخانی)، شکاتی لە بانکەکە کردووە لە دادگایەکی ئەمریکا، دواى ئەوەى داواکەى لە دادگاکانى لوبنان سەرکەوتوو نەبوو (١).
- ئێستا بابزانین مورتەزا لاخانی کێیە و پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم چیە؟
- مورتەزا بزنسمانێکی کەنەدی بەرەگەز پاکستانیە و لە سالانی ٢٠٠٠ کان وەک نوێنەری کۆمپانیا گلینکۆری بەریتانی-سویسری لە بەغدا کاری کردووە (٢)
- دواتر لەرێی ئاشتی هەورامیەوە دەهێنرێتە هەرێم و دەبێتە بەشێک لە کەرتی نەوتی هەرێم. بەهۆى سووکردنی ئەم کۆمپانیایانەى لە نەوتی هەرێم کار دەکەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کاری مورتەزا دۆزینەوەى ئەم کەشتیانە دەبێت کە رازی دەبن بە گواستنەوەى نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکیەوە.

مورتەزا لاخانی ماڵێکی لە هەولێر هەیە و راوێژکارێکی نزیکی ئاشتی هەورامی بووە و دەستی تێکەڵە لەگەڵ بنەماڵەى بارزانی

- مورتەزا لاخانی ماڵێکی لە هەولێر هەیە و راوێژکارێکی نزیکی ئاشتی هەورامی بووە و دەستی تێکەڵە لەگەڵ بنەماڵەى بارزانی لە چەندین بازرگانی تایبەت بە نەوت (٣)
- بەپێی قسەى مورتەزا لاخانی خۆى، موچەى مانگانەى لەلایەن حکومەتی هەرێم یەک ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەهۆى قەیرانی دارایی هەرێم موچەکەى بۆ ٢٥٠ هەزار دۆلار کەم بۆتەوە (٣)، کەچی ئێستا یەک ملیار دۆلار لەژێر حیسابی ئەوە لە لوبنان!

باڵه‌خانه‌ی مێدبانك له‌ به‌ریروت كه‌ 1 ملیار دۆلار پاره‌ی دزراوی نه‌وتی هه‌رێمی تێدا قایم كراوه‌


- بەپێی قسەى سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی لوبنان، ئەم پارەیە هی بنەماڵەى بارزانیە (٤)
- هەر بەپێی قسەى ئەم سەرکردە لوبنانیە، ئەم کەسەى کە سکاڵای لە دژی بانکی دەریای ناوەراست بەرزکردۆتەوە کەسێکە بەناوى (ریمۆند رەحمە).
- (ریمۆند رەحمە) بزنسمانێکی لوبنانیە و وەک مورتەزا لاخانی لەگەڵ سەرکردەکانى هەرێم کار دەکات
- بۆ نموونە لە راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە (ریمۆند رەحمە) سەهمی لە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم هەیە و کۆرەک بە دەیان ملیۆن دۆلاری داوە بە ریمۆند رەحمە (٥).
- ئەمانە و چەندین کەسی تریش هەموویان بەیەکەوە تۆڕێکن و کار بۆ سەرکردەکانى هەرێم دەکەن و زیاتر وەک واجیهەى ئەم پارەیە دەردەکەون کە لە پارەى نەوتی هەرێم براوە.
.
سەرچاوەکان:
١- https://uk.reuters.com/article/uk-lebanon-bankmed-suit/oil-trader-imms-sues-lebanons-bankmed-for-1-billion-court-filing-idUKKBN1Y128W
٢- https://uk.reuters.com/article/uk-iraq-kurdistan-oil/exclusive-how-kurdistan-bypassed-baghdad-and-sold-oil-on-global-markets-idUKKCN0T61HL20151117
٣- https://www.ft.com/content/02a7065a-78cd-11e5-933d-efcdc3c11c89
٤- https://twitter.com/wiamwahhab/status/1200293214927937536
٥- https://mobile.reuters.com/article/amp/idUSL8N1QW3WG?__twitter_impression=true


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ