د.نرمین توفیق
ناوه‌ندی ئه‌وروپيی بۆ ديراساتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌واڵگريی
ناكۆكیه‌كان توند بوون له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له نێوان ڕێكحراوى قاعیده‌ى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریی له لایه‌ك و له نێوان لقێكی ڕێكخراوه‌كه له سوریا به سه‌ركردایه‌تى ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌م ناكۆكیه‌ش ڕه‌نگیدایه‌وه له میانه‌ى گرته‌یه‌كی ده‌نگیدا كه سه‌رۆكی قاعیده ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ده‌ریكرد له 29ی نۆڤه‌مبه‌ری 2017 به‌ناونیشانی " با وه‌ك دیوارێكی پۆڵاییین له دژیان بجه‌نگین"كه تێیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی و تۆمه‌تباریكرد به "په‌یمانشكێن"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ى جۆلانی هه‌ستا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ره‌ى نوسره‌و دامه‌زراندنی" ده‌سته‌ى ڕزگاركردنی شام"(هیئه فتح الشام)كه دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هۆزی سوری چه‌كدار یه‌كیگرت و تێكه‌ڵكرا و ناوى خۆی گۆڕی بۆ "ده‌سته‌ى ئازادكردنی شام"(هیئه تحریر شام)، پاشان جۆلانی هه‌ستا به چه‌ند هه‌نگاوێكی قۆناغبه‌ندی كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى جیابوونه‌وه‌ى ده‌خسته ڕوو له قاعیده به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له پشتیوانانی قاعیده له نێو ده‌سته‌ى ئازادكرنی شام ئه‌وانه‌ى كه ڕه‌تیانكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی بپچڕێنن له‌گه‌ڵ زه‌واهیری.
له 9ی دیسه‌مبه‌رى 2017 رێكخراوی قاعیده ڕایگه‌یاند له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركراو له دامه‌زراوه‌ى "السحاب"ی ڕاگه‌یاندنه‌وه، ده‌ركه‌وتنى قه‌واره‌یه‌كی نوێی قاعیده له سوریا له ژێر ناوى پاسه‌وانانی ئاین " حراس ا‌لدین "و له به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنیدا هاتووه" ئاگاداری گه‌له سته‌م دیده‌كه‌مان و دۆسته‌كانمان له شام ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێكخراوى حراس ا‌لدین ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌سه‌ر ڕێبازی گه‌وره‌مان ئوسامه بن لادن و دانای ئومه‌ته‌كه‌مان شێخ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری و له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌بو محه‌مه‌د مه‌قدیسی له یه‌كتاپه‌رستى و وه‌لائوبه‌رادا (دوو زاراوه‌ن بۆ لایه‌نگیریی و په‌ڕگیریی به‌كارده‌هێنرێت له عه‌قیده‌ی ئیسلامی‌دا) خودا بیان پارێزیت، هه‌روه‌ها ڕێكخراوى حراس ا‌لدین به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تیایدا داوا ده‌كات له گروپه جه‌نگاوه‌ره‌كان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ده‌سته‌ى ئازادكردنی شام و به‌ره‌ى ئازادكردنی سوریا، بۆ ڕاگرتنى جه‌نگ دژی یه‌كدی " و خۆته‌رخانكردن بۆ جه‌نگ دژی ڕژێمی سوریا.
ئه‌م كێشمانكێشه ئه‌و ناكۆكیه ده‌خاته‌ڕوو له سوریا له نێوان گروپ‌و لایه‌نه جیاوازه‌كان قاعیده‌ش هه‌وڵیداوه كه پارێزگاری له شوێن پێی خۆی بكات له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له ئه‌جیندا و ئایدۆلۆژیای گروپه ئیسلامییه‌كاندا، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ململانێ چه‌كداریییه‌وه نییه كه تیایدا روِو ده‌دات كه هاوكاری ئه‌م گروپانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به خێرایی بڵاوببنه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه بۆی ده‌كرێت به مه‌به‌ستى پیرۆزی ناوچه‌ی شام و ڕوودانی جه‌نگی كۆتایی دونیا كه له وێوه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر به‌م مه‌نتیقه توانیویانه زۆرێك له گه‌نجه‌كان فریو بده‌ن ئه‌وانه‌ى كه به مه‌به‌ستى جه‌نگ ڕوویانكردۆته سوریا.
له خواره‌وه‌دا ئه‌و هۆكارانه كه بوون به‌هۆی ناكۆكی دووبه‌ره‌كی له نێوان جۆلانی و زه‌واهیریدا، نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنى ڕێكخراوێكی نوێ كه شوێنكه‌وته‌ى قاعیده‌یه له سوریا‌و بۆچی له‌م كاته‌دا به دیاریكراوى:
یه‌كه‌م: پێشینه‌یه‌كی مێژووی له بری بوونى قاعیده له سوریا
ئه‌بو موسعه‌ب سوری (موسته‌فا بن عه‌بدولقادر ست مه‌ریه‌م) داده‌نرێت به پێشینه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان كردووه به ڕێكخراوى قاعیده‌وه له گه‌وره‌ترین تیۆریسته‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یه، له سه‌ره‌تادا موسته‌فا عه‌بدولقادر په‌یوه‌ندیی كرد به ڕێكخراوى"الگلیعه المقاتله" پێشڕه‌وه جه‌نگاوه‌ره‌كان، كه جه‌نگی دژی ڕژێمی به‌عس ئه‌نجامدا به سه‌ركردایه‌تى حافز ئه‌سه‌د له شاری حه‌مای سوریا له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا، پاشان به‌ره‌و ئه‌فغانستان گه‌شتیكرد، له‌وێ ئاشنا بوو به عه‌بدوڵا عه‌زام كه ڕازیی كرد بۆ هاتنه‌ڕیزی كۆمه‌ڵگه‌ى موجاهیده عه‌ره‌به‌كان تاوه‌كو ئه‌زموونه سه‌ربازییه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ له ڕاهێنانی ئه‌و سه‌ربازه تازانه‌ى كه هاتبوون بۆ ئه‌فغانستان، پاشان په‌یوه‌ندیكرد به ڕێكخراوى قاعیده له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، هه‌روه‌ها له كه‌سه نزیكه‌كانی ئوسامه بن لادن بوو، پاشان به‌ره‌و به‌ریتانیا كۆچیكرد ساڵی1992، له میانه‌ى سه‌ركه‌وتنى بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له دامه‌زراندن و بونیادنانی ئیماره‌تى ئیسلامی جارێكی تر كۆچیكرد به‌ره‌و ئه‌فغانستان له ساڵی 1997، له‌وێدا په‌یمانیدا (به‌یعه‌ت) به‌تاڵیبان و سه‌ركرده‌كه‌ی مه‌لا عومه‌ر ، ست مریه‌م داده‌نرێت به گرنگترین تیۆریستى قاعیده هه‌روه‌ك "تیۆری قۆناغه‌كانی" دانا كه به دیارترین هاوكارییه فكریه‌كانی داده‌نرێت له مێژووی سه‌له‌فی جیهادیی هاوچه‌رخدا و له هه‌مووى گرنگتر له فكری قاعیده‌دا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حه‌وت هه‌نگاو وه‌ستاوه بۆ بونیاتنانی ده‌وڵه‌تى ئیسلامیی له ساڵی 2000 تاوه‌كو سه‌ره‌تاكانی قۆناغی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ساڵی 2016 و كاركردن بۆ وه‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌ر به دانانی تیۆره‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له سه‌ربازگه‌كانى ڕاهێنانكردن و دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌م كاره‌ش خوێندنی ئه‌ندازیاریی میكانیكیی هاریكاری بوو.
له ساڵی 2005دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌ستگیریان كرد له پاكستان له‌كاتی گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و سوریا، تاوه‌كو ساڵی 2012 له زینداندا مایه‌وه ڕژێمی سوریا دوای ئه‌وه ئازادیان كرد، ناوى موسته‌فا ست مه‌ریه‌م له ناوه سوریه ناسراوه‌كان ده‌مێنێته‌وه له نێو ڕێكخراوى قاعیده به ڕادده‌یه‌ك هه‌ندێك پێیان ده‌وت" فه‌یله‌سوفی قاعیده".
هه‌روه‌ها لێدانی ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی 2003 دا هاوكار بوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامه‌كانی قاعیده ئه‌وانه‌ى له ئه‌فغانستان و پاكستان‌دا بوون بگوێزرێنه‌وه بۆ عێراق، له سه‌روى هه‌مووشیانه‌وه ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى كه به‌ره‌و عێراق گوازرایه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ى "یه‌كتاپه‌رستى و جیهاد"ی دامه‌زراند له ساڵی 2004 كه ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داگیركاریی ئه‌مریكا بوو، بوونى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كتاپه‌رستى و جیهاد هه‌ر له عێراق نه‌بوو به‌ڵكو درێژ بوویه‌وه تاوه‌كو سوریاش له خۆبگرێت، پاش ئه‌وه كۆمه‌ڵه‌كه په‌یماندانی به ئوسامه بن لادن ڕاگه‌یاند، ناوى بوو به "قاعده الجهاد فی بلاد الرافدین" ، پاشان دواتر گۆردرا بۆ دوڵه‌تى عێراقی ئیسلامی، ئه‌م ڕووداوانه زۆرێك له گه‌نجه سورییه‌كانی كه‌مه‌ندكێش كرد بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ڕیزه‌كانی به‌ره‌نگاریی عێراقه‌وه، له پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى بوو كه ساڵی 2004 له سوریاوه ڕویكرده عێراق، جۆلانى له سه‌ره‌تادا له عێراق په‌یوه‌ندیكرد به كۆمه‌ڵێكی ناڕوونه‌وه به ناوی سه‌رایای موجاهیدین، به ڕابه‌رایه‌تى ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی عێراقی و ئه‌بوبه‌كر خاتوون، كه دواتر په‌یمانیدا به ڕێكخراوه‌كه‌ى ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاویی، به‌ڵام هێزه‌كانى ئه‌مریكا له نزیك فه‌لوجه ده‌ستبه‌سه‌ریانكرد، له كاتی چاندنی ته‌قه‌مه‌نیدا دواتر خرایه زیندانی بۆكا كه دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی له‌خۆگرتبوو كه دواتر بوو به سه‌رۆكی ڕێكخراوى داعش، دواتر له ئازادكرا له سه‌ره‌تاكانى شۆڕشی سوری له 2011.
دووه‌م: ناكۆكی نێوان جۆلانى و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی سوریا جۆلانى به‌ره‌و سوریا گه‌ڕایه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی سه‌رۆكی ڕێكخراوی داعشه‌وه به‌ته‌واوى پاڵپشتیكرا، تاوه‌كو له سوریا " جبهه النصره لأهل الشام "ی دروستكرد، كه بۆ یه‌كه‌م جار له یه‌نایه‌ری 2012 ڕاگه‌یه‌نرا، هه‌روه‌ها له دیسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕێكخراوه‌كه‌ی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆرستی پۆلێن كرد، له 2013 ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ویستى كه "ده‌وڵه‌تى عێراقی ئیسلامی"و" به‌ره‌ى نوسره بۆ خه‌ڵكی شام" یه‌كبخات له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام " دوله العراق والشام الإسلامیه "، به‌ڵام جۆلانى تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه به چه‌ند ڕۆژێك دواتر تیایدا ئه‌م یه‌كخستنه‌ى ڕه‌تكرده‌وه و بێئاگایی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌رى، په‌یماندانی به ڕێكخراوى قاعیده ڕاگه‌یاند به ڕابه‌رایه‌تى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریی به ئاماژه‌دان به" برا سورییه‌كانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ى ڕه‌فتاری به‌ره‌ى نوسره به‌رده‌وام وه‌فای ده‌بێت بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه پێی ناسراوه، هه‌روه‌ها په‌یماندانمان به قاعیده كاریگه‌ریی ناكاته سه‌ر سیاسه‌ته‌كانمان هه‌رگیز"، پاش جیابوونه‌وه‌كه داعش و نوسره چوونه نێو ململانێیه‌كی گه‌وره و به‌ره‌ى نوسره چه‌ند هێرشێكی یه‌كله‌دوای یه‌كی كرده‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له دێره‌زوور توانى هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى سه‌ربه ڕێكخراوه‌كه بكوژێت، له لایه‌كه‌ی تره‌وه جۆلانى زۆرێك له سه‌ركرده و سه‌ربازه‌كانی له ده‌ستدا ئه‌وانه‌ى كه پشتیان تێكرد به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى سوری نه‌بوون له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیزه‌كانی به‌غدادیی، له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه جۆلانى پێی باش بووه كه ڕێكخراوه‌كه‌ی مۆركێكی ناوخۆیی وه‌ربگرێت، به‌ڵام هیچ ده‌رچه‌یه‌كی نه‌بوو له ڕاگه‌یاندنى په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به قاعیده‌ی دایكه‌وه، تاوه‌كو بتوانێت ڕووبه‌ڕووی چه‌كداره‌كانى داعش بێته‌وه له سوریا.
سێهه‌م: جۆلانی په‌یمان به زه‌واهیریی ده‌دات و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه
له 2011 دا قاعیده كێبڕكێی ده‌كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی پاڵپشتی بۆ شۆڕشی سوریا و جه‌نگین دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری دوای كه‌متر له 3 مانگ له هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له سوریا كه تیایدا داوای جیهاد ده‌كات له سوریا، وته‌كه‌ی بانگهێشت و ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ شوێنكه‌وتووانی قاعیده بۆ هاتنیان به‌ره‌و سوریا، زه‌واهیری هه‌وڵیدا پاڵ به ڕێكخراوى داعش به ڕابه‌رایه‌تى به‌غدادیه‌وه بنێت بۆ په‌یماندان پێی دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فراوان له عێراق و سوریا، به‌ڵام به‌غدادی ڕه‌تى كرده‌وه و له 9ی یۆنیۆی 2013 زه‌واهیری بڕیارێكی ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێكخراوی " ده‌وڵه‌تى ئیسلامى عێراق و شام" له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى "به‌ره‌ى نوسره" و "ده‌وڵه‌تى عێراقی ئیسلامی"وه‌ك خۆیان، پاشان داواكردن له ئه‌بو خالید سوری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی نێوان هه‌ردوولا، وه‌ستاندنی هه‌رجۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر یه‌كدی به كردار‌و گوفتار، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌ى به‌غدادی باسكرد به ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتنه‌وه‌كه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه و ڕاوێژپێكردنی، به‌ڵام به‌غدادی وته‌یه‌كی بڵاكرده‌وه پاش كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى زه‌واهیریی له 15ی یۆنیۆی 2013 كه تیایدا ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تى ئیسلامی له عێراق و شام ده‌مێنێته‌وه چونكه له نێوماندا ده‌مارێك هه‌یه لێ ده‌دات و چاوێكمان هه‌یه ده‌بینێت، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نابین".
دوای ئه‌مه ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وام بوو له نێوان به‌ره‌ى نوسره و داعش له لایه‌ك و له نێوان داعش و قاعیده له لایه‌كی تره‌وه، زه‌واهیری پێشوازی كرد له په‌یماندان به نوسره به سه‌كردایه‌تى جۆلانى، به‌ڵام ماوه‌ى لێكتێگه‌شتنه نێوان جۆلانى و زه‌واهیری زۆری نه‌خایاند، هه‌روه‌ك له به‌یعه‌تدانی جۆلانى به قاعیده ده‌رده‌كه‌وێت كه له ڕێگه‌ی به‌غدادییه‌وه ناچاركراوه، پاشان بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگاری ببێت له باڵاده‌ستى به‌غدادی و گواستنه‌وه بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كه زه‌واهیرییه، وای ده‌ربخات كه به‌ره‌ى نوسره هاوتای ده‌وڵه‌تى عێراقی ئیسلامی یه، هه‌روه‌ها جۆلانى پێی باش بوو كه ڕێكخراوى نوسره مۆركێكی ناوخۆیی وه‌ربگرێت و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتى پێشوازی له‌و ئه‌ندامانه نه‌ده‌كرد كه سوری نه‌بوون و له نێو ڕێكخراوه‌كه‌دا بوون و سه‌ر به قاعیده بوون، پێویست بوو به شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ندی به‌یعه‌ت بدات به قاعیده، له‌به‌رئه‌وه ململانێكان هه‌ر له نێوان جۆلانى و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نه‌وه‌ستا بوو، به‌ڵكو كاره‌كه په‌یوه‌ندی نێوان جۆلانى و زه‌واهیری درێژكرده‌وه، سه‌ره‌تای ناكۆكیه‌كه له ڕاگه‌یاندنی "ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى" به ئه‌میری" به‌ره‌ى نوسره" ده‌ستیپێكرد، له 28ی مانگی یۆلیۆی ساڵی 2016 هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به‌ره‌ى نوسره به ڕێكخراوى قاعیده‌وه و گۆڕینی ناوه‌كه‌ى بۆ " به‌ره‌ى ڕزگاركردنی شام""جبهه فتح الشام"، لێره‌دا سه‌ره‌تاكانی دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی و ناكۆكی له نێو پێكهاته‌كانی به‌ره‌كه له پشتیوانانی بیرۆكه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ قاعیده له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی به‌ره‌كه و، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕه‌تیانكرده‌وه و سوور بوون له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان به سه‌ركردایه‌تى قاعیده له ئه‌فغانستان.
له‌سه‌ره‌تادا جۆلانى بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه كرداری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ قاعیده و گۆڕینی ناوى بزوتنه‌وه‌كه له "به‌ره‌ى نوسره بۆ ئه‌هلى شام" بۆ" به‌ره‌ى ڕزگاركردنی شام" هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نییه جگه له كردارێكی ڕواڵه‌تى بۆ لابردنی شه‌رمه‌زاریی له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوری له به‌رده‌م جیهاندا، واده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێكخراوى قاعیده پێی وابووبێت كه گۆڕینی ناوه‌كه هیچ شتێك له باروودۆخه‌كه ناگۆڕێت، بۆیه پیرۆزبایی له‌و هه‌نگاوه كرد، ئه‌مه‌ش زیره‌كی و دانایی جۆلانى ده‌خاته ڕوو له‌و كاته‌دا، پاشان هه‌نگاوێكی تری نا به‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر و زیاتر له قاعیده له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گروپی تر له گروپه سورییه‌كان تاوه‌كو ناوه‌كه‌ی گۆڕی له "به‌ره‌ى ڕزگاركردنی شام" بۆ" ده‌سته‌ى ئازادكردنی شام"(هیئه تحریر الشام).
دوای ئه‌مه‌ش جۆلانى چووه قۆناغی پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا له‌گه‌ڵ قاعیده كاتێك ده‌سته‌ى ئازادكردنی شام به فه‌رمانی ئه‌و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ده‌ستگیر كرد كه لایه‌نگیری قاعیده بوون وه‌ك" سامی عوره‌یدى"و" خالید عاروری"(ئه‌بولقاسم) جێگری پێشوی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی وه‌ك "ئه‌یاد توباسی"(ئه‌بو جوله‌یبیب ئوردونی) و "ئه‌بو خه‌دیجه ئوردونی" به‌رپرسی شه‌رعی له كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نسارولفورقان، هه‌روه‌ها" ئه‌بو موسعه‌ب لیبی" به‌و واتایه‌ى ئه‌مانه " سه‌ری دووبه‌ره‌كی و فیتنه‌ن"، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مانه هه‌وڵیانداوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى ده‌سته‌كه و ناكۆكیان بڵاو كردۆته‌وه، عوره‌یدی پێش دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی فێلی كردووه له‌گه‌ڵ شێخه‌كه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری كاتێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به‌ره‌ى نوسره به قاعیده‌وه‌ى ڕاگه‌یاند پێش ئه‌وه‌ى ببێت به ده‌سته‌ى ئازادكردنی شام، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌یاننامانه كه له ده‌سته‌كه‌ی جه‌ولانییه‌وه ده‌رچووه ئاشكرای ده‌كه‌ن گفتوگۆ مشتومڕێكی گه‌رم و كرداری دوورخستنه‌وه‌و په‌ڕگیریكردن و داپڵۆسین ڕویداوه له نێو هه‌ردوو پێكهاته‌ی شه‌رعی و سه‌ربازیی دا، پشتیوانی عوره‌یدی و ئه‌بوجوله‌یبیب و ئه‌وانی تر، له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی جۆلانی، كه له كۆتایی دا له به‌رژه‌وه‌ندی جۆلانی به ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به سه‌ری ناكۆكی فیتنه دانرابون، كاره‌كه هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هه‌ندێك ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبوونه‌وه له ده‌سته‌ى ئازادكردنی شام كه ڕه‌خنه‌ى له زه‌واهیریی ده‌گرت، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕدراوه به ئه‌وه‌ى كه پێی ده‌وترێت " ئه‌میری ژێرزه‌مین"، شایه‌نی باسه "ئه‌بو حارس میسری" سه‌ركرده‌ی پێشوو له نێو قاعیده‌دا، كه له سوریایه، وته‌یه‌كی تۆماركراوی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا باسی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوى قاعیده ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ده‌كات كه به " ئیمامی ژێرزه‌مین" وه‌سفی ده‌كات كه له ناوچه دوورده‌سته‌كان خۆیشاردۆته‌وه، گومان ده‌خاته‌سه‌ر ولایه‌تى زه‌واهیری، ئه‌و ده‌یه‌وێت ڕێكخراوه جیهادییه‌كان پابه‌ندی شوێنكه‌وتنى خۆی بكات له كاتێكدا خۆی له حه‌شارگه‌كاندا شاردۆته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه مشتومڕێكی گه‌وره‌ى وروژاند كاتێك زۆربه‌ی ده‌سته‌به‌سه‌ركراوه‌كان ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئوردونى بوون واته سوری نه‌بوون، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌بوو به ڕێكخراوى قاعیده و سه‌رۆكه‌كه‌ى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریی، ڕه‌تیانكرده‌وه كه جۆلانی دووربخرێته‌وه له هێڵى قاعیده و گۆڕانی ڕێكخراوه‌كه بۆ بارێكی ناوخۆیی پوخت.
به‌یاننامه‌كه‌ی زه‌واهیری مشتومڕییه‌كانی زیاتر كرد كه له دامه‌زراوه‌ی"السحاب"ی سه‌ربه قاعیده بڵاویكرده‌وه له 29ی نۆڤه‌مبه‌ری 2017 پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئوردنییه‌كان له نێو ڕێكخراوه‌كه‌دا له‌ژێر ناونیشانی "با وه‌ك دیوارێكی پۆڵایین له دژیان بجه‌نگین" تیایدا زه‌واهیری هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی به توندی، تۆمه‌تباری ده‌كات به "په‌یمانشكێن"، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ى كه ئه‌نجامیداوه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه به قاعیده‌وه ساڵی 2016 بریتیه له "دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی نوێ كه ناكۆكییه‌كانی زیاتر كردووه"، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه قایل نابێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌یعه‌ت به جۆلانی و به‌ره‌كه‌ی"نوسره" به لێدوانێك: به‌یعتدان له نێوانماندا و له نێوان هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌یعه‌تیان پێداوین گرێبه‌ستێكی سه‌پێنراو هه‌یه نابێت بشكێنرێت پێویسته به‌وه‌فا بین به‌رامبه‌ری" هه‌روه‌ها تیایدا باسی ئه‌و ناكۆكیانه ده‌كات كه ڕویداوه له باكوری سوریا و ئه‌وه‌ى كه ده‌سته‌ى ئازادكردنی شام ئه‌نجامی ده‌دات له ده‌ستبه‌سه‌ركردنى سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوى قاعیده، داوایكرد كه ئازاد بكرێن، له ڕاستیشدا جۆلانی دوای ئه‌م وته‌یه ئازادیكردن.
وته‌كانی زه‌واهیری هۆكاره‌كانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنی عوره‌یدی و گروپه‌كه‌ی ڕوون ده‌كرده‌وه، ئه‌وانه ڕه‌تیانكرده‌وه جۆلانی له هێڵی قاعیده دوور بخرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به نهێنی كاریانكرد له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى مێزه‌كه له نێو ڕێكخراوه‌كه‌دا به‌سه‌ر ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی دا، په‌نایان برد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووان له نێو هه‌ردوو ڕێكخراوى "ئازادكردنی شام" و جیابووه‌كان له داعش دوای شكسته سه‌ربازییه‌كانی، بۆ كۆكردنه‌وه‌یان له ڕێكخراوێكی نوێ‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته لقێكی فه‌رمی ڕێكخراوى قاعیده له سوریا، ئاماژه‌یاندا به‌وه‌ى كه ڕێكخراوه نوێیه‌كه به سه‌ركردایه‌تى حه‌مزه بنلادن كوری ئوسامه بن لادن كه ساڵی 2016 گه‌یشته سوریا.
چوارەم- ئاماژەکانی جیابوونەوەی جۆلانی لە قاعیدە
لەوەی كه باسکرا ڕوون دەبێتەوە کە ئەو ڕێچکە جوداخوازەی کە لە مانگی ۷ ی ۲۰۱٦ ـەوە بەهۆی وازهێنانی جۆلانی لەبەرەی نوسرە سەریهەڵدا بەشێک بوو لە ستراتیجییەکانی جۆلانی، بۆ ئەوەی مۆرکێکی سیاسیی و سوریی پەتی بە ڕێکخراوەکە ببەخشێت، بەشێوەیەک کە بتوانێ پێشینه‌یه‌ك پێکبهێنێ لە مەیدانی نێودەوڵەتی تووندڕەوەکاندا، بۆ ئەوەی خۆی دوور بخاتەوە لەو لێکدانەوەیەی کە قاعیدە بۆ جیهادی نێودەوڵەتی کردووە و بیسەلمێنێ کە ئەمان دوورن لە قاعیدە. هەر ئەمەش بە هۆکاری سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان جۆلانی و داعش و قاعیدە دادەنرێت، بەجۆرێک کە هەر لە ناوی ڕێکخراوی "بەرەی نوسرەی ئەهلی شام"ـەوە ئاشکرایە کە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە هاوڵاتی سووریا نین، بۆیە سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە لە سەروو هەموویانەوە جۆلانی ئەمەیان ڕەتکردووەتەوە. بەهەمان شێوە ئەم ناکۆکییە لە نێوان شوێنکەوتەکانی سوپای ئازادی سوریا و داعشدا دەردەکەوێت، کاتێک بەرپرسی داعش "ئەبو ئەیمەنی عێراقی" لە کەناراوی سوری و نزیک چیاکانی لازیقییە هەستا بە کوشتنی "ره‌شید حه‌مامی (ئه‌بو به‌سیر) کە ڕابەری سوپای ئازاد بوو، ئەمەیش بەهۆی ناکۆکییان لەسەر یەکێک لە بەربەستەکانی پشکنین، چونکە داعش ڕێگەی نەدەدا کە ئەندامەکانی سوپای ئازاد تێپەڕن بەبێ مۆڵەتی بەرپرسی داعش، بەڵام "ئه‌بو به‌سیر" سەبارەت بەم بابەتە ناڕەزایی دەربڕی، دوای دەمەقاڵەیەک لەگەڵ "ئەبو ئەیمەنی عێراقی" دا "ئەبو بەسیر" وتی : ئێوە سوری نین، چۆن ڕێگەمان لێ دەگرن و کۆنترۆڵمان دەکەن؟! ئێوە بۆ یارمەتیدانمان هاتوون؟ یان بۆ ئەوەی خۆتان بکەن بە ڕابەر بەسەرمانەوە؟! بۆیە یەکسەر بەرپرسە عێراقییەکەی داعش بە هەڵگەڕاوە ناوزەدی کرد و هاواری کرد: ئێوە بە شایەت بن کە من "ئەبو بەسیر" دەکوژم، دواتر کوشتی، هەر ئەمە بوو کە جۆلانی لێی دەترسا و بوو بە بیانووی جیابوونەوەی لە داعش و دواتریش لە قاعیدە.
هەروەها هەنگاوەکانی جۆلانی بۆ جیابوونەوە لە قاعیدە پاڵپشتی هەندێک لە گرووپە ئیسلامییە سورییەکانی بەدەست هێنا، وەک: "أحرار الشام" و "أجناد الشام"، لە بەرامبەریشدا جیابوونەوەی "بەرەی نوسرە" لە قاعیدە بوو بە دەرخەری بێزاری ئەندامە توندڕەوەکانی ناو ئەم گروپە، کە لە دواتردا بوون بە تۆوی سەرهەڵدانی ڕێکخراوێکی تازە لە سوریا بە ناوی "حُرَّاس الدِّین" کە شوێنکەوتەی قاعیدە بوو.
پێنجەم: سەرهەڵدانی ڕێکخراوی "حُرَّاس الدِّین"
قاعیدە لە بەیاننامەیەکیدا کە لەلایەن ڕێکخراوی "السحاب"ـەوە لە ۱/۹/ ۲۰۱۸ بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند کە لقێکی تازەی قاعیدە لە سوریا پەیدا بووە بە ناوی "حُراس ا‌لدین" دوای ئەو ناکۆکییەی کە لە نێوان "محمد جۆلانی" و "ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری"دا دروست بوو، ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە یەکگرتنی توندڕەوە جیابووەوەکان لە "أحرار الشام"، وەک: "جیش المَلاحِم" و "جیش البادِێه" و "جیش الساحِل" و "جُند الشریعه" و هەندێک گروپی تر، ئەم گروپە شکستەکانی "أحرار الشام"ی لە باشوری سوریا قۆستەوە، وە ئەندامەکانی ئەم گروپە دروستکردنی رێكخراوه‌كه‌یان ڕاگەیاند و لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیان لە تێلیگرام خۆیان ناساند بەوەی کە ئەم گروپە: ڕێکخراوێکی ئیسلامییە و لە شۆڕشە پیرۆزەکانی سوریاوە سەریهەڵداوە، هەوڵی سەرخستنی ستەملێکراوان و بڵاوکردنەوەی دادپەروەریی دەدات لە نێوان موسوڵماناندا و ئیسلامیش بە سەرچاوەی یاسادانان دەزانێت.
لە بەیاننامەی دامەزراندنەکەیدا هاتبوو کە: ڕێکخراوی " حُراس ا‌لدین "تان پێ ڕادەگەنین، لەسەر ڕێچکەی مامۆستامان "ئوسامه بن لادن" و دانای ئوممەت "ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری" وە لەسەر ڕێچکەی " ئه‌بو محه‌مه‌د مه‌قدیسى") هەروەک چۆن بەیاننامەیەکی تریان بڵاوکردەوە تێیدا بانگەوازیان کرد بۆ ئاگربەستی نێوان گرووپە شەڕکەرەکان کە لە دوو گروپی سەرەکیدا خۆیان دەبیننەوە له (هیئه تحریر الشام ـ جبهه تحریر سوریا)، وە هانیدان کە یەکلابن لە جەنگ لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری سوریا، و هێزەکانیان چڕ بکەنەوە بۆلادانی ئەو پەستانەی کە لەسەر "غۆته‌ى ڕۆژهەڵات" هەیە، وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەی ئوممەتی ئیسلام! فریای کەسوکار و براکانتان بکەون لە "غۆتە ی ڕۆژهەڵات"، وە بزانن کە ئەگەر دەسەڵات کۆتایی بە "غۆتە ی ڕۆژهەڵات" بهێنێ، ئەوا چارەنووسی ئێوەش وەک چارەنووسی ئەوان دەبێ، ئەگەر لە ئێستاندا سەریان نەخەن، بۆیە گوللـە و تفەنگەکانتان ئاراستەی دوژمنەکەتان بکەن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی حراس دین ( سه‌میر حیجازیی) ه كه به (ئه‌بو هومام شامى) ناسراوه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی پێشووه له به‌ره‌ى نوسره، ئه‌بو هومام شامی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سورییه، هاته ڕیزی به‌ره‌ى نوسره له 2012 دا پۆستى سه‌رۆكی گشتى سه‌ربازی به‌ره‌كه‌ی گرته ده‌ست، هه‌روه‌ها گه‌شتیكرد به‌ره‌و ئه‌فغانستان له نێوان ساڵانی 1998و 1999، په‌یمانیدا به سه‌رۆكی پێشووى قاعیده ئوسامه بن لادن، بن لادنیش وه‌ك به‌رپرسی سورییه‌كان له ئه‌فغانستان دیاریكرد، له زۆرێك له جه‌نگه‌كانی قاعیده‌دا به‌شداریی كردووه، پاشان بن لادن ناردی به‌ره‌و عێراق له چالاكیه‌كی تایبه‌تدا، پێش كه‌وتنى به‌غداد به ده‌ستى داگیركاره ئه‌مریكیه‌كان له ساڵی 2003، هه‌روه‌ها له عێراق بۆ ماوه‌ى 4 مانگ مایه‌وه كه تیایدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی قاعیده كۆبوه‌وه، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌بو حه‌مزه و ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى، پاشان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا كرا كه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، له ساڵی 2008 ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی ڕایانگرت، به یاوه‌ری ئه‌بو ته‌لحه دوسه‌ری له كاتی هاتنی له سوریاوه، 5 ساڵ له لوبنان زیندانی كرا، پاشان ئازادكرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ سوریا.
ئه‌و پێشه‌كیانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌ریده‌خه‌ن كه ڕێكخراوه‌كه زیاتر وابه‌سته‌و ده‌ستگرتوو بووه به ڕێبازی قاعیده، به هۆی سروشتى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕوویان ده‌كرده ڕێكخراوه‌كه كه هه‌وڵیده‌دا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی نوێ‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌واهیری بیسه‌لمێنێت كه قاعیده به‌رده‌وام شوێن پێی ماوه له سوریا و به‌رپه‌رچی ئه‌و كرداره بێته‌وه كه ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی پێی هه‌ستا دوای جیا بوونه‌وه‌كه.
ده‌رئه‌نجام:
ده‌توانرێت بوترێت كه قاعیده به ڕێكخراوه نوێیه‌كه‌ى ڕێكخراوى "حراس دین" كار ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى كه داعش دوای كشانه‌وه‌ى له سوریا به‌جێیهێشت، به سوودوه‌رگرتن له‌و ململانێیه‌ی كه له نێوان گروپه سورییه‌كان هه‌یه و نه‌بوونى سه‌قامگیریی تائێستا له سوریا، له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى گریمانه‌كانی هاتنه‌ناوه‌وه‌ى ئه‌م ڕێكخراوه بۆ نێو ململانێ له‌گه‌ڵ گروپه سورییه‌كان، له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌وه‌ى زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوه‌كه سه‌ربه ڕه‌گه‌زنامه‌ی جیاوازن و سوری نین، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه سیناریۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ی گروپه سورییه‌كان دووباره ببێته‌وه ئه‌مه‌ش خاڵێكی ره‌نگه بتوانرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت وه‌ك پاڵنه‌رێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه، هه‌ڵبژارده‌ی زه‌واهیری بۆ ئه‌بو هومام شامی كه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی سورییه وه‌ك سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه زه‌واهیری هه‌وڵده‌دات ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌م كاره‌دا بگرێت، ژماره‌یه‌كی زۆرتر له سورییه‌كان بێنێته نێو ڕێكخراوه‌كه‌وه.
به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ى كه ڕێكخراوى حراس دین شوێنكه‌وته‌ى قاعیده‌یه كه هه‌وڵده‌دات به هه‌موو هێزێكیه‌وه بۆشایی داعش پڕبكاته‌وه به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى شكستیخواردووه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه له ئارادایه له‌و ناوچانه‌ى كه داعش كشاوه‌ته‌وه تیایدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتى ڕێكخراوى قاعیده سه‌ركه‌وتوو بووه له دووباره زیندووكردنه‌وه‌ى تۆڕه جیهانییه‌كه‌ی له ده‌ره‌نجامی سێ هه‌نگاوی ستراتیژیی كه زه‌واهیری پێی هه‌ستاوه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1/ به‌هێزكردنی په‌یڕه‌و و ڕێبازی ئه‌و لقانه‌ى كه ناوه‌ندی نین"غیر المركزیه" كه مانه‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه‌ی ئاسان كردووه، ئه‌مڕۆ ده‌بینین ڕێكخراوی قاعیده ڕێكخراوێكی جیهانیی و ناوخۆییه له هه‌مانكاتدا.
2/ ئه‌و كاره‌ى كه زه‌واهیری بڕیاری له‌سه‌ردا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كرده‌وه‌ى پێوه‌بوونى به كۆمه‌ڵ، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه ڕه‌نگه مسوڵمانه مه‌ده‌نییه‌كان پێوه ببن، توانی له میانه‌یدا ڕێكخراوی قاعیده له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش بكات وه‌ك " توندڕه‌وى میانڕه‌و" كه له داعش زیاتر قبوڵ بكرێن به شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تى.
3/ وازهێنان له داعش بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و لێدانانه‌ى كه هاوپه‌یمانان ئاراسته‌ى ده‌كه‌ن به‌ری بكه‌وێت، له كاتێكدا ڕێكخراوى قاعیده دووباره خۆی بونیاد ده‌نێته‌وه له ڕووی سه‌ربازیی و به شێوه‌یه‌كی نهێنی. ڕۆژنامه‌نووسى ئه‌مریكی تیۆ بادنوس ده‌گێڕێته‌وه كه دوو ساڵ وه‌ك بارمته له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نوسره‌دا بوو له ساڵی 2014 چۆن سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه " بانگهێشتى ڕۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ جیهاد له سوریا نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى پێویستیان به سه‌ربازی زیاتره، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یانویست كه ڕۆژئاواییه‌كان فێر بكه‌ن ململانێكه چۆن ده‌گوازنه‌وه بۆ هه‌موو كوچه و كۆڵانێكی وڵاته‌كانیان".
به‌ڵام ئه‌زموونى كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی سوریا و گۆڕینی ناوی له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر و په‌یوه‌ندیكردنی به یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كان و دواتر جیابوونه‌وه لێی، چاره‌نووس و پاشه‌ڕۆژی "ڕێكخراوى حیراس دین" وه‌ك ئه‌وانی تر لێ ده‌كات، له ژێر سێبه‌ری دابه‌شبوونه جیاجیاكان له نێوان گروپه جه‌نگاوه‌ره‌كاندا، ده‌گونجێت ئه‌بو هومام شامی هه‌مان سیناریۆ دووباره بكاته‌وه كه جۆلانی پێشووتر ئه‌نجامیدا و به‌سه‌ر زه‌واهیریدا هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه، یاخود ناكۆكی له نێوان سورییه‌كان و ئه‌وانه‌ى سوری نین دروست بێت له نێو ڕێكخراوه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌م گروپه چه‌كدارانه (الفصائل) پێشبینیكراون بۆ ئه‌وه‌ى به‌شبه‌ش و په‌رت بن له ناكۆكیدا ئه‌مه‌ش ئه‌م چه‌ند مانگه ڕوون ده‌بێته‌وه.