نوسهر و توێژهر
بهكالۆریۆس له دیپلۆماسی و پهیوهندییه گشتییهكان
دۆزینەوەی غاز لە کەناراوەکانی بەندەری هەیفا دەبێتە هۆی گۆڕینی ستراکچەی پەیوەندیەکانی نێوان ئسرائیل و یەکێتی ئەوروپا، کە دەکەوێتە۱۳۰ کیلۆمەتر ڕۆژئاوای بەندەری هەیفای ئیسرائیلی و قوڵی هایدرۆکاربۆنەکە ۱٥۰۰ مەتر لە ڕووی زەوییەوە دوورە لە نێو دەریادا.
ئەم فێڵدە نوێیە خاوەنداریەتی لە ۲۱ ترلیۆن مەتر سێجا غاز دەکات، کە ئەمەش دادەنرێت بە دەوڵەمەترین کێڵگەی غازی سروشتی لە مێژووی هەسارەی زەویدا، بۆ ماوەی ٤۰ ساڵ دەتوانێت بە بەردەوامی ببێتە پێخۆری پیشەسازیەکانی ئیسرائیل و بەردەوامیش هەناردەی لێبکات بۆ دەرەوە. کێڵەگە دەتوانێت ۲۱۰۰ بلیۆن مەتر سێجا غاز دابین بکات، و ئیسرائل دەتوانێت ٤٥٥ ٤٥٥ بلیۆن مەتر سێجای لێ حەفز بکات و بە شێوەیەکی ڕێژەیش بڕی پیوستی غازی خوازراوی ئەوروپاش کە ٤۱۰ بلیۆن مەترسێجا غازە دابین بکات.
لەم ساڵدا ئیسرائیل سەدا ٨۰٪ پیوستیەکان بە غاز پڕدەکاتەوە و ساڵی ۲۰۲۱ دەبێتە هەناردەکەرێکی غازی سروشتی بۆ ئەوروپا، کە ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ هەژموونی گەیمینی تاکتکی ڕوسیا کە چەندین ساڵت یەکێتی ئەوروپا بەخۆیەوە گرێداوە وەک یاریەکی سیاسی.
ئابووری ڕوسیا بە قورسی پشتی بەستووە بە هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا، بۆیە ئەم پرۆژەیە مەترسی گەورەیە بۆ مۆسکۆ کە ناچارە لە ئایندەدا ببێتە پاشکۆی پرۆژە ئابووریەکەی "چین"، ڕوسیا خاوەنداریەتی لە ٥٤٪ کۆی غازی جیهانی دەکات و کۆمپانیای گازپرۆم ڕوسی سەدا ۳۷٪ غازەکەی هەناردەی یەکێتی ئەوروپا دەکات. ڕوسیا تەنها ۱۳ ڕۆژ پرۆژەی غازەکەی وەستان بەهۆی پرسی دانوسان و بەسرچونەوە، شەپۆلێک هەوای بەستێنەر هەرچی هاوڵاتیە ئەوروپایە لە سۆفیاوە بۆ ڕۆما گرتەوە و تێگەشتن کە ڕوسیا چەند گرنگە بۆیان.
ئەم پرۆژەیە مەترسی گەورەیە بۆ مۆسکۆ کە ناچارە لە ئایندەدا ببێتە پاشکۆی پرۆژە ئابووریەکەی "چین"