باست عوسمان
رای گشتی لەناو سۆشیال میدیادا سەرقاڵە بە قسەکانی مامۆستا هەڵۆوە! دابەش بوون بۆ دوبەرە! هەندێک لە لایەک لەگەڵیهتی و هەندێکی دیکە زۆر بەتوندی بەرپەرچی دەدەنەوە!
ئایا تائێستا لەخۆتان پرسیووە بۆ مامۆستا هەڵۆ و ئەمسالەکانی ناوە بەناوە بە بابەتی پروپوچەوە سۆشیال میدیا داگیر دەکەن و رای گشتی سەرقاڵ دەکەن بەخۆیانەوە ؟
ئایا تائێستا لەخۆتان پرسیووە تەوقیتی بڵاوکردنەوەی ئەوجۆرە قسانە لە چ کاتێکدایە ؟ بۆچی بڵاودەبنەوە؟
ئایا تائێستا لەخۆتان پرسیوە پەیوەندی مامۆستا هەڵۆ و دەزگا ئەمنییەکان چ پەیوەندییەکیان هەیە پێکەوە؟
ئایا لە خۆتان پرسیووە بۆچی دەزگا ئەمنییەکان ئەم جۆرە کەسانە دەسگیر ناکەن ؟ ئەمان چ پەیوەندییەکیان بەململانێی هەردوو دەزگای زانیاریی یەکیەتیی و پاراستنی پارتییەوە هەیە؟
ئایا تائێستا بیرت لەوە کردۆتەوە دەسەڵات! چۆن لە کۆمەڵگەدا کار دەکات! دەسەڵات چۆن رای گشتی بەو بابەتە پروپوچ و لاوەکیەکانەوە مەشغوڵ دهکات؟
بۆ ئەوەی تۆش وەک هەموو ئەوانی دیکە سەرقاڵ نەکرێیت بەبابەتی لابەلاوە! لەهەموو روداوێکی وەک ئەوەی مامۆستا هەڵۆ و ئەمسالەکانی ئەو پرسیارانە لەخۆت بکە و بەشوێن وەڵامەکانیان برۆ!
سەرقاڵکردنی رایگشتی هەموو کات بۆ ئەوەیە كۆمهڵگه مەست بکەن بە بابەتی لاوەکییەوە و تەرکیزیان لەسەر بابەتە جدییەکان نەمێنێت
-هەمیشە لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەمجۆرە بابەتانەدا! ئاگاداری تەوقیتی بڵاوبوونەوەیان ببە! بزانە لەچ کاتێکدا بڵاوبوونەتەوە!
هەموومان ئاگادارین کۆربەندی ئابوری داڤۆسە و دوسەرکردەی بەناو کوردی! بەشدارن تێیدا ! هەردوکیان لەکۆمەلگەی کوردیدا کاریگەری خۆیان هەیە! سۆشیال میدیاو رای گشتیان داگیرکردبوو! بۆئەوەی تەرکیزی سۆشیال میدیا لەسەر ئەمان لاچێت پێویست بوو بابەتێکی دیکە بێتە ئاراوە! ئەوەی مامۆستا هەلۆ باشتیرین شتە بۆئەوەی سۆشیال میدیا مەشغول بکات بەخۆیەوە! ئێستا ئەپرسیت کێ ئەبێت ئەم کارە بکات؟ چ پەیوەندییەک هەیە لەنێوان قسەکانی مامۆستا هەڵۆ و نێچیرڤان بارزانیی و بەرهەم ساڵحدا؟
هەموومان دەزانین ململانێیەکی توند هەیە لەنێوان مەسرور بارزانیی و نێچیرڤان بارزانی لە لایەک، لاهور شێخ جهنگی و بافڵ تاڵهبانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە لایەکی دیکە!
هەمووشمان بەئاگاین زۆربەی پەیجە سێبەر و فەیکەکانی سۆشیال میدیا لەلایەن پاراستن و زانیاریی کۆنترۆڵکراون! بۆئەوەی تەركیزی رایگشتی بە نێچیر و بەرهەم ساڵح مەشغول نەبێت و پێگەیان بەرز نەبێتەوە! پێویست ئەکات تەرکیز بخرێتە سەر بابەتێکی دیکە!
- سەرنج بدە سەلەفیەت لە کوردستان بەرەو هەڵکشان دەچێت! پارتی یەکێک لە کەسە دیارەکانی ئەو رەوتەی کۆنترۆڵکردوە ئەویش ( د.عهبدولـلهتیف سەلەفیی) ئەکرێت بەکەسی یەکەمی سەلەفییەکان ناوببرێت! یەکیەتیش هەوڵ دەدات کەسێکی نزیکی خۆی وەک سەرکردەیەکی دیار و کاریگەری رەوتی سەلەفی بە شوێنکەوتوانی سەلەفیەکان و کۆمەڵگە بناسێنێت! بۆئەمە دیارە ئیش لەسەر مامۆستا هەڵۆ دەکەن! لەبەرچی یەکیەتیی و پارتیی ئەمکارانە دەکەن؟ بۆئەوەی لەکاتێکی هەستیاردا ئەم سەرکردانەی سەلەفیەکان لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن! وەک ئەوەی پارتی لە کاتی ریفراندۆم و پێش ریفراندۆم لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامی دەدا! زۆربەی شەوەکان عبدوللـەتیف سەلەفی لەشاشەکانەوە دەرئەکەوتو ئەی وت بارزانی وەلی ئەمری ئێمەیە و پێویستە گوێرایەلی بین.
- ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵی ئیسلامی و پێگەی عەلی باپیر لەهەڵکشاندا بوو! بۆئەوەی کۆمەڵ و عەلی باپیر ئەو کاریگەرییەیان نەمێنێت پێویستە رەوتی سەلەفی جێگەیان بگرێتەوە! هەموومان بەئاگاین لەوەی هەڵوێستی کۆمەڵ و عەلی باپیر لەرابردوودا چۆنبووە!