له‌ چینه‌وه‌ تا مه‌كسیك

کۆرۆنا.. ئافاتی ساڵى 2020

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.01.30 03:19 PM
500 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
تەنها لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا زیاتر لە5000 کەس توشی نەخۆشییەکە بوون ،لە کاتێکدا که بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکی ئەو ژمارەیە بەزیاتر لە 100,000کەس مەزندە ئەکەن بەڵام حکومەتی چین نایەوێت ئەو ژمارە گەورەیە ڕابگەیەنێت لەبەر چەند هۆکاری جیاواز.

گرنگترین رێنمایەکان بۆ خۆپارێزی لە تووشبون بەو ڤایرۆسە:-
١. مەترسی ئەم ڤایرۆسەوە ئەوەیە کەکەسی تووشبوو تا نزیکەی ۱۰ ڕۆژ بۆ دوو هەفتە هیچ نیشانەیەکی ئەو نەخۆشیەی تیا دەرناکەوێت و بەردەوامیش ئەو کەسە خەڵکی تووش دەکات بەئاسانی!
٢. بۆیە پێویستە تا ئەتوانن تێکەڵی شوێنی قەرەباڵخ مەبن۰
٣. هەوڵ بدەن که بە هیچ شێوەیەک گەشت نەکەن.
٤. بەردەوام دەستتان بە ئاو و سابوون بشۆن.
٥. هەوڵ بدەن که ماسکی دژە ڤایرۆس بکڕن و لەماڵەکانتاندا هەبێت.
٦. ماسک بەکار بهێنن لەو شوێنانەی که ئەگەری هەیە خەڵکی بیانی زۆر سەردانی بکات.

ڤایرۆسی کۆرۆنا چینی دووچاری قه‌یرانێكی مه‌ترسیدار كردووه‌


٧.هەوڵ بدە بەردەوام ئەو خواردنانە بخۆی کە بەرگری لەش بەهێز دەکات.
٨. هەوڵ بدەن تێکەڵی ئەو کەسانە نەکەن که لەدەروەی وڵات دێنە ناو کوردستان چونکه ئەگەری هەیە کەهەڵگری ڤایرۆسە کە بن و خۆشیان هەستیان پێ نەکردبێت!
٩. هەوڵ بدەن دوور بکەونەوە لە ئاژەڵەکان بە تایبەت سەگ و پشیلە و باڵندە کێویەکان.
۱۰. یەکێک لە خراپترین شتە باوەکانی ناو کورد تەوقەکردن و ماچ ماچێنی زۆرە که زۆر مەترسیدارە لە کاتی بڵاو بونەوەی هەر نەخۆشیەکی ڤایرۆسی!
١٢.دوور بکەونەوە لەخواردنی هەر جۆرە گۆشتێک کەجوان نەکوڵابێت یان نەبرژابێت!
لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لەم وڵاتانەی جیهان بڵاوبووەتەوە۰۰۰
چین، تایوان، ژاپۆن، تایلەند، مالیزیا، ئوسترالیا، کۆریای باشوور، فلیپین، ڤێتنام، کەمبۆدیا، سەنگافورە، نیپاڵ، سریلانکا، ئیماڕات، ئەسیوبیا، کینیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، مەکسیک.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ