ئارام عه‌لی عه‌زیز
دڵى زه‌مین، شوێنى ته‌ججه‌لى نوورى خودا‌و چیاى نووراوى، شوێنى یه‌كه‌مین چیاى خۆرى لێهه‌ڵهات، وڵاتى یه‌كه‌مین وشه‌و و خانه‌ى فێربوون و زانست و مه‌عریفه، شوێنى یه‌كه‌مین خێزان و یه‌كه‌مین جوتیارى سه‌رزه‌مین، شوێنى یه‌كه‌مین مرۆڤى عاقڵ و به‌ته‌دبیر، سه‌رزه‌مینى یه‌كه‌مین شارستانیه‌ت و هیواى مرۆڤایه‌تى، كوردستانه، عێراقه، سه‌رزه‌مینى میزۆپۆتامیایه، كه سه‌رزه‌مینى شارستانیه‌ته‌كانه.
مێژوو شایه‌دى له‌سه‌ر پیرۆزكردنى ئه‌م سه‌رزه‌مینه ده‌دا به یه‌كه‌مین میحرابى خه‌لیقه‌ت، به به‌هه‌شتى ئادن، كه تیایدا فریشته‌كان كڕنۆشیان بۆ جه‌لاله‌تى مه‌زنایه‌تى موقه‌ده‌رى خودا له شه‌خسى ئاده‌مى باوكى به‌شه‌ریه‌تدا برد.
سه‌رگوزه‌شته‌كانى ململانێى نێوان خێروشه‌ڕ، كه به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى ناوكى شه‌ڕوخراپه به جه‌به‌روته‌كه‌ى له فه‌رمایشته‌كانى خودا ده‌ستیپێكرد، به‌ڵگه‌ى ململانێیه‌كى تاڵ ودژواره له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى، كه بوه هۆى داڕشتنى یاسای هزریی ناسراو به زانستى ئایدۆلۆجیا، كه بۆ به‌ده‌ستووركردنى ئه‌وه‌یه كه هى تۆیه‌و، ئه‌وه‌یش كه له مافوئه‌ركدا له‌سه‌رته. ئه‌م ململانێ و واقیعه‌یش تا رۆژگارى ئه‌مڕۆمان به‌رده‌وامه.
مێژوو شایه‌دى له‌سه‌ر پیرۆزكردنى ئه‌م سه‌رزه‌مینه ده‌دا به یه‌كه‌مین میحرابى خه‌لیقه‌ت
پیرۆزبوویت ئه‌ى چیاى جودى، ئه‌ى سنجار شوێنى گیرسانه‌وه‌ى كه‌شتیه‌كه‌ى حه‌زره‌تى نوح، پیرۆزكرایت ئه‌ى په‌ناگه‌ى حه‌زره‌تى عیساى ئیمامى ئاشته‌وایى، پیرۆزكرایت كاتێك، كه رۆشنایى خودا ته‌ججه‌لى كرده‌سه‌ر قۆپه‌كانى چیاكه‌ت له رۆژى نه‌ورۆزى یه‌كه‌مین جه‌ژنى مرۆڤایه‌تى له شه‌مه‌هى به‌هاردا، دواتریش، بۆ جارى دوه‌م ته‌ججه‌لى كرایه‌سه‌ر كێوى سینا بۆ حه‌زره‌تى مو‌سا.
ئه‌لكه‌ون به‌سه‌ره‌تایه‌كى مه‌كنونى ئینفیلاقى ده‌ستپێده‌كات و خاوه‌ن سێ ئیشراقیات و كۆتاییه‌كى خڕكه‌ره‌وه‌ى پێچه‌ره‌وه‌یه: ئیشراقیه‌ى یه‌كه‌م، چیاى سیناى رووناك كرده‌وه، ئیشراقیه‌ى دوه‌م، چیاى زه‌یتونى رووناك كرده‌وه، ئیشراقیه‌ى سێیه‌میش شه‌وى تاریكى مرۆڤایه‌تى له ئه‌شكه‌وتى حه‌ڕاوه رووناك كرده‌وه، پێش ئه‌و سێ ئیشراقیاته‌یش شارستانیه‌تى جیزه به هێزێكى سه‌رسوڕهێنه‌رى مه‌زن، وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باڵابوونیى رووحی سه‌ریهه‌ڵدا، كه تیایدا تایبه‌تمه‌ندى توانا له هه‌ر سێ ئه‌ستێره‌ى ئایینه نه‌مره‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه، له‌به‌ر گه‌وره‌یی هێزوهیمه‌تیشی نه‌مرودایه‌تى ماددى له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ى دیكه‌ى ئۆقیانووس بۆ یه‌كه‌مین جار رووخا، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیشراقیه‌تێكیشدا واقیعه‌كه به‌رجه‌سته‌بوو، ململانێكه‌یش ته‌واوى كرد.
شووره‌ى سنووره‌كانیشى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، له‌باكووره‌وه:سه‌رچاوه‌كانى دیجله‌و فورات و، له‌باشووریشه‌وه تاڤگه‌كانى سه‌رچاوه‌ى نیله، ئه‌یكوناته‌كانیشى: چیاى سیناو، چیاى زه‌یتون و مه‌ككه‌ى پیرۆزه، دابه‌زینه‌كه‌یشى جیزه‌و، به‌رزبوونه‌وه‌كه‌یشى، جودى ( چیاى سنجارى ) كوردستانه. ئه‌م جوگرافیایه، كه ناوه‌ڕاستى خۆرهه‌ڵاته، سه‌رزه‌مینى شارستانیه‌ته و خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تى كردوه.
په‌یوه‌ندییه‌كى ئۆرگانیكى كۆن و له مێژینه‌و په‌یوه‌ستبوونێكى ئه‌زه‌لیانه كیانى مرۆڤایه‌تى له جوانترین وێنه‌ى رووحانیات و ماددیاتدا ده‌هه‌ژێنێت.
له میزۆپۆتامیاوه رۆژه‌كانى خودا‌و مێژوو ده‌ستى پێكرد، لێره‌وه شارستانیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى فكر‌و خوداپه‌رستى بنیاتنرا، لێره‌وه بڵێسه‌ى شارستانیه‌ت سه‌ریهه‌ڵداو به‌ره‌وده‌ورووبه‌ر هه‌ڵكشاو، ته‌مومژى تاریكى به‌رۆشنایى مه‌عریفه ره‌وانده‌وه.