ڕێككه‌وتننامه‌ى سه‌ده، زیاتر پێشنیازێكه كه حكومه‌تى ئه‌مریكا له كاتى به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنى دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌ى كردووه و فۆرمۆلێكى جادوییه ده‌یه‌وێت كێشه‌ى زیاتر له 70 ساڵى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به كۆتا بگه‌یه‌نێت. له راستى دا به رێكه‌وتنى (ترامپ – نه‌ته‌نیاهۆ) ده‌ناسرێت، چونكه داڕشتنه‌وه و ئاماده‌كردنى ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بووه‌و له كاتێكدا سناریۆى ئه‌مه‌ش جایرد كۆشنه‌ر (زاوا و ڕاوێژكارى تره‌مپ) نوسیویه‌تییه‌وه.
ئاشتى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و كۆتایی هێنان به‌م كێشه‌یه، بابه‌تێك نیه ته‌نها په‌یوه‌ندى به (دۆناڵد تره‌مپ)ه‌وه بێت، چه‌ندین ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا و دیپلۆماتكارانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م وڵاته له هه‌وڵدابوون به نه‌خشه و پلانى ستراتیژى، شانازى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه به به‌رگى مێژووى ده‌سه‌ڵاتییان بپۆشن، به تایبه‌ت له‌م 25 ساڵه‌ى دوایدا كێشه‌ى فه‌له‌ستین – ئیسرائیل به‌شێك بووه له ستراتیژیه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا.
كێشه‌ى (فه‌له‌ستین-ئیسرائیل)، زیاتر كێشه‌ى ناسنامه‌یی و سنوره و پاشخانێكى مێژووى هه‌یه، ئێستا جیهان چاوه‌ڕوانه ببینن كه (ڕێككه‌وتنى سه‌ده) چ وه‌ڵامێكى پێیه بۆ یه‌ك به یه‌كى ئه‌م كێشانه.
ناوه‌ڕۆكى "ڕێكهوتنى سه‌ده" چی یه؟
ڕاگه‌یاندنى "ڕێكهوتنى سه‌ده" به‌شێوه‌ى فه‌رمى زۆرى نه‌ماوه و له داهاتوویه‌كى نزیكدا به فه‌رمى بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا زانیارى ورد ده‌رباره‌ى ئه‌م پلانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ڕوون نیه چۆن چاره‌سه‌رى كێشه ئالۆز و مێژوویه‌كانى نێوان هه‌ردوو (ئیسرائیل - فه‌له‌ستین) ده‌كات.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م ڕێكه‌وتنه و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌رده‌ستن، قودس به ته‌واوى ده‌بێت به پایته‌ختى ئیسرائیل، شارۆچكه‌ى كرانهى خۆرئاواى ڕوبارى ئوردن به‌گشتى به‌شێكه سه‌رزه‌مینى فه‌له‌ستین به‌ڵام سه‌باره‌ت به ناوچه‌ى جوله‌كه نشینه‌كان، ناتانیاهۆ راسته‌خۆ هۆشدارى داوه چۆڵكردنى ئه‌م ناوچه‌یه قبوڵ ناكات، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ناوچه‌ى جوله‌كه نشین په‌یوه‌ست كراوه به خاكى ئیسرائیل، له‌م دوایانه‌ش كه‌ناڵى 13 ئیسرائیل له سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیاره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه وڵاتى فه‌له‌ستین نزیكه‌ى 80-90%ى ڕووبه‌رى وڵاته‌كه‌ى ده‌كه‌وێته خاكى كرانهى خۆرئاوا و، به‌ڵام مزگه‌وتى ئه‌قسا به ڕه‌سمى به‌شێكه له سه‌ڵته‌نه‌تى وڵاتى ئیسرائیل، ئه‌و زه‌وییانه‌ى بۆ وڵاتى فه‌له‌ستین دیاریكراوه پێكهاتووه له چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كى په‌رتوبڵاو و دوور له یه‌ك كه شارى (ئه‌بو دیس) له ڕۆژهه‌ڵاتى (قودس) وه‌ك پایته‌ختى فه‌له‌ستین دیاریكراوه. به‌جۆرێك كۆشكى سپى له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده پابه‌نده به گه‌شه‌پێدانى ئابورى فه‌له‌ستین به 50 ملیارد دۆلار له ماوه‌ى چه‌ند سالێك دا.
ئه‌مه‌ش كورته‌یه‌كه له بڵاوكراوه‌كانى ڕێككه‌وتنامه‌ى سه‌ده كه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ورده‌كارى و جوزئیاتى زۆر هه‌یه كه تائێستا به ناڕوونى ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانى ئیسرائیله‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتننامه‌ى سه‌ده و پێشنیاره‌كانى دۆناڵد ترامپ و ناتانیاهۆ بۆ ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین، له پێشنیاره‌كانى 12 ساڵ پێش ئێستاى (ئه‌یه‌وت ئولمێرت) سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاتى ئیسرائیل زۆر كه‌متره كه خرایه به‌رده‌ستى (مه‌حمود عباس)، به‌پێى پێشنیاره‌كانى ئولمێرت ڕووبه‌رى فه‌له‌ستین گه‌وره‌تربووه و مزگه‌وتى قودس له ژێر سه‌ڵته‌نه‌تى فه‌له‌ستین ده‌مایه‌وه، مه‌حمود عباس ئه‌و پێشنیار و ڕێككهوتننامهیهى ڕه‌تكرده‌وه.
ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه پارێزبه‌ندى و قه‌ڵغانێكه بۆ پاراستنى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر گروپه تیرۆرستى و هێزه توندڕه‌وه‌كان كه له ناو فه‌له‌ستین دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانى نزیك له ئیسرائیل ده‌ڵێن به مه‌به‌ستى پاراستنى ئیسرائیل، ئه‌م وڵاته هه‌موو كاتێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له سه‌ر زه‌مینى فه‌له‌ستینییه‌كان، تیرۆرست و گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستگیر بكات و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى فه‌له‌ستین جێگه‌ى قبوڵ نییه.
ئایا جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت؟
ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتن و جێبه‌جێكردنى ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه جێگه‌ى پرسیاره، به‌گشتى له لایه‌ن وڵاتانه‌وه پێشوازییه‌كى ئه‌تۆى لێنه‌كراوه و هه‌ندێك وڵات به ڕه‌تكردنه‌وه و هه‌ندێك وڵات بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه. گرنگترین هۆكار كه ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتووى ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه لاواز ده‌كات، خودى فه‌له‌ستینیه‌كانه كه لایه‌نێكى ئه‌م كێشه‌یه و زیاتر له ساڵ و نیوێكه هه‌موو ده‌رگایه‌كى گفتوگۆ و دانیشتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا داخستووه ئه‌وه‌ش دواى گواستنه‌وه‌ى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا بۆ قودس و ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى فه‌رمى ئیسرائیل.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كى ستراتیژ، دیپلۆماسی، هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگى و پاشخانێكى دێرینه‌ى دۆسى له‌گه‌ڵ واشنتۆن دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونى بنیامین ناتانیاهۆ هۆكارى به‌هێزى ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یه له ئێستادا. ناتانیاهۆ به‌پێچه‌وانه‌ى فه‌له‌ستین، په‌یوه‌ندى نزیكى له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكادا هه‌یه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ى به‌گه‌ر خستووه و ئامانجى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه له‌وانه حاكمیه‌تى ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزایه‌كانى جۆڵان و گواستنه‌وه‌ى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا بۆ قودس و ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل.
كاردانه‌وه‌ى وڵاتان به‌رامبه‌ر به ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده:
كاردانه‌وه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده جۆراوجۆر و جیاوازن، كاردانه‌وه‌ى یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌تانى مونافیقى ئیسلامییه كه هاوار ده‌كه‌ن و بێكردارن وه‌ك ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانى، كۆمارى ئیسلامى ئێران به ناوى به‌رگرى له مافى هاوڵاتیانى فه‌له‌ستین ڕاسته‌وخۆ ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده‌ى ڕه‌تكرده‌وه و دژى وهستایهتهوه، له كاتێكدا ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى وڵاتى ئێران-یان له سوریا و عێراق بچوككردووهتهوه و پشتێنه‌ى ئێرانیان پچڕاندووه و وا ئێران ده‌خزێننه نێو سنوره‌كانى خۆی، له به‌رامبه‌ر دا ئێران ناتوانێت به‌رگرى له ماف و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى بكات، كه‌چی ده‌یه‌وێت هاوڵاتیانى فه‌له‌ستینى و ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین بپارێزێت، كه ئه‌مه‌ش ڕوونه ده‌نگێكى بێهێز و هه‌نگاوێكى نه‌نراوه له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
كاردانه‌وه‌ى دووه‌م: تایبه‌ته به توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى كه لایه‌نگرانى ئیخوان موسلیمینن، ئه‌مه‌ش جۆرێكى تر‌ى نیفاقى سیاسییه، چونكه توركیا له كاتێكدا ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده ڕه‌تده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كى دیپلۆماسی ته‌واوى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا پاراستووه، به‌ڵام ده‌ستى ههرهشهئامێزى به‌ئاراسته‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رزده‌كاته‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى به‌شێك له تێچوو و ئابورى ئه‌م ڕێكهوتننامهیهیان له ئه‌ستۆگرتووه.
كاردانه‌وه‌ى سێیه‌م: ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه ده‌گرێته‌وه كه له نێوان ڕه‌تكردنه‌وه و په‌سه‌ندكردن له دانیشتن و گفتوگۆدان، وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كار بۆ بهرقهراركردنى ئاشتى ده‌كه‌ن، پشتگیر و ته‌ئكید له‌سه‌ر مافى یاسایی هاوڵاتانى فه‌له‌ستین ده‌كه‌نه‌وه.
داواى سه‌ره‌كى فه‌له‌ستینییه‌كان ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى سه‌ده و، پاراستنى یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتى خاكى فه‌له‌ستینه، به‌ڵام ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده بچوك بوونه‌وه و چه‌ند پارچه‌بوونى خاكى فه‌له‌ستینى په‌سه‌ندكردووه، له كاتێكدا هه‌ندێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى كه ڕێكه‌وتننامه‌ى سه‌ده ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه داواى یه‌كپارچه‌ى خاكى فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت سه‌رزه‌مینى فه‌له‌ستین له ڕوبارى ئوردن تاوه‌كو ده‌ریاى سور پارێزراوبێت و سنورى سیاسی ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین بێت، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت قسه و باس له دوو وڵاتى (فه‌له‌ستین - ئیسرائیل) ده‌كه‌ن به پاراستنى مافى هاوڵاتیانى فه‌له‌ستین له ناو وڵاتى ئیسرائیل و ڕێزگرتن له پیرۆزییه‌كانیان، جێگیربكرێت.