ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی CIA بوو ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.19 12:16 AM
1121 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

یه‌كه‌م تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لێدوانه‌كه‌ی تشاو لی جیان، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی چین، كع ڕایگەیاند چەندین بەڵگە هەیە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە دەزگای هەواڵگری ناوەندی هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە لە چین.
پسپۆڕێک پێی وایە هیچ بەدووری نازانێن کە"کۆڤید.۱۹" لە تاقیگە درووستبکرێت.
هەروەها دیبلۆماتکارە چینیەکە ئاماژەیدا بەوەی چەندین بەڵگە پشتڕاستی ئەوە ئەکەنەوە کە ڤایرۆسی19_covid کە لەلایەن زانایانی ئەمریکاوە ساڵی ۲۰۱٥ درووستکراوە و بەرهەمهێنراوە.
هەروەها ئاماژە دەدات بەوەی کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو زانیارییەکیان داوە بە چین دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە. هەروه‌ها شارەزایانی چین لە ئەرشیفدا وتارێکی بڵاوکراوەیان وەچنگکەوت کە ساڵی ۲۰۱٥ لە ڕۆژنامەی Nature Medicine،  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە زاناکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان توانیوویانە جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەدەست بخەن، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر مرۆڤ.
نوسه‌ری وتارەكه‌ جەخت دەکاتەوە، کە ئەو ڤایرۆسەی لە 19_covid سەرچاوە دەگرێت ڤایرۆسی SHC014 یە، کە لە شەمشەمە کوێرەدا دۆزراوەتەوەو، هەر لەسەر ئەو بنەمایە ڤایرۆسی خیمری"ڤایرۆسێکە کە دوو یاخو زیاتر لە شانە و پێکهاتەی جیاوازی بۆماوەیی هەیە"، کە لەگەڵ جەستەی مرۆڤدا دەگونجێ، درووستکرا.
سەرچاوە: میدیک فوروم
وەرگێڕانی: وریــــــــا نــــــاجی


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ