لە جەنگی یەكەمی جیهان شاری سلێمانی كەوتە دۆخێكی دژوارەوە خەڵك برسی كەوتن، كەریمی ئەلەكە كە سایەتییەكی مەسیحی ناوداری شاری سلێمانی بوو، كۆگاكانی خواردنی بەسەر هەژاران واڵاكرد و نەیهێشت خەڵكی ئەم شارە دووچاری برسی بوون ببن.
ئیتر لەو مێژوه‌وە ئەو ناوە بۆتە ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ئاسمانی خێرخوازیی و ئەم شارە بۆ هەتا هەتایە شانازی پێوە ئەكات.
عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لیاس پۆڵس ناسراو به (كه‌ریمی ئه‌له‌كه) ساڵی 1867 له سلێمانی له دایكبووه، كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خشنده و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان بووه، به خه‌مخۆر و فریادڕه‌سی هه‌ژاران دانراوه به تایبه‌ت له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، جێگه‌ی رێز و متمانه‌ی زۆری مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حمودی حه‌فید بووه، بۆیه له پێكهێنانی حوكمه‌ته‌كه‌ی پۆستی وه‌زیری دارایی پێداوه، له رۆژی 1948.1.25 له شاری به‌غد كۆچی دوایی كرد.
لە ئێستادا كە بەهۆی دۆخی كەرەنتینەوە خەڵك لە ماڵەكانیان قەتیس بوون و ناتوانن وەك پێشتر بن دۆخێكی ناهەموار بۆ خەڵكی هەژار و كەم دەست دروست بووە، بەڵام خۆشبەختانە ئەم شاری سلێمانییە پیاو چاك و مرۆڤ دۆست و سەرمایەداری نیشتمانی لێ نابڕێت.
دوو كەسایەتی كە لە یەكەم چركەی ئەم دۆخە ناهەموارە توانیان سەروەتەكەی خۆیان بخنە خزمەتی هەژاران و زۆرێكیش چاویان لێ بكەن ئه‌وانیش: ( فاخر شێخ تەیب قەیوانی و مەریوانی حاجی جەمال ).
ئه‌وان كە دوو كەسایەتی سەرمایەداریی ئەم نیشتمانەن لەم دۆخی كەرەنتینەیەدا بەتەنگ فەقیر و هەژاری ئەم شارەوە چوون، مێژوو ئەم رۆژانە لە یاد ناكات كە سفرەو خوانی هەزاران ماڵ رۆشن بووە، نموونەی خۆنەویستی ئەم زاتانە لە شاری شاران هەرزیاد بێت.