تاكه‌ سودمه‌ندی كۆرۆنایه‌

کۆرۆنا.. فریاد ڕەسەکەی ژینگە

میران تاریق 2020.03.26 03:35 PM
1284 جار خوێندراوەتەوە

میران تاریق

رۆژنامه‌نووس

وەک دەزانین لە ئێستادا جیهان بە قەیرانێکی نوێدا تێپەڕ دەبێت کە ئەویش بڵاوبوونەوەی یە کە بەجۆرێک لە جۆرەکان کاریگەری خستۆتە سەر ‘‌covid-19پەتای کۆرۆنا"
تەواوی ژیانی مرۆڤایەتی و مرۆڤ لەسەر زەوی و چالاکی مرۆڤی لەسەر زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو سنودارکردووە کە ئەمەش کەم تا زۆر کاریگەری خستۆتە سەر سیکەتەرەکانی جیاوازەکانی وەک پەروەردە و ئابووری و کۆمەڵایەتی...هتد،وە چەندان لایەنی تری ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی. ژینگەش یەکێکە لەو لایەنانەی کۆرۆنا کە کاریگەری خستۆتە سەر.
ژینگەی زەوی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە پیسبوون کردووە، ئەویش بەهۆی چالاکیە مرۆییەکان و دەردانی ڕێژەیەکی زۆری گازی دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ بەرگە هەوای زەوی کە چەندان کێشە و گرفتی بۆ کەش و هەوای زەوی دروستکردووە.

ناسا ده‌ڵێت ژینگه‌ تاكه‌ سودمه‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌

بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی ڕێگاکانی گواستنەوە و گەیاندن و داخستنی دەیان کارگە و شوێنی بازرگانی  لە چەندین شار و وڵاتی جیهاندا،بۆتە هۆی گۆڕانکاری خێرا لە کەش و هەوای زەوی ڕووبدات کە لێردا ئاماژە بە چەند نموونەیەک دەدەین:

١) لە وڵاتێکی وەک چین تا ئێستا کەمتر لە ٣ هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە،بەڵام کۆرۆنا وای کردووە کە ژیانی ٥٠ هەزار کەس لەو وڵاتە ڕزگاری بێت چونکە ساڵانە لە وڵاتی چین بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە ٧٠ هەزار هاوڵاتی گیانیان لە دەست دەدەن.بەڵام لە مانگی شوباتەوە دۆخی وڵاتەکە گۆڕاوە و کەش و هەوای وڵاتەکە بە ڕێژەی ٢١٪ پاک بۆتەوە.

نه‌خشه‌كه‌ پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه‌ی چین نیشان ده‌دات ـ فۆتۆ: ناسا

٢) شاری ڤینیسیا لە وڵاتی ئیتاڵیا کە پێشتر  ڕۆژانە سەدان بەلەم کە بەگاز کاردەکەن هاتوچۆیان تیادا دەکرد،ئێستا بەهۆی لەکار کەوتنیانەوە وای کردووە ئەو ئاوەی بە کوچە و کۆڵانەکانیدا تێپەڕدەبیت بە تەواوی ڕوون و پاکژبێتەوە.
کەواتە کۆرۆنا پەیامێکە بۆ مرۆڤایەتی بۆ ئەوەی واز لە ڕەفتار و کردارە ناتەندروستەکانی بهێنێت لەسەر زەوی و بەشێوەیەکی تەندروست لەسەر زەوی بژیت لە پێناو پاراستنی خۆی و مرۆڤایەتی و ئەو ژینگەی کەتێدا دەژێت


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ