کاتێک رێباز حەملان کرایە وەزیزی دارایی.. بوو بەعەڕابی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران..!!
ئێستاش ئاوات شێخ جهناب کورەکەی یاشێخیش دەیەوێ ببێتە عەرابی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران..!!
ئەمانە کاتێ لەدەرەوەی حکومەتن.. دەڵێن ھەر بەپارەی داھاتی ناوخۆ، دەتوانین مووچەی فەرمانبەران دابین بکەین..!!
بەڵام کاتێک دەستیان لەحکومەت و پلەو پۆست و پارە گیر دەبێ.. ئەو حکومەتە بەقودرەتی قادر ، خەرجی لە داھات زیاتر دەبێ و دەکەونە شەفاعەت ( لەمەلیک ، مەلیکتر دەبن..)..!!
بۆ تێگەیشتن لەو نھێنیەی ئەو دووفاقیەی عەرابەکانی گردەکە، ..
یەکەمیان / ئەوەیە یا بەھاتنی ئێوە بۆناو حکومەت، دزین و گلدانەوەی بەشێکی داھاتی حکومەت بۆ گردەکە کەم دەکا..!!
دوومیان/ یا ئەوەیە کەئێوە لە عبدالمائمور زیاتر ھیچی تر نین و ئاگاداری کەین وبەینی دزی و ڕاوڕووتی تاقمی دەسەڵاتدار نین..!!
بۆیە من ئەو ئۆفەر دەخەمە بەردەم وەزیری دارایی گردەکە.. لەجیاتی مووچەی فەرمانبەران کەمکاتەوە.. با بەدواداچوون بۆ ئەو گووژمە پارانە بکات.. !!
ئەگەر وەزیری دارایی و( حزبەکەی وەزیر) خەمی کەمی داھات و زۆری خەرجیەتی ؟
من بۆ ئاسانکردنی بەرنامەکەی ئەو ئۆفەرە دەخەمە بەردەست..
کەدڵنیام نە خۆی و نە وەزیرەکانی پێشووتری حکومەت ، نازانن لەدوای روخانی ڕژێمی عێراق چەند پارە لەبەغداوە ھاتۆتە ھەرێم..
ئەم ئامارە لە بەشی بودجەی فەرمانگەی تۆژینەوەکانی پەرلەمانی عیراق ، ئامادەکراوە ، کەگشت داتاو زانیاریەکانی لە حکومەت و وەزارەتەکانی عیراق کۆدەکاتەوە و دەیخاتە بەردەم ئەندام پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان..
ئەم ئامارە لەساڵی ٢٠٠٥ وە تا ساڵی ٢٠١٦ تەواوی ئەو گوژمە پارانەی لەبەغدا دراوە و نێردراوە بۆ ھەرێم تیدا دەست نیشان کراوە ، ھەروەھا ھەرێم لەداھاتە ناوخۆییەکان چەندی گەراندۆتەوە بۆ بەغدا، لەھەمووی گرنگتر گوژمەی دەسکەوتەکانی ھەرێمی تیایە لەفرۆشتنی نەوت لە نێوان ساڵانی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) ..
ئەگەر داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەنێوان ساڵانی (٢٠١٧و ٢٠١٨ و ٢٠١٩و ٢٠٢٠)ھەروەھا بودجەی نێردراوی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ی عیراقیش بۆ ھەرێم و داھاتە ناوخۆییە حەقیقەکانی ھەرێمێ و ٣٠ ملیار دۆلارە قەرزەکەی حکومەتی ھەرێمشی لەگەڵ ھەژمار بکەین..
نزیکەی ( زیاترلە ١٨٠ ملیار دۆڵار ھاتۆتە ئەم ھەرێمە).. !!!
ئەگەر ئەم پارەیە دابەشی سەر ١٤ ساڵی بکەین.. ساڵانە بودجەی ھەرێم خۆی لەنزیکەی ١٣ ملیار دۆلار دەدات..!!
وەزیری نوێ .. گوایە ئێوە بۆ چاکسازی ھاتونەتە ناو حکومەت.. فەرموو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەم داھاتە بکە و پێمان بڵێ ئەم پارانە لەکوێن و ئەو عەدالەتەی بەدوای وێڵی بۆمان جێ بەجێ بکە..؟
لەم خشتەیەدا ھاتووە...
١- حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٦ گوژمەی ( ٨٩تڕلیۆن و ٣٠١ ملیار و ٦٠١ ملیۆن دیناری )ناردووە بۆ ھەرێم.
٢- حکومەتی ھەرێم لەنێوان ھەمان بەروار( ٢ تڕلیۆن و٢٧٣ ملیارو٤٣٠ ملیۆن) دیناری لەداھاتی ناوخۆ داوە بەعیراق..
٣- دوای دەرکردنی گوژمەی داھاتی ناوخۆ ، حکومەتی ناوەند ( ٨٦ تڕلیۆن و٨٥٧ ملیار و١٥٧ ملیۆن دیناری) ڕادەستی ھەرێم كردووە.
٤- لە ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٦ حکومەتی ھەرێم بەگوژمەی ( ٢١ تڕلیۆن و٢١٧ ملیار و٥٢٠ ملیۆن دینار) نەوتی ( بەبێ ئاگاداری ناوەند) فرۆشتووە..
٥- کۆی ئەو داھاتەی ھەرێم لەساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٦ لەبەغدا بۆی ھاتووە ( ١٠٨ تڕلیۆن و ٧٤ ملیار و ٦٩١ ملیۆن دینار بووە..
ئەگەر بێت ئەم گووژمە پارانەشی لەگەل ھەژمار بکەین .. بۆمان دەردەکەوێ چ بڕە پارەیەکی زۆر و خەیاڵی ھاتۆتە ئەم ھەرێمە ...!!
کۆی ئەو داھاتەی ھەرێم لەساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٦ لەبەغدا بۆی ھاتووە ( ١٠٨ تڕلیۆن و ٧٤ ملیار و ٦٩١ ملیۆن دینار بووە
🔴 ھەروەھا حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٩ وە تا ئێستا بوودجەی ١٥ مانگی ناردووە، (١٥ مانگ جاران ٤٥٤ ملیار دینار ) دەکاتە ( ٦ تڕلیۆن و ٨٤٧ ملیار دینار) ئەمە جگە لەو ٦٨ ملیار دینارەی کەبۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە..
🔴 ٣٠ ملیار دۆلار قەرز، داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەر سێ ساڵی (١٧ و١٨و١٩) و ٣ مانگی ٢٠٢٠ و داھاتە ناوخۆییەکان ھتد.
ئەم ھەموو بڕە پارەیە خۆی لە زیاتر ١٨٠ ملیار دۆلار دەدا..!! وەزیری نوێی چاکسازی خواز .. ئەگەر دەتەوێ چاکسازی بکەی وەرە لێرەوە دەست پێ بکە..!!