كوردستان تایمز
له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ شه‌ممه، 28ى ئادارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كۆى داهات و خه‌رجییه‌كانى حكومه‌ت له ئێستادا خرانه‌ڕوو، هه‌موو هێزه‌كانى به‌شدار له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ردوو قه‌یرانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، حكومه‌ت له‌و مانگه‌وه زیاتر 60% داهاته‌كانى ( نه‌وتى هه‌رێم و ناوخۆ ) له ده‌ستداوه و كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى رووبه‌رووى ئابوورى هه‌رێم بۆته‌وه، به‌مه‌ش له‌م مانگه‌وه پێدانى موچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت و به‌شێوازێكى دیكه دابه‌شده‌كرێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كۆى داهات و خه‌رجییه‌كانى حكومه‌ت خرانه‌ڕوو، ده‌ركه‌وت له مانگى داهاتوه‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت وه‌كو مانگه‌كانى رابردوو، موچه له‌كاتى خۆى و به هه‌مان بڕ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، هه‌ربۆیه‌ش بڕیاریاندا میكانیزمى نوێ له‌وباره‌یه‌وه بدۆزرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ داهاته‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى حكومه‌ت بگونجێت.
یه‌كێك له پێشنیازه‌كان ئه‌وه‌بووه، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات، به‌مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى دۆخى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و وه‌رگرتنى پشتگیرى ئه‌و هێزانه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ده‌ستكارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرا.
به‌پێى زانیارییه‌كان، بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌كان نوێنه‌رانى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه ته‌حه‌فوزیان هه‌بووه، زۆربه‌یان له‌م كاته‌دا نایانه‌وێ ئه‌و كاره بكه‌ن و ئۆباڵى ئه‌و دۆخه بخه‌نه ئه‌ستۆى خۆیان، چونكه ترسیان هه‌یه بكه‌ونه ژێر ره‌خنه‌ى خه‌ڵك و په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه‌كان، بۆیه له ئه‌گه‌رى پێكهێنانى ئه‌و لیژنه، ئه‌گه‌رى زۆره به‌شێك له‌و وه‌زیره‌كان ئاماده‌یان نه‌بێت بچنه ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌كان پێكده‌هێنرێت.
یه‌كێكی دیكه له پێشنیازه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌بوه، له رێگه‌ى پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستكارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بكرێت، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى هاتۆته پێش، له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ش حكومه‌ت ترسى هه‌یه په‌رله‌مان پشتگیرى ئه‌و یاسا نه‌كات، یاخود بیكه‌نه موزایه‌ده.
یه‌كێك له پێشنیازه‌كانى ئه‌وه‌بوو هه‌ركاتێك حكومه‌ت پاره‌ى به‌رده‌ستى هه‌بوو موچه دابه‌شبكات واته 50 ڕۆژ بۆ دوو مانگ جارێك
یه‌كێك له پێشنیازه‌كانى دیكه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆى له‌سه‌ر كراوه، پێدانى ته‌نها موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى بووه به فه‌رمانبه‌ران، تاوه‌كو دۆخى دارایى باشتر ده‌بێته‌وه، یاخود یاسایى چاكسازى ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن و سه‌رجه‌م ده‌رماڵه ناجێگیره‌كان ده‌بڕدرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا چه‌ند پێشنیازێكى دیكه كراوه له‌وانه بڕینى به‌شێك له موچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه موچه‌ى بنه‌ڕه‌تیان به‌رزه، به‌جۆرێك هیچ فه‌رمانبه‌رێك موچه‌كه‌ى له 3 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت به پله باڵا و تایبه‌ته‌كانیشه‌وه.
كوردستان تایمز زانیویه‌تى دابه‌شكردنى موچه‌ى خانه‌نشیانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى بۆ ماوه‌ى دوو مانگ یه‌كێك له پێشنیازه‌كان بووه و هه‌روه‌ها له‌م ده‌ستكاریكردنه‌ى موچه‌دا سه‌رجه‌م توێژه‌كان ده‌گرێته به مه‌ده‌نى و سه‌ربازیه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ی دوێنیدا، چه‌ندان پێشنیاز له لایه‌ن تیمى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حكومه‌ت پێشكه‌شكراوه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى كۆتاى له‌و باره‌یه‌وه ده‌درێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێدا پێشكه‌شكراون نه‌بۆته بڕیار، به‌ڵام پێنه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆى، یاخود ده‌ستكاریكردن به كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى موچه، بۆته شتێكى حه‌تمى له‌و مانگه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن