گهرمیان محهمهد
لە ئێستادا کوردستان نە نیشتیمانی ھیچ کەسێکە و نە لانکی مرۆڤایەتی و نە دایکێکی بەسۆزیشە بۆھیچ کەسێک، بەڵکو کارگەیەکی گەورەیە و قازانجەکەی بۆ چەند کەسێکە کە شەریکە بەڕێوەبەری ئەم کارگەیەن.
ھەرچی ململانێی نێوان ئەم شەریکانەی خاوەن کارگەکەیە بەردەوام لەسەر حسابی کارمەندانی کارگەکە بووە و دواجار بە قازانجی ئەوانیش تەواو بووە و دەبێت، واتا شەڕ بە تۆی کارمەندی نێو ئەم کارگەیەی دەکەن تا خۆیان بمێنن و زۆرترین قازانجیان بەرکەوێ.
کەی زانییان مەترسی لەسەر داھاتیان پەیدا ئەبێ، یان ئەم کرێکارانەی کارگەکە ئەیانەوێ یەکگرن، ئەوا دەنگۆی ڕووخانی کارگەکە برەو پێدەدەن گوایە گەر ئەمان نەبن کارگەکە دادەخرێ و لەبرسیشا ئەمرن...
ھەرچی چەکبەشانە پاسەوانی ئەم کارگەیەن و ھەرکەس بڵێ نا، ئیشی ئەمانەیە تێی ھەڵدەن تا کارگەکە نەوەستێ و ھەر بۆ ئەوەیشە پارە وەردەگرن.
مامۆستای، ئیشی تۆ بەرھەمھێنانی چینێکی گێلۆکەیە تا دواتر ببنە بەشێکی گرنگی ئەم کارگەیە و نەھێڵن بوەستێ...
پزیشکی، ئیشی تۆ تیمارکردنی برینی کارمەندانی کارگەکەیە تا لەکارنەوەستێ ...
مامۆستای، ئیشی تۆ بەرھەمھێنانی چینێکی گێلۆکەیە تا دواتر ببنە بەشێکی گرنگی ئەم کارگەیە و نەھێڵن بوەستێ...
دادوەری، ئیشی تۆ گوێجەڕەدانی ھەموو ئەوانەیە لە یاسای کارگە لادەدەن ...
ئەندازیاری و جوانترین باڵەخانە دروست دەکەی، تۆیش ھۆکارێکی دیکەی بۆ خێراکردنی گێڕانەوەی ئەو پارەیەی بەو کارمەندانە دراوە و دەبێت لە ڕێگەی تۆوە ئەو پارەیە بگێڕێتەوە بۆ کەیخوداکان.
تۆیش گەر خەڵکی عەوامی، گەناس و زبڵخوەری سەر پاشماوەکانی کارگەکەی و لەوە زیاتر ھەربڵێ ئەوەم، تۆ ھیچ نیت ھیچ.
بەڵێ
تۆ ھەرچییەک بی و ھەرچییەک بکەی ھەمووی ئەچێتە خزمەتی ئەم کارگەیەوە و خۆشت بەھیچ نابی.
بەڵێ لەنێو ئەم کارگەیەی ناوی (( کوردستان)) ە، پارەداری یان ھەژار، ھەرچیەک بیت جگە لەکارمەندێکی عەبدئاسای کارگەی بەڕێوەبەرێکی چاوچنۆکی بێڕەحم ھیچی تر نیت.
تۆیش بیرمەندی و بیرەکەیتەوە بۆ باشترکردنی ژیان، تۆیش ھیچ نیت جگە لە برەودەرێکی دیکەی ئەم کارگە گەورەیە.
تۆ ھەرچییەک بی و ھەرچییەک بکەی ھەمووی ئەچێتە خزمەتی ئەم کارگەیەوە و خۆشت بەھیچ نابی.
گەر ئەوھایش ئەم کارگەیە بەڕێوە ببرێت ئەوا دڵنیابن ڕۆژێک دێت دابخرێت.