لە بەردەم دەرگای پەتایەكى گه‌وره‌دا

كۆرۆنا و ئه‌مریكا.. هۆكاره‌كانی خێرا بڵاوبوونەوەی

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.31 10:14 PM
765 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

یادگار عەلی ـ مامۆستای زانكۆ

لە كۆتاییەكانی مانگی یەنایەری ئەمساڵ یەكەم حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا تۆماركرا، ئەوەی جێگەی سەرنجە ڤایرۆسی نەخۆشیەكە زۆر بەخێرایی لەو وڵاتە تەشەنەی كرد، لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا؛ ڕێژەی توشبون بۆ (100) هەزار كەس بەرزبویەوە.
هۆكارەكانی پشت بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا بەوشێوە بەرفراوانە و لە ماوەیەكی كەمدا لە ئەمەریكا بۆ چەندین هۆكار دەگەڕێتەوە.
یەكەم: درەنگ كەوتنی ئەنجامدانی كاری پشكنین:

لەسەرەتای دەركەوتنی تەنگژەكە لە ئەمەریكا، (دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا) لە مەترسی نەخۆشیەكەی كەمكردەوە، پشتبەست بەقسەی لایەنە تەندروستیەكان، وتی: "ئەمە تەنها پەتایەكی ناوخۆییە". ئەوەش وایكرد كەرتی تەندروستی ئەمەریكا توانای دۆزینەوەی توشبوانی بە نەخۆشیەكە نەبێت نەتوانێت پەیوەندیان لەگەڵدا بگرێت، چونكە ئەوكاتە ئامێری پشكنینی توشبوان لە پانتاییەكی بەرفراواندا بەردەست نەبو، ئەمەش بەردەوام بو تا لە (29)ـی شوباتدا كەسێك بەهۆی كاریگەريی نەخۆشیەكەوە لە ئەمەریكا گیانیلەدەستدا.

 ئەمەریكا لە بەردەم دەرگای پەتایەكدایە كە كارەسات دەخوڵقێنێت

هەر ئەوكات بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە زانكۆی (جۆن هۆبكینز)، وتی: ئەگەر هەر لە سەرەتاوە بمانتوانیایە دەستمان بگات بەوانەی كە لەگەڵ توشبوەكان بەریەككەوتنیان هەبووە، ئەوا نەخۆشیەكە كۆنترۆڵكردنی ئاسان دەبوو.

دووەم: لاوازيی هەماهەنگی ناوەندی:

هەر لەسەرەتاوە ویلایەتی نیویۆرك وەك یەكەم مەڵبەندی توشبون بەنەخۆشیەكە لەسەر ئاستی ئەمەریكا دەركەوت و نزیكەی (45) هەزار كەس تەنها لەو ویلایەتە توشبون و هەتا ڕۆژی هەینی ڕابردو زیاتر لە (500) كەس لە نیویۆرك بە نەخۆشیەكە مردون، بەدوای ئەویشدا؛ هەریەك لەویلایەتەكانی نیوجێرسی، پاشان كالیفۆرنیا، واشینگتۆن، میشیگان و ئیلینوێ‌.
(تۆماس تسای)- یەكێك لە پرۆفیسۆرەكانی بواری تەندروستی گشتی لە زانكۆی (هارڤارد) لە ئەمەریكا، ڕایگەیاند: ئەمەریكا پێویستی بە هەوڵی ڕاستەقینەی نیشتیمانی و هەماهەنگی لە نێوان ویلایەتەكان هەیە، ئێستا هەر ویلایەتە و سیاسەتێكی تایبەت بەتەندروستی هەیە، ئەمەش هۆكارە بۆ گواستنەوەی نەخۆشیەكە لەویلایەتێكەوە بۆ یەكێكی تر.

سه‌ره‌تا ترەمپ لە مەترسی نەخۆشییەكەی كەمكردەوە

(دەیڤید فیسمان – شارەزای زانستی پەتاناسی) لە زانكۆی (تۆرنتۆ)، دەڵێت: "ڕێژەی مردوان بەنەخۆشی كۆرۆنا لە ئەمەریكا دڵخۆشكەر نیيە و تادێت بەرەو زیادبون دەچێت. وایدەبینم ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بەردەم دەرگای پەتایەكدایە كە كارەسات دەخوڵقێنێت".
شارەزایان بیرۆكەی دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بە تەنها ڕێگەچارەی زاڵبوون بەسەر پەتاكە دەزانن، هەروەها بەپێویستی دادەنێن سود لە توانای نەخۆشخانەكانی نیویۆرك وەربگیرێت. بەپێی وتەی (گابۆر كیلن – شارەزای بواری پەتا) لەمكاتەدا ڤایرۆسەكە ناكرێت بە بكوژ دابنرێت و پلەی گەرما و شێ‌ دەتوانن خێرایی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە سنوردار بكەن.
هەرچی زانایانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی واشینگتۆن ـیشە، پێشبینی ئەوەدەكەن كە ئەگەر بارودۆخەكە بەوشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا چەقی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە ئەمەریكا دەكەوێتە مانگی نیسان و ژمارەی مردوان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بۆ هەشتا هەزار كەس بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ئەو نمونانەی كە ئەو كۆلێجە وەریگرتون لانیكەمی ڕێژەی مردوان لە نێوان (38) هەزار دەبێت و لانی زۆریشی بۆ (162) هەزار كەس بەرزدەبێتەوە.
ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە ئەنفلەونزای باڵندە مەترسیدارترە، كە بەهۆیەوە لە نێوان ساڵانی (2018 - 2019) لە ئەمەریكا (34) هەزار كەس مردن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ