"تره‌مپ لە خەو هه‌ڵده‌ستێ و بڕیاڕێک دەدات بەبێ بیرکردنەوە"

تۆماس فریدمان: پەتایەکى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست داویەتى لە ئەمریکا کە بەهێزکردنى بنەماڵەیە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.07.02 11:59 PM
1486 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

پێشه‌وا عومه‌ر

رۆژنامەنوس و نوسەرى بەناوبانگی ئەمریکا تۆماس فریدمان، کە یەکێکە لە گرنگترین نوسەرە جیهانییەکان و بڕیاردروستکەرانى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا، ئەمشەو له چاوپێکەوتنێکی کەناڵی (الجزیره‌) دا باسی له ناوخۆى ئەمریكا و لە داهاتووی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد.
له گرنگترین بۆچوونەکانى لەو چاوپێکەوتنەدا:
- ئەمریکا لە سەدەی تازە توشى وون بوون بووە، نە کەوتووە نە بە پێوەیە، بەڵام دەستپێشخەری لە دەست یاوە و توشى پەرتبوون بووه‌.
- لە سەد ساڵی رابردوو ئەمریکا پشتبەستوو بە 5 هۆکار، سەرکردایەتی جیهانی گرتبوە دەست، وەبەرهێنانی لە ٥ پایەی سەرەکی ئەکرد؛ ژێرخان واتە ڕێگەوبان و پەیوەندیكردن، توێژینەوەى زانستی ورد کە حکومەت تەمویلی ئەکرد، سیستەمی کۆچ کە باشترین و بە تواناترین کۆچبەرانی جیهانی ئەهێنایە ئەمریکا، یاساى باش کە هاندانى تێدا بوو بۆ کارى مەترسیدار بەڵام بەشێوەى عەقڵانیى، وەبەرهێنان لە سیستەمى فێرکردندا.
- له ئێستادا ئەمریکا لەو وەبەرهێنانانە وەستاوە، بۆ نمونە باشترین شەمەندەفەری ئێمە نیویۆرک بۆ شیکاگۆ بە 22 کاتژمێر ئەبڕێت، لە کاتێکدا له چین، پەکین بۆ شەنگەهاى کە دوریەکەشیان زیاترە  به 4 کاتژمێر و 30 خولەک ئەیبڕێت. 

- هۆکارى ئەوەى کە ئەمریکا بۆ وەستاوە، ئەوەیە کە بیرکردنەوەکان کورتبین بوون ...
- لە 20 ساڵى رابردوو ئەمریکا پەتای گەورە لێی یاوە، 11ى سێبتەمبەرى 2001 پەتایەکى جیۆسیاسی لێی داین، لە 2008 پەتای ئابوریى لێی داین، لە 2019 پەتای بایلۆجی لێی یاین، لە داهاتووش لەوانەیە پەتای گۆرانى کەش و هەوا لێمان بدات.

تۆماس فریدمان: ئەمریکا لە سەدەی تازە توشى وونبوون بووە نە کەوتووە نە بە پێوەیە

- وای لێهاتووە هەموو 7 ساڵ جارێک پەتایەک لێمان دەدات و لێکەوتەشى جیهانى ئەبێت.
- پەتایەکى ترى رۆژهەڵاتى ناوەراست داویەتى لە ئەمریکا، کە بەهێزکردنى بنەماڵەیە، بە ڕاستى پەتایەکى ڕووخێنەرە.
- هیچ شتێکى بەرنامە بۆ دارێژراو نەماوە، هەموو شتێک لە ساتێکدا ڕوودەدات بە شێوەى عەفەوى، تره‌مپ هەڵدەستێت لە خەو و بڕیاڕێک دەدات بەبێ بیرکردنەوە.
- ئەگەر بەیانى هەڵبژاردن بکرێت، دڵنیام بایدن دەیباتەوە، بەڵام ناتوانم پەى بە چەند مانگى تر بەرم لەوانەیە گۆڕانکاریى رووبدات.
- ململانی وڵاتانی کەنداو دژ بە یەک، گەورەترین شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە و خراپترین وەزیری دەرەوە لە مێژووی ئەمریکادا مایک پەمپیوو بوە.
- بە کوشتنی خاشقچی، هەموو ئەو هیوایانەی لەسەر محه‌مه‌د بن سەلمان بنیادنرابوو بۆ حوکمرانییەکی رەشید لە سعودیە داڕما و هەرەسی هێنا.
- ئەمریکا گرنگییەکانی بۆ دەرەوەی خۆی زۆر کەم بوەتەوە، کێشەى زۆرى هەیە لە ناوخۆدا کە بیرکردنەوەی بۆ دەرەوەی خۆی نەهێڵاوە.
- لە پێشدا جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست سکاڵای لە زۆری دەستێوەردانەکانى ئەمریکا دەکرد، لە داهاتوودا لە کەمی دەستێوەردان سکاڵا دەکەن.

'بایدن سەربکەوێ ئەمریکا لە سیاسەتى دەرەوەی بەهێز دەبێت و تره‌مپ سەربکەوێ 4 ساڵی نەهامەتی بەرۆکی جیهان دەگرێ'

- ئەگەر تره‌مپ سەر بکەوێتەوە، ئەم دوورکەوتنەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەردەوام دەبێت.
- روسیا و چین ئەو بۆشایانە پر دەکەنەوە، کە ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست جێی دەهێڵێ.
- بۆیە داواتان لێ ئەکەم لە دانیشتوانى رۆژهەڵاتى ناوەراست " لە نوێژی هەیندا دۆعا بکەن کە جۆ بایدن هەڵبژاردنەکان بەرێتەوە".
- ئه‌گەر جۆ بایدن سەربکەوێ، سیاسەتى تەقلیدى ئەمریکا سەردەکەوێت کە لە سیاسەتى دەرەوەیدا بەهێز و کاریگەر دەبێت.
- ئه‌گەر تره‌مپ سەربکەوێت 4 ساڵی پر نەهامەتی و کێشە بەرۆکی ئەمەریکا و جیهان دەگرێت.
- خراپترین ستراتیژ بۆ روبەروبوونەوەى کۆرۆنا ئەمریکا پێرەوى کردوە، لە باتى ئەوەی ستراتیژیى خۆی لەسەر ئەوە بونیاد بنێ کە سروشت و زانست چی داوا دەکەن بیکات،  كه‌چى ستراتیژیى خۆی لەسەر ئەوە بنیاتنا، کە سیاسەت چی داوا دەکات کردى، هەر بۆیە توشى فەشەل بووە لە روبەروبوونەوەى کۆرۆنا.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ