له ماوه‌ی 3 مانگی 2020 دا، پێنچ خۆپێشاندان سه‌ریانهه‌ڵداوه؛ دهوك، شێلادزێ، كه‌له‌ك، دۆڕیانی كه‌له‌كچی، زاخۆ.
له گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی تری جۆڕاوجور، وه‌ك گردبوونه‌وه، وخه‌باتی سوشیاڵ مه‌دیا، وهه‌لوێست و ره‌خنه و ..هتد
شه‌وانه چالاكوانان لایف ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌زاره‌ها خه‌لكی نارازی دروست بوویه و په‌یوه‌ندی به فیگه‌ره‌كانی سوشیاڵ میدیا و په‌یجه یاخیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
به جورێك سوشیاڵ میدیا حه‌ده‌س و رای گشتی دروست كردووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی پارێزگاری دهوك و چه‌ند بریارێكی سیاسی و ئه‌منیش هه‌بووه.
ئاگادارین كه چون ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پاتی هه‌فتانه پلان داده‌رێژن و نوێده‌كه‌نه‌وه بو سه‌ركوتكردنی بازنه ناڕازیه‌كان، به جورێك له شێلادزێ به كۆته‌ك داده‌مركێنن له باتیفا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، له كه‌له‌ك كپ ده‌كه‌ن له زاخۆ سه‌رده‌نێته‌وه، له دهوك دورپێچیان ده‌كه‌ن له كه‌له‌كچی وشه‌نگاڵ ده‌گه‌شێته‌وه..
پارتی ته‌نها بیر له چونیه‌تی دامركاندن ده‌كاته‌وه، كه‌چی بازنه نارازایه‌كان خه‌ریكه ببنه گورزێكی رێكخراو، ته‌نانه‌ت گروپی یاخی بچوك بچوك دروست بوونه‌وه و په‌یامی ئاگرینی دژ به ده‌ستهه‌لاتی پارتی ده‌ده‌ن.
ته‌نانه‌ت چالاكی هه‌بووه، به‌رپرسی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌منی به ته‌له‌فونی خۆی په‌یوه‌ندی به چالاكوانانه‌وه كردووه كه بێده‌نگ بن وجۆله‌ی مه‌كه‌ن، كه‌چی بو كاتی دیاریكراو چالاكیه‌كه‌ی رویداوه و وه‌ك ته‌حه‌دیه‌ك..
مامه‌ڵه‌ی پارتی چه‌نده توندوتیژه، ئه‌وه‌ندی ئالنگاری له ده‌ڤه‌ری بادینان زیاتر ده‌بێت، رێك وه‌ك ئه‌و بنه‌ما فیزیایه‌ی كه ده‌لێت "گوشار؛ هێز دروست ده‌كات".
گرتن، رفاندن، تیروركرن، بانگردن بو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كرن، ده‌ركردن، نانبڕكردن، بێبه‌هركردن، هه‌موو میتودی تری گۆشار و فشاری تاقی كردووته‌وه كه‌چی به‌هدینان هه‌ڕ گه‌رموگورتر ده‌بێت.
عومه‌ر ئوره‌یی به‌رپرسی لقی پارتی له ئامێدی، ووتی ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌بڕین ته‌داخو بكات له شێلادزێ، و پارێزگاری نوێش كه سه‌ر به هه‌مان باڵه توندره‌و و ئه‌منیه‌كه‌ی ماڵی بارزانی یه، له یه‌كه‌م لێدوانی دا هه‌ره‌شه‌ی سنور دانانی بو ئازادیخوازان كرد،، كه‌چی بازنه‌ی ته‌حه‌دیه‌كه‌ش روژ به ڕوژ گه‌وره‌تر ده‌بێت!
پارتی له خوپێشاندانه‌كانی دهوكی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وه‌نده په‌شوكاو ببوو، ته‌نانه‌ت لاهوری شێخ جه‌نگی كرده په‌هله‌وانی به‌هدینان!
واته به‌هدینان له قه‌ڵای خۆی گۆڕی بو گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كی سیاسی له گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی، كه ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سیاسی پاشه‌كشه‌یه.
هه‌ر چه‌نده پارتی خۆی ده‌زانێت مه‌ترسی پله یه‌ك خۆدی به‌هدینیه‌كانن بو رۆخانی قه‌لاكه‌ی خۆی، چونكه هه‌ر دابرانێك له له‌شی وكیسی كه‌م ده‌كاته‌وه.
به هۆی فه‌شه‌لی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌وه له ڕووی ئیداری و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، هه‌میشه به بیانوویه‌ك دابرانێك دروست ده‌بێت له كومه‌ڵگه‌ی كوردستانی به گشتی و له به‌هدینان به تایبه‌ت.
واته شه‌ره‌كه له وه گه‌وره‌تر بووه، پارتی بێت یه‌خه‌ی من وه‌كو رۆژنامه‌نوسێك یاخود چالاكوانێكیتری دیاریكراو بگرێت، ئێستا هاواری كچه زاخۆیه دایك لێكۆژاروكه‌ی زاخۆ، وپیره‌پیاوه‌كه‌ی هه‌ركی كه‌له‌ك، وفرمێسكی پولیسه‌كه‌ی سلێڤانه‌یی ولایفی فلانه ،، هه‌مووی به‌ڕه‌ی تازه‌ی دژ به پارتین.
پارتی كارگه‌ی دروستكردنی نه‌یاره بۆ خۆی، تو لێبنواڕه؛ نزیكه‌ی 33% له شاخه‌كانی به‌هدینان له ده‌ست سه‌رسه‌خترین نه‌یاری پارتی یه كه په‌كه‌كه‌یه!
وشه‌نگاڵ و ناوچه ئێزدیه‌كان كه له ڕوبه‌ری به‌هدینان 15% پێك دێنن، به هۆی كۆمكوژی خه‌لكه‌كه‌یان و بێهه‌لوێستی پارتی، هه‌موو بوونه‌ته مینی ژێر قاچی پارتی!
تو بنێره؛ جموجولی ئاغا نه‌یاره‌كانی پارتی (جه‌وهه‌ر هه‌ركی، زه‌ید عمر ئاغای سورچی، محمد تاهری زێباری،،،) هه‌مووی بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی سیاسی پارتی وئاینده‌ی خستوته مه‌ترسیه‌وه!
زوربه‌شی له ئه‌نجامی مامه‌ڵه ناته‌ندروستی و نا سروشتی پارتی بووه له گه‌ڵ ئه‌و بازنانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، ته‌نانه‌ت قوڵتر و راشكاوتر بلێم؛ پارتی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ده‌ستهه‌لاتداری خێزانێكی دیاریكراو، هه‌رگیز له گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و قوبلكردنی به‌رامبه‌ر ناتوانێت خۆی بنیات‌بنێت، بویه ناچاره هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی دیموكراسی و بڕوابوون به ئازادی به‌رامبه‌ر بجوڵێ..
هه‌ر ئه‌و نهێنییه‌شی والێكردووه، مێرنشینێك له‌سه‌ر ئه‌ساسی هێزی چه‌كدار و پاره‌به‌خشی خۆی رابگرێت، كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش لێ قه‌تیسكرایه‌وه، هیچ شتێك وه‌ك قه‌ناعه‌تێك بو مانه‌وه و ئینتیما نامێنێ و هه‌ر زوو هه‌ڵده‌وه‌رێ.
پارتی گه‌یشتووته قه‌ناعه‌ت كه ته‌نها هه‌ڵ بو به‌رامبه‌ر بره‌خسێ، راده‌په‌ڕێ، واته هیچ ئاسویه‌ك نه‌ماوه بو قه‌وانی چاكسازیه ساخته‌كه، بویه روحیه‌تی یاخی بوون و شورشگێری وه‌ك قه‌زیه‌یه‌كی هه‌ره‌له‌پێش بووته سیمبولی ووتاری به‌هدینیه ناڕازیه‌كان، وبه‌هدینانیش بووته سه‌كۆی جوڵه‌ی جه‌ماوه‌ری و ئوپوزسیونی جاده ودوریش نابینم ببێته گۆڕستانی پارتی.