یه‌كگرتوو ده‌خاته‌ به‌رده‌م دوو بژاره‌

دهۆک.. چەقی ململانێی پارتی و یەكگرتوو

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.09.24 06:46 PM
1247 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

ھێمن سەعید
كاتێك یەكگرتوو لەساڵی 1994 دامەزرا، ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان لە ژێردەستی بزووتنەوەی ئیسلامیدا بوو، ناوچەی سلێمانیش لەژێردەستی یەكێتی و ناوچەی بادینانیش لە ژێردەستی پارتیدا بوو. یەكگرتوو لەهەموو ناوچەكان بنكە و بارەگای هەبوو، سەرەڕای شەڕی ناوخۆ و بەشداری یەكگرتوو لەكابینەكەی هەولێر، بەڵام نە لەلایەن یەكێتی و نە لەلایەن ئیسلامییەكانەوە بنكە و بارەگایان نە دەسوتێنرا و ئەندامەكانیشی نەدەكوژران. بەڵام لەماوەی تەنها 20 ساڵدا، چەندینجار لەلایەن پارتیەوە بارەگایان سوتێنرا و ئەندامیان كوژرا و ئێستەش بەشێك لەئەندامەكانیان لە گرتوخانەكانی دهۆكدان.
بەپێی زانیارییەكانم، پارتی بەتایبەت داوای لە یەكگرتوو كردووە، ئەو دوو ئەندام پەرلەمانەی یەكگرتوو كەسەر بەبادینانن ئەگەر واژۆكانیان بكشێننەوە، لەحكومەتی خۆجێی دهۆك دەریان ناكەن تەنانەت ئەگەر ئەو سێ ئەندام پەرلەمانەی دیكەش ئیمزاكانیان نەكشێننەوە و سوربن لەسەر داواكردنی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان.

پارتی بە یەكگرتوو دەڵێت 'یان دەبێت ئۆپۆزسیۆن بیت یان دەبێت بێدەنگ بیت'

 

بەپێچەوانەی ئەو بۆچوونەوەی گوایە پارتی تصفیە حساب لەگەڵ یەكگرتوو دەكات یاخود شەڕی كۆنەقینی پێدەفرۆشێت. دەركردنی یەكگرتوو لە حكومەتی خۆجێی، ئەگەرچی بەناوی واژۆی ئەندام پەرلەمانەكانی یەكگرتووەوە بوو، بەڵام هۆكارەكەی بەشداری كارای یەكگرتوو بوو لە خۆپیشاندانەكانی دهۆك و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازی یەكگرتووەكانی بادینان بەرانبەر پارتی.
كاتێكیش، پارتی بە یەكگرتوو دەڵێت "یان دەبێت ئۆپۆزسیۆن بیت یان دەبێت بێدەنگ بیت"، مەبەستی ئەوەیە، لەناوچەی بادینان نابێت یەكگرتوو هیچ جۆرە رەخنە و بەرهەڵستیەكی پارتی بكات ئەگەرچی یەكگرتوو ئۆپۆزسیۆنیشە. هەروەک چۆن هۆكاری سەنگەرگرتنی پارتی لەكۆمەڵ و بەشداری پێنەكردنی لە حكومەت، بەهۆی زیادكردنی دەنگەكانی كۆمەڵەوە بوو لە هەولێر.

یه‌كگرتوو گۆره‌پانی بادینان بۆ پارتی چۆڵ ناكات


لە بەرانبەردا، یەكگرتووەكان خۆیان باش دەزانن، هۆكاری چەوسانەوەیان لەلایەن پارتیەوە لەدهۆك ئەوەیە یەكگرتوو حزبی دووەمە لەناوچەكە، پارتی نایەوێت لەژێر ناوچەی نفوزی خۆی هیچ ركابەر و رەخنەگرێكی هەبێت، تائەوەی "دۆم بێت و كڵاش بۆخۆی بدورێت".
كورتەی قسەكە ئەوەیە، پارتی ئەگەر لەدەرەوەی ناوچەی جێنفوزی خۆی ئۆپۆزسیۆنی بیت و بەشداربیت لە حكومەتیش بەلایەوە ئاساییە، بەڵام هیچ بەلایەوە ئاسایی نابێت، لەژێر نفوزی خۆیدا ئەگەر لە حكومەتیش نەبیت نابێت ئۆپۆزسیۆن بیت.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ