كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستى ئێران

كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا‌ له‌ عێراق.. بۆچی هه‌رگیز ڕوونادات ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.09.29 12:43 AM
1144 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هێمن سه‌عید فه‌ره‌ج
بە كورتی چەند سەرە قەڵەمێك لەسەر كشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەعیراق
یەكەم/ بەهیچ جۆرێك ئەمەریكا باڵوێزخانەكەی و سەربازەكانی لە عیراق ناكشێنێتەوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە سورترە لەسەر دەركردنی ئێران لە عیراق، چونكە:
 أ- كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بە ملیۆنان دۆلار وەبەرهێنانیان لەعیراقدا هەیە.
ب- كشانەوەی ئەمریكا لە عیراق، واتە رادەسكردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ئیران، ئەوەش بەنسبەت ئیدارەكەی ترەمپەوە مەحاڵە.
ج- سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا واتە پەمپیۆ، پەمپیۆش دژە سەرسەختی ئێرانە و لعبەی نەفسی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە به‌غدا، گەوەرترین و تۆكمەترین باڵیۆزخانەیە لە جیهاندا


د- بالیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، گەوەرترین و گرانترین و تۆكمەترین باڵیۆزخانەیە لە جیهاندا كە كاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە ناوچەكە هەیە...
ه- زیندووبوونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستیەكان، كە ئەمەریكا بەهیچ جۆرێك رێگە بەوە نادات
دووەم/ هەڕەشەی كشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، كارتێكە لە بەرانبەر هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی، بەتایبەت حزبوڵا و عەسائیب ئەهلی حەق، وە ڕەوایەتیدانە بە حكومەتی عیراق بۆ كورتكردنەوەی دەستی ئێران بە سەركوتكردن و رووبەرووبونەوەی ئەو كەتیبانە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە.
سێیەم/ ئەمەریكا و عێراقیش باش ئاگاداری دۆخی ئەمنی عێراقن وە باش دەزانن كێ هێرشەكان دەكات و كێش لە پشتیەوەتی، بۆیە پێكهێنانی لیژنە و بەدواداچوون لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەنها رَەوایەتیدانە بە روبەرووبوونەوەی ئەو هێزانە و سەركردەكانیان، هەروەك چۆن پێشتر ئەمەریكا رایگەیاند لە نزیك ماڵی وەزیری بەرگریەوە باڵیۆزخانەكە كراوەتە ئامانج.

هەڕەشەی كشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كارتێكە بەرانبەر هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی

چوارەم/ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا نزیك بووەتەوە، پێگەی ترەمپیش بە گوێرەی راپرسی و بۆچوونەكان تائێستا لاوازە، دەكرێت لە رێگەی گۆڕانێك یاخود ئەنجامدانی كارێكی گرنگ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەنگەكانی پارسەنگ بكات، ئەو كارەش لێدانە لە هەژموونی ئێران لە عێراق. وەك لە پێشتر سەرۆكەكانی دیكەی ئەمەریكا وەها كارێكیان كردووە.
تێبینی// ئەگەر ئەمەریكا سەرباز و باڵیۆزخانەکەی لە عێراق بكشێتەوە، نەك هەر عێراق زیانی گەورە دەكات، بەڵكو جگە لە مشتێك خۆڵ و پارچە زەوییەك، هیچی بەسەریەكەوە نامێنیت..


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ