خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر

کوردستان.. دەچێتە ژێر بازنەی هه‌ژموونى تورکیا و ناتۆ ؟

فەرهەنگ فەرەیدون نامدار 2020.10.08 10:04 AM
1029 جار خوێندراوەتەوە

فەرهەنگ فەرەیدون نامدار

نوسەر
خوێندکاری سیاسەت و پەیوەندییه‌ نێودەوڵەتیەکان ـ زانکۆی سلێمانی

بارودۆخی ناوخۆی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستا ڕێگەی بۆ ئەوە کردۆتەوە کە تورکیا کوردستانی رۆژاوا و باشور بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی و وەک قبروسی باکور حوکمیان بکات، پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ زۆرینەی وڵاتان شکستی خواردوە و بارودۆخی ناوخۆی تورکیا رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت. 
پەیوەندیە تورکیا و ڕوسیا هەمیشە بەرز ونزمی بەخۆوە دەبینێت و بە درێژای مێژو لە کاتی جەنگدا ئەو دو وڵاتە هاو پەیمان بوون، وە لە ئێستادا ڕوسیا و تورکیا لە سوریا زۆر جار شەری ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە. کاتێک ئەردۆغان سەردانی مۆسکۆی کرد بۆ ئەوەی ڕوسیا داوای لێبورد بکات بۆ کوشتنی ٣٤ سەربازی تورکی، پوتن لە بەرچاو کامێرەکان ئەردۆگانی وەستان، گاڵتەجاریەکی گەورە بوو بۆ ئەدۆغان چونکە لە وڵاتەکەی خۆی وەک کەمال ئەتاتور دەبینرێت.
بەرژەوەندیەکانی توکیا لە سوریا هەمیشە ئەمریکا دابینی کردوە نەک ڕوسیا. بۆیە تورکیا ناتوانێت لەگەڵ روسیا بەرژەوەندیه‌كانی بە دەستبێنێت لە سوریا.  بۆیە لە ئەمریکا و ناتۆ نزیک دەبێتەوە. بەربەستەکانی نێوان ئەم دوو لایەنە زۆر کەمن بە بەراورد لە نێوان تورکیا و ڕوسیا. بۆیە تورکیا بەم شێوەیە براوە دەبێت هەم لە ناوخۆی تورکیا هەم لە ناتۆ.

ئه‌ردۆغان خه‌ونی گه‌رانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی هه‌یه‌

هەموو هیوایەکی تورکیا بۆ بون بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە تا چەند ساڵی داهاتوو ئەستەمە و هەمیشە ئەردۆغان ئەوروپای وەک دوژمنی تورکیا و گەلەکەی ناساندوە وە ئەردۆگان ئاوارەکانی وەک چەک بەکارهێناوە بۆ هێنانی ئەوروپا بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.  

بۆ بەدەست هێنانەوەی ڕای خەڵکی تورکیا تاکە ڕیگایەک بۆ ئەردۆغان ئەوەیە کە هێرش بکاتە سەر کوردستانی عێراق بە تایبەتی پارتی کرێکارانی کوردستان، هۆکاری ئەمەش سەلماندنی پاڵپشتی ئێرانە بۆ پەکەکە وە بۆ قایلکردنی ناتۆ و ئەمریکا بە دەستبەسەراگرتنی کوردستانی عێراق. بە گرتنی سنوری باکوری عێراق و مەخمور و زینی وەرتێ لە لایەن تورکیاوە  ناوچەیه‌ک دروست بووە کە پەکەک ناچار دەکات بکشێنەوە ناو خاکی ئێران و بەم شێوەیە ئەمریکا و ناتۆ ڕێگە دەدەن کە ئێران لەم ناوچەیە پێویستە بکرێتە دەره‌وە و  لە ڕیگەی تورکیاوە وەک ئەندامێکی ناتۆ دەست بەسەر کوردستاندا بگرێت. 
چێگیرکردنی هێزەکانی پارتی و یەکێتی و پەکەکە لە زیی وەرتە کە پانیەکەی تەنها ٥ کیلۆمەترە لە سنوری پارتی بۆ ئێران دەیکاتە ناوچەیەکی ستراتیژی کە پەکەکە تەنها لەوێوە دەتوانێت لە کشانەوە بۆ ئێران خۆی بپارێزێت ببێتە هۆی نەدانی بەڵگە بە تورکیا بۆ سەلماندنی  پاڵپشتی ‌ئێران بۆ پەکەک کە  ناتۆ و ئەمریکا  قایل دەکات بۆ جوڵەکانی تورکیا. 

ئه‌ردۆغان ته‌ماعی كردووه‌ته‌ خاكی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌


دەست بەسەرا گرتنی کوردستانی عێراق کوردستانی سوریاش دەخاتە کێشەوە، وە تورکیا چۆن باکوری عێراق بە خاکی خۆی دەزانێت باکوری سوریاش بەهەمان شێوە. دروست کردنی پارتی ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا (ئەنەکەسە) و هێزی سەربازی رۆژ کە نزیکەی پازدە هەزار کەس بەن و بە پاڵپشتی دارایی و چەکی تورکیا بەردەوامیان پپێدەدرێت و ئەنەکەسه‌ لە دانیشتنە نێودەوڵەتیکاندا شوێنی بۆ جێگری کراوە لە لەلایه‌ن کەناڵە دیپلۆماتیەکانی تورکیاوە.
هێزەکانی پاراستنی گەڵ هێزی سەرەکی باکوری سوریان کە بەشێکن لە پەکەکە وە بەم شێوەیە پاڵپێوەنانی پەکەکە بۆ ئێران و سەلماندنی پاڵپشتی ئێران بۆ پەکەکە بە هەمان شێوە بۆ یەپەگە ڕاستە، ئه‌وه‌ ئەمریکا و ناتۆ قایل دەکات بۆ ئەوەی تورکیا باکوری سوریا بگرێت وە ئەنجومەنی سوریای نیشتیمانی جێی یەپەگه‌ بگرێتەوە، چونکە بەم شێوەیە شەرعیەتی حوکمی تورکیا دەستەبەر دەبێت.  بەم شێوەیە تورکیا لە هاتای لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست هەتاوەکو و کەرکوک و خانەقین دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، هەروەک پێنج سەد ساڵی پێشوو و دەسەڵاتی عوسمانى. 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ