سبه‌ی دژی رێكه‌وتنه‌كه‌ خۆپیشاندانه‌

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی شنگال.. سه‌ره‌تاى ململانێیه‌كی نوێ له‌ نێوان پارتی و په‌كه‌كه‌

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.10.10 12:35 PM
738 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

شۆڕش خالید
چەند زانیارییەك لەسەر رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگالەوە
ـ رێككەوتنەكە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵ لە شنگال بەهێز دەكات
ـ پۆلیس ناوەندی شار دەپارێزێت
ـ هێزە چەكدارەكان 5كم دەچنە دەرەوەی شارەكە
ـ ئیدارەیەكی نوێ دادەنرێت، هێشتا كاندید یەكلایینەكراوەتەوە.
ـ ئامانج لێی گەیاندنی خزمەتگوزاریی و دواتر گەڕانەوەی ئاوارەكانە. چونكە ئێستا دوو قایمقام هەیە، دانەیەكیان پارتییە و مۆرەكەی لایە و نزیكەی سێ ساڵە لە دهۆكە و نەگەڕاوەتەوە شنگال، قایمقامەكەی تر لەناو شنگالە و حكومەتی عیراق و هەرێم بە ناشەرعی ناودەبەن.

سبەی دژی رێككەوتنەكە لە ناوەندی شنگال خۆپیشاندان دەكرێت

 

ـ سبەی دژی رێككەوتنەكە لە ناوەندی شنگال خۆپیشاندان دەكرێت. بڕیاری خۆپیشاندانەكە دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شنگال دێت.
ـ ئەو ئەنجومەنە بۆ ئیدارەدانی قەزای شنگال پێكهێنراوە و بیروبۆچونیان نزیكە لە پەكەكە-وە.
ـ یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌)، كە ئێستا تاڕادەیەكی زۆر ئیدارەی قەزاكەیان بەدەستەوەیە و رۆلیان هەبوو لە كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال لەدەستی داعش لە ساڵی 2015، هەڵوێستان لەگەڵ هەڵوێستی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شنگالە، واتە ئەوان رەتیبكەنەوە، ئەمانیش پاڵپشتییان دەكەن.

یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌) ساڵی 2015 شنگالیان له‌ ده‌ستی داعش ده‌رهێنا


ـ ئەو ئەنجومەنە دەڵێت خەڵكی شنگال ئاگاداری رێككەوتنە نین، بۆیە رێگەنادەن ئیدارەی نوێ دەستبەكاربێت.
حكومەتی هەرێم دەڵێت خەڵكی شنگال ئەو ئاوارانەن كە تائێستا لە كەمپەكانی دهۆكن و لەو رێككەوتنەدا هەرێم نوێنەرایەتی ئەوانی كردووە و رازین.
با بزانین چی رودەدات؟



دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ