حه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه چه‌ند ڕۆژییهكی زۆنی سلێمانی تێپه‌ڕیووه، وه‌ك چاوه‌ڕوانكراوبوو نه‌یتوانی ستونه‌كانی ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات بله‌قێنێ، واته ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه كرا به‌و زنجیره‌یه‌ی له 17ی شوباته‌وه هه‌ر درێژ ده‌بێته‌وه، دیسانه‌وه به سنگی ڕووته‌وه گه‌نجه‌كان نێردرانه‌وه به‌رده‌م خه‌نجه‌ری تیژی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌رچى خۆپیشاندانه‌كه به‌و ده‌رده برا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی شارهوهش له پشت دوكه‌ڵی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتن:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
خۆپیشاندانه‌كان گۆجانهكهی ده‌ستی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی خست و ئایندهی سیاسیى گرده‌كه‌ی ته‌خت كرد، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و پێگه و متمانه‌یه‌شی مابوویان له‌گه‌ڵ سوتاندنی باره‌گاكان ئه‌ویش دوكه‌ڵی چووه ئاسماندا، ڕه‌مزه‌كانی گۆڕان له سلێمانی به جۆرێك وردوخاش بوون قه‌ت پێكه‌وه نهلكێنرێنهوه، خولاسه ئایندهی سیاسیى گۆڕان له‌ژێر پێی خۆپیشانده‌راندا پان كرایه‌وه، وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی سێیه‌می ڕاگرتنى كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانى به‌ر نه‌فره‌تی خۆپیشانده‌ران و جه‌ماوه‌ریی ناڕازیی كه‌وتن.
ئیتر ئه‌و حزبه له‌وه كه‌وت كه خه‌ڵك حساب و كتابی له‌سه‌ر بكه‌ن چونكه له 3 بۆ 11ی دیسه‌مبه‌ر گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناڕازیى كاریگه‌ر له دڵی خه‌ڵكدا مرد و خۆپیشانده‌ران به ته‌نیشت نه‌وشیروان مسته‌فاوه ته‌سلیم به خاكیان كرد.
شاسوار عه‌بدولواحید
لێره‌دا ناوی شاسوار عه‌بدولواحید له بری حزبه‌كه‌ی دێت، چونكه شاسوار به ته‌نها خۆی حزبێكی سیاسییه و له نه‌وه‌ی نوێ گه‌وره‌تره، شاسوار دیسانه‌وه تامی ئه‌و ژه‌هره‌ی كرده‌وه كه ئه‌م مۆدێله‌ی خۆپیشاندان كه لانیكه‌م ده‌یه‌یه‌ك ته‌مه‌نیه‌تی ته‌نها مه‌حكومه به شكست، به‌ڵام ئه‌و عینادی ده‌كات و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌زار جاری تر به‌م ڕێگایه‌دا بڕوات، ئه‌و ئێستا تاكه سه‌رۆك حزبی ئۆپۆزیسیۆنه كه تاقه‌تی شانشانێنی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ماوه، ئه‌وانی تر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌ستوپه‌نجه‌یان نه‌رمكردووه و ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع بوون، شاسوار ده‌یه‌وێ به حزبه فه‌رمانڕه‌واكان بڵێت هێشتا توانای مناوه‌ره‌ی ماوه و له‌ڕێی تهلهڤزیۆنهكهیهوه ده‌توانێ خه‌ڵك و شه‌قام بكاته سه‌ریان. ئه‌گه‌رچى حزبه‌كه‌ی پهلوپۆكرا و په‌رله‌مانتاره‌كانی له به‌غدا و كوردستان لێی هه‌ڵوه‌رین، به‌ڵام وادیاره ئه‌مجاره بیه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئه‌زموونێكی هاوشێوه‌ی موقته‌دا سه‌در تاقیبكاته‌وه و شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ریی بێلایه‌ن به‌ره‌و خولگه‌كه‌ی خۆی بسورێنێ.
عه‌لى باپیر و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین
خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی هه‌ردووكیانی كه‌شفكرد، كه چۆن ده‌ستیان به كڵاوی خۆیانه‌وه گرتووه تا ئاگره سوره لێیان دوور بێت، مۆدێلێكی ئۆپۆزیسیۆنن به پاشكۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه، خۆپیشاندانه‌كان سه‌دان فه‌رسه‌خ عه‌لی باپیر و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینی له شه‌قام و قاعیده‌ی حزبه‌كانی خۆشیان دایه دواوه.
له‌و ڕۆژانه‌دا كه سنگی ڕووت و گیرفانی به‌تاڵی لاوه‌كان قه‌ڵغانی به‌رده‌م گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بوو، ئه‌و دوو "ڕابه‌ره ئۆپۆزیسیۆنه" به په‌یامه شهرمنانهكانیان خه‌ریكی چۆڵكردنی شه‌قام و موجامهلهكردنی ده‌سه‌ڵات بوون، بۆیه كه‌وتنه‌به‌ر زریانی كاردانه‌وه و ڕه‌خنه‌ی توند و بوونه ئومێدێكی ڕووخاو، بۆ پارتی و یه‌كێتیش ئیتر بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی به‌هه‌ڵمبوو له هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كی ئاینده‌دا.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
له‌كاتێكدا لاهور شێخ جه‌نگی له ناو مانۆرێكی قورس بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان له به‌غدا و گفتوگۆی درێژی له‌گه‌ڵ كازمی كرد، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی موچه‌خۆران، ڕۆژی 3ی دیسه‌مبه‌ریش له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌رانم و چیتر ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكه‌ین". بافڵ تاڵه‌بانیش له هه‌ولێر خه‌ریكی كۆبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ پارتی، له‌م كاته‌دا یه‌كێتی له سلێمانی به كهتنێكى تردا درا و سوكانه‌كه‌ی به ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌دا برا.
شه‌هیدكردنی خۆپیشانده‌ران و كپكردنی ده‌نگی ئازاد، به ئاوادانی هه‌موو ئه‌و پردانه بوو یه‌كێتی دوای كۆنگره له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هه‌ڵیبه‌ستبوو، چونكه له نێوان گۆنگره تا خۆپیشاندانه‌كان خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كان گه‌ڕانه‌وه، به تایبه‌ت به‌هۆی ڕۆڵی لاهور شێخ جه‌نگی یه‌كێتی ڕۆحیه‌تێكی گه‌رموگوڕی به‌به‌ردا هاته‌وه، به‌ڵام ڕه‌فتاری حزبه‌كه به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵكشانی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی وه‌ستاند، ئه‌مه جێگه‌ی تێڕامانه، كه دوور نییه توندوتیژیی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌ڵه‌یه‌ك بێت بۆ یه‌كێتی نرابێته‌وه بۆ وه‌ستانی ئه‌و هه‌ڵكشانه، به‌تایبه‌ت ئه‌م هه‌ڵكشانه جه‌ماوه‌رییه‌ی حزبه‌كه زۆرتر له به‌رژه‌وه‌ندیی لاهور شێخ جه‌نگی بوو، بۆیه ئه‌كرێت"هاوپه‌یمانییه‌كی غه‌در" له پشته‌وه هه‌بووبێت و گروپێكی ناو یه‌كێتیش خه‌نجه‌ری ههڵكێشراوبووبن بۆ ئه‌م كاره.
له غیابی لاهور و بافڵ، باس له‌وه ده‌كرێت ڕۆژانی خۆپیشاندانه‌كان سوكانی ئاڕاسته‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان به ده‌ست تیمی یه‌كێتییه‌وه بووه له حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر وابێت بڕیاره‌كانیان كاریگه‌ریی فشاری مه‌سرور بارزانی و پارتی له‌سه‌ر بووه له پێناو زوو دامركانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و نه‌په‌ڕینه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی به‌ره‌و زۆنی زه‌رد، بێ سڵكردنه‌وه له به‌كارهێنانی هێز.
وادیاره پرۆپارتیهتی ڕه‌گی گولییه و یه‌خه‌ی یه‌كێتی به‌رنادات، خۆپیشاندانه‌كانیش زیاتر وێنه تهڵخهكهی ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی لای قاعیده و خه‌ڵك به‌گشتی ڕوونكرده‌وه، كه ئه‌و گروپه له بۆسه‌دان تاوه‌كو ڕێسهكانی لاهور شێخ جه‌نگی له به‌غدا و سلێمانی له پێناو ڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌رازووی هێز له كوردستان ببه‌ن له هه‌ولێر بیكه‌نه‌وه به خوری. هه‌روه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیش له به‌غداوه و خۆگه‌یاندنی بۆ لای باوك و كه‌سوكاری خۆپیشانده‌ره شه‌هیده‌كان تاوه‌كو فرمێسكی خه‌مبارییان وشك بكاته‌وه، په‌یامێكی توندی ئه‌و بوو بۆ ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م، شانی یه‌كێتی به ڕهدوكهوتنی سیاسه‌تی پارتی ئارداوی بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان
گرنگترین ئامانجی پارتی ئه‌وه بوو بیسه‌لمێنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی په‌كه‌كه‌ی تێدایه، تا ڕه‌وایی بداته هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی تر یه‌كێتیش رابكێشێ بۆ سه‌نگه‌ری دژایه‌تی په‌كه‌كه، پارتى هه‌وڵیدا قه‌ناعه‌ت بۆ یه‌كێتی دروستبكات په‌كه‌كه زیاتر له‌وه‌ی ده‌یزانن خزاوه‌ته ناوچه‌ی هه‌ژموونی یه‌كێتی و خه‌ریكه ده‌بێته خه‌ته‌رێكی ستراتیژیی و له ناوچه‌كانی یه‌كێتی پشكۆیه‌كی گه‌شاوه‌یه و له هه‌ر ساتێك‌دا ڕه‌نگه ببێته ئاگر و یه‌كێتی بسوتێنێ. هه‌روه‌ك پارتی له‌و ڕۆژانه‌دا حكومه‌ت و په‌رله‌مانی به قۆزاخه‌یه‌كی زه‌رده‌وه له ناو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی و سیاسه‌تی خۆیدا خولانده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ر تێیدا نه‌بن.