بە گۆرانیەک حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار ڕووخا

شۆكى هه‌ڵبژاردن.. لـه‌ هۆڵه‌ندا چی ڕوویدا ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2025.11.02 02:34 AM
46 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

29ى 10 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا بەرێووەچوو، ۲۷ حیزب کێبڕکێیان بوو بۆ بەدەستهێنانی ۱٥٠ کورسی پەرلەمانی هۆڵندا (تویدە کامەر)
لە یەکەم رۆژی بانگەشە تا ساتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی کاتژمێر نۆ و سێ خولەکی شەو، هەموو پێشبینیەکان، راپرسییەکان و شیکارییەکان بەمجۆرە بوون:
پارتی ئازادی هۆڵەندا، PVV بە رابەرایەتی خیەرت فیڵدەرز کە پارتێکی راستڕەوی دژە کۆچبەرە، براوەی هەڵبژاردنەکە دەبێت و نزیکەی 35 بۆ 37 کورسی بەدەستبهێێت
هاوکات پارتی (خرۆن لینکس) GroenLinks کە هاوپەیمانیێتی سەوزەکان و کارە بە رابەرایەتی فرانس تیمەرمانس پلەی دووەم بە 28 بۆ 30 کورسی بەدەستبهێنێت
ئینجا دوای ئەوان پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی VVD بێت بە رابەرایەتی دیلان یەشلگۆز 15 -18 کورسی بەدەستبهێنێت
دوای ئەوان پارتی دیموکراتەکان D66بەرابەرایەتی رۆب یاتین پلەی چوارەم بە 12-15 کورسی
دوای ئەوان پارتی کریستیان دیموکراتەکان CDAبێت 10-13 کورسی بەدەستبهێنێت و ئیدی بەدوای ئەوانیش حیزبەکانی دیکە
بەڵام ئەنجامەکان هەموو پێشبینی و راپرسییەکانیان پێچەوانە کردەوە!

 خیەرت فیڵدەرز


من زۆر پرسیارم لە هۆڵەنداییەکان دەکرد کە ئایا خیەرت فیڵدەرز سەرکەوتوو دەبێت و بەیەکەمی دەمێنێتەوە؟
 زۆربەیان دەیانگوت : نەخێر وەک شارە گەورەکان هەرگیز دەنگی پێنادەن، بەڵام دەرەوەی شارەکان لەگەڵ ئەون
لەماوەی شەری غ،،ەززە، فیڵدەرز پشتیوانێکی سەرسەختی ئیسرائیل بوو، داوای دەکرد شەر بەردەوام بێت تا کۆتایی بە ح،،ەماس دێت هاوکات ،لەناو هۆڵەنداش هانی نەتەوە پەرستی، دژە یەکێتی ئەوروپا و دژە کۆچبەری دەدا
هەروەها حیزبەکەی دیلان و حیزبی NSC پشتیونی پزیشکی و مرۆیی غ..ەزە بوون هاوکات باڵانسیان راگرتبوو لەنێوان هەردوولا داوای ئاگربەست و وەستانی شەریان دەکرد مەیلی ئیسرائیلیشیان هەبوو 
بەڵام ئەوانی دیکە زۆر حەقیان نەبوو گوتیان ئەوە کێشەی هۆڵەندا نیە وحەقمان بەسەر ئەو شەڕە نیە
بەهۆی گوتارە توندەکانی فیڵدەرز و پەیامە هەڕەشەییەکانی، پەنابەرانی خاوەن وڵاتینامەی هۆڵەندای توڕەکرد بەتایبەت تورک و مەغریبی کەزرۆینەن
هاوکات بەهۆی کێشەکانی نێوخۆی پارتی ئێن ئێس سی بۆچوونی جیا لەبارەی پرسی کۆچبەران، کێشەی باج، شەری غ،،ەزەوە لایەنگر و هاوڵاتیانی هۆڵەندای نیگەران کردبوو
لەلایەکی دیکەوە (قەیرانی یەکەی نیشتەجێبون، باج و پرسی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا، کشتوکاڵ و مافی جوتیارەکان، کێشەی کارمەندانی کەرتی گواستنەوەی ئاوی و وشکانی، بڕینی بودجە و پارەی کۆمەڵێک دەزگا و دامەزراوە) کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان و دەنگی دەنگدەران هەبوو
ئەو هۆکارانە وایکرد بەتەواوی پێشبینی و راپرسییەکان لەگەڵ ئەنجامەکان پێچەوانەبن. 

رۆب جیتێن سه‌رۆكی D66 و براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن

 

کاتێ کاتژمێر نۆ و سێ خولەکی شەوی رابردوو ئەنجامی سەدا ۹۷ دەنگەکان راگەیاندرا زۆرێک لە هۆڵەنداییەکان، میدیاکاران، شرۆڤەکاران و خودی سیاسیەکان شۆک بون کە ئەنجامەکەیان بینی  بۆچی؟
پارتی دیموکراتەکان D66 لە 9 کورسییە بوو بە 27 کورسی و 18 کورسی زیاد کرد
پارتی ئازادی هۆڵەندا، PVV بە رابەرایەتی خیەرت فیڵدەرز لە37 کورسییەوە بوو بە 25 کورسی و 12 کورسی کەم کرد 
پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی VVD بێت بە رابەرایەتی دیلان یەشلیگۆز کە زۆربەی راپرسییەکان نیشانیاندەدا نزیکەی 10 بۆ 15 کورسی کەمدەکات کەچی تەنها یەک کورسی کەمکرد 
هاوکات پارتی (خرۆن لینکس) GroenLinks کە هاوپەیمانیێتی سەوزەکان و کارە کە چاوڕوان دەکرا دووەم بێت و کورسی زیادبکات 5 کورسی لەدەستدا و بوو بە 20 کورسی کە چاوەروان نەکراوبوو 
کریستیانە دیموکراتەکان CDA کە چاوڕوان دەکرا دەنگەکانی بەرێژەیەکی کەم زیادبکات 14 کورسیان زیاد کردو لە 5 کورسی بوون بە 19 کورسی کە چاوەروان نەکراوبوو 
پارتی ئین ئێس سی کە چاوەروان دەکرا کورسییەکانی کەمبکات کەچی هیچ کورسیەکی نەهێناو پێشتر 20 کورسی هەبوو هەموو کورسییەکانی لەدەستدا، چاوەروان نەکراوبوو 
ئەو ئەنجامانە شۆکهێنەربوون بۆ هۆڵەندییەکان،یەکێتی ئەوروپا، حزیبە راسترەوەکان و پارتەکانی دژە پەنابەر لە ئەوروپا
گۆرانی (ناڕۆین)، گۆرانییەکی مەغریبیەکان خیەرت فیلدەرزی تێک و پێکشکاند
لەبەر ئەوەی فیڵدەرز دژایەتی پەنابەران و سەر رەشی زۆر دەکرد و مەغریبیەکانیش نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هەزار پەنابەرن و زۆرینەشیان خاون وڵاتینامەن، نیگەران بوون، کورد و تورکەکانی تورکیاش نیگەران بوون ئەوانیش نزیکەی ۷٥٠ هەزارن، توانیان ئەنجامەکان بگۆڕن 
هونەرمەندێکی  مەغریبی ـ هۆڵەندی گۆرانیەکی سادەی 40چرکەیی تۆمار کرد لەریگای دیمەنی ئەی ئای بەناوی 
wilders wil ons weg، maar wij gaan niet weg  
واتا (فیڵدرز دەیەوێت ئێمە برۆین بەلام ناڕۆین)
ئەو گۆرانیە بوو بە ترێند لەماوەی رۆژانی ۲٥ بۆ ۲۹ ئۆکتۆبەر ملیۆنان بینەری هەبوو و کاریگەری گەورەی لەسەر دەنگەکانی پارتەکەی فیلدەرز هەبوو
 چونکە کۆچبەرانی خاوەن وڵاتینامەی بەئاگا هێنا تاوەکو بچن دەنگ بدەن بە حیزبەکانی دژ بە فیڵدەرز و ئەوانەشی پێشتر دەنگیان پێدابوو ئەمجارە پەشیمان بوونەوە و دەنگیان پێنەدا.

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ شه‌قامێكی ئه‌مستردام

 


بەم جۆرە ئەنجامی هەڵبژاردنی هۆڵەندا شۆکێکی گەورەبوو و ئەنجامەکەی بەو شێوەیە بوو 
D66 ۲۷ 
کورسی
PVV ۲٥  
کورسی
VVD ۲۳ 
کورسی
Grone links  ۲٠
کورسی
CDA ۱۹ 
کورسی
....هتد 
تێبینی: ئەم کورسیانە جێگیر نین، چونکە ئەمرۆ دەنگەکانی دەرەوەی هۆڵەندا، هەروەها ئەو دەنگانەی کە بە پۆست دراون و ئەو دەنگانەی کە هۆڵەنداییەکانی نیشتەجێی دەرەوەی ئەوروپان دەژمێردرێن 
ئەگەری زۆرە کەم و زیادی لەکورسییەکان رووبدات، من پێم واییە بە قازانجی خیەرت فیلدەرز دەبێت و رەنگە کورسییەک زیاد بکات
هۆڵەنداییەکان نیگەرانن
کاریگەری شەری غ،،ەززە و گوتاری توندئاژۆ و ناسیۆنالیستانە هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەو ئەنجامە کە خەڵک حەزی بە کێشە و قسەی توند وزبر نیە 
هاوکات خەڵکی هۆڵەندا زۆر لەژیانی خۆیان رازین بەتایبەت گەنجەکان نایانەوێت کەس کێشەیان بۆ دروستبکات یان ناکۆکی دروستبێت هیچ لایەنێکێش ببێتە حیزبی براوە وبێ رکابەر
ئەو ئەنجامە وادەکات پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆر قورس بێت چونکە براوە پێویستی بە 76 کورسی هەیە
هۆڵەنداییەکان دیموکراسیانە دەنگیاندا، بەڵام ئێستا نیگەرانی لەنێو زۆرێکیان هەیە لەبارەی کابینەی داهاتوو و هەنگاوەکان، چونکە نازانن کابینەی داهاتوو چەپ دەبێت یان سێنتراڵ یان تێکەڵەیەکی چەپ و راسترۆ
بەهۆی ئەوەی حیزبەکان هەموویان کورسیان لەیەکەوە نزیکە و نەک یەک پارت بەڵکو سێ پارتیش بەیەکەوە ناتوانن حکومەت تەشکیل بکەن، بۆیە پێدەچێت پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکەوێتە  بەهاری ساڵی داهاتووو 
ئەگەر بێت و لەسەر بەرنامەی کاری هاوبەش رێککبکەون بەتایبەت( پرسی چۆنیەتی رووبەروبونەوەی زیادبوونی تاوانی کوشت و دزی و دەستدرێژی لەلایەن پەنابەران و بەتایبەت کێشەی سورییەکان)کە ئەوەش قورسە رەنگە بە ٥ مانگ حکومەت تەشکیل بکرێت
هەروەها( کێشەی نیشتەجێبوون، باج،  پرسی بەرهەمی ناوخۆ وهەناردەکردنی، بابەتی خانەنیشنی و ماوەی کاتژمێرەکانی هەفتانەی کار..هتد)ئەوەش بابەتی سەرەکی دەبن
هانا چۆمانی
۳٠ ئۆکتۆبەری ۲٠۲٥

 

 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ