
دوو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردن، عه‌بدوڵای حاجی مه‌حود ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتوون و به زۆرینه‌ی ده‌نگی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیالیست بریاریانداوه ده‌نگه‌كانیان بده‌ن به پارتی، هاوكاتیش ڕاگه‌یه‌نراوێك به ناوی محه‌مه‌دی حاجی محمود بڵاوكرایه‌وه گوایه دژی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه و داوای له جه‌ماوه‌ره‌كه ده‌كات ده‌نگ به كاندیده‌كانی سۆسیالیست بده‌ن، هاوكاتیش ئه‌مه به كوده‌تای عه‌بدوڵا به‌سه‌ر محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود لێكدرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك، ئه‌مه ته‌كتیكێكی نێوان دوو براكه بووه، ئه‌گینا له بنه‌ره‌ته‌وه ڕێكه‌وتنه‌كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئه‌نجامی داوه و هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ پارتی بڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆدزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئیحراجی نه‌بێت ئه‌و راگه‌یه‌نراوه ساخته‌ی به‌ناو بڵاوكرایه‌وه، به‌وپێیه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی له گوڵه‌خانه هێرشێكی توندی كرده سه‌ر پارتی و یه‌كێتی و داوای له خه‌ڵك كرد ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن و به تاڵانچی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تباری كردن.
ئه‌و وتاره تونده‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی وایكرد نه‌توانێ واخۆی نیشان بدا له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ پارتی، چونكه ئه‌وه مانای 180 پله گۆرینی هه‌ڵوێسته له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش به عه‌یبه‌یه‌كی سیاسی بۆی حساب ده‌كرا، بۆیه به سه‌ردانی بۆ تاران و ده‌نگنه‌دانی خۆی له هه‌موو ئه‌م بهرپرسیارێتانه شارده‌وه.
سیناریۆی ده‌ركردنی دوو راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، بووه جۆرێك له سه‌رلێشێواوی خۆڵ كردنه چاوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبی سۆسیالیست كه نه‌زانن ده‌نگه‌كانیان چی لێ بكه‌ن. له كاتێكدا جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه به دڵسۆز و پابه‌ند بۆ بریاری حزبه‌كه‌یان و به تایبه‌ت محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ناسراون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ناڕازیبوونه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ڕاست بووایه، ده‌بوو ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له سایتی جه‌ماوه‌ر كه میدیای فه‌رمیانه بڵاوبكرایهتهوه، وه‌ك چۆن سایته‌كه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمودی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه سایتی جه‌ماوه‌ر له‌ژێر كۆنترۆڵی ڕێبین محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود دایه و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ئۆرگانه میدیاییه‌كانی تری حزبه‌كه‌شدا گرتووه.
ئه‌وه‌ش ڕاستی ئه‌وه ده‌رده‌خات ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سیناریۆ بووه و بۆ ئه‌وه بووه تووشی ئیحراجی نه‌بێت، بۆیه هه‌ردوو براكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتن بوونه له‌گه‌ڵ پارتی و هیچ ناكۆكی و جیاوازییه‌كیان له نێواندا نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی باسده‌كرا، كه هه‌ندێكیش به‌وه ناویانبرد گوایه كوده‌تای عه‌بدوڵایه به‌سه‌ر كاكه‌ی دا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك ڕۆژێك پێش هه‌ڵبژاردن، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌ناوی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه، هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتووه و چووه‌ته تاران و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌و، ئه‌وه‌ش له پێناو خۆدزینه‌وه بووه له ده‌نگدان، چونكه ئه‌گه‌ر خۆی لێره بووایه و به‌شداری ده‌نگدانی بكردایه، به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه ده‌بوو دواتر له لێدوانی بۆ میدیاكان داوا له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات ده‌نگ بده‌نه پارتی، به تایبه‌ت له بازنه‌ی 3 كه ڕێكهوتنهكهیان زۆرتر بۆ خاتری سه‌رخستنی ئه‌شواق جاف (كاندیدی پارتی) بووه له‌م بازنه‌یه ئه‌گه‌رچی هه‌ر ده‌ریش نه‌چوو.ئێستا پارتی گومانی هه‌یه له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سۆسیالیست ده‌نگیان به ئه‌شواق جاف دابێت
رۆژێكیش پێش هه‌ڵبژاردن له هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كانی بازنه‌ی 3 (هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، سه‌یدساق، پێنجوێن) به‌رپرسانی حزبه‌كه كۆبوونه‌وه‌یان به ئه‌ندام و موچهخۆرهكانیان كردووه و داوایان لێ‌كردن ده‌نگ بده‌نه ئه‌شواق جاف ته‌نانه‌ت داوای وێنه‌گرتنی دهنگدانهكانیشیان لێ كردبوون. وتوشیانه ئه‌وه بڕیار و داواكاری محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و هه‌موو حزبی سۆسیالیست ده‌بێت ده‌نگ بده‌نه كاندیده‌كانی پارتی.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه به‌ڵێنی كۆمه‌ڵێك ئیمتیاز و خانه‌نشینی به حزبی سۆسیالیست داوه، به‌ڵام ده‌رنه‌چوونی ئه‌شواق جاف واده‌كات پارتی به‌ڵێنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كات، چونكه ئێستا پارتی گومانی هه‌یه له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سۆسیالیست ده‌نگیان به ئه‌شواق جاف دابێت.