دیموکراسی شێوازێکی فەمانڕواییە تێدا هەموو هاولاتیەک کە شایستەیی یەکسانی بێت تێدا بەژدار ئەبێت.ئەگەر پێناسەی دیموکراسی بکەین ئەتوانین بڵێن کە دیموکراسی واتە دابەشکردنی دەسەڵاتە بەبێ توندووتیژی و شەڕنانەوە..
هەروەها لەم سیستمەدا هیچ کەس و فەرمانڕەوایەک هەمیشەیە نیە و ناتوانێت دەسەڵات بەشێوەیەکی هەمیشە مۆنۆپۆل بکات.دەسەڵات بەردەوام لەژێر چاودێری هەمووان دایە.
بیرۆكه‌ى ئاشتى دیموكراسی مێژووه‌كه‌ى به دیاریكراوى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانى ئیمانوێڵ كانت و فه‌یله‌سوفه‌كانى سه‌رده‌مى ڕۆشنگه‌رى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مین. لایه‌نگرانى تێزى ئاشتى دیموكراسیانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕفتارى ده‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه‌كان له به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا ئاشتیانه‌یه.
لایه‌نگرانى تێزی ئاشتى دیموكراسیانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رگیز ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكى تر‌ى دیموكراسیدا نه‌چووەته جه‌نگه‌وه.چونکە کۆمەڵێک فاکتەر هەیە وا ئەکات رێگری بێت لەدروستکردنی جەنگدا،بواری بازرگاندا ئەگەر دوو دەوڵەت دیموکراسی کێشەململانێ سیاسی هەبێ بەهۆی فاکتەری ئابوری و پاراستینی بەرژەوەندی قورسە بریاری جەنگ بدەن. بەڵام بریاری هەڵگراساندی جەنگ بۆ دەوڵەتێک سیسمتەمی دیکتاتۆریە لە دەولەتێکدا کە دیموکراتیە ئاسان ترە..!
هەروەها پرۆسە شەفافیەت و هەڵبژاردن وا ئەکات دیموکراسی ئاشتی بەرقەرابێت،کەهەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت بۆ ئەوە هاوڵاتیان بێمتمانە نەبن لەپرۆسەی دیموکراسی.
لەبه‌رئه‌مه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ڕاوبۆچوون و كاریگه‌ریان هه‌بێت له دروستكردنى بڕیارى جه‌نگ و ئاشتیدا، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئاشتى هه‌ڵده‌بژێرن.دەكرێت له ڕێگه‌ى بڵاوبووكردنه‌وه‌ى دیموكراسییه‌وه زاڵبین به‌سه‌ر كێشه‌ى جه‌نگ و ململانێى سه‌ربازی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.چونکە ئامانجی سەرەکی دیموکراسی بەقەراکردنی ئاشتی ویەکسانیە.
سه‌رچاوه‌كان:
ـ تیۆری ئاشتی دیموکراسی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا: هاورێ حەسەن حەمە، زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ملمڵانێ و قەیرانەکان.
ـ دۆخی دیموکراسی لە ساڵی ٢٠١٩دا لە جیھاندا بە گوێرەی پێڕستی دیموکراسی لەلایەن ئێکۆنۆمیست.
ـ دیموکراسی راوێژگەری لە فەلسەفەی سیاسی یۆرگن هابرماس دا: ئیدرس شێخ شەرەفی.