ڕاپۆرتی تایبه‌تى ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی (ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك) له ئێستادا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، كار بۆ پرۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن (پاراستنی پارتی + زانیاریی یه‌كێتی)، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا له یه‌كخستنه‌وه‌ی لیواكانی پێشمه‌رگه خه‌ریكن.
(ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك) زانیویه‌تی، هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێ هه‌ردوو ده‌زگاكه له‌ژێر ناوی (ده‌زگای زانیاریی نیشتیمانی) یه‌كبخه‌ن و ئه‌ژی مه‌لا ئه‌مین هه‌ڵه‌بجه‌یی كه ئێستا هه‌ڵهاتووه بۆ هه‌ولێر بكه‌نه به‌رپرسی یه‌كه‌می و له‌مه‌شدا پارتی به ته‌واوی پشتیوانی ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی (ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك) له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سرور بارزانى (2022.6.11) كاتێك بافڵ تاڵه‌بانی داوا ده‌كات مه‌رسوم بۆ جه‌لالی شێخ ناجی تاڵه‌بانی وه‌ك به‌رپرسی نوێی ده‌زگای زانیاریی ده‌ربكه‌ن و كه‌یسی ئه‌ژی ئه‌مین دابخه‌ن، له به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: ئه‌وان ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن چونكه ئەژی ئەمین و پشتگیریی ئەمەریکی و ھاوپەیمانانی ھەیە و ئەوان پاراستنی ئەژی ئەمین و ستافەکەیان بە ئێمە سپاردووە.
جگه له‌وانه‌ش، جەلال شێخ ناجی تاڵه‌بانی ھەم لە لایەن پارتی ھەم لە لایەن خودی قوباد تاڵەبانییهوه كه‌سێكی قبوڵکراو نییە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی وتویه‌تی: ئەمەریکی و ھاوپەیمانان زۆر نیگەرانن لە میکانیزمی كاركردنى پاراستن و زانیاریی، پرۆپۆزەلێکیان حازر كردووه بۆ کۆتایھێنان بەو دوو دەزگایە له زۆنی زەرد و سەوز.
ئه‌وه‌شی كه زۆر به‌لای بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه سه‌یر ده‌بێت ئه‌وه‌یه، كه مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێ ئه‌ژی ئه‌مین ببێته كه‌سی ژماره یه‌كی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه تازه‌یه‌ی دروستی ده‌كه‌ن.
ئەژی ئەمین كه ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی (مه‌لا سه‌لمانه) و له بنه‌چه‌دا (خانه‌واده‌كه‌ی ئێرانین) لەم چەند ساڵەی دوایدا بە تەواوی کۆنترۆڵی دەزگای زانیاریی کردبوو
شاره‌زایانی ئه‌منی پێیانوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ربگرێت ئه‌وا هه‌موو هه‌واڵگریی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی پارتی و ده‌ستی یه‌كێتی له سلكی موخابه‌رات كورت ده‌كرێته‌وه، هاوشێوه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی (2005) كه بووه هۆی بچوكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و كۆنترۆڵكردنی ئابوریی و دیپلۆماسی و نه‌وت له لایه‌ن پارتییه‌وه.
ئەژی ئەمین كه ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی (مه‌لا سه‌لمانه) و له بنه‌چه‌دا (خانه‌واده‌كه‌ی ئێرانین) لەم چەند ساڵەی دوایدا، بە تەواوی کۆنترۆڵی دەزگای زانیاریی یەکێتی کردبوو، بە جۆرێک زۆربەی ستاف و بڕیارده‌رانى دەزگاکەش لە خزمه‌كانی خۆی و ھەڵەبجەیی بوون، ته‌نانه‌ت وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به ته‌زكیه‌ی ئه‌و له ناو ده‌زگای دژه‌تیرۆر په‌یژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بڕی تا ئه‌وه‌ی دوای 8ی تهمووز كرا به به‌رپرسی دژه‌تیرۆر، به‌ڵام دواتر كێشه و ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه و په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه نه‌ما.
مانگی ھەنگوینی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌ژی ئه‌مین زۆر درێژەی نەکێشا، کاتێک بافڵ تاڵەبانی داوا لە ئەژی ئەمین دەکات ئەو ھێزە 500 کەسیەی دوای8ی ته‌موز بۆ خۆی پێكیھێنا بوو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌ژی ئه‌مین ڕازیی نابێت، لێره‌وه سه‌ره‌داوی كێشه‌كانی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌ژی ئه‌مین ده‌ركه‌وت تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی سلێمانی جێهێشت و ئێستا له هه‌ولێر خۆی په‌ناداوه و چه‌ندین به‌رپرسی ده‌زگای زانیاریشی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه.
هه‌ندێك زانیاریی نافه‌رمیش باس لهوهدهكهن، دوای 8ی ته‌موز ئه‌ژی ئه‌مین پشتی له بافڵ تاڵه‌بانی كردووه و كاری بۆ ئه‌وه كردووه قوباد تاڵه‌بانی ببێته كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی.
ئه‌ژی ئه‌مین، ساڵانێکە پیاوی یەکەمی دەزگای زانیاریی یەکێتی و پیاوی ژمارە یەکی پشت ڕووداو و شۆ ئەمنییەکانی زۆنی سەوزە، هه‌روه‌ها رۆڵێكی له‌بنه‌هاتووی گێڕا له ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌موز به قازانجی ماڵی تاڵه‌بانی ـ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.