مشتومڕێکی گەورە لە ناوچەی قه‌وقازدا

زەنگەزور.. گەلەکۆمه‌كی ڕوسیا و تورکیا و ئازەربایجان دژى ئێران

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2024.09.07 04:20 PM
591 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

ڕێڕەوی “زەنگەزور”، ڕێڕەوێکی وشکانی ستراتیژییە کە ئازەربایجان و تورکیا لە ڕێگەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی ناخچیڤان و باشووری ئەرمینیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، واتا و کاریگەریی جیۆپۆلەتیکی بەرچاو و کاریگەری لەسەر جیۆسیاسییی وزەدا هەیە.
ئەم ڕێڕەوە بۆ مەرامە فراوانخوازییەکانی ئیقلیمیی تورکیا و ڕووسیا گرینگە و بابەتی مشتومڕێکی گەورەیە لە ناوچەی قەوقازدا كه‌ ئێرانەوە بەتوندی دژایەتی ئەم پڕۆژەیە دەکات.
تورکیا ڕێڕەوی زەنگەزور وەک دەروازەیەک بۆ ئاسیای ناوەڕاست دەڕوانێت و ڕێگەی پێدەدات بێ ئەوەی پێویستی بە ئەرمینیا و ئێران بێت، بتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی (تورکزمان) پتەوتر بکات و هەژموونی سیاسی و ئاسایشی وزە پتەو بکات و خۆی وەک یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی گواستنەوەی وزە و کاڵا و کانزاکان بچەسپێنێت. 
ئەم ڕێڕەوە، ڕۆڵێکی گرینگی دەبێت لە هەمەچەشنکردنی دەستگەیشتن بە سەرچاوەکانی وزە بە تایبەتی لە ئازەربایجان و ئاسیای ناوەڕاستەوە، کە پشتبەستن بە ڕێڕەوەکانی ڕووسیا و ئێران کەم دەکاتەوە.


سەبارەت بە ڕووسیا، زەنگەزور هەم دەرفەتە هەمیش گەمەیەکی جیۆپۆلیتیکی مەترسیدارە، لە لایەکەوە ئامرازێکی بۆ دابین دەکات بۆ پاراستنی هەژموون و کاریگەرییەکانی مۆسکۆ لە باشووری قەوقازدا لە ڕێگەی ئیدارەدانی گرژییە ناوچەییەکان و کۆنترۆڵکردنی ڕێگا گرنگەکانی گواستنەوەی بازرگانی بەتایبەتیش وزە و دابڕاندنی ئێرانە لەو وڵاتانەی قەوقاز کە نیمچە یاخین لە مۆسکۆ. 

ئێران ئەم ڕێڕەوو بە بەشێک لە پیلانێکی فراوانتر بۆ دابڕانی لە ڕووی جیۆپۆلەتیکیەوە دەڕوانێت

لە لایەکی دیکەوە ڕەنگە ئەو ڕێڕەوە هەژموونی ڕووسیا بەسەر دابینکردنی وزە بۆ ئەوروپا کەم بکاتەوە و هەژموونی تورکیا لە ناوچەکەدا زیاد بکات، ئەمەش ڕەنگە هەڕەشە بێت بۆ سەر نەهجی قۆرخکارییانەی جووڵەی وزر لە قەوقازەوە بەرەو جیهان.
ئێران بە توندی دژایەتی ڕێڕەوی زەنگەزور دەکات، چونکە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییە جیۆسیاسییەکانی خۆی و دابڕانی تارانە لە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا. 


“زەنگەزور”  گرنگی ئێران وەک ڕێگایەکی سەرەکی بۆ وزە و بازرگانی نێوان ئاسیای ناوەڕاست و قەوقاز بۆ تورکیا و ئەوروپا سنووردار دەکات. ئێران گەرەکیەتی وڵاتانی ناوچەکە، پشت بە تۆڕی ڕێگاوبانەکانی ئێستای خۆی ببەستن و تاران وەک خاڵی ترانزێتی سەرەکی وزە و کاڵاکان لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە.
هەروەها ئێران ئەم ڕێڕەوو بە بەشێک لە پیلانێکی فراوانتر بۆ دابڕانی لە ڕووی جیۆپۆلەتیکیەوە دەڕوانێت، لە کاتێکدا تورکیا هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی لە وڵاتانی “تورکزمان” لە ئاسیای ناوەڕاست و قەفقاز فراوانتر بکات.

د.هاوڕی عه‌زیز


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ