ململانێی ئەمریکا و چین لە هیندۆپاسفیک

ململانێی سیاسی نیپاڵ.. پاشایەتی و کۆمونیزم

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2025.09.11 01:34 AM
1176 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

نیپاڵ وڵاتێکی هیمالاییە، کەوتووەتە نێوان هیندستان و چین، لە ماوەی ١٧ ساڵدا ١٤ حکومەتی گۆڕیوە. هۆکار و سەرچاوەی مشتومڕی سیاسی لە نیپاڵدا بەهۆی ململانێی ئایدۆلۆجیەوەیە لە نێوان بیری سۆسیالیستی کۆماری و خواستی گەڕاندنەوەی پاشایەتییەکی پاشخانی هیندۆس.
پاشایەتی لە وڵاتی نیپاڵ لە ساڵی ٢٠٠٨ لە لایەن پارتی کۆمۆنیستی نیپاڵ (ماویست) هەڵوەشایەوە، کە کۆتایی بە ٢٤٠ ساڵ لە فەرمانڕەوایی شاهانە هێنا.
لایەنگرانی پاشایەتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەڕاندنەوەی، ناسنامەی کولتوری و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی نیپاڵ دەپارێزێت، بەتایبەتی لە وڵاتێکدا کە زیاتر لە ٨١%ی دانیشتوانەکەی هیندۆسن.
بەم دوایانە لە لایەن هەندێک سیاسیەوە دەوڵەتی هیندۆسی (هیندۆ ڕاشترە) وەک چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشە کۆمەڵایەتی-ئابورییەکانی نیپاڵ جارێکی تر خراوەتەوە بەر گوێی گەنجان و هاوڵاتیانی نیپاڵ.
جگە لەوەش، زۆرێک پێیان وایە کە نیپاڵ دەبێت پێگەی خۆی وەک تاکە شانشینی هیندۆسی جیهان بگەڕێنێتەوە.

 پاشای لەسەر کارلابراو گیانێندرا شا


هێزی سەرەکی پشت پاڵنەری گەڕاندنەوەی پاشایەتی، پارتی ڕاشترا پراجاتانترا (RPP)، كه‌ لە ئێستادا پێنجەمین گەورەترین هێزە لە پەرلەماندا.
بزوتنەوەی پاشایەتیخواز لە ئێستا بەشێوەیەکی گشتی نوێنەرایەتی گەنجانی بێهیوای نیپاڵ دەکات، کە نائومێدن لە گەندەڵی و بەڕێوەبردنی خراپ لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە. 
ئەوان پێیان وایە کە گەڕاندنەوەی پاشایەتی دەتوانێت شکۆی لەدەست چووی نیپاڵ بگەڕێنێتەوە.
ئایا پاشایەتی دەگەڕێتەوە بۆ نیپاڵ؟
ئەوەی ڕاستی بێت کە پاشای لەسەر کارلابراو گیانێندرا شا، کە نزیکەی ٨٠ ساڵە، توانای سەرکردایەتی کردنی نیپاڵ و بزوتنەوەی پاشایەتی خوازی نیپاڵی نەماوە، سەرەڕای ئەوەیش زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە کە کوڕ و نەوەکەشی ناتوانن بێنە پێشەوە و ببنە ڕابەری جەماوەری ڕاپەریوی نیپاڵ بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ململانێیەکی سەختی پەرلەمانی بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات دروست بێت و تەنانەت ململانێی خوێناوی گەورەیش ڕوو بدات...
هەژمونی چین لە نیپاڵ و بەرژەوەندیەکانی چین لەو وڵاتە؟
جگە لە ئایدۆلۆژیا، زۆرێک لە سەرکردە نیپاڵییەکان ئابوری گەورەی چین و ویستی ئەوان بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخانی نیپاڵدا وەک پێویستییەکی کردەیی بۆ گەشەپێدانی نیپاڵ دەبینن. نیپاڵی دەورەدراو بە وشکانی  و هەمیشە پێویستی بە پەیوەندی هەیە، و چین بژاردەیەکی بەهێزە.

خۆپیشانده‌ران به‌ دوو رۆژ ده‌سه‌ڵاتیان ڕووخاند

لە ڕوانگەیەکی ستراتیژییەوە، پەرەپێدانی پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ چین ڕێگە بە نیپاڵ دەدات سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگتر بپارێزێت، ئەم ستراتیژییەی "پاراستن" بۆ دەوڵەتێکی بچوک کە بە زلهێزان دەورەدراوە، زۆر گرنگە.
هەرێمی تبتی چین لە ململانێكاندا
هەمیشە لە دوای تایوان دوەم بەرژەوەندییە گەورەکانی چین و مەترسیە ڕاستەقینەکانی چین لە نیپاڵەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەیش بەهۆی  سنوری نیپاڵ لەگەڵ تبت، ویستی جوداخوازی لای تبتیەکان و گەیشتنی ئەمریکا بە هەرێمە، بۆیە پەکین هەمیشە لە نیپاڵیەکان دڵنیایی دەوێت کە نیپاڵیەکان دەبێت بەردەوام بن لە هەڵوێستە بەهێزەکانی دژی چالاکییە سیاسییەکانی دژە-چینییەکان لەلایەن پەنابەرانی تبتییەوە، ئەو پارتانەی هاوپەیمانن لەگەڵ چین وەک متمانە پێکراوتر لەم بوارەدا سەیر دەکرێن و کار بۆ ئەم بەرژەوەندیانەی چین دەکەن.
هەژمونی ئەمریکا/هیندستان لە نیپاڵ
 سەرەڕای هەوڵەکانی نیپاڵ بۆ جۆراو جۆر کردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، بەڵام هەمیشە هیندستان هێزێکی حاشا هەڵنەگرە لە نیپاڵ بەهۆی نزیکایەتی جوگرافی، سنوری کراوە، کلتوری هاوبەش، و باڵادەستی ئابوریی هیندستان لە ناوچەکە، تەنانەت نەتەوەپەرستە دژە-هیندستانەکانیش زۆرجار پشت بە بازرگانی و ترانزێت لە ڕێگەی هیندستانەوە دەبەستن. 
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و نیپاڵ، لەم دواییانەدا، لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانی وەک کۆمەڵەی تەحەددیاتی هەزارە (MCC)، هەوڵی داوە پڕۆژە ژێرخانییە گەورەکانی نیپاڵ لەبەرژەوەندی خۆی بپارێزێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌كارلابراوی نیپاڵ


 ئەم پڕۆژانە، لە کاتێکدا سودی گەشەپێدان بۆ نیپاڵ پێشکەش دەکەن، بەڵام لەلایەن هەندێکیشەوە وەکو بەشێک لە ستراتیژییەکی فراوانتری ئەمریکا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کاریگەری چین لە ناوچەی هیندۆ-پاسفیکدا سەیر دەکرێن، چینیەکانیش بۆ دەست تێوەردانی ئەمریکا لە هەرێمی تبتی چین و وروژاندنی زیاتری ڕوحی نەتەوەی لە ناوچەکە سەیری دەکەن.
داهاتوی نیپاڵ بە دڵنیاییەوە ئاڵۆز و ناسەقامگیر دەبێت، لە داهاتودا هەر حکومەتێک، بەبێ گوێدانە لایەنگری ئایدۆلۆژییەکەی، ناچارە پەیوەندی کارکردن لەگەڵ هەردوو هیندستان و چین بپارێزێت، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی تردا هەبێت.
 ناسەقامگیری سیاسی ناوخۆیی لە نیپاڵیش بە بەردەوامی پڕ مەترسیە بۆ ناوچەکە بە گشتی و چینیش بە تایبەتی، وە هەر حکومەتێکی نوێ ئەگەر بیەوێت سیاسەتی دەرەوەی بگۆڕێت،  ناتەبایی گەورەی هەرێمایەتی لێ دەکەوێتەوە،چونکە ململانێکان لە نیپاڵ تەنها لە نێوان پاشایەتی و کۆمونیزمدا نییە، بەڵکو لە نێوان کێشمەکێشی زلهێزە جیهانی و ناوچەییەکانیشدا هەیە، کە هەر یەکەیان دیدگای تایبەتی خۆی بۆ داهاتووی نیپاڵ هەیە.

سه‌رچاوه‌: New Middle East ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ