ئه‌ردۆغان بۆچى حەماسى فرۆشت ؟

ڕۆژئاوای کوردستان.. لە نێوان پلانى ئەمریکا - ئیسرائیل و تورکیا - قەتەر

د.سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم 2025.10.04 04:01 PM
1751 جار خوێندراوەتەوە

د.سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم

مامۆستای زانكۆ
دكتۆرا له‌ مێژووی هاوچه‌رخ
پسپۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد ـ توركیا

ئاراستەو ستراتیژو  ساسەتێکی وردو قوڵی بەرەی تورکیا- قەتەرو بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی هەیە بۆ پەراوێزخستنی مافی کورد لە سوریا، دوای داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە دژی ستراتیژی ئاراستە و بەرەی ئەمەریکا- ئیسرائیل و فەرەنسا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپییە.

بەرەی یەکەم دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت کورد لە سوریا تەنها بەهەندێ مافی کەمی کولتوری لاواز بگات بە ناوی برایەتی کوردو عەرەب و پەیڕەوکردنی سیستەمی مەرکەزی دەسەڵات، هەرچی بەرەی دووەمە دەیەوێت سیستەمی لامەرکەزی و ناناوەندی دەسەڵات لە سوریا جێگیر بکرێ و تاڕادەیەک فیدراڵییەتە ئەگەرچی بەفەرمی ناویشی لێنەنرێ.
لەم نێوەندەدا تورکیا و قەتەر دنەی دەسەڵاتی دیمەشق و ئەحمەد شەرع و سوپای سوریاو گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئەدەن پەلاماری ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بدەن و ماوەی مانگێکە لەناوچە سنوورییەکانی دەسەڵاتی دیمەشق و رۆژئاوای کوردستان کاری ئیستفزازی ئەنجام دەدەن و دوور نیە سوریا بەرەو شەڕی ناوخۆ ڕاپێچ نەکەن.

شه‌رع بارمته‌ی ده‌ستی پلانه‌كانی ئه‌ردۆغانه‌

سوریای دوای ئەسەد بارمتەی دەستی پلان و ستراتیژی تورکیاو ئیسرائیلە، هەوڵەکانی تورکیاو ئەردۆگان لە ماوەی رابردوو هەر لە گرێبەستی ئەتۆمی و وزە لەگەڵ ئەمەریکاو وەسف و سەناکردنی ترەمپ و سەودا و مامەڵەکردن تا ئاستی فرۆشتنی حەماس و غەزە تەنها لە پێناوی یەک ئامانجدایە ئەویش وەرگرتنی رەزامەندی ترەمپ‌ بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و کورد لە سوریا، بەڵام لێکدانەوەکەیان هەڵەیە، چونکە پرسی کورد لە سوریاو رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە بەشێکی گرنگن لە ئامرازی کاریگەر لەنێو ستراتیژو پرۆژەو پلانەکانی ئیسرائیل لە ئاییندەی سوریا، چونکە لەلایەک دژی هەژموون  و بوون و پێگەی سەربازی تورکیایە لەناو سوریا، هاوکات ڕێڕەوی داود بە باشووری سوریا بە تایبەت بە سوەیدادا تێپەڕ دەبێت بۆ دێرزورو لەوێشەوە بۆ سنووری عێراق تا گەیشتن بەرووباری فورات، بۆیە هەموو هەوڵی ئیسرائیل کارکردنە بۆ سەپاندنی واقیعی سیستەمی ناناوەندی و لامەرکەزییەت لە سوریاو قسەی ئیسرائیلیش تا ئە ساتەوەختە لە سیاسەتی ئەمەریکا و ترەمپدا یەکلاکەرەوەیە، بە نموونە پلانەکەی ترەمپ بۆ راگرتنی جەنگی غەزە لە بنەڕەتدا پلانی نەتەنیاهۆو ئیسرائیل بوو، بەڵام بە ڕەنگ و بۆی ترەمپ و ئەمەریکا.
ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ کورد دووخاڵی گرنگە:
یەکەم- یەکڕیزی ماڵی ناوخۆیی کورد زۆر گرنگە لە سوریاو رۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێ و هێزەکان لەژێر گوشاری تورکیاو هەندێ لایەنی تر بچنە دەرەوە.

ژه‌نراڵ مه‌زڵوم فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌

دووەم- ئەگەر سیستەمی ناناوەندی ببێتە ئەمری واقیع لە داهاتوو لە سوریا و دانی پێدا بنرێ ئیدی بە فەرمی بێ یاخود وەک یەکێک لە بەرئەنجامەکانی هەڵایسانی شەڕی ناوخۆی سوریا، چونکە شەڕ بەرپا ببێ نە کورد بێ پشت و پەنا ئەبێ نە شتێک بەناوی یەکپارچەیی خاکی سوریا بوونی ئەمێنێ. 
هەرچەنە  بژاردەی ئاشتی و سازان لەسەر بنەمای داننانی دیمەشق بە مافە نەتەوەیەکانی کورد بژاردەیەکی باشترە تا شەڕ و لەمەشدا هێشتا رێکەوتننامەی (١٠ی ئازار) هیوای ماوە جێبەجێ بکرێت ئەگەر بەرژەوەندی تورکیا بە پلەی یەکەم و سیاسەتی ئیسرائیل بە پلەی دووەم بهێڵێت.
پوختەی قسە دۆخی کورد لە سوریا لە رابردوو باشترە و ئێستاش نەبێت لە داهاتوودا رۆژئاوای کوردستان ڕەنگە ببێتە دیفاکتۆو سیستەمی فیدراڵی وەک باشووری کوردستان تێیدا پەیڕەو بکرێت، بەڵام ڕەنگە لەو حاڵەتەدا ناوچەکانی دێرزورو ڕەقە  لەدەست بدات بەهۆی ئەوەی لەسەر نەخشەی ناوچە عەرەب و سوونە نشینەکان و دەسەڵاتی دیمەشق لە ئایێندەی سوریا هەژمار کراون. 

تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ نه‌خشه‌ی تازه‌ی ناوچه‌كه‌ داده‌ڕێژنه‌وه‌

ئەوەی بۆ سوریا و دیمەشقیش دەمێنێتەوە بەپێی ستراتیژی ئیسرائیل و ئەمەریکا سوریایەکی لاواز لە ڕووی سوپا و چەک و چۆڵەوە بوونی دەبێ کە توانای هیچ مەترسییەکی سەربازی و ئاساییشی لەسەر ئیسرائیل وەک دراوسێیەکی جوگرافی نەبێت و رێکەوتننامەی ئیبراهیمیش لەگەڵ ئیسرائیل بەمەرج داننان دەبێ بە داگیرکاری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان تەنانەت تا جەبەل شێخ و ناوچەی ئاساییشی و پشتێنەی ئەمنی تا نزیکی 40 کم لەفڕۆکەخانەی دیمەشق، ئەگەر دیمەشق ئەو رێکەوتننامەیە قبوڵ بکات.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ