
مامۆستای زانكۆ
دكتۆرا له مێژووی هاوچهرخ
پسپۆری پهیوهندییهكانی كورد ـ توركیا
- بەرزاییەکانی جۆلان و قونەیترەو دەرعا و جەبەل شێخ لەسوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوەو پشتێنەی ئەمنی تیا دروستکردوەو راشیگەیاندووە ناکشێتەوە لێیان، بۆچی تورکیا هەڵوێستی نیەو قسە ناکات؟؟
- کورد لەرۆژئاوای کوردستان و سوریا داوای سەربەخۆیی و دابەشکردنی سوریای نەکردووە، بەڵکو داوای ئۆتۆنۆمی و سیستەمی ناناوەندی دەکات خێرە تورکیا زوو زوو هەڕەشەی پەلاماری سەربازی بۆسەر ناوچە کوردییەکان دەکات؟؟
- غەززە بەبەرچاوی تورکیاو جیهانی ئیسلامییەوە جینۆسایدو قڕکران خێرە تورکیا نەک جورئەتی نەبوو هەڵوێستی کرداری هەبێت تەنانەت ئامادەش نییە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بپچڕێنێت؟؟
- بۆ زانیاری و بەرچاوڕوونی تورکیا گوشارێکی زۆری لەحەماس کرد تا بە ئاگربەستەکەی ترەمپ رازی بێت یەکێک لەهۆکارەکانی ئەو گوشارگردنەو ئامانجەکانی تەنها بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ترەمپ رەزامەندی لەسەر پەلاماری رۆژئاوای کوردستان و کورد بدات، کە ئەو خەونەش نایەتەدی، چونکە ئەجێنداو ستراتیژو بەرژەوەندی و لۆبی ئیسرائیل و جولەکە کاریگەرترە لەسەر ئەمەریکاو بەتایبەتیش لەپرسی سوریادا لەم قۆناغەدا.
- ئیسرائیل چەندین جار بنکە سەربازی و سیخوڕی و ئەمنییەکانی تورکیای لەحەلەب و حەما و نزیک دیمشق بۆردومان کردو هەمووی لەناوبرد خێرە تورکیا ناوێرێ وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، بەڵام بەردەوام چاو لەکورد سور ئەکاتەوە؟؟
- داوای ئۆتۆنۆمی و سیستەمی ناناوەندی مانای دابەشکردنی سوریا نییەو دیمەشق و تورکیا ئەو پرسە بە ئەنقەست بۆ گوشارکردن لەسەر کورد بەکارئەهێنن.
- پارێزگای سوەیداو دروزەکان تائێستاش لەژێر دەسەڵاتی دیمەشق وحکومەتی سوریادا نین و بەئاشکراش داوای جیابوونەوەو سەربەخۆیی دەکەن، خێرە تورکیا هەقی بەسەر ئەوانەوە نیەو یەک وشەی لەسەر نەوتوون بەڵام بەردەوام دەنوکی لەسەر کوردە؟؟
- تائێستا باشووری سوریا بەتایبەت ناوچەکانی بنکەی تەنەف لەژێر دەستی حکومەتی سوریاو دیمەشقدانیەو تاڕادەیەک هەرێم و ناوچەیەکی سەربەخۆیە لەدەسەڵاتی دیمەشق و لەژێر دەسەڵاتی هێزی هاوپەیمانان و ئەمەریکادایە، خێرە تورکیا هیچ قسە و هەڵوێستێکی نییە؟؟تورکیا فشارێکی زۆری لە حەماس کرد تا بە ئاگربەستەکەی ترەمپ رازی بێت ئامانجەكهی ئەوە بوو لە داهاتوودا ترەمپ رازی بێت بە پهلاماری رۆژئاوای کوردستان
- بەرپابوونی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی یاخود فیدراڵی لەرۆژئاوای کوردستان و سوریا وەک باشووری کوردستان حەتمیەو لەسەر کات وەستاوەو رۆژئاوا بەژان و ئازاری دوایین قۆناغی لەدایکبوونی ئەو هەرێمەدا تێدەپەڕێ، ترسی تورکیاش هەر ئەوەیەو دەزانێ دوای سوریاو ئێران نۆرەی خۆشی دێت، بۆیە ئەم هەموو هەڕەشەو گوڕەشە بۆ ئەوەیە.
- کاتی خۆی تورکیا دژایەتی گەورەی هەرێمی کوردستان و حکومەت و پەرلەمان و فیدراڵییەکەی کرد، بەڵام دواجار ماف و ئیرادەی ڕەوای کورد لە هەرێمی کوردستان سەرکەوت، بۆیە ئێستا ئەو هەموو دژایەتییەی رۆژئاوای کوردستان دەکات، بەڵام سەرکەوتوو نابێت.
- بۆ زانیاری و بەرچاوڕوونی هەمووان بەهۆی گوشارەکانی تورکیاوە لەسەر ئەحمەد شەرع و حکومەتی سوریاو دیمەشق کورد لە هەموو ڕێوشوێن و کارەکانی دامەزاندنەوەی سیستەمی سیاسی سوریای نوێ بێبەشکراوەو تەنانەت لەراگەیەنراوی دەستوریی و هەڵبژاردنیشدا تورکیا ڕێگەی بەشەرع و دیمەشق نەداوە تەنانەت نەک مافە نەتەوەییەکان بەڵکو مافە کولتورییەکانی کورد بدرێت، پرسار ئەوەیە ئایا بەوشێوەی تورکیا دەیەوێت سوریای نوێ دادەمەزرێت؟؟؟
کورد بەشێکە لە نەتەوە و جیهانی ئیسلامی و ڕۆڵی گەورەی لە شارستانیەتی ئیسلامیدا هەبووە
- لە خەیاڵدان و جیهانبینی و گوفتارو کرداری دەسەڵاتدارانی ئێستای تورکیادا ئیسرائیل مەترسی نییە بۆ جیهانی ئیسلامی و ئوممەتی ئیسلامی بەگشتی و یەکپارچەیی خاکی سوریاو تورکی، بەڵام کورد مەترسییە، ئایا کورد بۆ جیهانی ئیسلامی و تورکیاو سوریا مەترسی وهەڕەشەیە یان ئیسرائیل، لەکاتێکدا کورد بەشێکە لەنەتەوەو جیهانی ئیسلامی و ڕۆڵی گەورەی لەشارستانیەتی ئیسلامیدا هەبووە؟؟؟
- باشترین بژاردە بۆ کوردو رۆژئاوای کوردستان لەداهاتووی سوریا ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیانەو باشترە لەسەر بنەمای دەستەبەربوونی مافە نەتەوەییەکان لەچوارچێوەی سیستەمێکی ناناوەندی ئیدی ئۆتۆنۆمی بێت یا فیدراڵی لەسوریا بەردەوام بێ و نەکەوێتە ژێر کاریگەری گوشارو هاندانی ئیسرائیل و ئەمەریکاو بەشێک لە ئەوروپاوە.