خهبات كورده
لە دوای ۷ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲۳ ی کەرتی غەززە، ئیسڕائیل چی ویستبێ خەریکە جێبەجێ دەبێ. زۆر بە وردی بەناو ڕووداوەکاندا قوڵ نابمەوە، بەڵام هەر لە سەرەتاوە بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند کە ئێستا کاتی گۆڕانکاری گەورەیە لە ناوچەکە و بانگەشەی دەوڵەتی ئیسڕائیلی گەورەی کرد و بە نەخشە ڕایگەیاند کە دروست بونی ئەو دەوڵەتە چەندین دەوڵەتی عەڕەبی لە ناوچەکە قوت دەدات، ئەگەر گەیشتینە ئامانجی سەرەکی خۆشمان ئەوا ئەو دەوڵەتانە ناویشیان نامێنێ.
بەڵێ سەرەتای باڵادەستی ئاسمانی ئیسڕائیل لە ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە فڕۆکەکانی ئیسڕائیل گەیشتنە ئاسمانی یەمەن و لە قەتەریش لە بنکەی سەرەکی بزوتنەوەی حەماسیان دا.
دوا بەدوای ئەوە شەڕی ۱۲ ڕۆژەی ئێران و ئیسڕائیل هەڵگیرسا و ئیسڕائیل بە تەواوی ئاسمانی ناوچەکەی کۆنتڕۆڵ کرد. لە چرکە ساتی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و ئەمەریکاش فڕۆکەکانی ئیسڕائیل گاریگەری تەواویان هەبوو لە شەڕ و پەلامارەکانی شەڕی چل ڕۆژەکە.
ئایا هاوپەیمانی مەککە خەریک بوو ئێران لە داڕمان ڕزگار بکات؟
پاکستان لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا دوو جار لەگەڵ تاڵیبانەکانی ئەفگانستان توشی ڕوبەڕوبونەوە بووە و جارێکیش لە گەڵ هیندستان. بە بڕوای من ئەو سێ شەڕە کورت خایەنەی پاکستان تا ڕاددەیەک وەک تاقیکردنەوە بوو و خودی پاکستانیش تێیدا سەرکەوتو بوون.
تورکیا لە سێ ساڵی ڕابردوو لە هەر دەوڵەتێک و ناوچەیەک دژایەتی ئیسڕائیلی کردبێ، بە سەری کزی و دۆڕاو و بێدەنگ بووە. لە بەرەی دەوڵەتانی تورک زوبانەوە بۆ ئەوروپا و یۆنان و قوبرس و لیبیا و میسڕ و سودان و ئەریتیریا و ئەسیوبیا و سۆماڵ و شەڕی کەنداو و سوریا و عێڕاق و هەرێم و ئەرمینا و ئازەربایجانەوە، بگرە بۆ هەموو سیاسەتەکانی دەرەوەشی بەرامبەر بە ئیسڕائیل هەر فەشەلی هێناوە .

تورکیا لە سێ ساڵی ڕابردوو لە هەر دەوڵەتێک و ناوچەیەک دژایەتی ئیسڕائیلی کردبێت بە سەری کزی و دۆڕاو و بێدەنگ لێی دهرچووه

لە ماوەی پێشوو پڕۆژەیەکی وزەی ئەتۆمی کە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا جێبەجێی دەکەن یەکەم هێڵی بەرهەمهێنانی وزەکەی کەوتەگەڕ، لە پڕ تڕەمپ بە بن گوێی ئەمیرەکەی ئالسعودی دا کە پێویستە مەملەکەتی سعودیە کار بکات بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئیسڕائیل و چونە ناو هاوپەیمانی ئیبراهیمی.
لێرەوە هەموو شتێ ئاشکرا بوو .
دوای بانگەواز و ڕاگەیاندنی ناتۆی ئیسلامی مەککە، هەر سێ دەوڵەتە سوننە مەزهەبەکە تا ئێستاش نەیانتوانیوە پێشانی جیهانی بدەن کە ئەو هاوپەیمانیە دژی ئێرانی شیعەیە یان ئیسڕائیلی جولەکە یە. چەند ڕۆژێکیشە بە چەک و جبەخانەی تورکی و پاکستانی و سعودی و دڕۆنی ئۆکرانی و هەزاران جاشی سوری، ئێستاش ناوێرن بە ئاشکرا ڕایبگەیەنن کە هێزەکانیان دژی حوسیە شیعەکان لە یەمەن لە جەنگدان.
ئەمەریکا و ڕۆژئاوا هەر لە ساتی ئازاد کردنی دەوڵەتی کوەیت تا ئێستا بانگەوازی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەن و دوای ڕوخانی سەدام، سەرۆکی یەمەن و سوریا لە ناوچەکە بوون بە قوربانی و ئینجا ڕێبەرە توندڕەوەکەی قوم و تاران و ئێستا خەریکە ڕژێمەکەی ئێرانیش هەرەس پێبهێنن.
بەڵێ ئەگەر بێتو سەیرێکی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین و ئەگەر ئەمەریکا و ئیسڕائیل بە ڕاستی کار بۆ فراوان بوون و هێنانەدی خەونی ئیسڕائیلیەکان بهێننە دی دەبێ چەندین دەوڵەت ئاسەواریان هەر نەمێنێ و ئەگەر ڕژێمی ئیێرانیش بڕوخێ چەندین دەوڵەتی تازەش سەر هەڵدەدا.
لێرەدا بۆمان ڕون دەبێتەوە بە ڕوخانی ڕژێمی ئێران، پاکستانیەکان ناوچەیەکی بەرفراوانی بەلوجستان لە دەست دەدەن.

قوڕاوی شەڕی یەمەن و گەروی بابولمەندەب تەڵەیەکە بۆ خودی وەلی عەهدی سعودیە و تەواوی دەوڵەتە سوننە مەزهەبەکانی ناوچەکە و ڕێککەوتنەکەی مەککە نراوەتەوە

قوڕاوی شەڕی یەمەن و گەروی بابولمەندەب تەڵەیەکە بۆ خودی وەلی عەهدی سعودیە و تەواوی دەوڵەتە سوننە مەزهەبەکانی ناوچەکە و ڕێککەوتنەکەی مەککە نراوەتەوە کە ئێستا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە دەبینین حوسیەکان هەر کە گەیشتنە خاڵی سفر بە ئاشکرا ڕایانگەیاند کە گەروەکە کراوەیە بۆ هەموو کەشتیەکانی جیهان، تەنها کەشتی و نەوتهەڵگرەکانی مەملەکەتی ئال سعود نەبێ.
جا داڕمانی هاوپەیمانی مەککە و پلانەکانی ئەمەریکا بۆ لە گۆڕنانی بیری ئیسلامی توندڕەوی بە هەموو باڵەکانیەوە و سەرخستنی هاوپەیمانی ئیبراهیمی و خەونی ئیسڕائیلی گەورە ئێستا ناوچەکە دەهەژێنێ و تائێستا دیار نیە کە چ لایەک سەر دەکەوێ، بەڵام هەرگیز لەو بڕوایەشدا مەبن کە ئەمەریکا و ئیسڕائیل ڕێبدەن، ئالسعود لە ناوچەکە ببێتە حوتێکی گەورە و ناوچەکە بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، چونکە هیچ کاتێ نازاندرێ ئەردۆگان دەبێتە پاڵپشتی ڕاستەقینەی ئالسعود یان لە دوا ساتدا هاوشێوەی ئەنوەر ساداتی سەرۆکی میسڕ خۆی ناگەێنێتە تەلئەبیب و ناڵێ عەڕەب بۆ پارە و دەسەڵات خۆیان و خاکەکەشیان دەفرۆشن.