سوپای پاسداران، گرنگترین دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، جێپێی ئەم دامەزراوە سەربازییە ئەمنیە لە هەموو بوارەکان دەبینرێت،لە فەرهەنگ و سینەما و ژینگە بیگرە تاوهكو ئابوریی و سیاسەت و دەسەڵاتی دادوەریی، بەڵام لە هەمانکاتدا لە هیچ شوێنێک ئامادە نییە.
سوپای پاسداران، لە ڕۆژەکانی دوای ئینقلابی ساڵی 1979 بە فەرمانی ئایهتوڵا خومەینی دروستکرا و گرنگترین بەرپرسیارێتیشی پاراستنی شۆرش و دەسکەوتەکانی بوو، بەڵام لە ساڵەکانی دواتردا ڕۆژ بە ڕۆژ چالاکییەکانی زیادی کردووە، گەورە و گەورەتر بوون و گۆڕا بە دامەزراوەیەکی یەکسان بە دەوڵەت، دامەزراوەیەک کە لە هەموو پرسەکانی ئێستای وڵات دەستوەربدات و دەیەوێت لە ئابوریی تا فەرهەنگ و سیاسەت لە ئێران بگرێتە دەست.
تۆوی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی چەند هەفتە دوای شۆرشی 1979، لە جەستەی کۆمەڵگەی سیاسیی و نیزامیی ئێران چێنرا، ۹ی اسفندی 1979 ئایەتوڵا خومەینی ڕێبەری کاتی کۆماری ئیسلامیی، بڕیاری دروستکردنی سوپای بۆ ئایەتوڵا حهسهن لاهوتی دەرکرد، رۆژی دووهمی ئهردیبهههشتی ساڵی 1980 ئەنجومەنی فەرماندەی سوپا بە دەنگدانی ئەنجومەنی ئینقلاب بوو بە دامهزراوهیهكی فەرمیی بە حەوت ئەندامی ئهنجومهنهكهوه دەستبەکاربوون.
یەکەمین پەیڕەوی سوپا لە مێژووی ٥ی ئوردیبهێشت ی1980 لەڕێی ئەنجومەنی فەرماندەی لە ۹ مادە و ۹ خاڵ ڕێکخراو دەنگدانی بۆدرا، پەیڕەوەی کۆتایی سوپا بە ٤۹ مادە و ۱٤خاڵ لە مێژووی شەهریوەر 1982 بەدەنگدانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی (پهرلهمانی ئێران) و دوابەدوای ئەوەش گەشت بە دانپێدانانی ئەنجومەنی پاراستن (شورای نگهبان) و یاسای بنهرهتی (دهستور).
بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو هەندێک مادە چاکسازیی تێداکراوە، بەپێی مادهی ۱٥۰ی دهستور، ڕۆڵی سەرەکی سوپا بریتییه له" پارێزگاریی شۆرشیی ئیسلامی و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی ئەو شۆرشه"، ئەم ڕۆڵەش لە مادەی یەک و دووی پەیڕەوی سوپاپ پاسداراندا دووپاتکراوەتەوەتەوە.
درەختی سوپا بە درێژایی چواره دهیهی ڕابردوو بەتایبەت دوای کۆتاییهاتنی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق (1980_1988) لە بوارەکانی ئەمنی، فەرهەنگ، سیاسەت و ئابوری ئێران گەشەی کردووە و لە ئێستادا سوپا گەورەترین دامەزاوەی ئێران و کاریگەرترین كارهكتهری ئابوریی و ئەمنیی و سیاسیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
لە ئەدەبیاتی سیاسی ناوخۆی ئێراندا، سوپا بەناوەکانی (دەوڵەتی تەریب)، (دەوڵەتی نادیار)، (دەوڵەتی تفەنگ) ناودەبرێت کە هێزی سەپێنراوی ئەم دامەزراوە لە بۆنە و ململانێی و کێشمەکێشمەکاندا، باڵادەستی لە سیاسەتی ئێرانیدا دەردەخات، ئەم دامەزراوە سەربازییە بە سەپاندنی هەژموونی خۆی، هێڵەکانی سیاسەتی دەرەوە و مهیدانی فەرهەنگ نەخشەڕێژ دەکات.
سوپا نوێنەری دانراو و هەژموون سەپێنی هەیە لە دامەزراوە سیاسییەکانی ئێراندا وەک ئەنجومەنی باڵای نهتهوهیی، ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ـ پهرلهمان، كۆمهڵهی دیاریكردنی بهرژهوهندییهكانی نیزام، شورای باڵای شۆرشی فهرههنگی.
ههروهك لە چوارچێوەی بەرنامەکانی وەک "راهیان نور" هەژموونی خۆی لە پهرهوهرده و فێرکردن و داهێنانەکان سەپاندووە.
سوپا بە ناونیشانی کۆنتڕۆڵکەری فەرمی دەسەڵاتی دادوەری، ڕۆڵێکی جدی هەیە لە چاودێریکردن و هەڕەشەکردن له بەرهەڵستکارارانی نیزامی ئیسلامیی.
ئەم دامەزراوە سەربازییە هەژمونێکی تایبەتی هەیە لە بەدواداچوون بۆ کەیسە دادوەرییەکان، دەزگای زانیاری سوپا دەزگایەکی پڕ هێز و کاریگەری ئەمنیە کە پشتیوانیەکی باڵای سیاسیی و دادوەریی هەیە لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
هەروەها سوپا بەدامەزراندنی ناوەندی فێرکردن و چالاکیی دیاریکراو لە جیهانی تەکنەلۆژیا، گرنگترین گروپی هاککەری لەژێر دەستدایە و چەندین مەڵبەندی بۆ ئامادەبوون و چاودێریی و کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیان دروست کردووە.
پارێزگاریکردن لە: "ئایەتوڵا عەلی خامنەیی" ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ههر سێی سەرۆکایەتیەکانی ئێران، کەسایەتییە پلەباڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دابینکردنی ئەمنیەتی تارانی پایتەختی ئێران لە ئەستۆی سوپای پاسداراندایه.
دەزگا میدیاییهكانی وهك: (تسنیم) ، (فارس) ، (خبر دانشجو) ، (رۆژنامەی جوان) پەیوەستن بە سوپا و تۆڕێکی گەورەی گۆڤارەکان و وێب سایتەکان و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک زمانحاڵی ڕکلامی سوپا چالاکی ئهنجام دهدهن .. دەزگای فەرهەنگیی و هونەریی ئهوج "سازمان فرهنگی هنری اوج" پەیوەست بە سوپا بۆ یەکێک لە بەهێزترین دامەزراوەی سینەمای ئێران گۆڕاوە.
قەرارگای (قرارگاه خاتم الانبياء)، پەیوەست بە سوپا بە گەورەترین و گرنگترین دابینکاری ئابوری ئێران دەژمێرێت و لەپاڵ (بنیاد تعاون سپاه) تۆڕێکی بەتوانای ئابوریی لە بواری بانکی، خزمەتگوزاریی و هاوردەکردن و دامەزراندووە.
سوپا لە ئێستادا بە سودوەرگرتن لە (قرارگاه خاتم الانبياء)) ، هەنگاویناوە بۆ دروستکردنی بنکەی پێشکەوتووی ئاوەدانی لە هەموو پارێزگاکان.
فهیلهقی قودسی سهر به سوپای پاسداران، بە لایەنی کەمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاربەدەسترین دامەزراوەیە لە بواری دیپلۆماسی ئێران، وه هەندێک لە باڵوێزەکانی ئێران لە وڵاتەکانی ئەم ناوچە دەبێت بە هەماهەنگی ئەم هێزە دابندرێت.
هێزە شێوە سەربازییەکان (گروپه چهكدارهكان) کە لە ئێرانەوە هاوکاری دارایی و سەربازیی دەکرێن لە وڵاتەکانی یەمەن، لوبنان، فەڵەستین، عێراق، سوریا، بەحرەین، ئەفغانستان و پاکستان لەگەڵ سوپای قودس لە پەیوەندیی و ههماههنگیدان.
سوپای پاسداران کۆنتڕۆڵی بەرنامەی موشەکی ئێران و گرنگترین دامەزراوەی بەرپرسی خاڵە سنورییەکان و ناوچە جوگرافیا هەستیارەکانی ئێرانی لە ژێر دەست دایە.
سوپای پاسداران کۆنتڕۆڵی بەرنامەی موشەکی ئێرانی و گرنگترین دامەزراوەی بەرپرسی خاڵەسنوریەکان و ناوچە جوگرافیە هەستیارەکانی ئێرانی لە ژێر دەست دایە.
دەزگای (بسیج مستچعفین) پەیوەست بە سوپا:
تۆڕێکی کۆمەڵایەتی گەورەی شێوە سەربازیی خۆبەخشانەیە لە شارەکان و گوندە بچوک و گەورەکان چەندەها ئەندامیان هەیە، بهشێكه له پاسداران، بە دروستکردنی بنکەی بەرگریکردن لە زۆربەی شارەکان و لادێکان و مزگەوتەکان و فەرمانگەکانی حکومەت تۆڕێکی گەورەی شێوە سەربازیی لە دەستدایە.
سوپای پاسداران، لە ماوەی یەک دەیەی کۆتایی بە سەرنجدان لە بیرۆکەیەکی پێنج قۆناغی كه لە لایەن ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانهوه ڕاگەیەندراوە، كاردهكات لهسهر: (شۆرشیی ئیسلامیی)، (حکومەتی ئیسلامی)، (دەوڵەتی ئیسلامیی)، (کۆمەڵگەی ئیسلامیی)، (شارستانێتی ئیسلامیی) بهرنامه و بانگهشه و بهرنامهرێژیی و جوڵه دهكات.
گرنگترین دامهزاروهكانی سوپای پاسداران:
ـ فەرماندەی گشتی و دامەزراوەکانی (فرماندهی کل سپاه و چارت تشکیلاتی آن).
ـ نوێنهری وهلی فهقیهـ له سوپا و یاریدهدهرێتیهكانی پهیوهست پێیهوه (نماینده ولیفقیه در سپاه و معاونت های وابسته به آن).
ـ دامەزراوە زانیاريی و ئەمنیيەکانی سوپا (نهادهای اطلاعاتی و امنیتی سپاه و زیرمجموعه های آن).
ـ دامهزراوه فهرههنگی و زانستییهكانی ژێر چاودێریی سوپا (نهادهای فرهنگی و علمی تحت نظر سپاه).
ـ دامهزراوه ئابورییهكانی ژێر چاودێریی سوپا (نهادهای اقتصادی تحت نظارت سپاه).
ـ بنکەکانی سوپا (قرارگاههای سپاه).
ـ سوپای پارێزگاکان (سپاه استان ها).
ـ هێزی زەمینی سوپا و بنکەکانی پەیوەست بەوەوە (نیروی زمینی سپاه و قرارگاههای وابسته به آن).
ـ هێزی قودسی سوپا (نیروی قدس سپاه).
ـ هێزی ئاسمانی سوپا (نیروی هوافضای سپاه).
ـ دەزگای بهسیجی چهوسێنراوهكان (بسیج مستضعفین؛ سازمانها و معاونت ها).
دهزگای هاوكاریی بهسیج (بنیاد تعاون بسیج ؛ شرکت ها و موسسات وابسته).
ـ دەمەزراوەکانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کە لەژێر چاودێری سوپان (نهادهای اجتماعی و فرهنگی تحت نظارت بسیج).
ـ دامەزراوە زانسیتیەکان کە لەژێر چاودێری سوپان (نهادهای علمی تحت نظارت بسیج).
ـ بنکەکانی بەرگریکردنی بەسیج (پایگاه های مقاومت بسیج).
میحوەر و بنکەکانی ڕێکخستنی سەربازی پەیوەست بە بسیج (قرارگاهها و تشکیلات نظامی وابسته به بسیج).
سهرچاوه: IRANWIRE
وهرگێران : جیهاد مەلا محمود