-لایەنێکی تری گرنگ و کاریگەری ئەم جەنگە ڕۆڵی هەواڵگریی و دەزگا هەواڵگرییەکانە بە تایبەت نفوزی بێ دەنگ و شوێن پێی مۆساد لە دارشتنەوەو، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا!.
ئیسرائیل وڵاتێکە خاوەنی توانای هەواڵگریی پێشکەوتوو و زۆر ئاڵۆزە، چ لە بواری کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هەڕەشە ئەگەرییەکان و چ لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری، چ لە سنوورەکانی خۆی و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە سەرانسەری جیهاندا. بۆیە ئیسرائیل بە گشتی خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین، پێشکەوتووترین و ئاڵۆزترین سیستەمە هەواڵگرییەکانی جیهانە.جیا لە سوپا و هێزی ئاسمانی کە یەکیک لە باشترین سوپا و هێزی ئاسمانی جیهانی هەیە،هاوکات لەگەڵ بونی یەکێک لە باشترین دەزگای هەواڵگری سەربازی ناسراو بە (AMAN) و دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی ناسراو بە (ISA)شاباک یا شین بێت. ئێمە لێرەدا تەنها ئاماژە بە دەزگای هەواڵگریی دەرەکی ئیسرائیل مۆساد (MOSSAD)دەکەین.
-پەیمانگای هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان(مۆساد).
مۆساد دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیلە بۆ چالاکی و ئۆپراسیونە هەواڵگرییەکانی دەرەوەی وڵات، بارەگای سەرەکی لە تەلئەبیبە. لە ٢ی ئازاری ١٩٥١، بن-گوریۆن دامەزراوەی هەماهەنگی بە ناوی HA MOSSAD LE TEOEM دامەزراند. دەزگاکە لە ١ی نیسانی ١٩٥١ بە فەرماندەیی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری یەکەمی دەزگاکە، ڕەڤێن شیلۆڤا، دەستی بە چالاکییەکانی کرد. لە ساڵی 1963 دەزگاکە ناوی خۆی گۆڕی بۆ پەیمانگای هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان کە بە مۆساد ناسراوە. دروشمی ئەم دەزگایە ئەوەیە"لە هەر کوێ پلاندانان و دووربینی نەبێت، میللەت دەڕوخێت".
-ئەرکەکانی مۆساد بە گشتی بریتین لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری، ئەنجامدانی چالاکی، ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری لە سەرتاسەری جیهان. دەزگاکە گرێدراوی سەرۆکی حکومەتە یان لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتدا کاردەکات، بە واتایەکی تر تەنها بەرامبەر سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارە.مۆساد هاوشیوەی دەوڵەتیکە لە ناو دەوڵەتی ئیسرائیل توانای بی سنوری دەخریتە بەردەم!.
-مۆساد بەسەر چەند بەشێکی جیاواز دابەشکراوە، کە هەریەکەیان ئەرکی تایبەت ئەنجام دەدەن.
بۆ نموونە بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان یان قەیسەر بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەر، نەهێشتن و لەناوبردنی ئامانجە هەڵبژێردراوەکان.
-یا کیدۆن لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک یەکەیەکی فیرقەی قەیسەر دامەزراوە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە ستراتیژی بەرگری ئیسرائیلدا دەگێڕێت. کیدۆن بە پایەیەکی سەرەکی ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دادەنرێت. کیدۆن چەندین ئۆپەراسیۆنی گرینگ و کاریگەر ئەنجامداوە کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە داڕشتنی جیۆپۆلەتیکی ئیسرائیلدا هەبووە. ڕەنگە بەناوبانگترین ئۆپەراسیۆنەکانی کیدۆن بریتی بن لە: ئۆپەراسیۆنی توڕەیی خودا، وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ کۆمەڵکوژی ئۆڵۆمپیادی میونشن لە ساڵی ١٩٧٢.
-گرنگترین چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانی هەواڵگریی کە ناوبانگیکی جیهانیان دا بە مۆساد
بە گشتی مۆساد ڕێکخراوێکی فرەلایەنە کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە چەندین چالاکی و ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی گرنگ و چارەنووسازی لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامداوە بۆ پاراستن و سوودگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل. ڕەنگە بەرچاوترین کاریگەرترین چالاکی مۆساد کە پێی ناسرا و نازناویکی جیهانی وەرگرت دەستگیرکردنی ئەدۆلف ئایشمان، یەکێک لە دیزاینەرانی سەرەکی هۆلۆکۆست بووبێت، کە دواتر دادگایی کرا و لە ساڵی 1960 لەسێدارەدرا، ئەمەش ئۆپەراسیۆنێک بوو کە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل ئەنجامدرا و توانای بەڕێوەبردنی مۆسادی نیشان دا. یان ئۆپەراسیۆنی ساڵی ١٩٧٦ ناوبانگی مۆسادی زیاتر کرد. ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بارمتەکان کە لەلایەن تیرۆریستانەوە لە ئۆگاندا گیرابوون. لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی ساڵی ٢٠٠٠دا مۆساد بۆی دەرکەوت کە سوریا بە هاوکاری لەگەڵ کۆریای باکوور خەریکی دروستکردنی ڕیاکتۆرێکی ئەتۆمییە لە ناوچەی دێرەزوور. دواتر لە ئەیلوولی ٢٠٠٧ بە پلانێکی ورد، مۆساد هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتووی ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا ڕیاکتۆرەکە بە تەواوی لەناوچوو.
هەروەها لە یەکێک لە چالاکیە گرنگەکانی تری ئیسرائیل لە سوریە یەکێک لە جاسوسەکانی نارد بۆ ناو رژیمی سوریە بەناوی الیاهو بن شائول کوهن، کە خۆی بە سوریی ناساند بە رژیمی سوریا بە جۆریک نزیک بویەوە لە دەولەتی ئەوکاتەی سوریا بۆ بە راویژکاری وزیری بەرگری سوریا، زانیارییەکانی کوهن بۆ هۆی ئەوەی کە بەرزاییەکانی جولان بکەویتە ژێر کونترولی ئیسرائیل!.
-بە گشتی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە تایبەت مۆساد ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە و چارەنووسسازیان بینیوە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل و گەڕانەوەی جولەکەکان بۆ ئیسرائیل و پاراستنیان لە سەرانسەری جیهان، گۆڕینی نەخشە، جیۆپۆلەتیک و یەکلاکردنەوەی زۆرێک لە مەسەلەکان لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل. هەروەها بەشدارییان لە سەرکەوتنی ئیسرائیل لە چەندین جەنگدا کردووە، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە دانوستان و بەهێزکردنی پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی گێڕاوە. ڕۆڵی سەرەکی لە پووچەڵکردنەوە و ڕێگریکردن لە چەندین هێرش و هەڕەشە لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل هەبووە، بە گشتی ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پێکهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیل و پێشکەوتن،توانا و هەژموونەکەی کە ئەمڕۆ هەیەتی!
-دیارترین ئۆپەراسیۆنەکانی مۆساد دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرەی مقاوەمە.
-لە ساڵی ٢٠١٠ مۆساد زانایی ئەتۆمی ئێرانی مەسعوود عەلی محەمەدی کردە ئامانج و، لە ساڵی ٢٠١٢دا مستەفا ئەحمەدی، شارەزای دیاری پیتاندنی یۆرانیۆم، بە بەکارهێنانی بۆمبێکی موگناتیسی تیرۆر کرد.هەروەها لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، مۆساد بەرپرسی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێرانی تیرۆر کرد.
هەروەها دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و بەرەی مقاوەمە بە گشتی، بنیامین ناتانیاهۆ، لە کۆنفرانسێکدا فەرمانی بە مۆساد کرد، سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە، بە تایبەت سەرکردەکانی حەماس و حزبوڵڵا، لە هەر شوێنێک بن، بکاتە ئامانج. مەبەست لە بەئامانجگرتنیان، لەناوبردنیان بوو.
بەگوێرەی ئەمە، مۆساد یەک بە یەک سەرکردەکانی حەماس و حزبوڵای لە غەززە و لوبنان کردە ئامانج. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ ساڵح ئەلعروری جێگری بەرپرسی باڵی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و یەکێک لە دامەزرێنەرانی باڵی سەربازیی ئەو گرووپە کە لیواکانی عیزەدین قەسامە، لە بەیروت کرایە ئامانج کۆژرا، ئەلعەروری بە ئاراستەکردن و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوا و ڕۆڵی سەرەکی لە تۆڕە داراییەکانی ئەو گرووپە تۆمەتبار کرابوو. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤دا، مەروان عیسا، فەرماندەیەکی دیکەی باڵای سەربازی و یەکێک لە پلاندانەران و داڕێژەرانی هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر ناسرابوو، لە کەرتی غەززە کرایە ئامانج، فوئاد شاکر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزبوڵڵا، لە 2024 کرایە ئامانج کوژرا.
لە 31ی تەموز 2024 لە تاران، لە کاتی بەشداریکردنی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، مەسعوود پزیشکیان، ئیسماعیل هنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کرایە ئامانج کوژرا. هەرچەندە ئیسرائیل بە فەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرت، پاشان لە ٢٨ی سپاتمبر ٢٠٢٤، حەسەن نەسروڵڵای ڕیبەری حزبواللە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بارەگای حزبوڵڵا لە لوبنان کرایە ئامانج و کوژرا. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، یەحیا سنوار، بەرپرسی باڵی سەربازیی حەماس، دوای هنیە کوژرا. ئیسرائیل دوای ٧ ئۆکتۆبەر توانی تەقریبن تەواوی ژیرخان و سەرکردە سیاسی، سەربازییە کاریگەرەکانی حەماس و کەرەتی غەززە ، حزبوڵڵا نابود بکات و لەناویان ببات، هەروەها ڕۆڵی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی لە نابودکردن و گۆڕینی رژیمی بەشار ئەسەد دا هەبوو،دوای گۆرینی ئەسەد زۆربەی ژێرخانەی سەربازیی سوریایی لاناوبرد.
- بەپێ پێورو و بنەماکانی هەواڵگریی و سیاسی لە ئێستادا مۆساد وەک یەکێک لە پێشکەوتووترین، باشترین و کاریگەرترین دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان هەژمار دەکرێت!. ئەوەی باسمان کرد بەڵگەیە لەسەر توانای قووڵی کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی چالاکی، ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری لە سەرانسەری جیهاندا. کەواتە مۆساد توانیویەتی لە زۆرێک لە ڕووداوە جیهانییەکان لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدا بگۆڕیت و یەکلابکاتەوە. هەرچەندە ئیسرائیل وەک سیستەم یا دەزگا هەواڵگرییەکانی دیکەی وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی زۆر کەلێن و لاوازی دەبنەوە و تووشی شکستی گەورەی هەواڵگریی بوونە، بەڵام بە گشتی وەک یەکێک لە باشترین و ترسناکترین دەزگای هەواڵگریی لە جیهاندا ناویی دەهێنریت. ئەوان هەموو ئامراز و شێوازێک لە هەر شوێنێکی سەر زەویەوە بەکار دەهێنن، بە تایبەت پێشکەوتووترین ئامرازی ئێستا کە زیرەکی دەستکردە، بۆ زیادکردنی هەژموونی ئیسرائیل، پاراستنی کاریگەری و ئاسایشی نەتەوەیی. هەتا نەهێشتنی مەترسییە ئەگەرییەکانیش لەسەر ئیسرائیل !.
-ڕۆڵی مۆساد لە جەنگی دژی ئێران و هەژمون، نفوزی مۆساد لە ناو سیستەمی کۆماری ئیسلامی.
-چەند ساڵ پێش ئەحمەدی نژاد سهرۆك کۆماری پیشووی ئێران ئاشکرای کرد و ئاماژی بە ئۆپەراسیۆنیکی هەواڵگریی کرد کە تیایدا ٥٥ هەزار بەڵگەنامەی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دزراون لە ناوچەی (تورقوزئاباد) ٣٥ کیلومەتر دوور لە باشوریی تاران! کە بە پێی سەرۆکی پیشووی دەزگای مۆساد یوسی کوهین بە بەشداری ٢٠ کارمندی ئەو دەزگایە چالاکیەکە ئەنجام دراوە، وە ئەنجام دەرانی ئەو ئۆپەراسیونە ئیسرائیلی نەبوون!. جیا لەوەش بەڵگەنامە نهێنیەکانی تایبەت بە هێزیی ئاسمانی هەم کەوتنە دەست مۆساد!. هەروەها سەرۆک کۆمار ئاشکرای کرد کە ئەو کەسەی کە بەرپرسی کۆنترول کردنی جاسوسەکانی ئیسرائیل و پیلانگێڕییەکانی ئیسرائیل بوو لە ناو وەزارەتی ئیتلاعات خۆی جاسوسی مۆساد دەرچوو!.
ئەگەرچی پێشتر ئەو دەنگانە هەبوون لە ناو دەوڵەتی ئێران کە باسیان لە هەژمون و نفوزی مۆساد دەکرد. بەڵام ئەحمەدی نژاد ئەوەی بە فەرمی کرد!. دواتر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو بەڵگەنامانەی نمایش کرد لە کۆنگریەکدا !. لەدوای دەست کەوتنی ئەو بەڵگەنامانە ترامپ لە ریککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران کشایەوە!. هەروەها تێرورکردنی زانا ئەتۆمیەکانی لەساڵانی رابردوو لە ناوخۆیی ئێران و کۆشتنی ئیسماعیل هنیە لە تاران بەڵگەی ڕوونی نفوزی مۆسادن لە ناوخۆیی ئێران!.
-هەروەها عەلی یونسی وزیری پیشووی ئیتلاعات پیش سێ ساڵ لەبارەی هەژمونی موساد لە کۆماری ئیسلامی هوشداری دابوو . ئەوەی پێشان دا کە پاکسازی و لابردنەکانی کە کۆماری ئیسلامی ئەنجامی دابوون چارەسەر نەبوون ، وەک لابردنی حسین گائب بەرێوبەری پیشووی هەواڵگریی سوپا و لابردنی ئیبراهیم جباری فەرماندەی سوپای ولی ئەمر و گاردی پاراستنی ریبەری ئێران!. دوجار گۆڕینی وزیری ئیتلاعات!. هەروەها عەلی یونسی بە ئاشکرا گوتی" کە نفوزی مۆساد بە جۆریکە کە دەبێت تەواوی بەرپرسانی ئێران نیگرانی گیانی خۆیان بن"!.
-بۆیە لە کۆتا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەوە بە تەواوی پشت راستکرایەوە بینیمان ئیسرائیل چەندە بە وردی و دەقیقی سیستەمی سیاسی، سەربازیی، ئەمنی و هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی بڕیی یا تێپەری کرد! چون لە یەک کاتدا لەماوەی چەند کاژمیریکدا چەندین فەرماندەیی بالای سەربازیی سوپایی پاسدارانی لە ناو ژوری نوستنەکانیان کرانە ئامانج!. و چەندین شۆینی ستراتیژی،بنکە و پێگەی گرنگی لە ناو ئێران بە سەرکەوتوی بە ئامانج گرت!.
-لەهەمووی شوک هێنەرتر و گرنگتر لەناو خۆدی خاکی ئێران مۆساد چالاکیەکانی ئەنجام دا !. بە هاوکاری و هەماهەنگی هێزی ئاسمانی !. هێرشیکی هەمەلایەنی فراوانی ئاسمانی و هەواڵگریی بەم شێوەیە پیویستی بە بەرنامەیکی ئاست بەرزی فراوان ، کۆکردنەوەی زانیاری و شێکردنەوەی تایبەت، وورد، دەقیق و لەکاتی خۆیدا هەیە جیا لە بەکارهێنانی چەندین تاکتیکی سەربازیی، ئەمنی و هەواڵگریی.
هەروەها پیویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەیە لەگەل چەند دەزگایکی هەواڵگریی جیهانی و ناوچەیی. لەگەڵ پیویست بوون بە پێشکەوتوترین چەک، تەکنەلۆجی بەرز و هەواڵگری مرۆیی (جاسوس)لە ناو قوڵایی دەزگا و دامەرزاوە سیاسی، سەربازیی، ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران!. کە دەستیان بگات بە زانیاری زۆر گرنگ و ژیانی لە ئاستی بەرز لەناو دەولەتدا، بەتایبەتی لەناو سوپا، دەزگا سەربازیی، ئەمنی و هەواڵگریەکاندا !؟.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ئەنجامدانی هێرشیکی لەم شێوەیە دەبێت سود لە باشترین و پێشکەوتوترین یەکەی تایبەت، توانا و تەکنەلوجیەکانی بەردەستت وەرگریت. بۆ چاودیریی کردنی بەردەوامی شۆینی ئامانجەکان، بۆ پشت راستکردنەوەی هەموو ئەمانە بینیمان کە چون لە یەک کاتدا زیاتر لە ٣٠ زانای ئەتۆمی، فەرماندیی گەورە و کاریگەریی سەربازیی ئێرانی کردە ئامانج بەسەرکەوتویی هاوکات چەندین پێگەی سەربازیی و ژیانی کۆماری ئیسلامی کردە ئامانج!. لەسەر ئەساسی هێرشەکانی ئەو چەند رۆژە ڕوون بوو کە ئیسرائیل چەند بە ووردی و دەقیقی گرنگترین ئامانجەکانی پێ کا !. مۆساد و هێزیی ئاسمانی ئیسرائیل لەو چەند رۆژە سوپا، سیستەمی سەربازیی،ئاسمانی ، ئەمنی و هەواڵگریی ئێرانی دوچاری شوک کرد !. کەوایە لە سەرەتای هێرشەکان مۆساد و ئیسرائیل پێشانیان دا کە هەر کەسێک و شۆینیکان ویست دەتوانن بیکەنە ئامانج!.
- ڕۆڵی ئەمریکا، رۆژئاوا و ئاکتەرەکانی ناوچەکە لە پشتیوانی و هاوکاری ئیسرائیل.
یاسای پەیوەندییە دووقۆڵیە بەهێزەکەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوەیە کە هەرکاتێک لایەنێک زانیاری لەسەر هەڕەشەکانی پەیوەست بە لایەنی بەرامبەر هەبێت، دەبێت ئەو زانیاریانە ڕاستەوخۆ بداتە لایەنەکەی تر،بۆیە دەکرێ بڵێین ئەمریکا وەک زلهێزێکی جیهانی ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگ دەگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی سیستەمی هەواڵگری ئیسرائیل. لە لایەکی ترەوە، دەتوانێن بلیین هێز و توانای ئیسرائیل واتا هێز و توانای ئەمریکا و رۆژئاوا بیگومان بەراورد ناکریت بە هێز و توانایی کۆماری ئیسلامی ئێران!.چون کە دەگوتریت ئیسرائیل بە تەنیا ئیسرائیل نیە! .
وەک دەبێنین هێزی ئیسرائیل بە جۆریکە فەرماندە، سەرکردە سەربازیی و سیاسییەکانی حەماس و ئێران دەکاتە ئامانج پێش ئەوەی حکومەتی ئێران بزانێت چی بووە، کێ کراوەتە ئامانج و کێ مردوە یا زیندوە ئیسرائیل خۆی ڕایدەگەیەنێت!. چون ئیسرائیل پێشکەوتوترین فرۆکە، موشک، درۆن و تەکنەلوژیایی رۆژئاوا و سەردەمی لەبەردەست دایە!.
لە کاتێک سیستەمی بەرگری، موشک، چەکی ئێران هەمان ئەو شتانن کە حزبوڵڵاش لەبەر دەستی دابوو بە کەمێک زیاترەوە شتێکی جیاوازترنیە!. بۆیە وەڵام دانەوەی ئێران تقریبن هاوشێوەیی وەڵامەکانی حزبوڵڵایە تا ئێستا شتێکی جیاوازتر نەبووە !. کەوایە جەنگ لە گەل ئیسرائیل ئاسان نیە!.
-ئێران دوای ٤٠٠موشک دیار نیە کە ئایا هیچ ئامانجیکی گرنگیان پێ کاوە یان تەنیا ساختمانی خاڵی بە ئامانج گیراون!؟. ئەگەرچی سوپای پاسداران دەلێت کە سەرکەوتوبون ویستگەکانی بەرهەمهێنانی سوتەمنی فرۆکە و چەند شوێنیکی ستراتیژیان کردوتە ئامانج بەسەرکەوتویی !؟. کەوایە تا ئێستا ئەوەی دیارە ئێران تەنیا چەکی بەردەستی بۆ وەلامدانەوە موشکەکانە ئەوانیش کاریگەریکی ئەوتویان نیە رێژەکەشیان سنوردارە!. وە زانیاریی هەواڵگریی ئێران لە ئاستیکی زۆر نزمە لە بارەی ناوخۆیی ئیسرائیل و شوێنە ستراتژییەکانی ئیسرائیل!. هەتا توانای بەکارهینانی درۆنەکان و هێزیی ئاسمانی یا فرۆکەکانیشی نیە !. توانی ئێران زۆر سنوردارە!.
-ئەمە لە کاتێکدا ئیسرائیل وینەکانی یەکە تایبەتەکانی مۆسادی لە ناو خاکی ئێران بەلاوکردەوە !. مۆساد چەندین ئۆپەراسیۆنی لەدژی ڕادارو لانچەری بەرگریی ئێران ئەنجامدا و سیستەمی بەرگری و ئاسمانیی بەدانانی کەرەستەی تایبەت پێش هێرشەکە تێکداوە!. لەناوخۆیی ئێران مۆساد موشک و درۆنی ئاراستە کردوە!. ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سەدان ئامانجی ژیانی و کاریگەرەی ئێران!. بۆ نمونە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، ئیسفەهان، فۆردۆ،پێگەکانی بەرگری ئاسمانی، فرۆکەخانە سەربازییەکان،سیستەمی بەرگری،کۆگاکانی نەوت، چەندین شوینی هەستیاری تر،ئەمان گالتە نین هەموو ئامانجی ستراتیجی بوونە بۆ ئیسرائیل. ئیسرائیل هێزیکی مەزنە بە پشت بەستن بەو زلهێزە جیهانیانەی کە پشتێوانی لێ دەکەن!. بە هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە!. بەگشتی جەنگەکە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بە توانایکی زۆرەوە بەرێوەدەچیت بە پالپشتی تەکنەلوژیایی سەردەم ، دەزگای هەواڵگریی و زانیاری هەواڵگریی دەقیق و لە ئاستیکی زۆر بالا و لەکاتی خۆی !.
-بۆیە جیاوازییەکە زۆر ڕوونە هێرشەکانی ئیسرائیل زۆر ریکخراو و دەقیقن ئامانجەکان زۆر بە باشی دیارن زۆر بە سەرکەوتویی ئەنجام دەدرین!. لەبەرامبەردا هێرەشەکانی ئێران زۆر هەڕەمەکین و نا رێکخراون زۆر ڕوون دیارە کە پالپشت بە زانیاریی هەواڵگریی لە ئاستیکی زۆر نزم دایە . هیچ دزە کردنێک هەواڵگریی ئێران بۆ ناو ئیسرائیل بوونی نییە!. هەتا دەبێنین کە تاکە چەکی بەر دەستی ئێران موشکەکانن بەڵام جیاوازیکی زۆر هەیە لە نێوان موشکەکانی ئیسرائیل و ئێران !. موشکەکانی ئیسرائیل وابەستە بە تکنەلوژیا و زانیاریی هەواڵگریی ورد رێک دەگەن بە ئامانجەکانیان !. مەگەر لە سیستەمی بەرگریی تیک بشکین بەڵام چەندین موشکی ئێرانی دەبێنین لە عیراق ، سوریە دەکەونە خوارەوە!. ئەگەرچی کە هندیک موشکی هەیە کە ئامانجەکانیان دە پێیکن وەک موشکە دەنگ بڕەکان(هاپیەر سونیک).
- ئامانج و سیناریۆکانی ئەو جەنگه
لە کاتێکدا کە دۆخەکە هێشتا لە پەرەسەندندایە، ئەستەمە هەڵسەنگاندنی دەقیق و تەواو بۆ ئەوە بکریت کە ئەم هێرشانە تا چەند بەرەو پێشەوە دەچن و ئایا سەرەتای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر گەورەترە کە ڕەنگە لە ڕۆژ و هەفتەکانی داهاتوودا ڕووبدات. یان هێرش و جەنگەکە سنووردارە، ئەوەی لە دوای ئەوە دێت زۆر بەندە بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەردولا، درێژە کیشانی جەنگ لە بەرژەوەندیی هەردوکیان نیە ،ئەگەرچی هەردو وڵات تایبەتمەندی خۆیان هەیە خاڵی بەهێز و لاوازی خۆیان هەیە، توانا و چەکی جۆراوجوریان هەیە، سنوردار بوون یا بەردەوامی جەنگەکە لەسەر هەموو ئەمانە وەستاوە!. کامە لا توانای بەردەوامی هەیە؟. لەسەر ئەساسی سەرەتایی جەنگەکە ڕوونە کە ئیسرائیل توانایی لێدان و ویران کردنی زۆربەی ژێرخانی ئێرانی هەیە، بو نمونە ویستەگەکانی کارەبا،کۆگاکانی نەوت،کارگەکان، پێگە و بنکە سەربازییەکان، لەریگەی هێزی ئاسمانی و بە پشتێوانی دەزگای هەواڵگریی بەڵام درێژدەان بە جەنگەکە وابەستەیە بە توانای هەردولا ،بیگومان هەردولا چەند سیناریۆ، ئامانجیک و چەند ریگایکیان هەیە!. بەگشتی چەند ئامانج و سیناریۆیک لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەیە:
-ئێران ولاتێکی گەورەیە!، ئیسرائیل ناتوانێت بەتەنیا رژیمی ئێران برۆخێنی!. لەبەرامبەردا ئیسرائیل ئەوەندەی پاریزگایکی ئێرانە ئەگەرچی سیستەمی بەرگری بەهێزە بەڵام بەرگەی ئەو هەموو هێرشە موشکیانەی ئێران ناگریت لەوەیە هەر مانگیک بەرگە بگریت!، ناکریت جەنگەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت!.
-ئێران هەموو شتێکی لە دەستداوە لە رۆژهەلاتی ناوەراست تەنیا رژیم ماوە بۆیە ئامادەیی زیاتریی هەیە بۆ درێژە دان بە جەنگەکە لەکاتێکدا بۆ ئیسرائیل پیچەوانەوەیە.ئەگەرچی پێ داگری ئەکات بەڵام ئەگەر ئەمریکا نەهێتە ناو جەنگەکە بە تەنیا ئیسرائیل ناتوانێت!.
-دۆخی ناوخۆ و رای گشتی هەردو ولات ئاستەمە بەرگەی درێژە کیشانی جەنگەکە بگریت.
-لاوازکردنی و لەناوبردنی تواناکانی ئێران و ریگرتن لە تەواوکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکە!.چون دەوترێت ئیسرائیل لەسەر ئەساسی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەستی کەوتون دەزانێت کە ئێران زۆر نزیک بۆتەوە لە چەکی ئەتۆمی!. بۆیە لەسەرەتای هێرشەکەدا نۆ زانای گرنگی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی کردە ئامانج!، وە ٦ لە گرنگترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کردە ئامانج کە پاریزەری بەرنامەکەن!.
-یەکێک تر لە ئامانجەکانی ئیسرائیل ئەوەیە کە ئەمریکا و ئێران نزیک بوون لە ریککەوتن بۆیە ئیسرائیل تاک لایەنە ئەوەی کرد،چون بە پیێ ستراتیژی ئیسرائیل تەنیا بەربەست لەبەردەم پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە لەناوچەکدا لە ئێستادا ئێرانە !.
-یان ئەوەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانەویت ئێران بە تەواوی ناچار بکەن کە دانوستان بکات، بەشیکی گرنگی ژێرخانی ئابوریی، سەربازیی، تواناکانی لەناوببن و ئالۆزی لە ناخۆیی ئێران دروست بکەن!. پێشتر کە دەست و ستونی فقراتی ئێرانیان نابود کرد کە حزبڵلای لوبنان و رژێمی بەشار بوو. بەو مانایە کە ئێران بەتەواوی بی کاریگەر بکەن!.
-یەکێکی دیکە لە سیناریۆەکان ئەوەیە کە بڕیاردەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لەوەیە سوپا و بەرنامەی ئەتۆمی قوربانی مانەوەی رژێمەکە بکەن!.
-ڕاکیشانی ئەمریکا بۆ ناو جەنگەکە یا وەرگرتنی رەزامەندی ئەمریکا بۆ جەنگی تەواو !. گۆرینی رژێمی سیاسی ئێران!. کە ئەمە ئەرگەریکی دورە بەپیێ بەرنامە، گوتارەکانی ئەمریکا و ترامپ ئەمە دوا بژاردەیی ئەمریکا و ترامپە.بەلام یەکێکە لە سیناریۆکانیش!.
-واقعی ترین و نزیک ترین سیناریۆ پیێ دەچێت جەنگەکە سنوردار بێت ،درێژە نەکیشیت !. لەسەر ئەساسی ئەوەی کە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل جەنگی ناوچەییە کەوایە زلهێزە جیهانیەکان ناهیلین هیچ کامیان بە تەواوی سەرکەون چون هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە تێک دەچیت!. هەروەها هیشتا سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران توانای مانەوەو و بەردەوامی هەیە!. دەکرێت لە دو و سە هەفتەی داهاتوو جەنگەکە بەوەستی دواتر دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەست پێ بکاتەوە . ئەمریکاش تا دوا بژاردە لەگەل ئەوەدایە!. بەلام دەکرێت هاوشێوەی جەنگی ئۆکرانیا و روسیا جەنگەکە لەدەست دەربچیت هەموو ئەگەریک کراوەیە!.