سهرۆكی هاوپهیمانی نیشتیمانی لهم چاوپێكهوتنهدا لهگهڵ (سایتی پۆلهتیك)، له پرسی ههڵبژاردنی مانگی داهاتووی پهرلهمانی كوردستاندا ژێربهڕه دههێنێته سهر بهڕه و ئاماژه بهوه دهكات گۆرانكارییهكی ئهوتۆ له هاوكێشهی سیاسی ههرێمی كوردستان ڕوونادات و حیزبه دهسهڵاتدارانهكان تهزویر دهكهن و ههر پێشوهخته دیزاینی ههڵبژاردنهكهیان كردووه له نێوان خۆیاندا، لهگهڵ ئهوهشدا پهیامی بۆ خهڵكی كوردستان ئهوهیه به چڕوپڕی بهشداری ههڵبژاردن بكهن.
سایتى پۆلهتیك: له ههڵبژاردنهكان نزیك دهبینهوه، ئاستی خۆئامادهكاری هاوپهیمانی چۆنه وهك دهبینرێ گهرموگوریهكی زۆرتان پێوه دیاره ؟
ئارام قادر: هاوپەیمانیی نیشتمانی هەرچەندە ئیمکانیاتی مادی کەمەو سەرچاوەئ داهاتی سنوردارە، بەڵام بە حهماس و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، لەبەرئەوە وەک هاوپەیمانی باوەڕمان وایە پێویستە بگەینە پەرلەمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵک و شەڕکردن لەگەڵ دەسەڵات لەپێناو خاک و خەڵکی کوردستان، ئێمە باوەڕمان وایە پەرلەمان مینبەرێکی فەرمی سیاسییە بۆ هەموو لایەنێکی سیاسی دەبێت هەوڵ بدات لەو مینبەرەدا ڕۆڵ ببینێت.
سایتی پۆلهتیك: دوای جێهێشتنی بهرههم ساڵح، گرهوی زۆر لهسهر ههڵوهشانهوهی هاوپهیمانی و به تایبهت كهسایهتی تۆ دهكرا، بهڵام تۆ له جاران چالاكتری لە کاری سیاسی و حیزبایەتی، نهێنی ئەمە چییە ؟
ئارام قادر: دوای ئەوەی دکتۆر بەرهەم گەڕایەوە نێو ڕیزەکانی یەکیەتی نیشتمانی و بووە سەرۆک کۆمار، هەموو هەوڵێک درا هاوپەیمانی بخنکێنرێت، ئامادەسازیی دەکرا هاوپەیمانی هەڵبوەشێنرێتەوە، کار دەکرا هاوپەیمانی لاواز بکرێت و نەمێنێت لەسەر ساحەی سیاسی، ئێمە زۆر ماندوو بووین، وە ماندووکراین، بێ حورمەتەکان و هاوئاوازەکانیان پیلانیان بەرانبەر ئەنجام داین بۆئەوەی هاوپەیمانی چۆک دابدات، بەڵام سوپاس بۆ خوا و سوپاس بۆ دۆستەکانمان توانیمان خۆڕاگربین و هاوپەیمانی بەردەوام بکەین و ڕزگاری بکەین لە خنکان و هەڵخلیسکان، ئێمەش باوەڕمان بە بەردەوامی خەباتی سیاسی هەیە، هەرچەندە ڕێگا سەخت بێت بەردەوامی لەمپەر و ناڕەحهتییەکان تێکوپێک دەشکێنێت. زۆر هەوڵدرا کەسایەتی من لە کەدار بکرێت بە کۆمەڵێک درۆ و چەواشەکاریی بەڵام سووربوونی ئێمە لەسەر ڕێباز و بەرنامەی هاوپەیمانی هەموو پیلانەکانی پوچەڵ کردەوە.
سایتى پۆلهتیك: تۆ قسهیهكت ههیه دهڵێی "ههڵبژاردن دیزاینكراوه"، بۆ ئهم ههڵبژاردنهی 20ی10ش ههمان بۆچوونت ههیه؟
ئارام قادر: بەڵێ بۆ ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش دەڵێم دیزاین کراوە و تەزویرێکی زۆر دەکرێت، بەڵام ڕۆیشتنی خەڵک و هاوڵاتیان بۆ دەنگدان ئەبێتە هۆی سنوردارکردنی تەزویر و ساختەکاریی، وە دەنگدانی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی بەرفراوان دیزاینەکە تێک دەدات، بۆیە داوام لە هاوڵاتیان هەیە، تکام لە خەڵکە بە شێوەیەکی چڕوپبڕ بڕۆن بۆ دەنگدان، بڕۆن بەشداری هەڵبژاردن بکەن، با دیزاینی دەسەڵات تێک بدەین و دەنگی هاوڵاتیان ساختەکاریی تێدا نەکرێت.
زۆر هەوڵدرا کەسایەتی من لە کەدار بکرێت بەڵام سووربوونی ئێمە لەسەر بەرنامەی هاوپەیمانی هەموو پیلانەکانی پوچەڵ کردەوە
ئارام قادر: هاوپەیمانی نیشتمانی لە هیچ بازنەیەکی ئایدۆلۆژسی سیاسی نییە، چونکە ئایدۆلۆژیای تێپەڕاندووە، نە حزبیکی دینیە، نە حزبێکی عەلمانیە، هاوپەیمانی ڕەوتێکی سیاسی مەدەنیە، لەسەر بنەمای مرۆڤ سەنتەریی کار دەکات.
سایتى پۆلهتیك: هەڵسەنگاندتان بۆ ئهم كابینهی حکومەتی هەرێم چییە؟
ئارام قادر: ئێمە ئەم حکومەتە بە حکومەت نازانین، دەسەڵاتێکی حزبییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتی هەرێم دەسەڵاتێکی پڕ قەیرانە، گەندەڵکارە، قەرزارە، قەرزاری هاوڵاتیانی خۆیەتی، قەرزاری کۆمپانیاکانە، قەرزاری دەرەوەیە، ستەمکارە، ستەم لە گەنجەکانی خۆی دەکات و هەلی کاریان بۆ نادۆزێتەوە، ستەم دەکات لە گەنجان کە بارودۆخێک دەخولقێنیت گەنجان بەرەو هەندەران بڕۆن و نیشتیمان چۆڵ بکەن، دوو ئیدارەیە، دوو زۆنە، چاوی لە موچەی فەرمانبەرانە، زەوی هاوڵاتیان داگیردەکات، بێ دەستورە، شەرعیەتی سیاسی و یاسایی نەماوە، قاچاخچیە، قاچاخی نەوت دەکات.
داوا لە خەڵک دەکەم بە شێوەیەکی بەرفراوان برۆن بۆ دەنگدان تاكو ئەو دیزاینەی کە کراوە تێکبچێت
ئارام قادر: هۆکاری یەکەم بەرژەوەندییەکانە بوار نادات یەک لیستی یان هاوپەیمانی بەرفراوان دروست ببێت لە نێوان حیزب و گروپ و ڕێکخراوەکان، جگە لەو هۆکارەش دەسەڵات هەوڵێکی زۆر دەدات کە نزیک بوونەوە و یەک ڕەوتی دروست نەبێت لەناو لیست و حزبەکان، چونکە دەبێتە مەترسی بۆسەر کورسی دەسەڵات.
سایتى پۆلهتیك: ئایا هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە هاوکێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان دروست دەکات یان سیناریۆکانی پێشوو دووبارە دەبێتەوە؟
ئارام قادر: بە داخەوە دەڵیم، ئەمە حەقیقەتێکی تاڵە کە بڵێم هاوکیشەی سیاسی لە کوردستان وەک خۆی دەبێت و گۆرانکاریەکی ئەوتۆ ڕوونادات، پارتی و یەکێتی حکومەت پێک دەهێننەوە و هەندێک گۆڕانکاریی کەم دروست دەبێت، ئەویش لە دەموچاوەکاندا، من نامەوێت میللەت چەواشە بکەم لەبەر هەڵمەتی هەڵبژاردن، بەڵکو دەمەوێت حەقیقەت بەگەلی خۆم بڵێم، بەڵام هەتا خەڵک زیاتر بڕوات بۆ دەنگدان، ئەوکات کاریگەری تەزویر و ساختەکارییەکان کەم دەبێتەوە، تا هاوڵاتیان زیاتر بەشداری بکەن ئەوکات ئەو دیزاینەی کە کراوە تێک دەچێت، لەبەرئەوە داوا لە خەڵک دەکەم بە شێوەیەکی بەرفراوان برۆن بۆ دەنگدان، بێ هیوایی و بێ ئومێدی نابێت ببێتە لەمپەر کە نەڕۆین بۆ هەڵبژرادن، بۆئەوەی بتوانین ئۆپۆزیسێۆنێکی ڕاستەقینە دروست ببێت لە پەرلەمان، کە ئەوە بۆ بەرژەوەندی بژێوی و ژیانی خەڵکە، بۆ بەرگریی لە مافی خۆتان بڕۆن دەنگ بدەن.
سایتى پۆلهتیك: دۆستی میدیا و رۆژنامهنووسان و ئازادی بیروڕای بهڵام سكاڵایهكت لهسهر ئێمه تۆمار كرد؟ ههرچهنده دواتر کشاندتهوه كه ئێمه سوپاست دهكهین
ئارام قادر: من نیگەران نابم بە رەخنە، یان بابەتی شیکاریی لەسەر ئێمە بنوسرێت، بە پێچەوانەوە سود لە ڕەخنەکان وەردەگرین، ئێمە باوەرمان بە ئازادی ڕادەربڕین هەیە، بە ئازادی ڕۆژنامەگەریی هەیە، ئەوەی منی نیگەران کرد دیارنەبوونی نوسەرەکەی، وە هەروەها هەموو بابەتەکە چەواشەکاری و درۆ و بوختانی تێدا بوو، ئێمە حەزمان لە ڕوبەروبوونەوەیە، هەر بابەتێک دەنوسرێت ئهگەر نوسەر دیار نەبێت ئەوە بەڵگەیە کە ئەو کەسە لاوازە، ئهگەر توانای هەیە با بە ئازایانە بێتە پێشەوە بۆ روبەڕوبوونەوە، ئەو نوسینه یەک خاڵی تیدا نەبوو بەرانبەر ئێمە بسەلمێنرێت، چونکە هەمووی درۆ و قسەی هەڵبەستراوبوو، وە من لە دادگای خوا یەخەی ئەوکەسە دەگرم کە ئەوبابەتەی نوسیوە، کە ناحەقی بەرانبەر ئێمە کرد و ئەو هەموو درۆ و بوختانەی بە دەم ئێمە هەڵبەستووە، بۆیە سکاڵاشم تۆمارکرد باوەڕم وایە کە یاسا سەروەر بێت و ئهگەر ئەوقسانە ڕاستن با لە یاسادا یەکلاببێتەوە.
داوا لە نوسەران و خاوەن میدیاکان دەکەم، بۆ لایک و کۆمێنت زیادکردن هەموو بابەتێک بڵاونەکەنەوە، تا بەڵگەی تەواو دەکەوێتە بەردەست، چونکە میدیا بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکە، بۆ ڕۆشنبیرکردنی هاوڵاتیانە، بۆ خەڵک تێکشکاندن و درۆ و بوختان هەڵبەستن نییە، دەبێت میدکاران پیشەیی کار بکەن و ڕاستگۆیی و هاوسەنگی لەدەست نەدەن، نابێت بوار بدرێت ناکۆکیە سیاسییەکان برواتە چوارچێوەی ڕاگەیاندن، وە ئیوە بابەتەکەتان لابرد، ئێمە کەسێکی ئاشتی خوازین، هەمیشە حەزمان لە سوڵح و چارهسهرکردنی کیشەکانە بە کەمترین باج، حەزمان لە دروستکردنی گرفت نییە، دەمانەوێت هاوکاربین بۆ کۆمەڵگهکەشمان کە گرفتەکانیان چارەسەر بکەین.