پاشخانی ململانێی مێژوویی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا
١. ناکۆکییەکانی سەر سنور:
پەرستگای "پریا ڤیهیار" (کە شوێنەوارێکی کەلەپووریی جیهانیی یونسکۆیە) بەردەوام سەرچاوەیەکی سەرەکیی ململانێ بووە.
هەرچەندە دادگای دادى نێودەوڵەتیی (ICJ) لە ساڵی ١٩٦٢دا بڕیاری دا کە پەرستگاکە سەر بە کەمبۆدیایە، بەڵام تایلەند کێشەی لەسەر خاکەکانی دەوروبەری هەیە.
٢. نەتەوەپەرستی:
هەردوو حکومەت بەکارهێنانی چەمکە ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی بۆ سیاسەتی ناوخۆیی وڵات و داپۆشینی گەندەڵەکانیان بەکاردەهێنن، بەتایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، کە هەندێک جار بانگەشەی هەڵبژاردن ئاگری گرژییەکان خۆش دەکات.
٣. پێکدادانە سەربازییەکانی ڕابردو:
پێکدادانی بچووک لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠١١ ڕوویانداوە، کە بووە هۆی کوژراو و بریندار لە هەردوو لادا, ئەمانە جەنگی تەواوەتی نەبوون، بەڵکو پێکدادانی سنوریی بچووک بوون.
کورتەیەک لە سەر هەردوو وڵات:
*لە ساڵی ١٩٧٩، ڤێتنام هێرشی کردە سەر کەمبۆدیا و پارت کۆمۆنیستی (پۆل پۆت)ی دەسەڵاتداری لە دەسەڵات لابرد.
لەدوای ئەوە، کەمبۆدیا وردە وردە لە کۆمۆنیزم دوورکەوتەوە.
کەمبۆدیای ئەمڕۆ (ساڵی ٢٠٢٥):
- کەمبۆدیا ئیتر وڵاتێکی کۆمۆنیستی یان مارکسی نییە.
بە فەرمی سیستمێکی پاشایەتیی دەستووریی پەرلەمانی هەیە، بەڵام لە واقیعدا:
سیستمێکی ستەمکاری (authoritarian) هەیە.
دەسەڵات لەلایەن یەک پارتەوە قۆرخ کراوە: کە پارتی گەلی کەمبۆدیا (CPP).
سەرکردەی دێرینی ئەو وڵاتە هون سێن بۆ دەیان ساڵ حوکمی کرد، و ئێستا کوڕەکەی، هون مانێت، لە دەسەڵاتدایە.
وە لە ئێستادا پارتی فەرمانڕەوا پەیڕەوی ئایدیۆلۆژیای مارکسی ناکات، زیاتر نەتەوەپەرست و ستەمکارە، نەک کۆمۆنیست.
- پەیوەندی لەگەڵ چین:
کەمبۆدیا لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە نزیکترە لە چین و مهیلی بۆ ئەمریکا و ڕۆژئاوا نیە، وا دەر ئەکەوێت کە هێشتا دەوڵەتێکی کۆمۆنیستیی بێت.
وە لە ئێستادا چین بە بەردەوامی وەبەرهێنان، قەرز و پشتیوانیی سیاسی بە ئەو وڵاتە پێشکەش دەکات.
بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە کەمبۆدیا مارکسییە، بەڵکو تەنها هاوبەشییەکی ستراتیژیی لەگەڵ چین هەیە.
بە پێچەوانەوە:
تایلەند بە هاوبەشێکی ستراتیژیی دێرینی ڕۆژئاوا دادەنرێت، بەتایبەتی ئەمریکا، ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێکی مێژوویی، سەربازی و ئابوورییە:
١. هاوپەیمانیی سەربازیی مێژویی لەگەڵ ئەمریکا:
تایلەند لە سەردەمی جەنگی ساردەوە هاوپەیمانی ئەمریکایە.
یەکێک بوو لەو یەکەمین ئهو وڵاتە ئاسیاییانەی کە پشتیوانیی ئەمریکای کرد دژی کۆمۆنیزم.
تایلەند ڕێگەی دا ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی بەکاربهێنێت لە کاتی:
- جەنگی ڤێتنام (شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو)
- جەنگی دژی تیرۆر (دوو هەزارەکان)
لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمریکا تایلەندی وەک هاوپەیمانی سەرەکیی دەرەوەی ناتۆ دیاری کرد کە پێگەیەکی تایبەتە و دەدرێت بە هاوبەشە سەرەکییەکان.
٢. پێگەی ستراتیژی:
تایلەند لە پێگەیەکی گرنگدایە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، سنووری لەگەڵ وڵاتانی وەک میانمار، لاوس، کەمبۆدیا و مالیزیا هەیە.
وەک دەروازەیەک لە نێوان زەریای هێمن، زەریای هیند و ئاسیا سەیر دەکرێت.
ئەمەش وایکردووە کە بۆ ئاسایشی ناوچەیی، بازرگانی و هاوکاریی سەربازی گرنگ بێ.
* ئایا ئەمریکا ئەیەوێت چنگی خۆی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە توندی گیر بکات؟
لەکاتێکدا پێکدادانەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا ئەو گومانەی دروست کردووە کە ڕەنگە ئەمریکا ئەم ململانێیە بۆ دووبارە سەپاندنەوەی هەژمونی خۆی لە ناوچەکەدا بقۆزێتەوە، بەڵام شایەنی ئاماژەیە کە واشنتۆن پێشوەختە ڕەگی خۆی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا زۆر بە قوڵی داکوتاوە و پێویستی بە وەها نانەوەی پشێویەکی لەو جۆرە نەبێت.
سەنگ و پێگەکانی ئەمریکا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا:
🔴 ئەمریکا بنکەیەکی گەورە و پێگەیەکی پتەوی لە فلیپین هەیە، کە تێیدا دەستی بە چەندین دامەزراوەی سەربازی دەگات و ساڵانە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی فلیپین مانۆڕی هاوبەش ئەنجام دەدات.
🔴 واشنتۆن خاوەنی هاوکارییەکی سەربازیی بەرفراوان و بەهێزە لەگەڵ سەنگاپورە، کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات دامەزراوە سەربازییەکانی بەکاربهێنێت، سوپای ئەمریکا و سەنگاپورە بە شێوەیەکی خویی بەردەوام بەشداری لە مانۆڕی هاوبەشدا دەکەن وەک "تایگەر بالم ٢٠٢٥".
🔴 مالیزیا، سەنگاپورە و تایلەند بە شێوەیەکی بەردەوام شانبەشانی ئەمریکا بەشداری دەکەن لە مانۆڕی دەریایی "ڕیمی زەریای هێمن" (RIMPAC) کە دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت.
🔴 لە ساڵی ١٩٨٢ـەوە، ئەمریکا ساڵانە سەرپەرشتیی مانۆڕی سەربازیی فرە نەتەوەیی "کۆبرا گۆڵد" دەکات، کە سەنگاپورە، ئیندۆنیزیا و مالیزیاش تێیدا بەشدارن.
🔴 ئیندۆنیزیا، مالیزیا، فلیپین، سەنگاپورە و تایلەند ساڵانە لەگەڵ ئەمریکا بەشداری دەکەن لە مانۆڕی دەریایی "هاوکاری و ئامادەکاری و ڕاهێنانی سەر ئاو" (CARAT).
🔴 ئەمریکا هاوکارییەکی چالاکانەی لە بواری دژە تیرۆردا لەگەڵ فلیپین، ئیندۆنیزیا و مالیزیا هەیە.
🔴 فلیپین، مالیزیا و ڤێتنام پاڵپشتی لەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەمریکا دەکەن کە ناوی لێنراوە "ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی" (FONOPs) لە دەریای باشوری چین.
سهرچاوه: ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستی نوێ