-هەلۆشاندنەوەی پارتی سیاسی
هەڵوەشاندنەوەی پارتە سیاسییەکان بە درێژایی مێژوو
هەمیشە بونتە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە سیاسەت و کۆمەڵگادا. هەروەها گۆڕانکاری
گەورەی نێودەولەتی و ناوچەییان دروست کردوە. لە زۆر حاڵەتدا پارتەکان بە شێوەی
جۆراوجۆر زیندوو بوونەتەوە یان لە هەلومەرجی نوێدا دوای هەڵوەشاندنەوە بە
ناونیشانی جیاواز سەریان هەڵداوتەوە، یانیش هەر بەتەواوی هەڵوەشاونەتەوە بوونیان
نەماوە، ئەم پرۆسانە هەندێک جار بڕیاری داخلی پارتەکان بووە و هەندێک جاریش
زۆرەملێ و لەژیر فشاردا بووە، ئەم بڕیارە بەزۆری لە لایەن سەرۆکی حیزب یا
ئەندامانی کۆنگرە ، یان مەجلیسی گشتی حیزبەوە دەدرێت.
-هۆکارەی زۆر هەیە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتە
سیاسییەکان:
وەک لەدەستدانی بنکەی جەماوەری یان پشتیوانی سیاسی،
گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێکهاتەی سیاسی وڵاتێک وەک شۆڕش، کودەتا، یا لەناوچونی
رژیمیکی دیاریکراوە، یەکگرتن لەگەڵ حزبێکی تر یان هاوپەیمانییەکی سیاسی، یا
شکەستیکی گەورە، یا نائومێدی لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی حیزب، فشاری ناڕاستەوخۆی
نێودەولەتی یا ناوچەیی، کۆمەڵایەتی و ئابووری، یا دوای گەیشتن بە ئامانجە بنەرەتی
و باڵاکانی حیزب.
-دوای هەڵوەشانەوە چی بەسەر گەلان و کۆمەڵگاکاندا دێت:
لە قۆناغی سەرەتادا زۆرجار ڕووبەڕووی سەرلێشێواوی سیاسی،
ناسەقامگیری، نائۆمیدی،توانەوە، شکست، گۆڕانکاری خێرا دەبنەوە .
لە قۆناغی دواتر : پێکهێنانی حزبی نوێ، بە ناونیشانی
نوێ، یا ڕیفورمی بنەرەتی، چاکسازیی پێکهاتەیی، تەنانەت هندیک جار دەگۆڕیت بۆ
شۆڕشێکی سیاسی، کۆمەلایەتی و کەلتوری نوێ و قوڵ .
لە قۆناغی دواتردا: هەندێک وڵات ڕێگای دیموکراسییانە
هەڵدەبژیرن ، هەندێکی تریش دەچنە ناو قۆناغێکی ناسەقامگیری یان ململانێی ناوخۆیی.
-لە زانستی سیاسیدا پارتە سیاسییەکان بە گشتی بە ئامراز
دادەنرێن نەک ئامانج.دەتوانن ڕۆلێکی پێکهاتەیی و دامەزراوەیی درێژخایەنتریش
وەربگرن، بەڵام هەر ئامرازن، لە زانستی سیاسییدا تیۆری جۆراوجۆر هەیە سەبارەت بە
حزبە سیاسییەکان، ئەم تیۆریانە حیزبەکان وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجی
جۆراجۆر و دیاریکراو دەبینن.
- ڕۆڵی زلهێزەکان
لەگەڵ ئەوەی هەر ڕووداوێكی سیاسی كە ڕوودەدات چەندین
هۆكاری ناوخۆیی ، دەرەكی و شاراوە و و نهێنی هەیە، بەڵام لەسەرووی هەموو ئەمانەوە،
ئەوەی گرنگە زلهێزەكان چییان دەوێت! كە واتە ئەوەی ڕوودەدات دەبێت دژی بەرژەوەندی زلهێزەكان
نە بێت، ئەگەر سەیری مێژووی حەفتا ساڵی ڕابردووی بەشی هەرە زۆری وڵاتانی جیهانی
سێیەم بكەین، دەبینین هەموو ئەو دەوڵەتانەی لەو ماوەیە دروست بوون یاخود بەشی هەرە
زۆری ئەو سەرۆك و گروپ و حكومەتانەی لەو ماوەیە دروست بوون وهاتنە سەر دەسەڵات،
تەنیا رۆڵێكی كارتونیان بینیوە لە یارییە سیاسیەكانی وڵاتە زلهێزەكان!کۆتا نموونە
هاتنە سەر دەسەلاتی گرۆپی تاليبان و گرۆپی تحرير شام و جولانی (ئەحمەد شرع )،بەڵام
ئەوەی گرنگە چون خۆت ئەسلمێنیت،ئێمە لە باشوور نەمان توانی دەرفەتی گەورە دروست
بوون و پێیان داین نەمان توانی و لەدەستمان دا، کەوایە زۆربەی پرۆسە، گۆڕانکاری و
پیشهاتەکان دەبێت لە بەرژەوەندی و لەژێر سەرپەرشتی زلهێزەکان بێت،بۆ نموونە
پیلانگێری ١٥شوبات،بیگومان ئازادی و پرۆسەکەش دەبێت لە ژێر چاودیری ئەوان بێت و
دەبێت ڕۆلیکی گرنگ و یەکلاکرەوەیان هەبێت بە تایبەت ئەمریکا،فەرەنسا..
- کۆنگرەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە
دامەزراندنەوە تا خۆهەڵوەشاندنەوە
پارتی کرێکارانی کوردستان یەکەمین کونگرەی دامەزراندنی
خۆی لە ٢٦ و ٢٧ مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٧٨ لەگوندی “فیس”ی سەر بە قەزای”لیجە”ی
شاری “ئامەد”، بەئامادەبوونی بیستو دوو کەس، بەست لەو کۆنگرەیەدا پارتیا کارکەرێن
کوردستان پەکەکە دادەمەزرێت،راگەیاندنی لەدایکبوونی پەکەکە دەبێتە کۆتایی قۆناخێک
و دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە مێژووی گەلی کورد، تورکیا، ناوچەکە. چونکە دوای
شۆرشی سەید رەزا (1937) لە ناوچەی دیرسیم شتێک نەمابوو بەناوی کورد و
کوردستان،ناوی کورد و کوردستان بەشێوەیکی فەرمی قەدەغە کرا لە تورکیا،نکۆلیکردن لە
بونی کورد، هەولی بەردەوامی سەرکوت کردن،تۆاندنەوە،لەناوبردن، دامەزراندنی پەکەکە
لەوپەری نائۆمیدی بەواتایی ژیانەوەی کورد و گەڕاندنەوەی ئۆمید و ناسنامەی نەتەوەیی
بوو.
کۆنگرەی دووەم لە ساڵی ١٩٨٢ لە دۆڵی بیقاعی لوبنان بوو
لەو کۆنگرەیەدا بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵات و دەستپێکردن بە تێکۆشانی گەریلایی
دەدرێت. لە (١٥)ی ئابی ١٩٨٤ بە فەرماندەیی مەعسوم قۆرقماز ناسراو بە عەگید لە
ئەروە ـ شەمزینان یەکەم فیشەک دەتەقێنرێت. بەمەش بەرخودانی چەکداری گەریلایی
پەکەکە دەستپێدەکات و دیسانەوە قۆناغیکی مێژوویی بۆ گەلی کورد، تورکیا و ناوچەکە
بوو.تەحدیکی مەزن چەند گەریلایک لەبەرامبەر سۆپایکی مەزن و رێکخراو ئەندامی ناتۆ.
دواتر کۆنگرەی سێیەم دیسانەوە لە لوبنان بەسترا لە ١٩٨٦ لەو کۆنگرەیدا شیوازی شەری
گەریلای و دیاریکردنی ئایدیۆلۆژی و سیاسی پارتەکە بوو. هاوکات تادەھات پەکەکە
ئەنجامی باڵای بەدەست ئەهێنا و ڕیگای لەبەردەم گۆڕانکاری گەورە دەکردوە.
چوارەم کۆنگرە لە ١٩٩٠لە حفتانین بادینان بەسترا،
کۆنگرەی پێنچەم لە ١٩٩٥ لە بادینان بەسترا لەو کۆنگرەیدا بریار لە ریفۆرم درا، لە
١٩٩٩ کۆنگرەی شەشەم لە خنێرە بەسترا لە بەرامبەر پیلانگێریی ١٥شوبات بەرخودانی
سەرەتاسەری ڕاگەیندرا، حەوتەمین کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە قەندیل بەسترا بڕیاری
گۆرانکاری ستراتژی و رێکخستنی درا، هەشتم کۆنگرە لە ٢٠٠٢ لە قەندیل بەسترا ناوی
پەکەکە گۆڕدرا بۆ کونگرەی ئازادی و دیموکرات کوردستان، نۆیەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٥
لە خنێرە بسترا بە کۆنگرەی نوێبونەوەی پەکەکە ناسێنرا، کونگرەی دەیەم لە قەندیل لە
ساڵی ٢٠٠٨ بسترا کە بڕیاردرا ئۆج ئاڵان بکرێتە مرکزی بەرخودان، کۆنگرەی یازدە لە
ساڵی ٢٠١٣ لە خنێرە بەسترا گفتۆگو لەسەر هێڵی نەتەوەیی و دموکراتێک کرا،
هەروەها پەکەکە لە ٢٠٢٥/٥/١٢ ئەنجامی کۆنگرەی ١٢مینی خۆی
ڕاگەیاند کە لە نێوان ٥بۆ ٧ مانگ، لە یەک کاتدا لە دوو ناوچەی جیاواز بە هۆکاری
ئەمنی لەژێر چاودیریی ئاکتەر نێودەولەتیەکانی وەک ئەمریکا و فەرەنسا بەست، بە
بشداری ناڕاستەوخۆی ئۆجەئاڵان، بە کۆی گشتی 232 نوێنەر تێیدا بەشدار بوون.
کۆنگرەکە بۆ وەڵام دانەوەی بانگەوازی ئۆجەلان بەسترا، لە کۆنگرەکەدا هاتوو کە هێزە
نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە سیاسەتی قڕکردن ببینن کە ماوەی سەدەیەکە
دژی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، ڕێگر نەبن لە چارەسەریی دیموکراتیک و بانگهێشتیان
دەکەین کە پشتگیرییەکی بونیادنەری پرۆسەکە بکەن.کۆنگرەی ١٢ـەمینی پێشکەش دوو
فەرماندەی شەهیدی پەکەکە کرا، هەروەها تیشک خرا سەر ئەوەی کە سۆسیالیزمی کۆمەڵگای
دیموکراتیک سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت!سۆسیالیزمی نەتەوەیی دەوڵەتدار شکست دەهێنێت؛
باس لەوە کرا کە "خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و وێرانکاری لە دژی گەلی کوردی
نەهێشتووە، پرسی کورد لە ڕێگەی سیاسەتی دیموکراسییەوە گەیاندووەتە خاڵی
چارەسەرکردن و لەم ڕووەوە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کردووە.
لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرەی 12ـەمینی پەکەکە بەمەبەستی
جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پراکتیکی لە ژێر سەرکردایەتیی ڕێبەر ئاپۆ
(عەبدوڵلا ئۆجەلان)، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی پەکەکە و
کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا، هەروەها کۆتایی بەو چالاکییانە هێنا کە
بەناوی پەکەکەوە دەکرێن."ئەماژە بەوە کرا کە لەم قۆناغەدا گرنگە کە پەرلەمانی
تورکیا بە لێپرسراوێتی مێژوویی ڕۆڵی خۆی ببینێت، وتەی کۆتاییان “بژی برایەتی
گەلانی تورک و کورد و تورکیای تەواو سەربەخۆ! بوو.کەوایە بەدرێژایی کۆنگرەکانی
پەکەکە ئەوە ئاشکرایە کە سیاسەتی پەکەکە بەگۆیری تیزەکانی ئۆجەڵان دەڕوات،بۆیە
ئەوە زۆر ئاشکرا دیارە کە پەکەکە تەواو لەو هەنگاوە جدیە و تەواوی پەکەکە بەدەم
بانگەوازی بڕیارەکەی ئۆجەڵانەوە دەچێت. دەکرێت گرۆپیکی بچوک ئەوە قبول نەکات
سەربەخۆ هەنگاو بنێت، بەڵام هەتا ئەوەش ئەگەریکی زۆر دورە لەناو پەکەکە و هەتا
ئەگەر شتێکی واش ڕوبدات کاریگەریکی ئەوتوی نابێت.
-پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا: شیکردنەوە و ئاوڕدانەوەیەک
لە هەوڵ و شکستەکانەوە لە ساڵی ١٩٩٠-2025
پڕۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا یەکێکە لە ئاڵۆزترین
و گرنگترین مەسەلەی مێژووی هاوچەرخی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەم پرۆسەیە لە
ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٢٥ بەردەوام لە ژێر کاریگەری هۆکارە جیاوازەکانی سیاسی، سەربازیی، هەواڵگریی،کۆمەڵایەتی،
ئابووریی، ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بووە، لە ساڵی 1991، سلێمان دەمیرل، سەرۆکوەزیران،
لە وتارێکدا لە دیاربەکر دان بە بوونی 'واقیعی کورد لە تورکیادا نا. بەڵام لە ساڵی
1993دا ڕایگەیاند کە درێژکردنەوەی مافە کولتوورییەکان بۆ کورد دەبێتە ئیمتیازێک بۆ
تیرۆر. تا تیرۆر کۆتایی نەیەت، مافی کولتووری ناتوانێت بابەتی بەرنامەی کار بێت. دوای
ئەوەی دێمیرێل لە ساڵی ١٩٩٤ بوو بە سەرۆک کۆمار، دیدگایکی خستەڕوو هاووڵاتیبوون لەسەر
بنەمای مافە دەستوورییەکان نەک لەسەر بنەمای نەتەوەیی. هەروەها باسی لە بیرۆکەی 'گۆڕانکاری
لە دەوڵەتی نەتەوەییەوە بۆ دەوڵەتێکی مافی مرۆڤ' کرد. بەڵام دەمیرێل لە ساڵی ١٩٩٦دا
بە توندی دژی بیرۆکەی دیالۆگ لەگەڵ پەکەکە لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە وەستایەوە و گوتی
دەوڵەت ناتوانێت دانوستان لەگەڵ تیرۆریستان دا بکات. دەمیرێل لە ڕووی فیکرییەوە بەدوای
چارەسەرێکدا دەگەڕا بۆ ئەو پرسە بەڵام بەهۆی دۆخی سیاسی هەستیارەوە خۆی لەو دەستپێشخەریە
دزییەوە،
دواتر تۆرگۆت ئۆزالی سەرۆککۆماری ئەو کاتە سەرکێشی کرد، داوای
ئاگربەستی لە پەکەکە کرد تا ئەوان بتوانن لەناو دەوڵەتدا ھەنگاو بۆ چارەسەری بنێنن.لە
ساڵی ١٩٩٣دا ئۆجەلان ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاند و بەڵام لەلایەن دەوڵەت بێ وەڵام
مایەوە.لەگەڵ مردنی گوماناوی تۆرگۆت ئۆزالی پرۆسەکە کۆتایی هات.ساڵی ١٩٩٥ و ١٩٩٨ و
٢٠٠٩ جارێکی دیکە پەکەکە ئاگربەستی یەکلایەنەی راگەیاند.بەڵام دواجار ئۆجەڵان خۆی کشاندنەوە
٢٠١٠جاریکی تر کۆتایی بە ئاگربەستەکە هات. لەساڵی ٢٠١٣ بەشێوەیەكی فەرمی پرۆسەکە دەستی پێ کرد و دوبارە ئۆمیدک هەبوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی
، بەڵام دەوڵەتی قول دژی پرۆسەی ئاشتی بوو پرۆسەکە شکستی هێنا.
لە ئێستادا وەک پێ دەچیت جیاواز لە هەمووجارەکانی تر لە ساڵی
٢٠٢٤دەوڵەت باخچەلی جاریکی تر بانگەوازی ئاشتی ڕاگەیاند و لەناو هۆڵی پەرلەمان پەیامی
نارد، پەیامی سەرۆکی پارتی مەهەپە پەیامی دەوڵەتی قوڵی تورکیایە، پرۆسەی ئاشتی جارێکی
دیکە کەوتە بەر باس بەڵام بە شێوەیکی جدی تر و جیاوازتر لە هەوڵەکانی پێشوو،دواتر ئۆجەڵان
وەڵامی دایەوە تا گەیشتە ئەنجامدانی کۆنگرە، ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆنگرەکە و بڕیاری
چەک دانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشانەوەیی پەکەکە ئێتر پەکەکە ئەرکەکانی سەرەتایی خۆی ئەنجام
دا!ئەگەرچی بەفەڕمی دانوستانیک لە نێوان دەوڵەت و پەکەکە دانیە دەوتریت هێج مەرجەیک
بونی نیە، بەڵام ئەوە دەکرێت وەک قۆناغی یەکەم دابنرێت، دەبێت ئێتر هەنگاوەکانی جدی
و فەرمی دەوڵەت ببێنریت تا پرۆسەکە بەردەام بێت.کەوایە پرۆسەکە لەسەرەتادایە، پرۆسەکە
بەندە بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی دەوڵەت. چونکە بی متمانیکی زۆر هەیە لە نێوان پەکەکە
و دەوڵەت،پرۆسەکە ئاڵۆز و درێژخایەنە لەبەردەم چەندین تحدی و هەڕەشە دایە ،لەبەردەم
چرخیکی ئۆمید و نائۆمیدی، بی متمانیکی مەزن، بەتایبەت کە ناوچەکە و جیهان لە حاڵەتی
گۆرانکاری خێرا، گرنگ و گەورەن تەنانەت باس لە گۆرانکاری لە نەخشەیی ناوچەکە دەکریت
هەموو شتێک زۆر خێرا دەڕوات، هاوکات لەگەل استراتژی تورکیا و ئوردوغان بۆ ناوخۆ و ناوچەکە،
هەوڵی مانەوە لەدەسەڵات، فراوانکردنی هەژمونی تورکیا وەک ئاکتەریکی ناوچەیی، هەموو
ئەمانە کاریگەری گەورەیان لەسەر پرۆسەکە هەیە و ئاکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکانیش
ڕۆڵێکی گەورەیان دەبێت لە پرۆسەکە چ راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ بەتایبەتی فەرەنسا و ئەمریکا.
-هەموو هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی بە سەرپەرستی
دەزگای MIT و لەژێر پەردە شکەستیان خواردوە
کەوایە بنێیمان هەموو پرۆسەکانی ئاشتی، ئەو دانوستان و گفتوگویانەی
کە پێشتر بەسەرکردایەتی دەزگای هەواڵگریی بەتەواوی بە امنی کرابوون شکستیان خوارد،
ئەگەر چی چەندین جار ئۆردوغان و سەرۆکی میت لەگەل ئۆجەڵان گفتوگو و دانوستانی راستەوخۆیان
ئەنجام دا،بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە،ئێتر زۆر ڕونە کە لە تورکیا چارەسەری ئەو
جەنگە درێژخایەنە و چەکدانانی تەواوەتی پەکەکە و خۆهەلۆشاندنەوەی تەواوەتی پەکەکە و
بەرەو پێش بردن و سەرکەوتنی پرۆسەکە لەسەر بنەمای سیاست و ستراتژی هەواڵگریی و بەرێوەبردنی
پرۆسەکە لە لایەن دەزگای هەواڵگریی میت وە شکەستی هێناوە و سەرکەوتونابیت.چیتر نابێت
پرۆسەکە قوربانی یاریە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بکریت نابێت پەکەکە و ریبەرایەتیەکەی
قبولی ئەوە بکات درێژ بە پرۆسەیکی بەشێوەیە بدات، بۆیە بەردەوامی و سەرکەوتنی پرۆسەکە
وەستاوە لەسەر کاردانەوەی دەوڵەت کە ئایا بەجدی ئەوەی لە کۆنگرەی ١٢مین پەکەکە هاتوە
ئەنجام دەدریت.
دەوڵەت هەنگاوی یاسایی و گەرەنتی کراوە ئەهاویژیت یان نا،مەسەلەی
هەموارکردنەوەی دەستور ، ئازادی ئۆجەڵان، گەرەنتی کردنی پرۆسەکە بە گشتی و شکاندنی
بی متمانەیی کە لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتدا هەیە. ئەوە بەندە بە هەنگاوەکانی داهاتویی
دەوڵەت. بەڵام بە گشتی پەکەکە دەبێت زۆر بە وریایی هەنگاوەکانی داهاتوویی بەهاوێت و
زۆر بە وریایی شیکردنەوە بۆ هەموو گۆڕانکاریی و پیشهاتەکان بکات بەشە هەواڵگرییەکەی
دەبێت لەهەمووکات چالاکتر بێت، چون تا ئێستا پرۆسەی ئاشتی ئامراز بووە بۆ دەولەت نەک
ئامانجێکی جدی، ئامرازێک بووە بۆ بەدەستهێنانی و گەیشتن بەچەند دەستکەوتیک لە کاتە
دیاریکراوەکاندا. ئاشکرابوونی هەندێک بەڵگەنامە و فایلە نهێنیی، یان لێدوانی کەسایەتییە
ئەمنییەکانی پێشوو، ئەوە دەردەخەن .ئەوەش نیشانەی بەدامەزراوەییکردنی بە ناوەندی کردنی
سیاسەتی ئاسایش و ئاراستە لە پێکهاتەی حوکمڕانی تورکیادا.
بۆیە بۆ ئەوەی جاریکی تر کورد نەکەویتە ناو پیلانگێڕیکی هەواڵگرییەوە
دەبێت زۆر بە وریایی هەنگاو بنێت، چونکە زۆرجار دەوتریت کە پەکەکە و ئۆجەڵان لەهەموو
کەس باشتر دۆخەکەیان شیکردوتەوە و ئەوان شتەکانی پشت پردە ئەزانن و دەبێنن کە ئێمە
لە دورەوە ئەوە نازانین و نابێنین بەڵام دۆزی کورد دەیان نمونەی وای تیدایە کە کەوتوینەتە
ناو پیلانگێڕی هەواڵگرییەوە و شکستی گەورەمان خواردوە. بو نمونە دانوستانی پشت پەردەی
قاسملو لەگەل ئێران، ریفراندومی هەرێمی کوردستان کە هەموومان ئەیان وت سەرکردایەتی
ریفراندوم شتانیک ئەزانن و ئاگادارن کە خەلکی تر نای زانێت لەدەرئەنجامدا تۆشی شکستیکی
گەورە بووین ٤٠٪خاکی هەرێم لەدەست چوو،یان هەمان پیلانگیری هەواڵگریی ١٥شۆباتی ساڵی
١٩٩٩ کە ئۆجەڵان کەوتە ناوی، کەوایە پرۆسەکە زۆر ئاڵوز و هەمەلایەنە دەبێت هەموو ئەگەرەکان
لەبەرچاوبگرن و حسابیان بۆ بکرێت، دەبێت ئەوجارە هەنگاوەکانی دواتر شەفاف بن لەژێر
چاودیریی وڵاتان و نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر ئەساسی دەستور و یاسایی گەرەنتی بکرین.ناکریت
تەواوی پرۆسەکە لەژێر پەردە بەرێوەبچیت
-ئایا پەکەکە کۆتاییهات و بەتەواوی ناوچەکە چول دەکات و چەک رادەست دەکەن
ئۆجەڵان و پەکەکە وەک یەکێک لە کاریگرترین ڕیبەر و ئاکتەری
نادەوڵەتی لە رۆژهەلاتی ناوەراست و جیهان، پاش نزیکەی ٥٠ ساڵ یەکێک لە گرنگترین و چارەنوسازترین
بڕیارەکانی خۆیان دا، بەوەش بەرخودانی گەلی کورد لە باکوور دەچێتە قۆناغیکی نوێ، ئایا
پەکەکە کۆتایی هات، دەکریت وەکو ناو کۆتایی بێت،چون چەند جاریک پەکەکە و یان ئەو پارتە
سیاسیانەی لە ژێر ئەو فکردان خۆیان هەلۆشاندوتەوە و بەناونیشانی جیاواز خۆیان نوێ کردوتەوە
بەردەوام بوونە، ناکریت دۆخی پەکەکە و بەرخودانی باکور هاوشێوەی باشوور یا رۆژهەلات
شیکردنەو و بڕیاری لەسەر بدرێت تاڕادەیەکی زۆر دۆخی هەر پارچەیک بەتەواوی لیک جیاوازن.
پەکەکە تەنیا حزبیکی پینچ هەزار گەریلایی نییە،بەڵکو ئیستا گۆڕاو بۆ ئایدلوژیکی رێکخراوە
و قولی بەرگری، مرۆیی و رۆشنبیرییە کۆمەلیک ئەفکاری گەورەی هەلگرتوە کە هێڵە سنوردارەکانی
نەتەوەیی و دەوڵەت تێپەر دەکات. بەدرێژایی ئەو پەنجا ساڵە تەواو ڕگی داکوتاوە لەتەواویی
ناوچەکدا. بۆ نمونە لەسەرەتادا پەکەکە کە دامەزرا ئامانجی ئازادی و کوردستانی گەورە
بوو دواتر تیزەکانی ئۆجەڵان گۆڕانکارییان بەسەر داهات،
بۆ نموونە لە ئێستادا ئامانج کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە تێیدا
ھیچ ناسنامەیەک لە سەر ئەوی تر دەسەڵاتدار نەبێت، وڵاتێکی دیموکراتیک کە تێیدا خاکی
ھیچ کۆمەڵگەیەک نکۆڵی لێنەکرێ، کۆماری دیموکراتیک کە تێیدا سنوور و، مافە نەتەوەیی
و سیاسیەکانی کۆمەڵگاکان لەناو دیموکراتیدا ناسراوبن، ئەگەرچی هەموو ئەمانە قابیلی
رەخنەکردنن ،بەڵام ئێمە هەوڵەکانی باشوورمان بۆ دەوڵەت بوون، سەربەخۆیی سیاسی و ئابوریی
بێنی و شاهدی ئەوەین کە چوون هەموو ئەمانە باشووریان لە سەنتەری هێزەوە گۆڕی و بی کاریگەر
کرد و تا دۆخەکەی بە ئێستا گەیاند! بۆیە ئێتر ئۆجەڵان و پەکەکە بەرخودانی کوردیان بە
شۆینیک گەیاندوە ناتوانریت و ناکریت نە لەسەر ئاستی ناوخۆیی تورکیا.نەلەسەر ئاستی ناوچەکە
و جیهانی نەکۆلی لی ناکریت و ناتوانن و ناکریت نادیدەی بگرن.
هەروەها پرۆسەی چەک دانان و خۆهەلۆشاندنەوەی پراکتیکی و تەواوەتی،
وە پرسی مەسەلەی ڕیبەرانی پەکەکە و گەریلاکان کە ژمارەیان لە نێوان ٥ تا ٧ هەزارە و
و بارگاکانیان، تەواوی خاکی ژێر دەستیان و شۆینی نیشتەجیبوونی داهاتویان و کێ شۆینی
ئەوان دەگریتەوە، یا ئەگەر پەکەکە لەو ناوچانە نەما سوپای تورکیا هەر دەمێنیتەوە لەناوچەکە
یان نا!؟ هەموو ئەمانە لەچوارچیوەی پرۆسەیکی ئالۆزە، ئاسان نیە و درێژخایەن دەبێت،دەبێت
بە چەند قۆناغیک بێت لە ژیر چاودیری و بە ناوەندگیری ولاتانی ناوچەکەوە، ئاکتەرە نێودەوڵەتییەکان
و نەتەوەیەکگرتوەکان بەرێوەبچیت، دەبێت گەرەنتی تەواو بکرێت، وە بەندە بە هەنگاوەکانی
دەوڵەت.چونکە نە ئەو پرۆسەیە وا ئاسانە و نە پەکەکە وا بە ئاسانی ئەوە ئەکات، پەکەکە
چەندین ساڵە کار لەسەر پرۆژیەکی گەورە دەکات لەسەر هەر چوار پارچە! جیا لەوە هەموو
ئەمانە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر سیاست، ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی ئاکتەرە
ناوچەیی و نێودەولەتیەکانیش.
چونکە پەکەکە ناوچەیکی بەرفراوانی لەژیر دەست دایە،بەتایبەت
ناوچەکانی کە بەشیکن لە هەرێمی کوردستان حساب دەکرین یا ئەوەی کە پەکەکە پێ دەلێت هەریمی
پاراستنی میدیا کە بریتین لە هێڵی بادینان کە مەتینا-زاپ و ئاڤاشین لەخۆدەگرێت، هەروەها
هێڵی خواکورک-خنێرە-گارە کە لە حەفتەنینەوە دەست پێدەکات، قەندیل مرکزیانە و پەکەکە
لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە تێیاندا جێگیر بووە،ناوچە سەرەکیەکانی هەرێمەکیان
بوو.
- لەسەر ئەساسی دەستوری تورکیا و بنەما ئەساسییەکانی کە دەوڵەتی
تورکیایی لەسەر دامەزراوە، دەوڵەت بەرخودانی گەل و پەکەکە هەلدەوەشێنیتەوە یان بەرخودانی
گەلی کورد و ئۆجەڵان دەوڵەت هەلدەوەشێنەوە:
بۆ نمونە مەهەپە کە پارتێکی نەتەوەپەرست و ڕاستڕەوە. کە دەست
پیشخەری پرۆسەی ئاشتی ئەوجارەیە لە تەواوی مێژوویی بانگەشەی بۆ ئەوە کردوە کە تیرۆریزمی
پەکەکە پیلانێکە دژی تورکیا کە لەلایەن هێزە دەرەکییەکانی ئەندازیاری کراوە و ئامانجیان
تێکدانی سەقامگیری تورکیا و هەڵوەشاندنەوەی تورکیایە. کێشەی کورد دەوستێت ئەگەر پشتیوانی
دەرەکی کۆتایی پێبێت. ڕێوشوێنی سەربازی تاکە ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە.
سوپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەیارێکی باشی نییە، بۆیە ناچار دەبێت هێزی سەربازی
تایبەت دروست بکرێت. لە دیدگای مەهەپە، ئەوان دان بە ناسنامەیەکی نەژادی کوردی جیادا
نانێن، سەبارەت بە ئەگەری چارەسەری سیاسی، دەوڵەت ناتوانێت دانوستان لەگەڵ تیرۆریستان
و باندەکان و تاوانباران بکات. هەر چارەسەرێکی سیاسی دەبێتە هۆی پرسیارکردن لە سیستەمی
دەوڵەتی، کە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت!! بەڵام لە ئێستادا مەهەپە
یەکێکە لەلایەنە سەرەکیەکانی پرۆسەکەیە، ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوبێت بیگومان دەستور،
شێوازی دەوڵەت، سیاست، دیدگای دەوڵەت، کومەڵگا و پارتە سیاسییە تورکییەکان بە تەواو
دەبێت بگۆڕیت کەوایە ئەوەی هەلۆشایەوە ئەو سیستم ، سیاست، کۆمەلگا و شێوازیی دەوڵەتە
دەبێت کە هەبوو.
- لە بەرخودان و جەنگی چەکدارییەوە بۆ بەرخودانی دیپلوماسی و سیاسی و دیموکراتی نادیار
پەکەکە زۆر بەباشی لەوە تێگەیشتوە کە ئەوەی بە چەک بەدەست
ئەهات ئەنجامیان دا، جەنگ بەشێوە کلاسیەکیەکە لەوسەردەمدا بەئەندازەیەکی یەکجار زۆر
ماناکەی لەدەستداوە!! ئامراز، تایبەتمەندی
و خەسڵەتی جەنگەکان تەواوگۆڕاون.ئەو شێوازە جەنگەی پەکەکە لە ئێستادا وەلام دەرەوە
نیە لەو چوار ساڵەی کۆتایی زۆربەی سەرکردە کاریگەرەکان، باشترین گەریلاکان و بەشی هەرە
زۆری ناوچەکانی لەدەست دا، هەموو ئەنجامەکانی ئێستا لەسەر ئەساسی زانستی سیاسی و سەربازیی
ئەوە پێشان ئەدەن کە ئێتر ئەو جۆرە جەنگە وەلام دەرەوەی داخوازییە باڵاکان نییە. ئەگەر
بەرخودانی چەکداریش درێژ پێ بدەن دەبێت شێوازی تەواوەتی ئەو جۆرە جەنگ و ئامرازەکان
بگۆڕن.کەوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک بوو لە پێناو ئامانجی باڵاتر.
هەمیشە دەوتریت ئەوەی کورد لە جەنگ بەدەستی دەهێنیت لە ئاشتی
لەدەستی دەدەات! چونکە پرۆسەی ئاشتی سەخترە لە جەنگ ! پێ دەچێت ئەو قۆناغە کورد وشیارانەتر
کاربکات وەک بلێت هێزیکی گەورەتر لە پشت جوڵانەکانە پێ دەچیت زۆریک لەوانە ئەسلن بەدەست
خۆیان نەبێت وەک باشتربوون و دانوستانەکانی نێوان کوردانی باشوور و رۆژئاوا و هەروەها
وەک بێنیمان بەستنی کۆنگرە و خۆهەڵوەشانەوەی پەكەكە، دەرئەنجامی پرۆسەیەكی چەند مانگی
ئاشکرا و ژێرپەردەیی نێوان ئیمرالی و دەوڵەت و لەژێر چاودیریی و بەناوندگیری زلهێزە
ناوچەیی و نێودەولەتێەکان و گفتوگۆ پرسوڕا لەگەل هەموو سەركردەو حزبەكانی هەرچوار پارچەی
كوردستان بوو. هەروەها کۆدەنگیەكی نەتەوەیی لەسەری هەبوو. لە کاتێکدا چەندین قۆناغی
هەستیارتر هاتنە پێش بەڵام ئەو پارتە سیاسییانەی باشوور و باکوور و رۆژئاوا ئامادە
نەبوون لەگەل یەک دانوستان و گفتۆگو بکەن.
- لە کڵاشینکۆفەوە بۆ ڕێڕەوی سیاسی، دیپلۆماسی و دیموکراتێک
گۆڕانکاری بنەرەتی لە ستراتیژ:
لە کۆتاییدا دەتوانین بلێن کە هەتا ئەگەر ئەوە پیلانگێریکی
تورکیایش بێت،لەوەیە بە قازانجی کورد کۆتایی بێت بێنیمان کە پیلانگێڕی ١٥ شوبات کە
وەک درێژەی هەوڵەکانی قڕکردنی و لەناوبردنی کورد ئەنجام درا. ئەما دواتر بۆ هۆی ئەوەی
کە بەرخودانی کورد فراوانتر و بەهێزتربێت،کەسایەتی ئۆجەڵان و پەکەکەشی کاریگرتر کرد.
لە ئێستاشدا بەهەمان شێوە دەوڵەت لە بەردەم تحدی گەورە دایە ئەگەر ئۆجەڵان ئازاد بکات
هەر کێشەیە،ئەگەر لە زیندان بێت هەروا، ئەمە بۆ پەکەکەش راست پەکەکە کە لەشاخ کێشە
و هەڕەشەیکی گەورەیە بۆ دەوڵەت، لەهەمان کاتدا پەکەکەی هەلۆشاەوەش دەکریت ببێتە هەڕەش
و تەحدیکی زۆر گەورەتر. بۆیە بە گشتی مەسەلەی کورد وایە ئێتر واقعیکە ناتوانن خۆیان
لی دەرباز بکەن! هەروەها سەرکردایەیی پەکەکە بڕیاریکی مێژوویی و چارەنوسازیی دا لەکاتێک
کە دەرفەتێکی مەزن بۆ رۆژئاوا دروست بووە ناکرێت ئەو دەستکەوانی رۆژئاوا قوربانی چەند
هەزار چەکداریک و پارتیکی سیاسی بکەیت کە لە لیستی تیرۆر دایە! لەسەر ئەساسی ئەو واقعەی
کە پەکەکەی پێیدا تێپەر دەبێت بەو جۆرەی ئێستا لە چەند ساڵیکی تر پەکەکە دەکەویتە خراپترین
دۆخ! راستە لە ئێستادا توانای بەرگری و وەلامدانەوەی سنورداری هەیە!! لەسەر ئەساسی
هەموو ئەمانە و ئەو دەرفەتە گەورانەی لە پێش رۆژئاوان کە دەبێت زۆر باش سودیان لی وەرگرن!
ئەمریکا، فەرەنسا و ئیسرائیل بە تەواوی تەرکیزیان لەسەر رۆژئاوایە! هێزیکی زیاتر لە
١٣٠هەزار شەرڤان لە رۆژئاوا، هاوکات پێشکەوتوترین چەکەکانی سەردەمیان لەبەردەست دایە
و راستەوخۆ لە لایەن ئەمریکا و زلهێزە گەورەکانی تری وەک فەرەنسا پشتیوانی دەکرێن و
مەشق راهێنانیان پێ دەکریت! هەروەها بڕیارە دوای چەک دانانی پەکەکە سوپای تورک بە تەواوەتی
ڕۆژئاڤا بە جێبهێڵێ ئەمە لە لایەک.
لەلایەکی تر ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەرکەویت ئێتر یەکلاکردنەوەی
زۆربەی پرسەکانی تورکیا لە دەست کورد دا دەبێت!! پارتە کوردییەکان ئەتوانن ملیونان
دەنگی کورد لە باکوور کۆبکەنەوە! دەکریت شتانیکی گەورەتریش لە پشت پەردە هەبن ، هەمیشە
لە سیاست دا دەرگا کراوەیە لەبەردەم هەر ئەگەر و سیناریۆیک، دەکرێت بڕیارەکان و حساباتەکان
ئەوندەش قول و دوورو مەودا نەبن، وەک بڕیاری هێرشی ٧ئوکتوبەری حەماس کە تەواوی ئەوەی
بەدەست هاتوبوو لە دەستی دا! دەکرێت پیلانگێریکی گەورە هەبێ و کورد دوچاری شکست بکات
لەو قۆناغە لە باکوور دوبارە ناچار بە بەردەوام بوونی خەباتی چەکداری بکات!بۆیە قۆناغیکی
هەستیار و ئالۆزە بیگومان پەکەکەش دەبێت زۆر هەستیارانتر و وریاتر مامەلە بکات هەتا
لەگەل پەیامەکانی ئۆجەڵانیش، چونکە تا ئێستا دۆخی ئۆجەڵان لە ژێر چاودیری دەوڵەت و
میت دایە! لە دۆخیکی بەو شێوەیە پرۆسەیکی وا زۆر سەختر دەبێت! هیچ گەرەنتیک نیە لە
نێوان پەکەکە و دەوڵەت تا ئێستا! بەڵام ئەوەی دیارە رۆژئاوایە کە گۆڕانکاریی گەورە
لە ئارادان لە بەرژەوەندیی کورد!پەکەکەش دەبێت گۆڕانکاری گەورە بکات جا لەژێر هەرناویشانێک
بێت ئەگەر هەتا لە شاخیش بمێنیتەوە!.