زۆنى هه‌ولێر و دهۆك چى به‌سه‌ر دێت ؟

پرۆژه‌ی كه‌ربه‌لای موقه‌ده‌س.. دامه‌زراندنى هه‌رێمێكی ئیسلامی له‌ زۆنى سلێمانی

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2024.11.01 12:21 AM
5096 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

شـوان جـاف ـ چاودێری سیاسی
پرۆژەی کەربەلای مقدس پرۆژەیەکی (ئەمریکی - ئیسرائیلی)یە هاوشێوەی دروستکردنی دەوڵەتی خلافەت لە موصل کە هەموو گروپە توندئاژۆکانی تێدا کۆکرایەوە بە هاوکاری ٣١ دەزگای هەواڵگریی ناوچەکە و جیهان.
پرۆژەی (کەربەلای مقدس) لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ وەک پرۆژەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆست و هاوسۆزەکانی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراستی بچوک ئەنجام دەدرێت، کە باڵی ریفۆرمخوازەکان پشگیری بەشێکی ئەم پرۆژەن لە ناوچەکە چونکە:
١- ناوخۆی ئێران لە دۆخێکی زۆر جێگیر نیە بەتایبەت دوای مردنی ( رئیسی و عبداللاهیان و اسماعیل هنیە و حسن نصرللە… هتد).
٢- گفتوگۆی ویلایەتی فىه‌قیهـ، بارودۆخی پاش مەرگی خامنەیی بابەتێکی هەستیارە بۆ ئێرانیەکان چونکە مەترسی سەرهەڵدانی رەئی جیاواز و بیعەت بە موجتبای کوری خامنەی بە سانای تێناپەڕێت.
٣- جەنگی ئۆکرانیا و ساردبوونەوەی روسەکان و گۆڕانی پلانی فراوانخوازی بۆ بەرگری لە جەنگی ئۆکرانیا وایکردووە ئیرانیەکان هەوڵی نیمچە کرانەوە بدەن لەم قۆناغەدا.
٤- گفتوگۆکانی سه‌ڵتەنەتی عومان لە نێوان (ئەمریکا - ئیسرائیل - ئێران) تەمومژاوییە و مەترسی و دردۆنگی لای سەرکردەکانی بەرەی مقاومە لە فه‌ڵه‌ستین تا عێراق دروست کردووە.
پرۆژەی کەربەلای موقه‌دس چییە؟
پرۆژەی کۆکردنەوەی شیعەکانە (ئەو گروپە شیعانەی دڵخوازی ئێرانن لەم قۆناغەدا) لە عێراق کۆدەکرێنەوە هەتا لەلایەک پشتیوانی مقاومەی ئیسلامی بکەن لە عێراق دژی ئیسرائیل، لە لایەکی تر ئاگری جەنگ لە ئێران دوور بخرێتەوە، چونکە نەمانی ئێران باڵانسی سیاسی و ئابوری پارسەنگی هێز لە ناوچەکە تێکدەدات.

پرۆژەی کەربەلای مقدس پێکدێت لە شیعەکانی (پاکستان، لوبنان، یەمەن، سوریا، هەندێک لە ئێران) کە لە چواچێوەی باوەڕبوون بە دەرکەوتنی (مهدی منتەزەر) ئامادەکاریی دەکەن بۆ جەنگێک.
جوگرافیای ئەم پرۆژەیە لە (نجف و کەربەلا هەڵدەکشێ تا بغداد دواتر بە کەرکوک و سلێمانیدا کۆتایی دێت).
سەرەتای ئەم پرۆژەیە..
یەکەم؛ دروستکردنی هەرێمێکی نوێیە لە بری هەرێمی کوردستان کە پێکدێت لە (کەرکوک، سلێمانی، هەڵەبجە) ئیدارەی ئەم هەرێمە لە سلێمانی دەبێت، حکومەتێکی سیما ئیسلامی دروست دەکرێت، مەزهەبی شیعە وەک هەڵبژاردەیەکی ئیختیاری دەبێتە مەرج بۆ هەرکەس پلە و پۆست لەو حکومەتەدا کاری پێ دەسپێردرێت، وە ناوی ئەم هەرێمە( الاقلیم کوردستان التاخی) دەبێت.
دووەم؛ هەرێمی ناوەراستی عێراق بە شێوەیەکی شکڵی دادەمەزرێت کە پێکدێت لە (نجف، کەربەلا، قادسیە، واست، دیالە) کەربەلا دەبێتە ناوەندی هەرێمەکە حکومەتێکی توندئاژۆ بە پرنسیپەکانی مەزهەبی شیعە دادەمەزێت کە بە ئیلهام وەرگرتن لە جموری ئیسلامی ئێران کاروباری ئیداری هەرێمەکە بەڕێوەدەبەن لە بری پەرلەمان ئەنجومەنی شورا دروست دەبێت.
ئەم هەرێمە دەبێتە مەترسی گەورە لەسەر (سعودیە، کوەیت، به‌حرین، قه‌تەر، ئیماراتی عه‌رەبی یەکگرتوو) چونکە؛
١- بەهۆی نزیکی جوگرافیاوە بە ئاسانی لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی بە درۆن و موشەک ئاسایشی ئەو وڵاتانە دەخەنە مەترسی.
٢- هەوڵی کودەتا دەدرێت لەم وڵاتانە تا گروپە شیعەکان دەسەڵات بگرنە دەست.


کۆتای ئەم دوو هەرێمە وەک کۆتایی دەوڵەتی ئیسلامیە لە عێراق و سوریا (داعش) سەرەتا هەرێمی کەربەلا رووبەڕووی جەنگ دەبێتەوە و پاشان هەڵدەکشێ بۆ کەرکوک دواتر سلێمانی کە زیانی گەورە بەر شارەکانی (نجف، کەربەلا، سلێمانی) دەکەوێت.
دوای جەنگ میراتی ناوچەکە بەم شێوەیە دابەشکاری بۆ دەکرێت:
یەکەم؛ (بەشی تورکیا) ویلایەتی موصڵ و شارەزوور کە پێکدێت لە (موصل، سنجار، دهۆک، اربیل، کەرکوک، سلێمانی هەتا ئاوی سیروان بەر تورکیا دەکەوێ، وە لە گوندی ئیمامی زامن لەسه‌ر ڕووباری سیروان له‌ هەڵەبجە هەتا ناحیەی مه‌یدان، گردەگۆزینە تا خانەقین ئیران کۆنترۆڵی دەکات) هەرێمێکی کوردی نیمچە سەربەخۆ دادەمەزرێت بە چاودێری (بریتانیا، ئەمریکا، فرنسا).
دووەم؛ ( هاوپەیمانان/ بریتانیا) کە پێکدێت لە هەرێمی بصرە کە شارەکانی (بصرە، زیقار، میسان) لەسەر تەرزی مەلەکی بەڕێوەدەبرێت.
سێیەم؛ ناوچەی (بەڕێوەبردنی هاوبەش/ رۆژئاوای فورات) لە (انبار، نجف، کەربەلا، موسەنا) پێکدێت لە لایەن ( ئەمریکا - اردن - ئیسرائیل) بەڕێوەدەبرێت.
چوارەم؛ هەرێمی (بغداد) لە پارێزگاکانی ناوەراست پێکدێت ئەوانیش (بغداد، صلاحەدین، دیالە، بابل، واست، قادسیە) ئەم هەرێمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوپەیمانان ئیدارە دەدرێت وەک ناوکی حکومەتی عێراق تەماشا دەکرێت.

نەوت و غاز … پشکەکانی؛
١- تورکیا ٢٥٪ نەوتی موصڵ دەبات.
٢- بریتانیا ٦٠٪ نەوتی بصرە و کەرکوک دەبات.
٣- ئەمریکا ١٠٠٪ نەوتی سلێمانی و ٤٠٪ نەوتی کەرکوک ٢٠٪ نەوتی بصرە.
٤- فه‌ره‌نسا ٧٥٪ نەوتی موصڵ و ٨٠٪ هەولێر و دهۆک.
غاز:
١- ئەمریکا (دوو وڵاتی دیکە)٦٠٪ غازی عێراق دەبەن.
٢- بریتانیا و ( یەک وڵاتی دیکە) ٤٠٪ غازی عێراق دەبەن.


زیانە گەورەکە؛
١- ٩٠٪ نجف و کەربلا تەختی زەوی دەبێت.
٢- باشوور و ڕۆژئاوی کەرکوک زیانی گیانی زۆر دەبێت.
٣- ٧٠٪ ناوەندی پارێزگای سلێمانی وێران دەبێت.

جوڵە ستراتیژییەکان؛
١- ئەمریکا دوو بنکەی سەربازی و فڕین لە دەشتی شارەزوور و ناحیەی پێباز دروست دەکات.
٢- تورکیا لە دەشی ڕانیە گەورەترین مۆڵگەی سەربازی جێگیر دەکات.
٣- به‌ریتانیا بنکەی( کەی وەن) زیندوو دەکاتەوە لە کەرکوک.
٤- فه‌ره‌نسا لە دەشتی هەریر گەورەترین بنکەی سەربازیی جێگیر دەکات.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ