ئه‌ردۆغان و زاواكه‌ی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تێوه‌گلاون

سوڕاندنی دەگرمانی ئاشەکەی ئه‌ردۆغان.. بۆچى په‌لاماری گاره‌ ده‌ده‌ن ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.02.13 02:15 PM
1625 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

بۆ شاردنەوەی هەموو ئەو پارە سپیکردنەوە و خۆدەوڵەمەندکردن و فراوانخوازییانەی کە لە ناوخۆی وڵاتەکەی ئەنجامی دەدا ئاردۆگان پێویستی بە شەڕە. شەڕێک کە تێییدا بە تورکەکان بڵێت ئەوە دوژمن لە ده‌رگایە و گەر منتان نەبێت پەکەکە بە ڕۆژی ڕوناک دێتە نێو شارەکانتان حوکمتان دەکات. 
ئەم شێوازە لە جوڵانەوە لە ڕابردوودا خزمەتی زۆری بە ئەجێندای ئاردۆگان و ماڵباتەکەی کردووە و تا دێت خۆیانی پێ دەوڵەمەندتر و خەڵکەکەشی هەژارتر دەکات. 
بەهۆی نەبوونی بۆچوونی ئازاد و ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز لەو وڵاتەدا و زیندانییکردنی هەموو دەنگێکی ئازاد هاوشێوەی ساڵانی هەشتای عێراقی سەددام و بەعسیزمی سەددامیی، ئەمڕۆ هەموو خوێنێک خزمەت بە سوڕاندنی دەگرمانی ئاشەکەی ئاردۆگان و کوڕ و زاوا ملیاردێرەکانی دەکات. 
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئانۆنیمۆس لە پێگەی تویتەر چەند بەڵگەیەکی مەترسیداری  لەسەر سپیکردنەوەی پارەی بەشێک لە بانکەکانی تورکیا بڵاو کردەوە.
ئانۆنیمۆس ڕێکخراوێکی نهێنیی سیاسیی کۆمەڵێک هاککەرزی جیهانیییە، وەک مڵۆزم بە شوێن ئەو سیاسیی و سەرمایەدارە گەندەڵانەوەیە کە پارەی گەلەکانیان بە شێوەی نایاسایی لە دورگەکانی پاناما و چەند بانکێک لە جیهاندا سپی دەکەنەوە. 
ئەم ڕێکخراوە ئەکاونتێکیان لە تۆڕی تویتەر هەیە و بە نزیکەیی خاوەی ۷ ملیۆن فۆڵۆوەرزن. تویتەکانی ئەنۆنیمۆس ڕۆژانە لانی کەم دەگەنە سەروو سەد ملیۆن خوێنەر لە جیهاندا.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی سەنتەری سی ئێن ئێن ئینتەرنەیشناڵ ئانونیمۆس باشترین خەلیفەی ویکی لیکسە بۆ هەڵدانەوەی سکانداڵی سەرکردە سیاسیی و سەربازییەکانی جیهان.

ئه‌ردۆغان و زاواكه‌ی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ تێوه‌گلاون


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئانۆنیمۆس چەند بەڵگەیەکی لەسەر سپیکردنەوەی ۱٤ ملیارد یۆرۆ "۱۷ ملیار دۆلار" بڵاوکردەوە کە بەرات ئاڵبایراکی زاوای ئاردۆگان و یغیت بوڵوتی گەورە ڕاوێژکاری ئابووریی ئاردۆگان لە ڕێگەی  بانکی زەراعەتی تورکیی  و دۆیچە بانکی ئەڵمانییدا ئەنجامیدابوو. 
سپیکردنەوەکە لە ڕێگەی بانکی غازی عوسمان پاشای لقی ئیستانبوڵی زەراعەت بانک و لقی فرانکفۆرتی دۆیچە بانکدا ئەنجامدرابوو. شارەزایانی ئابووری بانکیی لە ئەڵمانیا بەڵگەکەی ئانۆنیمۆس بە بەڵگەیەکی ڕاستەقینە و ناساختە وەسف دەکەن. 
پێشتر ئەم گروپە هاککەرزە تویتێکی بە زمانی تورکی بۆ ئاردۆگان کردبوو و تێیدا نوسیبووی " سەرۆک باسی ئەو سەدان ملیار دۆلارانەمان بۆ ناکەی کە خۆت و بەراتی زاوات و یغیت بوڵوت لە ڕێگە بانکەکانی زەراعەت و دۆیچە و HSBC ییەوە ترانسفێرت کردبوون؟"  لە پاش ئەو تویتەی ئانۆنیمۆس بەرات ئاڵبایراک دەستی لە پۆستی وەزیری گەنجینەی تورکیا کێشایەوە.
لە تویتێکی دیکەدا  ئانۆنیمۆس بە بەڵگەوە باس لە ۳٥۰ ملیار دۆلار دەکات کە ئاردۆگان لە ساڵی ۲۰۰۲ ەوە لەڕێگەی هەشت بانکی جیاوازەوە ترانسفێری کردوون و سپی کردوونەتەوە.

گه‌ریلا شه‌ڕی مان و نه‌مان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ده‌كه‌ن له‌ گاره‌


پێشتر ئاردۆگان لە میتینگێکدا وتبووی خەڵک کە دەڵێن هەژارین دەزانن فیشەکێک بە چەند یۆرۆیە ؟ ڕۆژنامەنووسانی تورکیا ئەم قسەیەی ئاردۆگان دەبەستنەوە بە شەڕەکەی ئەم دواییەی چیای گارەوە و پێیانوایە سازاندنی شەڕ تەنها و تەنها بۆ دیزەبەدەرخۆنەکردن و سپیکردنەوەی ئەو پارانەیە کە ئاردۆگان لە ماوەی ڕابردوودا بە ناشەرعیی داخڵی تورکیای کردوون لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی باکوری سوریای ژێر دەسەڵاتی داعش، مۆزەخانەکانی موسڵ  و نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتوون. 
بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا پێدەێت لە دوای نەورۆزەوە تورکیا لە چەن قۆڵێکەوە هێرشی فراوان بکاتە سەر دهۆک و تا نزیک هەولێر پێشڕەوی بکات.
زیاد بوونی جووڵەکانی داعش کە زیاتر لە تەوقیتکراو دەچێت بۆ سەر کەرکوک پێدەچێت وا بکات بە بیانووی پاراستنی تورکمانەکان لە کەرکوک هێزیش ڕەوانەی کەرکوک بکات و بە شێنەیی هەرێمی کوردستان بە دەردەکەی عه‌فرین ببات.
ئیسلامی سیاسیی و کوردایەتی شاگرد و نەوتخۆر  لە گوێی گادا نووستوون، عەواتیفیان کوێری کردوون نازانن مێژوو لە سەروبەندی هەڵدانەوەی ماسکی گەورەترین مونافیقی خۆیدایە.

د.ڕێبین ئه‌حمه‌د ڕه‌شید


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ