مام جه‌لال، له كتێبی (دیداری ته‌مه‌ن)دا، ده‌ڵێت: ((ده‌وری سه‌ره‌كیی ڕاپه‌ڕیین، هی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی ناوه‌وه‌ی یه‌كێتیی و مه‌فره‌زه‌كانی ناوه‌وه بوون و ئه‌وان ڕێبه‌ری فیعلییه‌كه‌ی بوون، كه له مه‌یدانه‌كه‌دا بوون. سه‌ركردایه‌تیی فیعلی ڕاپهڕیینهكهش، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، بوو)).
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ڕه‌وانشاد "نه‌وشیروان موسته‌فا"، بیست و يه ك ساڵ پێش ئێستا له ڕۆژی (6ی 3ی 2000)، له لایه‌ن (باست حه‌مه‌غه‌ریب)، ئه‌نجامدراوه. له كه‌ناڵی كوردسات به (32)، ده‌قیقه پێشكه‌شكراوه.
"لیژنه‌ی پاراستنی ئه‌رشیفی نه‌وشیروان موسته‌فا "، به باشی زانی له یادی ڕاپه‌ڕییندا، به تێكست و وه‌ك خۆی بڵاویبكاته‌وه.
گرنگیی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌به‌ر دوو هۆكاره:
یه‌كه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌و كاته‌دا كوردسات له په‌خشی ئه‌زموونییدا بووه، كه‌مترین خه‌ڵك چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بینیووه.
دووه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێسته (نه‌وشیروان مسته‌فا)، چاوپێكه‌وتن و دیداری له‌سه‌ر پلان و ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕیین نییه. له كاتێكدا خۆی ئه‌ندازیاری ڕاسته‌قیینه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌یه، كه له مێژووی گه‌له‌كه‌مان بێوێنه‌یه.
ده‌قی دیمانه‌كه:
ـ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌نجامده‌ده‌ین به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بزانین، ئه‌وكاته ڕۆڵی یه‌كێتیی له ڕاپه‌ڕییندا چۆن بووه. چۆن توانرا جه‌ماوه‌ری كوردستان بهێنرێته جۆش و خرۆش بۆ ڕاپه‌ڕیین به شاری كه‌ركوكیشه‌وه.
سوپاس كاك نه‌وشیروان، بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆت ڕه‌خساندین ئه‌وكاته‌ی عێراق كوردی داگیركرد ئێوه وه‌ك سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، چۆن پێشبینی بارودۆخهكهتان ده‌كرد؟
نه‌وشیروان موسته‌فا: سوپاستان ده‌كه‌م. كه عێراق ڕۆشت كوێتی داگیركرد، له ڕاستییدا ئه‌وه وه‌كو نوقته‌ی وه‌رچه‌رخان وابوو، له هه‌موو سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، چونكه له‌وه‌وپێش كه عێراق چووبوو به‌گژ ده‌وڵه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا، دنیا پشتیوانیان له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كرد، چونكه عێراق شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكدا ده‌كرد كه به‌شی زۆری دونیا به خه‌ته‌ریان ده‌زانی له‌سه‌ر خۆیان، به‌ڵام كه چوو كوێتی داگیركرد، عێراق ئه‌و پشتیوانییه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌عه‌كسه‌وه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دونیا بوون به دژی عێراق. له‌به‌رئه‌وه چووبوو ده‌وڵه‌تێكی بچوكی داگیركردبوو. به بێئه‌وه‌ی ئه‌و هیچ حه‌قێكی به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌و كاته ئێمه چه‌ند مانگێك بوو حهملاتی ئه‌نفالمان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بووبوو. عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال به‌سه‌ر كورددا جێبه‌جێكرابوو. به‌شی زۆری دێهاته‌كانی كوردستانی عێراق كاولكرابوو. خه‌ڵك به زۆر ڕاپێچكرابوو بۆ ئۆردوگا زۆرملێكان. دێهاتی كوردستان چۆڵ‌كرابوو.
به‌شی زۆری ئاوه‌دانییه‌كان بریتی‌بوو له مه‌ركه‌زی شاره‌گه‌وره‌كانی وه‌ك: (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركووك). مه‌سه‌له‌ن شارێكی وه‌ك سلێمانی له‌ودیوی جاده‌ی 60 مه‌ترییه‌وه ئاوه‌دانی تێدا نه‌مابوو. خه‌ڵكیان هه‌مووی كۆكردبووه‌وه له چه‌ند ئۆردۆگایهكدا، ئۆردۆگاكان به‌درێژایی جاده سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستانی عێراق بیناكرابوون. ژماره‌ی ئۆردۆگاكان 70 ئۆردۆگا به‌ره‌وژوور بوو. خه‌ڵك هه‌موو له‌وانه‌دا كۆكرابوونه‌وه ئه‌وكاته‌ی باره‌گاكانی ئێمه، باره‌گاكانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له قاسمه‌ڕه‌ش و زه‌ڵێ بوون. كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌یه‌كی سنووریی، كه دیوێكی ئێران و دیوێكی عێراقه. ئه‌و ناوچه‌یه ئاوه‌دانیی تێدا نه‌بوو. ئاوه‌دانییه‌كه‌ی بریتی‌بوو له‌و مهقهڕانهی یه‌كێتیی دروستیكردبوون. به‌شی هه‌ره زۆری هێزه‌كانی ئێمه توشی زه‌ربه‌ی گه‌وره‌بوون، به هۆی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفاله‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو هێزه‌كانمان كشابوونه‌وه بۆ ناوچه سنوورییه‌كان، ئه‌و زه‌مانه هێزه‌كانی خۆمانمان به‌سه‌ر سێ جۆر له پێشمه‌رگه دابه‌شكردبوو. جۆرێكیان ئه‌وانه بوون له‌سه‌ر سنووره‌كان بهتالوێنهكاندا رێكمانخستبوون، كه 14 به‌تالیۆن بوون. به شێوه‌یه‌كی وا ڕێكمان خستبوون كه خۆیان له حدوود 170 - 180 كه‌س ده‌بوون، ئه‌مانه به‌زۆری كادری مه‌شق پێكراوبوون، ده‌یانتوانی له كاتی پێویستدا هه‌موو بهتالوێنێك 2000 – 2500 كه‌س له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و قیاده‌یان بكات، له‌پاڵ ئه‌م بهتالیۆنهدا هێزێكی ترمان هه‌بوو ئه‌ویش دیسان سه‌ربه فه‌رمانگه‌ی پێشمه‌رگه‌بوو. ئه‌ویش پارتیزانه‌كان بوون، كه له‌ناو داخڵی كوردستانی عێراقدابوون به مهجموع ژماره‌یان 520 پێشمه‌رگه‌بوون. ئه‌مانه‌مان له‌هه‌ره باشه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ڵبژاردبوو. جگه له‌مانه ئێمه له هه‌موو شاره‌كان و ئۆردۆگاكاندا هێزی ترمان دروستكردبوو، به ناوی شانه‌ی چه‌كداره‌وه. له ڕاستییدا ئه‌وانه خۆیانه سه‌ركردایه‌تیی تایبه‌تیان هه‌بوو. له‌ناو شاره‌كاندا سه‌ر به ڕێكخستنه‌كانی ناوخۆ بوون.
من لێره‌دا به زۆری ده‌مه‌وێت باسی ئه‌وه بكه‌م، كه تا ئێستا ڕۆڵی ڕێكخستنه‌كانی ناوشار زۆركه‌م باسكراوه و كه به ڕاستیی قاره‌مانی ڕاسته‌قینه‌بوون. له ڕۆژانی ته‌نگانه و ناخۆشییدا ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌یان خستبووه سه‌ر شانیان، بۆ به‌رزڕاگرتنی ئاڵای مقاومه‌تی كورد. ڕێكخستنه‌كانی ناوشاربوون ده‌ورێكی زۆریان هه‌بوو. ته‌نانه‌ت له یارمه‌تییدانی پارتیزانه‌كاندا، له یارمه‌تییدانی ئێمه به ده‌نگوباس.
جگه له‌وه له ڕێكخستنی شانه چه‌كداره‌كاندا ئه‌وان زه‌بره‌ی زۆریان خوارد. هه‌ندێكیان لێ‌گیرا، هه‌ندێكیان لێ ئیعدام كرا. ئه‌و كاته‌ی عێراق په‌لاماری كوێتی دا، وه‌كو باسمكرد ئێمه باره‌گاكانمان له قاسمه‌ڕه‌ش و زه‌ڵێ بوو. زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان به ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی و به فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه و كادره پێشكه‌وتوه‌كانی یه‌كێتیی كرد. بۆ ئه‌وه‌ی چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین، یان هه‌ڵوێستمان چی بێت. له‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه ژماره‌یه‌ك ئه‌گه‌رمان دانا. ئه‌گه‌ر به‌و مانایه‌ی عێراق ڕۆشتووه و كوێتی داگیركردووه ئه‌گه‌ر له كوێت كشایه‌وه، ئێمه هه‌ڵوێستمان چی بێت. ئه‌گه‌رێكی تر ئه‌وه بوو، ئه‌گه‌ر عێراق له كوێت مایه‌وه و نه‌كشایه‌وه و لێی نه‌درا، یانی ئه‌گه‌ر عێراق توانی كوێت بكات به به‌شێك له قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی ئێمه هه‌ڵوێستمان چۆنبێت.
ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی ئێمه و مه‌سئوله‌كانی ئێمه‌ی لێ كۆبووبوونه‌وه، بۆ نمونه: ئه‌و هێزه‌ی ده‌بوو بێته ناو شاری سلێمانی، ئه‌وانه‌ی له بله‌كێ بوون هاتبوونه پشتی چوارتا و ئه‌ولاتر.
ئه‌و هێزه له‌وێبوون، ئه‌و هێزانه‌ش كه ده‌بوو بچنه سه‌ر شاره‌زوور و زه‌ڕایه‌ن، له دزڵی دامان نابوون، ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ه‌بوو بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌ری كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان، له ته‌په‌ڕه‌ش دانرابوون، كه ئه‌ویش شوێنێكه به‌رانبه‌ر ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌ندێكی تریش له‌و هێزانه مه‌سئوله‌كانی یه‌كێتیی تیا‌بوو، به دیاریكراوی واجبیان بۆ دیاریكرابوو. كه ئیشه‌كانیان چیه و چی نییه. پاش ئه‌وه‌ی پلانه‌كه هه‌مووی جێبه‌جێكرا، ژماره‌یه‌كی تری خه‌ڵكیشمان نارده خواره‌وه. بۆ نمونه: له زمنی ئه‌وانه‌ی ناردمانه خواره‌وه، مامۆستا جه‌مالی حاجی محمه‌د هاته ناوچه‌ی شارباژێڕ، ته‌حسین كاوانی به خۆی و مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی هات، شه‌هید سلیمان عه‌ره‌ب، ئه‌ویش دیسان دابه‌زی. چوو بۆ ناوچه‌ی هه‌ولێر و ئه‌وانه و ژماره‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌ی ترمان نارد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌شداری بكه‌ن له ئاماده‌كردنی ڕاپه‌ڕیین. جگه له‌مانه پارتیزانه‌كان بوون، كه مابوونه‌وه له ناو كوردستانی عێراقدا ته‌علیماتیان بۆ چوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ی لای خۆیه‌وه په‌یوه‌ندی بكات به‌و كه‌سانه‌وه كه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات.
وه‌ك باسمكرد له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، جه‌وی سیاسیی به پێچه‌وانه‌ی قازانجی ده‌وڵه‌تی عێراق جوڵابوو، دنیا بووبوو به دژی ده‌وڵه‌تی عێراق. ده‌وڵه‌تی عێراقیش گهوجێتیهكی وایكرد، كه له كوێت نه‌كشایه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بكشایه‌ته‌وه دوورنه‌بوو توشی ئه‌و لێدانه گه‌وره‌یه نه‌بێت، به‌ڵام سواری سه‌ری خۆی بوو مایه‌وه ئه‌وه بوو شه‌ڕه‌كه ده‌ستیپێكرد. په‌لاماری عێراق درا. عێراق نه‌یتوانی مقاومه‌ت بكات. ئه‌و فه‌تره‌یه‌ی كه قه‌سفی جه‌وی به‌رده‌وام بوو له سه‌ر عێراق، په‌یوه‌ندی به‌ینی هێزه‌كانی جه‌یشی عێراق و به‌ینی هێزه‌كانی عێراق له‌ناو خۆیدا پچڕا. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌وه سهیتهرێیان كردبوو به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقیشدا، ئه‌و فه‌تره‌یه فرسه‌تێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ ئێمه، كه ئه‌وه‌نه‌ی بتوانین كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆمان سازبده‌ین. هه‌ندێكیان بنێرینه‌وه بۆ ناو داخلی كوردستانی عێراق، پێش ئه‌وه‌ی ڕاپهڕِیین ده‌ستپێبكات. ئێمه 16 ده‌زگای بێتهلمان له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراقدا هه‌بوو. كه به‌رده‌وام دهنگوباسی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانیان پێ ڕاده‌گه‌یاندین. پێش ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕیینیش ده‌ستپێبكات، كاك عه‌زیز سدیقمان نارده‌وه بۆ ناوچه‌ی ڕانیه، بۆئه‌وه‌ی ته‌نسیق له‌گه‌ل هه‌موو رێكخراوه‌كانی شاردا بكات. مه‌ركه‌زێكی له ناوچه‌ی ڕانیه دروستكرد. هه‌موو رێكخراوه‌كان ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی ڕۆژانه وه‌ریانده‌گرت، ده‌یانبرد ته‌سلیمی نوقتهیهكیان ده‌كرد. ئه‌وانیش ته‌سلیمی عه‌زیز به‌گیان ده‌كرد. ئه‌ویش به ده‌زگای بێته‌ل بۆ ئێمه‌ى ده‌نارده‌وه. ئێمه زۆر له نزیكه‌وه ئاگامان له ڕووداوه‌كان بوو، جگه له‌وه‌ی رۆژانه ده‌یان نامه‌مان له ڕێكخراوی ناوشاره‌كان و دۆسته‌كانمانه‌وه بۆ ده‌هات. یانی خۆئاماده‌كردنێكی زۆر باش خۆمان ئاماده‌كرد.
وه‌كو باسمان كرد ئه‌وه یه‌كێك بوو له ئه‌گه‌ره‌كان، ئهگهرێكیشمان بۆ ئه‌وه‌بوو كه عێراق بكشێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش خۆمان به نه‌وعێكی تر ئاماده‌كردبوو. ئه‌وه بوو عێراق نه‌كشایه‌وه و توشی لێدان بوو. كه توشی لێدان بوو، ئێمه‌ش هێزه‌كانمان به‌و جۆره‌ی دابهشمانكردبوو، له‌سه‌ر ئه‌و 10 میحوه‌ره هه‌ركه‌سه‌و واجباتی خۆی وه‌رگرت. بانگه‌وازی زۆرمان له ڕادیۆكه‌ی خۆمانه‌وه ده‌ركرد. ڕادیۆكهمان ده‌ورێكی زۆری هه‌بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكدا. له ڕووخانی وره‌ی پیاوه‌كانی ڕژێم و دۆسته‌كانی ڕژێم، له سازدانی خه‌ڵكدا، له ڕێكخستنی خه‌لكدا. له ڕادیۆكه‌ی خۆمانه‌وه، چه‌ندین بانگه‌وازمان ده‌ركرد. بۆئه‌وه‌ی سهربنێن به‌یه‌كه‌وه و له كۆڵانه‌كاندا شانه‌ی چه‌كدار دروستبكه‌ن. به ڕاستیی شانه‌ی چه‌كداریان دروستكرد و په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كردین. به‌شی زۆری شانه چه‌كداره‌كان كۆدی نهێنیان هه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی له كاتی پێویست بتوانین له ڕادیۆكهمان بانگیان بكه‌ین. پێش ڕاپه‌ڕیین، رێكخستنه‌كانی ناوشار توانیان دوو خه‌تی زۆر گه‌وره‌ی رێكخستنی شانه چه‌كداره‌كان دروستبكه‌ن. یه‌كێكیان مه‌ركه‌زه‌كه‌ی له هه‌ولێر بوو له‌وێوه درێژ ده‌بوویه‌وه، به‌شێكی بۆ ناو كه‌ركوك و به‌شێكی بۆ ئۆردۆگاكانی تر، به ناوی شانه‌ی چه‌كداری بروسك"ه‌وه. یه‌كێكی تریشیان مه‌ركه‌زه‌كه‌ی له سلێمانی بوو، به ناوی شانه‌ی چه‌كداری شاڵاو"ه‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ناو شاردا و له هه‌موو ئۆردۆگاكان خه‌ڵكیان ڕێكخستبوو، شانه‌ی چه‌كداریان دروستكرد بوو، له ناو كه‌ركوكیشدا دروستیانكردبوو.
بۆ هه‌موو ئه‌و شانه چه‌كدارانه ڕه‌مزێكی نهێنیان هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی پێویستدا بتوانن له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندییان هه‌بێت. هه‌ندێكیان بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی پێوهكردبوو له لایه‌ن ئێمه‌وه ڕاسپێراون، جاری وا هه‌بوو كاغهزێكیان بۆ ده‌ناردین و ده‌یانگوت له ئێسگهكهتانهوه نیشانه‌یه‌كمان پێبده‌ن، كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئێوه ناردوتانه باوه‌ڕ پێكراوه، یان نا. زۆر جار نیشانهكهمان ده‌وت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه باوه‌ڕی پێبكات.
ئه‌و كاته‌ی ڕاپه‌ڕیین ده‌ستیپێكرد، ڕێكخستنه‌كانی ناو شاری ئێمه له حدودی 7000 كه‌سیان له ڕیزی شانه چه‌كداره‌كان ڕێكخستبوو. دیاره شانه چه‌كداره‌كان هه‌موویان له‌و كه‌سانه نه‌بوون كه تێكۆشه‌ری كۆن بوون. هه‌ندێكیان ئه‌وانه بوون كه له ناو فهوجهكاندا ئامر، ئامر مه‌فره‌زه و سریه بوون. هه‌ندێك له هێزه‌كان له ناو ئه‌واندا ڕێكیانخستبوون و یانی له ناو هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی عێراقیدا، ئێمه توانیمان به‌شێكی باشیان به دۆست و لایه‌نگره‌كانی خۆمان ڕێكبخه‌ین. پاشان به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له كاتی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفالدا ته‌سلیم بوونه‌وه، هه‌موویان په‌یوه‌ندییان پێوه كرابوو رێكخرابوونهوه. شان به شانی ئه‌مانه تێكۆشه‌ره‌كانی ناوشاریش ڕێكخرابوون. له‌به‌رئه‌وه ئێمه قاعیده‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌بوو له‌ناو شاره‌كاندا، ڕێكخستنی ناوشارمان هه‌بوو. شانه‌ی چه‌كدارمان هه‌بوو. پارتیزانهكانمان هه‌بوو. جگه له‌وه هێزه نیزامییه‌كه‌ی خۆمان كه له‌سه‌ر سنووره‌كان پێكهاتبوون له 14 به‌تالیۆن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه قاعیده‌یه‌كی فراوانی پشتیوانیی هه‌بوو له ناو میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان، به تایبه‌ت كه میلله‌تێكی بریندار بوو، ئه‌نفالی به‌سه‌ردا هاتبوو، ڕاگوێزرابوو، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كوژرابوون، یانی خه‌ڵك هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون ڕۆژێكیان لێههڵبێت، تروسكه‌یه‌ك ببینن، بۆئه‌وه‌ی له‌و تروسكهیهدا ئامانجه‌كه‌یان به‌دیبێت.
بێگومان ڕاپه‌ڕیین، له مێژوی كورددا كارێكی بێوێنه‌بوو، من پێم وانییه نه له پێش ڕاپه‌ڕیین و نه له‌دوای ڕاپهڕیینیشدا، جارێكی تر له‌م نزیكانه‌دا ڕووداوێكی وا دووباره ببێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو كوردێك باسی ئه‌وه ده‌كات له ڕاپه‌ڕییندا به‌شداریكردوه، راست ده‌كات. من پێم وایه ده‌بێت هه‌موو كوردێك حه‌قی خۆیه‌تی شانازی به‌وه‌وه بكات كه له ڕاپه‌ڕییندا به‌شداریكردوه، بڵێت من ڕاپه‌ڕیینم كردوه.
ـ كاك نه‌وشیروان له‌و پلانه‌دا (ی.ن.ك)، به ته‌نها بوو؟
نه‌وشیروان موسته‌فا: به‌ڵێ، له پێشدا ئێمه به ته‌نها نه‌خشه‌ی ڕاپه‌ڕیینمان دانا. دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر میحوه‌ره‌كاندا، دابه‌شكردنی هێزه‌كانمان به‌سه‌ر ئه‌و 10 میحوه‌ره‌دا، دابه‌شكردنی مه‌سئوله‌كانی یه‌كێتیی به‌سه‌ر ئه‌و 10 میحوه‌ره‌دا، به‌ڵێ، له لایه‌ن (ی.ن.ك) و سه‌ركردایه‌تیی (ی.ن.ك)، بووه.
ئێمه هێزه‌كانمان كه له‌وێ دابه‌شمان كردبوو، جگه له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی خۆمانمان دانابوو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی چووبوونه دیوی ئێران له‌گه‌ڵمان بوون، له ڕیشسپیی و پیاوماقوڵ و ئه‌نجومه‌نی گونده‌كان، ئه‌وانه‌شمان سازدابوو. بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه، فیعله‌ن خۆیان ئاماده‌كردبوو بۆ گه‌ڕانه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مه جێبه‌جێبكه‌ین، چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و پڕۆژه‌ی ئێمه‌یان برد بۆ لای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی. پێشكه‌شیانكرد به كاك مه‌سعود بارزانی.
كاك مه‌سعودیش پاش ماوه‌یه‌ك به‌نامه ئاگاداری كردین كه موافیقه له‌سه‌ری، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و 10 میحوه‌ره‌ی ئێمه ئاماده‌مان كردبوو، مه‌سئوله‌كانی خۆیان و هێزه‌كانی خۆیان دابه‌شكرد. بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه به هاوكاری كاره‌كه ئه‌نجامبده‌ین. له ڕاستییدا ئه‌و كاته جه‌بهه‌ی كوردستانیی هه‌رچه‌نده چه‌ند حیزبێكی تری تێدابوو جگه له یه‌كێتیی و پارتیی، به‌ڵام به چاكمان نه‌زانی ئه‌و هه‌موو ته‌فسیلات و پلانه‌ی خۆمان بۆ حیزبه‌كانی تر باسبكه‌ین. ئه‌وه‌ی به ده‌ره‌جه‌ی ئه‌ساسی ده‌یزانی پارتیی بوو، بێگومان مه‌سئوله‌كانی ئێمه‌ش. ئه‌مه له ترسی ئه‌وه بوو نه‌وه‌ك كه‌سێك له‌وانه كه‌سێكی وای تێدا بێت كه خه‌به‌ره‌كه تهسریب بكات. بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقی و ئیشه‌كانمان لێ تێكبدات، به‌ڵام له دواییدا كه ئیتر سه‌ره‌تای ڕاپهڕیینهكه هات و سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌ركه‌وت، هه‌موو لایه‌نه‌كانی تریش ئاگاداركرانه‌وه. هه‌ر كه‌سه‌و به گوێره‌ی حه‌جمی خۆی به‌شداری له ڕاپهڕیینهكهدا كرد.
ـ كاك نه‌وشیروان، سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی، له‌و پلانه‌ی خۆیدا ئیعتیمادی ئه‌ساسی له‌سه‌ر كێ بوو؟ له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه بوو، یان ته‌نزیماتی ناو شاره‌كان؟
نه‌وشیروان موسته‌فا: ئیعتیمادی ئه‌ساسیمان له‌سه‌ر ته‌نزیماتی ناو شاره‌كان بوو. له‌سه‌ر شانه چه‌كداره‌كان بوو. له‌سه‌ر پارتیزانه‌كان بوو. له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كان بوو. یانی له حه‌قیقه‌تدا ئه‌مانه هه‌مووی وه‌ك حه‌ڵقه به‌یه‌كه‌وه به‌سترابوون. هیچیان له یه‌كتری دابڕاو نه‌بوو. بۆ نمونه ئه‌و پارتیزانانه‌ی كه پێشتر له ناو داخلی كوردستانی عێراقدا بوون، دواتر زیادكران و خه‌ڵكی تریان بۆ نێردرا. له نزیكه‌وه پهیوهندیٍیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی ناو شاره‌كان و ناو ئۆردۆگاكان. ئه‌وان به موخته‌فی ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد و له‌گه‌ڵ زۆرێك له چه‌كداره‌كانی حوكمه‌ت قسه‌یان كردبوو. بۆئه‌وه‌ی هاوكاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. هه‌ندێك له‌وانه تا كاتی ڕاپه‌ڕیین له‌ناو شاردا مانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه كه ده‌ڵێیت ئیعتیمادی ئه‌ساسی له‌سه‌ر كێ بوو، ناتوانی بڵێیت به‌یه‌ك هێز ئیشه‌كه‌م كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌وری گرنگی بینی له ڕاستییدا ڕێكخستنی ناو شاره‌كان بوو. كه شانه چهكداریهكانیان ڕێكخستبوو، ته‌وجیهی شانه چهكداریهكانیان ده‌كرد، جگه له‌مه كاتێك گه‌شته ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕیین، ئیتر خۆمان له ڕێگه‌ی ڕادیۆوه به مه‌ركه‌زی ئاگادارمان ده‌كردنه‌وه. كه كوێ ده‌ستپێبكات و كوێ ده‌ستپێنه‌كات. بۆ نمونه: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان له ناوچه‌ی زه‌ڵێ و قاسمه‌ڕه‌ش بووین، پێویستمان به‌وه هه‌بوو كه ده‌روازه‌یه‌كمان هه‌بێت بۆ كوردستانی عێراق، هه‌ر له مێژه ئێمه قورسای خۆمانمان خستبووه سه‌ر ناوچه‌ی ڕانیه و بتوێن و چوارقوڕنه و حاجی‌ئاوا و سه‌روچاوه. له ناو ئه‌وانه هێزی زۆر باشمان ڕێكخستبوو. پێشمه‌رگه‌ی باشیشمان ناردبوو، كادری باشمان ناردبوو، بۆئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا خه‌ریكی سازدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بن. ئه‌وه‌بوو ڕاپه‌ڕیین له (5/3)، له ڕانیه‌وه ده‌ستیپێكرد. ناوچه‌كه‌یان ڕزگاركرد. ڕزگاركردنی ناوچه‌كه‌ش بوو به سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ش بۆ ئێمه بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین له قاسمه‌ڕه‌ش و له زه‌ڵێوه به‌شی هه‌ره زۆری هێزه‌كانی خۆمان، ئه‌وانه‌ی مه‌سئول بوون له ئیشه‌كانیان له پارێزگای هه‌ولێردا، له ناوچه‌ی بتوێن و ڕانیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌وه بێنه‌خواره‌وه. له‌به‌رئه‌وه ناویش نراوه ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕیین. چونكه له‌وێوه ده‌ستیپێكرد. یه‌كه‌م شوێن كه ڕزگاركرا ئه‌وێ بوو. ئه‌وان ڕێگه‌یان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین له‌و سه‌ره‌وه دابه‌زینه خواره‌وه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی شاری هه‌ولێر گه‌شتنه شاری ڕانیه، خه‌ڵك پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ‌كردن. كاك كۆسره‌ت و كاك حه‌سه‌ن كوێستانی، كاك شێردڵ و ئه‌وانیان له‌گه‌ڵ بوو. دواتر پێش ئه‌وه‌ی هیچ ئیسراحه‌تێك بكه‌ن هه‌موو هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌یان سازدا. هه‌موو ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بوون، تێكه‌ڵاوی ڕاپه‌ڕیین بووبوون. بۆئه‌وه‌ی جێگاكانی تری پێ ئازاد بكه‌ین. ئه‌مه به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه كه پێشتر دانرابوو، ئه‌وه بوو هێزه‌كانیان دابه‌شكرد. به‌شێكیان چوونه سه‌ر شه‌قڵاوه، به‌شێكیان چونه سه‌ر كۆیه، شهقڵاوهشیان ئازادكرد و كۆیهشیان ئازادكرد. هه‌موو ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێی ده‌وترێت هاملتۆن له شه‌قڵاوه تا حاجی ئۆمه‌ران، سقوتی كرد. ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا بوون هه‌مویان ته‌سلیمی خه‌ڵك بوون. هێزه‌كانی تریشیان كۆكرده‌وه له شه‌قڵاوه بۆ صلاحدین و له‌وێوه به‌ره‌و هه‌ولێر، له كۆیه و سنجاقهوه به‌ره و هه‌ولێر، ئه‌وه بوو له ناو شاری هه‌ولێریشدا شانه چه‌كداره‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ڕاپهریینیان ده‌ستپێكرد و په‌لاماری داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕژێمیان دا. هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی ئه‌واندا، پێشمه‌رگه‌ش گه‌شته ناو شاری هه‌ولێر. له ڕۆژی (11)ی ئازار، ناو شاری هه‌ولێریش ئازادكرا. بێگومان پێش ئازادكردنی شاری هه‌ولێر، وه‌ك گوتم (5)ی ئازار، له ڕانیه ده‌ستیپێكرد و ئازادكرا. له‌ناو سلێمانیدا (7)ی ئازار، ڕاپه‌ڕیین ده‌ستیپێكرد. له‌ناو شاری سلێمانی له دوو شوێنی سه‌ره‌كییه‌وه ده‌ستیپێكرد. یه‌كێكیان له سه‌روی سلێمانیه‌وه كه خه‌ڵك كۆبوونه‌وه، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ڕێكخستن و شانه چه‌كداره‌كان له شیمالی سلێمانییه‌وه ده‌ستیانپێكرد. به‌شێكی تریشیان له جنوبی سلێمانیه‌وه ده‌ستیانپێكرد. له‌دوایدا ئه‌مانه هه‌موویان له ئه‌منه‌سووره‌كه یه‌كیان گرته‌وه. ئه‌منه سوورهكهشیان ئازادكرد. به‌و شێوه‌یه سلێمانی ئازادبوو.
له ڕاستییدا به ئازادبوونی سلێمانی، مه‌عنه‌ویاتی خه‌ڵك زۆر زۆر به‌رز بووه‌وه، چونكه سلێمانی شارێكی ئاسای نه‌بوو، سلێمانی شارێكی گه‌وره‌یه، مه‌ركه‌زی پارێزگایه، جگه له‌وه یه‌كێك بوو له‌و شارانه‌ی عێراق زۆر ئیهتیمامی پێدابوو. به پارێزگاكردنی داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ری زۆر به‌هێزی تیا‌بوو، له‌به‌رئه‌وه زۆر پارێزگاریان لێده‌كرد. له‌به‌رئه‌وه ئازادكردنی شاری سلێمانی بوو به سه‌به‌بی ئه‌و تهسلیمهی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له كوردستانی عێراقدا شكا. خه‌ڵكیش وره‌یان به‌رزبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر حه‌ماس په‌یدابكه‌ن بۆ په‌لاماردانی داموده‌زگای حكومه‌ت.
ـ كاك نه‌وشیروان ڕۆڵێكی دیاریكراوتان دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا به یه‌كجار ڕاپه‌ڕیین ببێت؟
نه‌وشیروان موسته‌فا: نه‌خێر، دانه‌نرابوو. له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندابێت، چونكه پێمان وابوو ئه‌وه كارێكی له كرده نه‌هاتووه، به تایبه‌تی چونكه بۆ ئازادكردنی هه‌ندێك شوێن تۆ پێویستت به‌وه هه‌بوو هێزی له‌سه‌ر كۆبكه‌یته‌وه. یانی نه‌تده‌توانی به هێزێكی بچوك ناوچه‌یه‌ك بگریت. بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر ڕانیه ڕزگارنهكرایه، نه‌تده‌توانی شه‌قڵاوه و كۆیه ڕزگاربكه‌یت، چونكه پاش ئه‌وه‌ی ڕانیه رزگاربوو، هه‌موو هێزه‌كانی ڕانیه به هه‌زاران بردرانه ئه‌و جێگایانه‌ی تر، بۆ ڕزگاركردنی شه‌قڵاوه و كۆیه و دواتر بۆڕزگاركردنی هه‌ولێر. یانی نه‌ده‌توانرا له یه‌ك كاتدا له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا ده‌ستپێبكرێت، له‌به‌رئه‌وه له ئه‌ساسه‌وه دانرابوو كه له ڕانیه ده‌ستپێبكه‌ین، ڕانیه ببێت به بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیی.
ـ هیچ حسابێك كرابوو، لانی كه‌م بێلایه‌نكردنی جه‌یشی عێراق؟
نه‌وشیروان موسته‌فا: به‌ڵێ، له كاتی داگیركردنی كوێتدا (8)، فیرقه عه‌سكه‌ر له كوردستانی عێراقدا هه‌بوو، ئێمه هه‌ر هه‌شتیان نامه‌مان بۆ نووسیبوون. كه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ڕاگیركردون، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی جه‌بهه‌ی كوردستانیش، له لایه‌ن خۆیه‌وه شه‌ڕی له‌گه‌ڵیان ڕاگیركرد.
جگه له‌وه له دابه‌زینی هێزه‌كانمان، ته‌علیمات درابوو به هه‌موو مه‌سئوله‌كانی (ی.ن.ك)، كه له هیچ جێگایه‌ك توخنی جه‌یش و پۆلیسی عێراقی نه‌كه‌ون، به عه‌كسه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كان خۆیان له شه‌ڕی ئه‌وان لابده‌ن. هه‌وڵبده‌ن به زووترین كات بچنه ناو مه‌ركه‌زی ئاوه‌دانییه‌وه. یانی ناو مه‌ركه‌زی شاره‌كان، له ناو مه‌ركه‌زی شاره‌كانیش په‌لاماری (4)، جێگا بده‌ن. ئه‌وانیش بریتیبوون له: (مه‌قه‌ڕی حیزبی به‌عس، مه‌قه‌ڕی ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری، مه‌قه‌ڕی موخابه‌راتی عه‌سكه‌ری و دائیره‌ی ئه‌من). یانی ئه‌م چواره ئامانجی په‌لاماره‌كان بوون. له ناو شاره‌كان، وه‌ك باسمانكرد ئه‌مه عه‌سه‌بی حه‌ساسی ڕژێمی عێراق بوو. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م چواره سقوتی ئه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی ئێمه كه جوڵهیانكرد هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بلهكێوه بۆ سلێمانی هاتن. خۆیان لادا له هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی. ئه‌وه‌ی له ناو زه‌نگه‌وه به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و ڕانیه خۆی لادا له جه‌یشی عێراقی، هه‌م له پۆلیسی عێراقی و هه‌م له جه‌یشی شه‌عبی، له‌و هێزانه‌ی ڕه‌بایه‌ی سه‌رجاده و معهسهكهرات خۆیان لادا. بۆئه‌وه‌ی به زوترین كات بگه‌نه ناو شاره‌كان. له‌به‌رئه‌وه توانیمان تا حهدێكی زۆر جه‌یشی عێراقی محاید بێت، جگه له‌وه‌ی نیدایهكی زۆر زۆریشمان له ڕادیۆكه‌ی خۆمانه‌وه بۆ ده‌ركردن. پاش ئه‌وه‌ی به چاپیش بڵاومانكرده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی جه‌یشی عێَراقی بێلایه‌ن بكه‌ین، له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌یانمان پێش ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕیین چاپكرد و بۆمان فڕێدانه ناو معهسكهرهكانیانهوه. یانی هه‌وڵی ئه‌وه زۆر درا، كه جه‌یشی عێراقی بێلایه‌ن بێت، به‌ڕاستیش بێلایه‌ن بوو. ڕه‌نگه بێلایهنیهكهی هه‌مووی ئه‌وه نه‌بێت كه ئێمه ته‌ئسیرمان تێكردبن، هه‌ندێك له بێلایهنییهكهی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆئه‌وه‌ی جه‌یشی عێراقی له‌و ڕۆژانه‌دا سه‌ری نه‌مابوو، چونكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ قاعیده‌ی عامی قواتی مه‌سله‌حه‌ی خۆیان به جیهازی لاسیكی نه‌مابوو و پچڕابوو. له‌به‌رئه‌وه نه‌ی ده‌زانی چی بكات و چی نه‌كات. جگه له‌وه وره‌یان دابه‌زیبوو. پێیان وابوو كه ئیتر سه‌دام ڕۆشتووه و ته‌واوبووه. ئه‌و ڕژێمه ته‌واوبووه، له‌به‌رئه‌وه نایهێنێت دیفاعی لێبكه‌ن و خۆیانی له‌سه‌ر به كوشتن بده‌ن.
ـ كاك نه‌وشیروان ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ڕاپهریینهی له باشوری عێراق ڕوویدا، هیچ ته‌نسیقێك له نێوان ڕاپه‌ڕیینی باشوری عێراق و كوردستاندا كرابوو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: دوای ئه‌وه‌ی عێراق كوێتی داگیر كرد، ئێمه لیژنه‌یه‌كی سێ قۆڵیمان هه‌بوو، له نوێنه‌رێكی یه‌كێتیی و نوێنه‌رێكی پارتیی و نوێنه‌رێكی ئه‌علای شۆرشی ئیسلامی، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌یان كرد. دوو لیژنه بوون. لیژنه‌یه‌كیان لیژنه‌ی سیاسیی بوو بۆ ته‌نسیقی سیاسیی. لیژنه‌یه‌كیان لیژنه‌ی عه‌سكه‌ری بوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نسیقی عه‌سكه‌ری بكه‌ین. ئه‌و لیژنانه مه‌جموعه‌یه‌ك ئیحتیمالاتیان باسكرد له زمنی ئه‌و ئیحتیمالانه باسی ئه‌وه‌یان كرد، كه ئێمه هه‌موو هێزه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه و بیبه‌ینه ناوچه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر به به‌غداد دایبنێین، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ڕژێمی عێراقی ده‌ته‌پێت و ده‌ڕوخێت، هێزه‌كانی ئێمه له وێوه په‌لاماری شاری به‌غداد بده‌ن. ئه‌وه یه‌كێك بوو له ئیحتیمالهكان، به‌ڵام له دوای ئه‌وه ئه‌وه‌یان پهسهندنهكرد، ئه‌وه‌یان په‌سه‌ندكرد كه ئێمه له ناوچه‌كانی خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، له ڕاستییدا ڕاپه‌ڕیینی باشوری عێراق، سه‌ره‌تاكه‌ی شتێكی عه‌فه‌وی بوو. هێزێك له‌و هێزانه‌ی به شكاویی له كوێته‌وه بۆ به‌سره كشایه‌وه، لوله‌ی تۆپه‌كه‌ی كرده یه‌كێك له وێنه‌كانی سه‌دام و دایه به‌ر تۆپ. ئیتر خه‌ڵك ڕاپه‌ڕیی و په‌لاماری داموده‌زگاكانیان دا. ئه‌و كاته مهجلیسییش، كادر و چه‌كداره‌كانی خۆی بۆ شاره‌كانی جنوب نارده‌وه. له ڕاستییدا مه‌جلیس له‌وه‌دا خه‌تایه‌كی گه‌وره‌یان كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وه هیچ كارێك ده‌ستپێبكه‌ن به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به ئێمه دابوو، كه شیعاراتی دینی نه‌هێننه ناو ڕاپهڕیینهكهوه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆیان به‌جێنه‌هێنا. پێشم وایه زه‌ره‌رێكی زۆر گه‌وره له‌وان و له ئێمه‌ش كه‌وت. له ئه‌نجامی ئه‌و شیعاراته دینی و ڕهسمییانهوه كه خه‌ڵك هه‌مووی ده‌زانێت چۆن بووه، له ناو شاره‌كانی جنوبدا چالاكییان نواند. له سه‌ره‌تادا ئێمه وه‌ك و سێ رێكخراو ته‌نسیق له نێوانماندا هه‌بوو، به‌ڵام كه ڕاپهڕیینهكه له جنوبی عێراق ده‌ستیپێكرد، تا حهدێكی زۆر پێیان وابوو ئیتر مه‌سه‌له‌كه حه‌سم بووه. ئه‌وه‌نده گوێیان نه‌ده‌دا به ئێمه، بۆئه‌وه‌ی ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ئێمه بكه‌ن. خۆیان خه‌ریكی خۆیان بوون و تا به‌ره‌و تێك‌شكان چوون.
ئه‌و ته‌نسیقه ئه‌گه‌ر ببوایه موحتهمهل بوو زیاتر سودی هه‌بێت، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و دروشمه دینیهیان نه‌هێنایه‌ته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه، ڕه‌نگبوو وا چاوپۆشی‌یان نه‌كردایه له لێدانی ڕاپه‌ڕیین دا، له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕیین.
ـ كاك نه‌وشیروان، جگه له‌و ناوچانه‌ی له ڕاپه‌ڕییندا ئازادكران، ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موسڵ، كه هه‌مووی ناوچه‌ی كوردنشین بوون، هیچی تێدا ڕووینه‌دا سه‌به‌ب چی بوو؟ هه‌ر له پێشه‌وه پلانێكی وا دانه‌نرابوو ئه‌و ناوچانه‌ش ئازادبكرێن؟ یان هێشتا مابوو، كه حكومه‌ت په‌لاماری كه‌ركوكی دایه‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بۆچی؟ ناوچه‌ی پارێزگای دهۆك هه‌مووی ئازادكرا. له ئازادكردنی پارێزگای دهۆكدا موسته‌شاره‌كان ده‌ورێكی زۆریان بینی، یه‌كه‌م هێزیش كه گه‌شته بادینان به ئیمدادی خه‌ڵكه‌وه، هێزێكی (ی.ن.ك)، بوو. به سه‌ركردایه‌تیی (مامۆستا نازم عومه‌ر). ئه‌و ناوه زه‌مینه‌ی ڕاپه‌ڕیین زۆر زۆر له‌باربوو بۆی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌كه زۆر له ئێمه دوربوو، كه‌وتبووه سه‌ر سنووری توركیا، له‌به‌رئه‌وه به ئاسانی نه‌مان ده‌توانی هێزی بۆ بنێرین. ئێمه هێزێكی بچوكمان له‌وێبوو، یه‌كێك له‌وانه سه‌ركردایه‌تییان ده‌كرد (حه‌سه‌ن سه‌لیم) بوو، كه دواتر شه‌هید بوو. پارتیش دیسانه‌وه له‌وێ له‌سه‌ر سنوور هێزێكی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و هێزه بای ئه‌وه نه‌بوو بتوانێت قیاده‌ی ڕاپه‌ڕیین له ناوچه‌ی بادیناندا بكات، به‌ڵام له بادینانیش ئێمه شانه‌ی چه‌كداری زۆرمان هه‌بوو. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیری بێت له كاتی ڕاپه‌ڕییندا چۆن هه‌ندێك له‌وانه‌ی له بادینانه‌وه بروسكه‌ی پیرۆزباییان لێده‌دا، له ڕادیۆكه‌ی ئێمه‌وه بڵاوده‌كرایه‌وه. هه‌م ئێمه‌ش له ڕادیۆكه‌وه كۆدی نهێنیمان بۆ ده‌ناردن، داوامانلێدهكردن ده‌ستبكه‌ن به ئیش و ڕاپه‌ڕیین.
ناوچه‌ی موسڵیش یه‌كێك بوو له ناوچه گرنگه‌كان، له‌وێش زه‌مینه‌ی ڕاپه‌ڕیین له‌باربوو. خه‌ڵكێكی زۆر جوابیان نارد بۆ ئه‌وه‌ی هێز بنێرین و ئه‌وانیش هاوكاریمان بكه‌ن و ته‌نانه‌ت ناو شاری موسڵیش ئازادبكرێت. ئه‌و كاته‌ی ناو شاری كه‌ركوك ئازادنهكرابوو، له ئاڵتونكۆپری باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ی لێ‌بوو. له‌وێ كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی ئازادكردنی شاری كه‌ركوك دابنێین. كاك مه‌سعود بارزانیش له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوو. وا ئیتیفاقمان كرد ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه و بڕوات هه‌ندێك له هێزه‌كانی هه‌ولێر و بادینان رێكبخات. بۆئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر موسڵ و موسڵ ڕزگاربكه‌ن. كه‌ركوكیشی بۆ ئێمه جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌ریكی ئیشی كه‌ركوك بین. ئیتر ئێمه خه‌ریكی ئیشی كه‌ركوك بووین. له ڕاستییدا كه ئه‌و ڕۆشت، چوو بۆ ئه‌ولا، له‌ولا په‌شیمان بووه‌وه. كاك مه‌سعود ده‌یگوت: له‌به‌رئه‌وه پهشیمانبووینهتهوه، كه ئینتیباعێكی وا نه‌ده‌ین به خه‌ڵكی موصڵ. وه‌ك چۆن ساڵی (1959)، كوردی تێدا ئیتیهام كراوه به‌وه‌ی ڕۆیشتووه خه‌ڵكی كوشتووه. بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه، ئێمه كاره‌كه‌ی خۆمان به‌جێهێنا. كه عیباره‌ت بوو له ئازادكردنی شاری كه‌ركوك. هێزه‌كانی خۆمانمان هه‌مووی كۆكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌وانیشمان برد. كه له‌و ناوچانه‌دا بوون، هێزێك له ناوچه‌ی ئالتونكۆپهری ئاماده‌كرا. به‌ره‌و كه‌لوڕ و له‌وێوه به‌ره‌و كه‌لی سێكانیان. هێزێكی تریش له سلیمانییه‌وه چوو به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ و لهقهرهههنجیر یهكیانگرتبووه. هێزێكی تریش له گه‌رمیانه‌وه ده‌بوو له دوزه‌وه پهلاماربدهن. ئه‌و هێزانه‌ی كه ئامادهمانكردبوون له ئاڵتونكۆپهرییهوه، كاره‌كانی خۆیان ده‌ستپێكرد بۆ تێكشكاندنی خه‌تی دیفاعی حكومه‌ت له‌سه‌ر كه‌لی سیكانیان. ئه‌وانه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیریش خه‌ته دیفاعیهكانی عێراقیان تێك‌شكاند و داخڵی ناو شاری كه‌ركوك بوون. به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی ده‌بوو له دوزه‌وه حه‌ره‌كه بكات، موجاهیدینی خه‌ڵك په‌لاماریاندان، مهشغوڵیانكردن به خۆیانه‌وه، شه‌ڕێكی قورسیان له‌گه‌ڵ كردن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و قۆڵه ده‌یتوانی به‌شداری له ئازادكردنی كه‌ركوكدا بكات. له‌به‌رئه‌وه هه‌تا كه‌ركوكیش گیرایه‌وه، معه‌سكه‌ر خالید و ئه‌و ناوچه‌یه، كه ده‌بوایه ئه‌و هێزه‌ی گه‌رمیان بهاتنایه و ته‌سفیه‌یان بكردنایه، مایه‌وه. ئه‌وه دیسان بووه‌وه به بنكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق له‌وێ كۆببنه‌وه، له‌وێوه په‌لاماری شاری كه‌ركوكیان دایه‌وه و گرتیانه‌وه.
ـ ئه‌و پلانه‌ی بۆ ڕاپهڕیینتان دانابوو، له نه‌تیجه‌دا هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی پێكا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، پێم وایه هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی پێكا. كه‌ى؟ ئه‌ویش بریتی‌بوو له ده‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له كوردستانی عێراق. له ڕاپه‌ڕییندا له ڕاستییدا ئێمه نه‌مانتوانی پارێزگاریی لێبكه‌ین، ئه‌گینا چه‌ند شوێنێكی كه‌می لێده‌رچێت، سنجار و ئه‌وانه نه‌بێت، باقیه‌كه‌ی تری ته‌قریبه‌ن هه‌مووی ڕزگاركرا. ته‌نانه‌ت ناوشاری كه‌ركوك و خانه‌قین و ئه‌وانه هه‌مووی كه‌وتنه ده‌ست كورد.
به‌ڵام ئێمه حسابهكانمان دیعایه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان سه‌ریان لێشێواندن. هاوپه‌یمانه‌كان له ڕادیۆكه‌ی خۆیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه (45)، فیرقری جه‌یشی عێراقیان تێكشكاندوه. عێراق هێزی ئاسمانی نه‌ماوه، هێزی ده‌بابه نه‌ماوه، تۆپی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی نه‌ماوه. ئێمه وامانده‌زانی ڕاستده‌كه‌ن، باسی ئه‌وه‌شیان كرد كه جه‌یشی عێراقیان ئیبادهكردووه. له‌و جێگایه‌ی ناویان نابوو " گریق الموت" له به‌ینی كوێت و له گه‌ڕانه‌وه‌دا، كه چه‌ند هه‌زار كه‌سێكیان كوشتووه به ته‌له‌فزوێن نیشانیان دابوو. دنیا وای ده‌زانی جه‌یشی عێراقی ئیبادهبووه. له ڕاستییدا ئێمه وامانده‌زانی ئه‌و قسانه‌ی له زمانی قسه‌كه‌ره‌كانی هێزی هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه ده‌كرده‌وه. پێمان وابوو هێزی عێراقی ته‌واوبووه. ماده‌م (45)، فیرقه‌ی جه‌یشی عێراقی تێكشكابێت، واتای وایه هێزێكی وایان نه‌ماوه. به‌ڵام له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕییندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه جه‌یشی عێراقی جه‌زره‌به‌یه‌كی ئه‌وتۆی به‌رنه‌كه‌وتبوو، به تایبه‌تی حه‌ره‌سی جمهوری هه‌مووی ساق و سه‌لیم بوو مابوونه‌وه. ئه‌وه‌بوو دواتر له سه‌ركوتكردنی عێراقدا به‌شداریانكرد.
ـ كاك نه‌وشیروان ده‌رئه‌نجامی ڕاپه‌ڕیین ڕوویاندا، ئایا كورد له هه‌رێمی كوردستاندا توانیویه‌تی به ته‌واوی ئیسفاده‌ی لێبكات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه‌ی به ته‌واوی توانیویه‌تی ئیسفاده‌ی لێبكات، ئه‌وه ڕه‌نگه جێبهێڵم بۆ خه‌ڵكی تر ته‌قیمی بكات، چونكه خۆم یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی له ڕووداوه‌كاندا به‌شداریمكردووه، له‌به‌رئه‌وه ناتوانم ئه‌وه ته‌قیم بكه‌م، به‌ڵام ئێستا سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ئازاده. راسته سلێمانی بۆ پارتیی ئازاد نییه، هه‌ولێر و دهۆكیش بۆ یه‌كێتیی ئازاد نیه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به ده‌ست كورده‌وه‌یه. له‌و فه‌تره‌ی (9)، ساڵی ڕابردودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورد حه‌ساری ده‌ولی له‌سه‌ربووه، حه‌ساری به‌غدادی له‌سه‌ربووه، حه‌ساری دراوسێكانی له‌سه‌ربووه، بێتهجروبهی خۆی، له هه‌مووی خراپتر شه‌ڕی ناوخۆ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، له هه‌ركه‌سێك بپرسیت ئێستا وه‌زعی باشتتره له‌وه‌ی له ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا بووه، له هه‌ر كوردێكی دڵسۆزیش بپرسیت ئایه ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا باشتره، یاخود ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق، باشتره؟ ئه‌و فه‌تره‌یه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانیبێت هه‌موو شته‌كان جێبه‌جێبكات، كه دێهاتی كوردستان هه‌مووی وێران بووه. به‌ڵام سه‌رله‌نوێ هه‌موو دێهاته‌كان ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه. خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ جێگه‌كانی خۆی. ئه‌وه چه‌ندین جامیعهمان هه‌یه، داموده‌زگاكانی خۆمان له وڵاتی خۆماندا، هه‌موو داموده‌زگاكان له كه‌سوكاری خۆمانن. خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆمان به‌ڕێوه‌یده‌بات. كورد توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی دونیا، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا دروستبكات. له ناو موجته‌مه‌عی ده‌ولی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه. یانی ده‌سكه‌وتی باشی هه‌بووه.
ـ كاك نه‌وشیروان، پاش (9)، ساڵ له ڕاپه‌ڕیین ئه‌گه‌ر ئه‌و (9)، ساڵه پێكه‌وه ههڵبسهنگێنینن، چۆن سه‌یری ده‌كه‌یت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به گشتیی پێم وایه سه‌ركه‌وتوو بووه. كورد ئیشێكی باشی كردووه. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بتوانین كێشه‌ی ناوخۆ چاره‌سه‌ربكه‌ین، لام وایه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنمان له قه‌ڕنی بیستدا بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ستهێناوه.
ـ سوپاس بۆ ئه‌م دیداره.
نه‌وشیروان مسته‌فا: منیش سوپاستان ده‌كه‌م.