"تاڵه‌بانی و بارزانی داوای پاره‌یان لێكردین"

شه‌ڕی سی ئای ئەی لە کوردستان

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.04.01 10:14 PM
2315 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

ساڵی ٢٠٠٢ دوای شەش مانگ لە دانوستان لەگەڵ تورکیا و دوو جار گێرانەوەی فرۆکەکەمان لە ئاسمانی تورکیا کە بە تەما بوو لە هەولێر بنیشێتەوە، گەیشتینە ڕێکەوتن لەگەڵ تورکەکان کە سێ ئەندامی میت وە ( ئێمەش ٨ کەس بووین) وەکو چاودێر لەگه‌ڵمان بێن بۆ کوردستانی عێراق بۆ کردنەوەی بەرەی باکور تاکو ئەمجارە کۆتایی بە ڕژێمی سەدام حسێن بهێنین.
لە یەکەم چاوپێکەوتنم لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، دوای ئەوەی بۆم باسکرد کە ئەمجارە ئێمە جدین و سەدام دەروخێنین و چەکی پێویستیشتان بۆ دابین دەکەین و دژە تانکیشتان دەدەینێ بۆ ئەوەی توانای بەرپەرچدانەوەی هێرەشەکانی سەدامتان هەبێت، نزیک ٤٠ دەقە پلانەکەی خۆمانمان بۆ باسکرد، دواتر لە بارزانیم پرسی چ پرسیارێکت هەیە سەبارەت بە قسەکانم ئەویش وتی :  چەند پارەتان لەگەڵ خۆتان هێناوە؟ 
دواتر چومە لای جەلال تاڵەبانی هەمان شتم بۆ باسکرد ئەویش بە هەمان شێوە پرسی چەند پارەمان بۆ دابین دەکەن؟ 

به‌رگى كتێبه‌كه‌

لە کاتێکدا من سەرسام بووم بە کۆشک و تەلارەکانی بارزانی لە هی هۆتێلی ٥ ئەستێرە دەچوون و هی تاڵەبانی لە هی ٣ ئەستێرە، ئەو جیاوازییە سەرنجی ڕاکێشام دواتر زانیم ئەو پارە زەبەلاحەی لە قاچاغی و حدودەکانی نێوان تورکیا و عێراق کە دوو بەرابەری ئەوەی نێوان عێراق ئێرانە ده‌ستیان ده‌كه‌وێ، بۆیە لام سەیر بوو کە ئەوانە لە بەلاوەترین شوێنی دنیا ئەو یٔیمپراتۆریەیان بۆ خۆیان و پیاوەکانیان بنیادناوە.
 ئێمە بووین بە دوو تیم، کۆشکێکی بەرز کە بەسەر هەولێردا دەیڕوانی وەکو بنکە بۆیان دابین کردین.
تیمەکەی تریشمان یەکێک لە میوانخانەکانی تاڵەبانی لە قەڵاچوالان وەکو بنکە بۆمان دابینکرا، هەفتەی دوو جار ماسیمان لە حەوزە تایبەتیەکانی ناو کۆشکەکان بۆ دابین دەکرا. 

جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانى

بەردەوام ئایسکرێمی ئێرانی و تورکیمان هەبوو. تاوایلێهات لە رێستۆرانتێکی پیتزا کە نیۆرک پیتزابوو لە هەولێر هەفتانە دەچوین خۆمان پیتزامان حازر دەکرد چونکە لە  خواردنە کوردییەکان بێزاە بووین! 
 دوای ١١ ی سپتامبەر جۆرج بووش و کۆمارییەکان بریاریاندابوو کە هێرش بکەنە سەر سەدام حسێن ئێمەشیان بۆ ئەو مەبەستە ناردبووە باکوری عێراق، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام لەگەڵ ئەوەی کوردستان پڕ بوو لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بەڵام هیچ ئاگایەکیان لە وردەکاریی هێز و توانای سەربازیی عێراقی نەبوو، بەڵکو ئەوەی وەکو بەڵگەش پێشکەشی ئێمەیان دەکرد هەمووی دروستکراو شتی درۆ بوو بۆ نمونە:
١- یەکێتی وردەکاریی ئەوەی پێداین کە گوایە ئەنساڕ لە ناوچەی خورماڵ لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە لە دروستکردنی چەکی کیمیایی، لێکوڵیەوەمان لە زۆرێک لە زیندانی و گیراوانی ئەنسار کرد هەموویان دانیان بە هەمان شتدا دەنا کە وردەکاریی دروستکردنی چەکی کیمیایی بوو گوایە سەدام یارمەتی داون، دواتر دوای موشەکبارانکردن و گرتنی ناوچەکە هیچ سەرەداوێک لە ڕاستی قسەکان دەرنەکەوت، لە زۆر جێگا شوێنەکانی کۆمەڵی ئیسلامیان لەبری  ئەنساڕ پێدابوون !

كاكه‌مین نه‌جار، عارف ته‌یفور، سام فه‌دیس ـ كۆتایی 2002

٢- گروپەکەی ئه‌حمد چەلەبی لە هەولێر کەسێکیان هێنا کە گوایە زانیاریی هەیە لە ناو زانکۆی موسڵ خەریک دروستکرسنی چەکی ئەتۆمن دوای ٤ سەعات لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کابرا ئەلجەبراش بە تەواوی نازانێ چ جای ئەوەی خەبیری ئەتۆم بێ و ڕایکردوە.
دوای ئەوەی ئێمە شتەکانمان ڕەتکردەوە دەرکەوت ئه‌حمد چەلەبی لە واشنتۆن لۆبی دەستپێکردبوو لە پەنتاگۆنەوە پەیوەندیی کرا کە بۆچی بەڵگەی پیاوەکانی چەلەبیمان ڕەتکردۆتەوە!

سام فەدیس

٣- دژە تیرۆری مەسرور بارزانی پارچەیەکیان بۆمان هێنا گوایە لە خەزانەکانی تکریت دەستیان کەوتووە سەدام بە تەمایە چەکی بایەلۆجی دروست بکات، ئەو پارچەش نمونەیەکە کە جاسوسەکانیان لە ناو سوپای عێراق ڕفاندوویانە.
دوای ئەوەی خەبیر و جیهازمان هێنا بۆمان دەرکەوت پارچەکە غازی کیمیایی بەشی ڕاهێنان و فێرکاریی سوپای سوری سۆڤیەتی جاران بووە، تا ئێستاش نازانین پارتی چۆن ئەو پارچەیەی سۆڤیەتی دەستکەوتووە و بۆ ئێمەیان هێناوە چونکە ئێمە دڵنیا بووین کە ئەوە لە تکریتەوە نەهاتووە!
————————-
سەرچاوە / کتێبی شەڕی سی ئای ئەی لە کوردستان، چیرۆکە نەگوتراوەکانی جەبهەی باکور لە شەڕی عێراق - نوسینی سام فەدیس
چێنه‌ر عه‌وڵا


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ