دیوی پشته‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌

تێپه‌ڕاندنی بودجه‌.. سه‌در و خێراكردنی گۆڕانكاریه‌ سیاسییه‌كان

دڵشاد مه‌جید 2021.04.03 12:42 PM
966 جار خوێندراوەتەوە

دڵشاد مه‌جید

نوسه‌ر

گۆڕانکاریی سیاسیی لە عێراق زۆر خێرایە، دوو ڕۆژ پێش دانیشتنی پەرلەمان لە ٣/٣٠ ھیچ کەسێک لە عێراق بەڵکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش نەیدەزانی، ئایا یاسای بودجە کەی  تێدەپەرێ یان کەی پەرلەمان  دادەنیشێ..!!؟
کەچی دوای ٢٤ سەعات  لە ڕۆژی ٣/٣١ سەرۆکی پەرلەمان داوای دانیشتنی پەرلەمان  دەکات و ھەڕەشەش دەکات لەو ھێز و  ئەندام و حزبانەی کە ئامادەنەبن، لە بەرامبەردا ناوەکانیان بۆ خەڵک ئاشکرا دەکەن کە ئەم ھێزانە دژی ئارامی و ئاشتەوایی  عێراق و تێپەراندنی بودجەن..
بۆ بەیانی ٤/١ ھەموو ھێزە سیاسییەکان و حزبەکان ئامادە دەبن و پێش ئەوەی یاسای بودجە بخرێتە دەنگدان، پەرلەمانی عێراق  بۆ پیادەکردنی ھەڵبژادنی پێشوەخت، بڕیاری خۆ ھەڵوەشاندنەوەی خۆشی دەدات و جێگیریش دەکرێ..!!
لەناکاو ھەموو کێشەکان، نرخی دۆلار و لامەرکەزیەتی یەکێتی و ھەڕەشە و گوڕەشەکانی حەشدی شەعبی و مەترسی داعش و  کێشەی شەنگالیش سفر دەبنەوە..!!
پێش ئەوەی باسی ھۆکاری ئەو گۆڕانگاریە خێرایە بکەین..!!

دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ ـ 2021.3.31

دەبێت  باسی ئاماژەکانی ئەو گۆڕانکارییە خێرایە بخەینە بەرباس کەم ئەم ئاماژانە  چیمان پێ دەڵێت و چیمان بۆ ڕوون دەکاتەوە..؟؟
١- دڵنیا بووین لەوەی کە ھەڵبژاردن لە عێراق لە کاتی خۆی ١٠/١٠ی  یا لە ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
٢- دەركه‌وت موقتەدا سەدر ھێزێکی کاریگەرە، ئەگەر ھەڕەشەکانی بەجدی وەرنەگیرێ، ڕەنگە تەواوی یاریەکە تێک بدەدات. وە پێمانی ووت  لە ئێستاوە سەدرییەکان خاوەن بڕیاری سیاسی و دەسەڵاتی دوای ھەڵبژاردنن. 

دەركه‌وت کازمی و سەدر تەواوکەری یەکترن و كازمی عەرابی دروستکردنی ھاوکێشەکانە

ھەروەھا توانوویەتی  باڵانسیش لە نێوان یەکێتی و پارتی و ھاوپەیمانی ھیوا ڕابگرێ، بۆ ھەر لایە و شتێکیان بۆ بکات.. ھەرسێ لایەنیش دەنگ بە بودجە بدەن. 
ھەروەھا بەلایەنی کەم  توانی ھاوپەیمانی پارتی و یەکێتیش بۆ دوای  ھەڵبژاردن مسۆگەر بکات.
٣- پێی ووتن ھەژموونی ئێران لە پاشەکشەیە و ئەمڕۆ ئەمریکا  زیاتر ئامادەگەیی ھەیە.چۆن؟
٤- دەركه‌وت مستەفا کازمی و موقتەدا سەدر تەواوکەری یەکترن و كازمی عەرابی  دروستکردنی ھاوکێشەکانە چۆن؟

هاوپه‌یمانی سه‌در ـ كازمی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌

کاتێک حکومەتەکەی کازمی، لە پرۆژەی یاسای بودجەدا، لە جیاتی تەسلیمکردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان، بڕگەی تەسلیمکردنی بەھای (٢٥٠) ھەزار بەرمیلی جێگیرکرد..  سەرەرای ناڕەزایی بەشێک لە ھێزە شیعەکان، کەچی دواتریش ھەر ئەو بڕگەیەش    بە ھەندێ گۆڕانکاریی  چووە دەنگدان و جێگیر کرا.
داڕشتنی ئەم بڕگەیە بەم شێوەیە لە خۆڕایی و بەبێ پێشینە نەھاتووە، ئەمە بە ڕەزامەندیی سەدرییەکان بە ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا کراوە.. بۆ ئەوەی تورکیا لە مەسەلەی ئاو و بازرگانی یارمەتی عێراق بدات، ھەروەھا تورکیاش ھێزە کوردییەکان و سوننەکان ڕازیی بکات کە مامەڵە لەگەڵ  سەدرییەکان بکەن..  
لە بەرامبەر ئەوەش، حکومەتەکەی کازمی سکاڵایەکەی سەر تورکیا لە نایاسایی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی كوردستان ڕابگرێت، ھەروەھا ھێزەکانی سەر بە پەپەکە لە شنگال دەربکات، یانیش ڕێگا بدات تورکیا خۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدات. عەرابی ئەم رێکەوتنەش  مستەفا کازمیە..!!


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ