دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو هه‌واڵی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌ك له ناو خانه‌واده‌ی هاشمی ئوردنییه‌وه به‌سه‌ر شا عه‌بدوڵای دووه‌م میدیا عه‌ره‌بیی و جیهانییه‌كانی هه‌ژاند، یه‌كه‌م پریشكی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكیى بڵاویكرده‌وه. هه‌موو په‌نجه‌كان روویان له شازاده حه‌مزه بن حسێن كرد وه‌ك سه‌ركرده‌ی كوده‌تاكه كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، هه‌رچه‌نده هه‌ر زوو حكومه‌تی ئوردن و سوپا ره‌تیانكرده‌وه خاوه‌نشكۆ شازاده حه‌مزه ده‌ستبه‌سه‌ر بێت به‌ڵام له دوای نیوه شه‌و شازاده تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ده‌ستبه‌سه‌ره و هێرشی كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن و ره‌خنه‌ی له بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپی حوكمرانیكردنی ئوردن گرت.
سه‌ره‌تا ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكیى ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی 20 كه‌س كه زۆربه‌یان له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی پاشایه‌تین له نێویاندا شازاده حه‌مزه بن حسێن برای شا عه‌بدوڵای پادشای ئوردن ده‌ستگیركراون، به گومانی هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر شا عه‌بدوڵادا.
دواتر، میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی ئوردن، هه‌واڵی هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی كوده‌تایه‌كیان بڵاوكرده‌وه بێئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كارییه‌كه‌ی بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه، شازاده حه‌مزه ئێستا له كۆشكه‌كه‌ی خۆی له عه‌ممان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕوپری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و پیلانگێرییه بۆ لابردنی براكه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی، ئه‌م زانیاریانه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هه‌واڵگریى له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه پلانی كوده‌تاكه‌ی به "ئالۆَز و ورد زۆر ڕێكخراو" ناوبردووه كه ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك خێڵه‌كانی ئوردن و ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌كانی ئه‌منی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵیدا بوون.
دواتر لیوا ڕوكن یوسف ئه‌حمه‌د حنێتى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى هێزه چه‌كداره‌كانى ئوردن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له ده‌ستگیركردنى خاون شكۆ شازاده حه‌مزه ده‌كه‌ن دووره له‌ڕاستییه‌وه، لەگەڵ ئەوەشدا داواى له‌میر حه‌مزه كرد جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی ڕابگرێت كه ده‌بێته هۆى به‌ئامانجگرتنى ئاسایش و سه‌قامگیرى ئوردن.
حه‌مزه بن حسێن كێیه؟
ساڵی 1980 له دایكبووه.
كوڕه گه‌وره‌ی شا حسێنی كۆچكردووه له هاوسه‌ری چواره‌می نور حسێن، واته له‌گه‌ل شا عه‌بدوڵا دایكیان جیایه.
ساڵى 1999 ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی به‌ریتانی سانت هێرستی ته‌واو كردووه.
پله‌ی عه‌میده له ناو سوپای ئوردن.
ـ فه‌رمانده‌ی هێزی ئوردن ـ ئیمارات بوو له هێزی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی له یۆگۆسلاڤیا.
شازاده حه‌مزه له 1999 ـ 2004 جێنشینی پاشا بوو.
ـ شا عه‌بدوڵا به فه‌رمانێكی پاشایه‌تی لایبرد و حسێنی كوڕی خۆی كرده جێ‌نشین كه ساڵی 1999 له دایكبووه.
لیوا حنێتى ئاشكراشیكرد: له چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گشتگیریى هاوبه‌ش له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه، هەریەک لە شه‌ریف حه‌سه‌ن بن زه‌ید و باسم ئیبراهیم عه‌وه‌زوڵا و به‌رێوەبه‌رى نوسینگه‌ى میر حەمزە و حه‌مزه یاسر مه‌جالى و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیكه ده‌ستگیركراون.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوده‌تاكه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداو و میسر و عێراق و توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ شاعه‌بدوڵای ئوردن و ئه‌و رێوشوێنانه ده‌ربڕی بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ئوردن گرتویه‌تیه به‌ر.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، پیلانگێرانی كوده‌تاكه په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ئوردنه‌وه هه‌بووه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و وڵاته ئاشكرا بكات كه پشتیوانی كردوون.
له كاتێكدا هه‌موو ئاماژه كان له‌سه‌ر شازاده حه‌مزه بن حسێن بوون، له ناكاوێكدا و دوای نیوه شه‌و تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و چه‌ندین زانیاریی نه‌بیستراوی خسته‌ڕوو.
شازاده حه‌مزه رایگه‌یاند: له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوم و پاسه‌وانه‌كانم و ژماره‌یه‌كی زۆر له نزیكه‌كانی من ده‌ستگیركراون. سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا به‌یانی شه‌ممه هات و پێیوتم هیچ جموجوڵێك نه‌كه‌م ئاسایشی وڵات بخاته مه‌ترسی.
وتیشی: رێگه‌م پێ‌نادرێت په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌وه بكه‌م و پێم سه‌یره ڕه‌خنه‌یه‌كی ئاسایی له سیاسییه‌كانی وڵات بووه‌ته هۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنم بۆیه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات بۆ شاردنه‌وه و داپۆشینی ئه‌و شكستانه‌ی وڵاته به‌ڵام من هۆكار نیم له‌و قه‌یران و گه‌نده‌ڵییه‌ی له وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شازاده حه‌مزه وتیشی: به داخه‌وه دامه‌زراوه‌كانمان هه‌ڵته‌كێنراوه و بێ سه‌روبه‌ره‌ن، هه‌یبه‌ت و كه‌رامه‌تمان شكێنراوه و خه‌ڵكی ئوردن له خراپترین دۆخدان و وڵات فرۆشراوه بۆیه به ڕاشكاوی و بێ په‌رده ده‌ڵێم غه‌می من به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاته و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و ده‌ستگیركردن دژی ئه‌وانه به‌كارده‌هێنرێت ره‌خنه ده‌گرن.
شازاده حه‌مزه بن حسێن ئه‌وه‌شی وت: په‌یوه‌ندیم به‌هیچ پیلانگێرییه‌كی پشت په‌رده و ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه نییه و ئه‌و تۆمه‌تانه هه‌مووی درۆن بۆیه هه‌رچی ڕووبدات وه‌ك به‌ڵێنم داوه به دڵسۆز بۆ گه‌ل و وڵات ده‌مێنمه‌وه.
شازاده حه‌مزه له ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی چه‌ند لێدوانێكه‌وه باسی دۆخی خراپی ئابوری و به‌رێوه‌بردنی ئوردنی كردووه، ئه‌وه‌ش له ناو خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی پێشتر ڕووینه‌داوه كه‌سێكیان به‌و شێوه‌یه قسه له‌سه‌ر ئیداره‌ی وڵات بكات، واته شازاده حه‌مزه ناراسته‌وخۆ شا عه‌بدوڵا به هۆكاری قه‌یرانی ئابوریی و دۆخی خراپی ئێستای وڵاته‌كه‌یان داده‌نێت.
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژانه‌شدا ره‌خنه‌ی له شا عه‌بدوڵای برای گرت به‌وه‌ی له كاتێكدا دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئوردن له ئاستێكی خراپدایه، به‌ڵام بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو، ماوه‌ی مانگێكه چووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.