گوڵە گەشاوەكەی ئەفریقا

هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئەسیوپیا.. چارەنووسی شەڕ و ئاشتی لەسەر بەنداوی نەهزە

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر 2021.06.21 03:03 PM
1120 جار خوێندراوەتەوە

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

توێژه‌ر له‌ (ناوه‌ندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی)

ئەمڕۆ هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز لە ئەسیوپیا بەڕێوەده‌چێت، كە كاریگەریی لەسەر ئایندەی قاڕە پیرەكە دەبێت و چارەنووسی شەڕ و ئاشتی لەسەر بەنداوی نەهزە یەكلا دەكاتەوە..

ئەسیوپیا.. گوڵە گەشاوەكەی ئەفریقا
ئەسیوپیا كە پێشتر بە حەبەشە ناسراوە و مێژووەكەی بۆ ١٦ هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە به‌ڵام لە ١٩٤١/٥/٥ ئەسیوپیای دیموكراتی دامەزراوە. تا ساڵی ١٩٩١  بەردەوام لە شەڕی ناوخۆدا بووە، لە ساڵی ١٩٩١ بەرەی شۆڕشی دیموكراتی پاشا هیلالی سیلاسی دیكتاتۆری ئەفەریقای لە دەسەڵات دوورخستەوە. ساڵی ١٩٩٤ یەكەم دەستوری دیموكراسیان نووسیەوە و ساڵی ١٩٩٥ یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراسی تێدا ئەنجامدرا.
ئەسیوپیا دەكەوێتە ناوەڕاستی ئەفەریقا و زۆرینەی دانیشتوانەكەی مەسیحین لەگەڵ كەمینەیەكی مسوڵمان، ژمارەی دانیشتوانەكەی ١١٠ ملیۆنە، لە ١٠ هەرێمی فیداراڵی پێكدێت و خاوەنی گەشەیەكی ئابوریی خێرایە كە هاوشانی میسر سەدا ٠٨% تێپەڕاندووە.

ئه‌سیوپیا.. وڵاتێك له‌ ناو دڵی كیشوه‌ری ڕه‌شدا



هەڵبژاردنەكانی ئەسیوپیا
ئەگەرچی بڕیاربوو لە ٢٠٢٠/٨/٢٩ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئەسیوپیا بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە دواخرا بۆ ٢٠٢١/٥/١٤، جارێكی تر بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانەوە دواخرا بۆ ٢٠٢١/٦/٢١. 
ئەمڕۆ شەشەمین هەڵبژاردنی دیموكراسی لە دوای ساڵی ١٩٩١ كەوە بە بەشداری٥٠ ملیۆن هاوڵاتی ئەسیوپی لە ٨ هەرێم بەڕێوەده‌بچێت بۆ هەڵبژاردنی ٥٤٧ ئەندامی پەرلەمان و ١١٢ ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی (فیدراڵیەتی نەتەوەكان).
لە هەڵبژاردنەكەدا ٤٦ حیزب بەشداریی دەكەن كە دیارترینیان حیزبی ( گەشانەوە)ی ئەبی ئەحمەدی سەرۆك وەزیران و حیزبی ئیزما و ئینتای نەیاری ئەبی ئەحمەدە و ٩٣٢٧ كەس خۆیان كاندید كردووە.

كێشەكانی بەردەم هەڵبژاردن
هەڵبژاردنەكان بۆ ئەبی ئەحمەد و ئەسیوپیا و ئەفەریقاش چارەنووسسازە چونكە:
١- یەكەم هەڵبژاردنە لە دوای هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانێتی بەرەی شۆڕشگێڕی ئەسیوپیا كە ساڵانی ١٩٩١-٢٠١٨ حكومی ئەسیوپیای كرد.
٢- یەكەم هەڵبژاردن و تاقیكردنەوەیە بۆ ئەبی ئەحمەد كە ساڵی ٢٠١٨  دەسەڵاتی گرتە دەست و قۆناعێكی نوێی لە چاكسازی و دیموكراسی مافی مرۆڤ دەستپێكرد و ٤٥٠٠٠ بەندكراوی سیاسی ئازاد كرد.

ئابی ئه‌حمه‌د پاش ده‌نگدانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ

 

٣- هاوكات یەكەیەم هەڵبژاردنە لە دوای ئاڵۆزییەكانی هەرێمی تیگرای جوداخواز و خۆپیشاندانەكانی ساڵی ٢٠١٩ كە ئەبی ئەحمەد و سوپا بە پێشێلكاری بەرامبەر مافی مرۆڤ تۆمەتبار كران.
٤- هاوكات یەكەم هەڵبژاردنە لە دوای ئاڵۆزییەكانی نێوان میسر و سودان و ئەسیوپیا لەسەر بەنداوی نەهزە كە میسر دوای هەڵبژاردن چارەنووسی شەڕ و ئاشتی یەكلای دەكاتەوە و چاوی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیە.
كێ براوەی هەڵبژاردنەكان دەبێت ؟
بەپێی ڕاپرسییەكان پارتی گەشانەوەی ئەبی ئەحمەد براوەی هەڵبژاردنەكانی ئەسیوپیا دەبێت، چونكە ئەبی ئەحمەد لە دوای شكستپێهێنانی هەوڵی جوداخوازی هەرێمی تیگرای و دروستكردنی بەنداوی نەهزەوە، وەك پاڵەوانێكی نیشتیمانی سەیر دەكرێت.

ژەنڕاڵەكەی هەواڵگریى
ئەبی ئەحمەد كە بە پڵنگی ڕەش ناودەهینرێت و پێشتر ژەنڕاڵی هەواڵگریی سەربازی ئەسیوپیا بووە و لەسەر دەستی ئەبی ئەحمەد ئابوریی ئەسیوپیا گەشەی كردووە.
هاوكات ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشراو و ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە ئاشتەوایی هێزە ناكۆكەكانی سودانی دوای عومه‌ر حه‌سه‌ن بەشیر.

هاوكات ئەبی ئەحمەد بە  دۆستی ئیسرائیل و ئەمەریكا دەناسرێت پەیوەندییەكانی ئەسیوپیا و ئیسرائیل لە سەردەمی ئەبی ئەحمەد دا پێینایە قۆناغێكی نوێووە.

به‌نداوی نه‌هزه‌ ئه‌سیوپیا و میسری بردووه‌ته‌ به‌ر ده‌رگای شه‌ڕێكی گه‌وره‌وه‌

ئاستەنگەكانی بەردەم ئەبی ئەحمەد
١- كێشەی بەنداوی نەهزە و خۆ ئامادەكردن بۆ شەڕی میسر.
٢- خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمەریكا بەهۆی  پێشێلكارییەكانی هەرێمی تیگراییەوە.
٣- پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندییەكانی چین و ئەمەریكا لە ئەسیوپیا.
٤- لەسەر ئاستی ناوخۆش كێشەی هەرێمی تیگرای و بزوتنەوە جوداخوازەكانی هەرێمی ئەمهرە و كێشەی سنوری سودان و ئەسیوپیا ئاستەنگی داهاتووی بەڕدەم ئەبی ئەحمەد دەبن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ