بهكالۆریۆس و دبلۆم له جوگرافیا
بەرێوەبەری ڕێکخراوی خاوێن دۆستی ژینگە
وتەبێژی تۆڕبەندی ئیکۆپۆتامیای نێودەوڵەتی بۆ داکۆکی لە حەوزی ڕووباری دیجلە
درۆن هەرچەندە مێژوویەکی دووری نییە لە خزمەتی سەربازیدا، بەڵام لەبەر کاریگەریی ئەم چەکە لە نیشانەشکێنی نەیارەکاندا بە توانا و هەستیارە، بۆ یەکەمجار هەواڵگریی ئیسرائیل لە جەنگی بیقاعدا بەکاریهێنا و دواتر بۆ لێدانی سەرانی حهماس و تا کۆتا پێکانی قاسمی سولەیمانی، ئەوەی ئێستا مەترسییە لە ناوچەکە کشانەوەی سەکۆی موشەکی پاتریۆتە كه توانای پێکانی وردی هەیە لە مەودایەکی دیاریکراودا لە لایە ئەمریکاوە لە عێراق و سعودیە و ئیمارات.
کۆتا هێرشی درۆنەکان ٢٠٢١/٦/٢٥
ئەو هێرشەی کرایە سەر هەولێر و مهسیف سهڵاحەدین، ئاماژەکان ئەوەمان پێ دەڵێن لە دوای تیرۆری سەرۆکی فهیلهقی قودس هەموو ئەگەرەکان چاوەڕوان کراون بۆ لێدانی سەرکردە عێراقییەکان بە کورد و عەرەبەوە، چاوەڕوان دەکرێت نیشانەشکێنی ئاسمانی درۆنەکان کارەسات بخولقێنن، چونکە زۆربەی هێزە میلیشا و تیرۆرست و هێزەکانی بەرەنگاربوونەوە و دەوڵەتەکان دەستیان بەم چەکە گەشتووە..
مێژووی پەیدابوونی درۆنەکان
١- یەکەم وڵات لە ساڵی ١٩١٧ ئەم فڕۆکە قەزەمە بێ فڕۆکەوانەی بەرهەمهێنا بهریتانیا بوو، پاشان لە ساڵی ١٩٢٤ چاکسازیی تیادا کراو بەکاردەهێنرا بۆ بۆردومانی پێگە موشەکیەکانی بەرامبەر.
٢- دواتر ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٠ بە تهکنیکی نوێ درۆنی پەرەپێدا بۆ کاری هەواڵگریی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بەتایبەت سیستمی GIS، وە لە ساڵی ١٩٦٢ دا درۆنی (U-2) بەرهەمهێنرا بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر موشەکە بالیستیەکانی ئیتحادی سۆڤیەتی لە کوبا.
٣- لە ئێستاد ٩٠٠ کۆمپانیای جۆراوجۆری سەربازیی و بازرگانی لە ٧٦ وڵاتدا کار لەسەر بەرهەمهێنانی دەکەن.
مێژووی بەکارهێنانی درۆنەکان لە بواری سەربازیدا:
١- ئەمریکا لە جەنگی دژی ڤێتنام بەکاریهێناوە.
٢- لە جەنگی عهرەب - ئیسرائیل (جەنگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٣) بەکارهێنراوە.
٣- لە شەڕی (دەشتی بیقاع)ی نێوان سوریا و ئیسرائیل بەکارهێنراوە، کە لە ڕێگەی درۆنەکانەوە ٨٢ فڕۆکەی سوری خراونەتە خوارەوە.
٤- لە جەنگی ئەفغانستان لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بەکارهێنراوە بۆ لێدانی پێگەی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٠١.
٥- لە ساڵی ٢٠٠١ لە لایە سوپای ئەمریکاوە بەکارهێنراوە بۆ لێدانی جوندولئیسلام لە پارێزگای هەڵەبجە.
٦- دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ لێدانی پەکەکە بەکاریهێناوە و پەکەکەش لەساڵی ٢٠١٧ ئەم چەکەی بەدەست هێناوە و دژی سوپای تورکیا بەکاری دێنێ.
٧- لە ساڵی ٢٠٢٠ تیرۆرکردنی قاسمی سولەیمانی سەرۆکی فهیلەقی قودس.
٨- هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە یهنایری ٢٠٢١، هێرشی درۆنەکان بۆ سەر مهسیف سهڵاحهدین لە ٢٠٢١/٦/٢٥.
بەکارهێنانی درۆنەکان:
١- بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە نەخشەدارە هەوڵگرییە سەربازییەکان بە سیستمی (GIS).
٢- چاودێریکردنی پێگە مەبەستەکان.
٣- ئاڕاستەکردنی موشەکی زیرەک.
٤- دروست کردنی تەشویش لەسەر بنکە ڕادارییەکان و شەپۆلە لاسرکییەکان.
٥- لەبەر چالاکی وەڵام دانەوەی بە چەکی هێرشبەری کتوپڕی تەکنەلۆژیای ئاڕاستەکراو هەژمار دەکرێت.
٦- کەشفکردنی ههدف و جێگە بە ئامانجگیراوەکان.
جۆرەکانی درۆن
١- فڕۆکەی جوڵاو بۆ مەودای دوور.
٢- فڕۆکەی خودکاریی کونترۆڵراو بە تیم.
تێچووی درۆن:
١- لە ساڵی ١٩٦٢ (فانتۆم دوو ٦ ملیۆن دۆلاری تێچوو) لە لایەن ئەمریکاوە بەرهەمهێنرا.
٢- لە ساڵی ١٩٧٤ (F 15 EAG) ٢٥ ملیۆن دۆلاری تێچووە.
تێبینی: وزەی پاتری (فانتۆم دوو) یەکسانە بە (٢٠٠) گهشتی فڕۆکەیەکی ئاسایی مەودا دوور.
وڵاتانی بەرهەمهێنێ درۆن:
١- ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٠٠ بەرهەمی دههێنێ و دەیفرۆشێت.
٢- بهریتانیا و ئیسرائیل بە پلەی دووەم دێن.
٣- لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم (نامەی ماستەر) لە سەر فڕۆکەی درۆن لە زانکۆکانی ئەمریکا بەدەستهێنرا لە لایەن ( سلجوق بیرقدار)ی بەڕەگەز تورک.
٤- لە ساڵی ٢٠١٠ چین ٢٥ مۆدێلی درۆنی خستە بازاڕەکانەوە.
٥- لە ساڵی ٢٠١١ کۆمپانیاکانی لێکۆڵێنەوە و دیزاین و بەرهەمهێنانی درۆن ٦٨٠ بەرنامەی جۆروجۆریان لەسەر درۆنەکان بەرهەمهێناوە.
٦- ساڵی ٢٠١٢ لە ڕاپۆرتی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژە دراوە کە ٧٦ دەوڵەت پەرە بە ٩٠٠ سیستم و پرۆگرامی درۆن دەدەن لە جیهاندا، کە ٤٨ وڵات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ساڵی ٢٠٠٥ وە بەرهەم دههێنن لەو ٧٦ وڵاتە.
٧- لە ئێستادا (سوید، ئیسپانیا، یۆنان، ئیتاڵیا، سویسرا، فرنسا) گرنگی بە بەرهەمهێنانی درۆن دەدەن.
گرنگترین کۆمپانیا جیهانییەکانی ئەم بوارە:
١- کۆمپانیای ئەمریکی پیشەسازیی فڕۆکەی درۆن و فڕۆکەی بچوک.
٢- کۆمپانیای ئیسرائیلی بۆ پیشەسازیی فڕۆکەی درۆن و فڕۆکەی بچوک.
٣- کۆمپانیای نۆرپ وبگرومان
٤- کۆمپانیای EIDS