
تایبه‌ت ـ ماڵپه‌ری پۆله‌تیك
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ناو یه‌كێتییه‌وه به‌په‌له به‌غدای جێهێشت و خۆی گه‌یانده‌وه سلێمانی، هه‌ر زوو كه‌وته هه‌وڵ و جه‌وله‌یه‌كی مه‌كۆكی له نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش توانی ئاو به ئاگره‌كه‌دا بكات و دۆخه‌كه له‌وه‌ی هه‌یه نه‌هێڵی خراپتر بێت، واته سلێمانی له به‌ڵایه‌كی ناگههانى ئه‌منی پاراست.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح پێشنیازێكی تازه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بۆ ئیداره‌دانی ده‌زگای زانیاریی و دژه تیرۆر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ته‌وافوق دوو كه‌سی تازه بۆ به‌رپرسی ئه‌و دوو ده‌زگایه دابنرێن و هیچ كام له‌و چوار كه‌سه‌ی ئێستا ( پۆڵات شێخ جه‌نگی، محه‌مه‌د تاڵه‌بانی، ئه‌ژی (سه‌لمان)ی مه‌لا ئه‌مین هه‌ڵه‌بجه‌یی، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی) تێدا نه‌بێت.
ئه‌م پێشنیازه‌ش تائێستا جێگه‌ی مشتومڕه و نه به فه‌رمی قبوڵكراوه نه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه له لایه‌ن هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات كه به زووی هه‌ردوولا ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتن و پێشنیازه‌كه قبوڵ ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك لاهور شێخ جه‌نگی لاری نییه له ته‌وافوق و ڕێكه‌وتن، به‌ڵام سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌و دوو كه‌سه (ئه‌ژی و وه‌هاب) له‌و پۆستانه‌دا دابنرێن.به‌رهه‌م ساڵح ئاوی به ئاگره‌كه‌دا كرد و سلێمانی له به‌ڵایه‌كی ناگههانى ئه‌منی پاراست
لاهور شێخ جه‌نگی وتویه‌تی: ئه‌و هه‌رگیز بڕیارێك قبوڵ ناكات به شێوه‌یه‌كی نایاسیایی و له‌ڕێی هێزه‌وه بسه‌پێنرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێرانییه‌كان له یه‌كه‌م خوله‌كی كێشه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت تا ده‌گات به ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران، جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كردووه‌ته‌وه دوور له توندوتیژیی و ناسه‌قامگیریی، چونكه لای ئه‌وان ئه‌منیه‌تی زۆنی سلێمانی هێڵی سووره و نایانه‌وێت گرژیی دروست بێت و دۆخه‌كه له كۆنترۆڵی یه‌كێتی ده‌ربچێت.
هه‌روه‌ك ئێرانییه‌كان ستایشی هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵحیان كردووه و هه‌موو پشتیوانیه‌كان بۆ ده‌ربڕیووه له‌و نێوه‌ندگیرییه‌ی كه ده‌ستیپێكردووه بۆ كۆتاییهاتنی كێشه‌كان.