بزانه بەپێی ڕاپرسیەكان یەكێتی چەند كورسی دەهێنێ؟

یەكێتی هەڵدەوەرێ.. دەزگای زانیاریی سێ ڕاپرسی كردووە ئەنجامەكانی شۆكهێنەر بوون

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.07.28 02:17 AM
3113 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

چەند رۆژێكە مەڵبەندەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەستیانكردووە بە كۆبونەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق، بەڵام بەپێی زانیارییەكان روبەرووی گرفتی زۆر گەورە بوونەتەوە و توانای چارەسەریان بە تەواوی لەدەستداوە.

بەپێی سەرچاوەكان لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو، راپرسی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كراوە و دەركەوتووە دەنگەكانی یەكێتیی بە شێوەیەكی زۆر مەترسیدار دابەزیوە و لەوانەیە ئەم هەڵبژاردنە گورزێكی كەمەرشكێن بەر ئەو حزبە بكەویت كە توانای هەستانەوەی نەبێت. ئەو راپرسیانەی كراون یەكەمیان لەڕێی تیمێكی تایبەت كە لە لایەن دەزگای زانیارییەوە كراوە لەڕێی كۆڵ سەنتەرێك، پەیوەندیان بەكادر و ئەندامانی تۆماركراوی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كردووە كە ئایا دەنگ بەیەكێتیی دەدەن؟ زۆرینەی رەهایان وتویانە ناچینە دەنگدان یاخود دەنگ بە یەكێتیی نیشتیمانی نادەین.

ڕەنگە جەماوەری یەكێتی وەك رابردوو جۆشوخرۆشیان بۆ حزبەكەیان نەمابێت

دووەم راپرسی لەڕێی تیمێكی مەیدانی لە نێو بازاڕو خەڵكدا كراوە و ئەنجامی ئەو ئەو راپرسیەش ئەوەندە خراپ بووە، بەشێك لە زانیارییەكان شاردراونەتەوە، چونكە لە سەرووی 90% وڵامیان نەخێربووە بۆ یەكێتیی و بەپێی پوختەی راپۆرتەكە، یەكێتی لانیكەم زیاتر لە 65% دەنگەكانی لەدەستدەدات! پێشبینی دەكرێت كەمتر لە 8 كورسی بەدەستبهێنێت.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو بارەگا و مەڵبەندەكانی یەكێتیی بە تەواوی چۆڵ بوون و خەڵك روویان تێ ناكات

راپرسی سێیەم لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوكەوە بووە و بەپێی ئەو سەرنج و تێبینیانەی تۆماركراون، زۆرینەی رەهای ئەندامانی یەكێتیی ناچنە سەر سندوقی دەنگدان یاخود ئامادەی دەنگدان بەكاندیدەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان نین.

دوو ئامۆزاكە لە هەڵبژاردنەكانی 2014 و 2018 رۆلی گەورەیان گێرا لە هەستانەوەی یەكێتی

هۆكاری ئەو داڕمانە لەدەنگی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان روونە، بەهۆی گرفتەكانی ناوخۆی یەكێتیی نیشتیمانیی و هەوڵی دەستگرتن بەسەر بڕیاری یەكێتیی نیشتیمانیی. بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێستا هەن، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو، بارەگاو مەڵبەندەكانی یەكێتیی بەتەواوی چۆڵ بوون و خەڵك رویان تێناكات. چەند رۆژێكیشە بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان لە كۆبونەوەن بۆ ئەوەی بتوانن قسەیەك لەسەر پلانی هەڵبژاردن بكەن، بەڵام زۆربەی ئەوانەی ناویان تۆماركردووە وەك چاودێری سندوقەكانی دەنگدان بەشداریی بكەن لەسەر پشكی یەكێتیی، پسولەی بەشداریكردنیان رادەستكردۆتەوە یاخود مەڵبەندەكانیان ئاگاداركردۆتەوە كە ئامادەنین بەشداری بكەن، ئەمەش وایكردووە بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان روبەرووی بارودۆخێك ببنەوە كە توانای چارەسەریان نییە، چونكە پێیانوایە ئەوەی هەیە هۆكارەكەی داڕمانی پشتیوانیی جەماوەرییەو تەنها بەچارەسەربوونی كێشە و گرفتەكانی ناوخۆ دەتوانن بەشێكی چارەسەر بكەن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ