به‌شێكی تری دیوه‌ شاراوه‌كه‌ی 8ی ته‌موز

به‌رهه‌م ساڵح.. ڕاوچییه‌كی سه‌ره‌كى ئاوه‌ لێڵه‌كه‌ی 8ی ته‌موز

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.07.28 06:32 PM
3780 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

میدیاكانی نزیك له‌ لاهور شێخ جه‌نگی به‌شێكی تری ورده‌كاری ڕێكه‌وتن و ململانێ نا ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌موزیان ئاشكراكرد و به‌مشێوه‌یه‌ ئاماژه‌یان پێكردووه‌:

هەروا دێت نهێنیی و ڕاستییەكانی پشت كودەتاكەی هەشتی تەمموز دەردەكەوێت و روونتر دەبێتەوە، پێدەچێت جگە لە پارتی و توركیا، هاوكات چەند گروپێكی ناوخۆش پێشتر ئاگاداربووبن و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداربوون لەو كودەتایە.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح كە هەموو هەوڵێك دەدات دووبارە بكرێتەوە بە سەرۆك كۆمار، بەشێك بووە لەو پلانە و پێشتر زەمینەی ئەو كودەتایەی دروستكردووە.
هەروەك كوڕەكانی كۆسرەت ڕه‌سوڵ بەتایبەت دەرباز پێشتر ئاگادار بووە و ئەو سێ‌ لیوا چەكدارەی لەسەر ناوی ئەوان تۆماركراوە ئامادەی كردوون لە ئینزار بوون! بەڵام ئێستا هەردوو لایەن (بەرهەم و كوڕەكانی كۆسرەت) پەشیمانن و پێیانوایە بەشداربوون لە كودەتایەك پێدەچێت خۆیانی تێبكەون، كوردیش دەڵێت ئەوەی چاڵ بۆ خەڵك هەڵكەنێت خۆی تێدەكەوێت.
بەرهەم ساڵح لە سەرتای مانگی ڕابردوو، زنجیرەیەك دیداری ڕەسمیی لە بەغدا بۆ بافڵ تاڵەبانی ڕێكخست بەجۆرێك هەموو پرۆتۆكۆلی سەرۆكایەتی كۆماری خستە خزمەت ئەو سەفەرە.

بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازیی له‌ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵوێزی ئێران ده‌كات ـ كۆشكی سه‌لام ـ به‌غدا

لەو سەردانانەدا، كە بەرهەم بە وردیى رێكیخستبوو، هەریەكە لە شاناز ئیبراهیم و رەفعەت عەبدوڵلا بەشداربوون، بەرهەم و بافڵ بە ناڕاستەوخۆ ویستیان پەیامێك بدەنە لایەنە سیاسیەكانی عیراق و چەند كونسڵخانە و نێردەیەك كە بافڵ تاڵەبانی لێپرسراوی یەكەمی یەكێتییەو وەك لێپرسراوی یەكەمیش ناسێنرا، لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی پەیمانی بە بەرهەم ساڵحدا پشتیوانیی بكات لە دووبارە خۆ كاندیدكردنەوەی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق و كاندیدی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەبێت.
ئەوە بوو هەر لە بەغدا بافڵ تاڵەبانیی لە چاوپێكەوتنێكی تەلڤزیۆنی شەرقیەی سەعد بەزاز وتی: بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیی نیشتیمانە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار! ئەم لێدوانە هەم گلەیی لە ناوخۆی یەكێتیی لێكەوتەوەو هەمیش لایەنە سیاسییە عێراقییەكان ڕەخنەی توندیان لەو لێدوانە گرت، بەوپێیەی هێشتا هەڵبژاردن نەكراوە كەس بۆی نییە باس لە پۆستەكان بكات، بەتایبەت نازانرێت ئەو پۆستە بۆ كام پێكهاتە و گروپی سیاسی دەبێت و ئەگەر بۆ كوردیش بوو دیار نییە بۆ یەكێتیی یان پارتی دەبێت، لە ناوخۆی یەكێتیش ئەو پرسە یەكلایی نەكراوەتەوە و پێویست دەكات ئەنجومەنی سەركردایەتی یان مەكتەبی سیاسی بڕیاری لێ بدات نەك بە تەنها بافڵ تاڵەبانیی.

لە ڕۆژی یەكەمی كودەتاكە، لە دەباشانەوە یەكێكی نزیك لە بافڵ تاڵەبانیی سەردانی دەكات و داوا دەكات خۆی یەكلایی بكاتەوە، لە وه‌ڵامدا بەرهەم ساڵح دەڵێت "من لەگەڵ ماڵی مام جەلالم" نێردراوەكەی بافڵ پێیی دەڵێت دەیباشە بڕۆرەوە بۆ بەغدا، با وەك نێوانگر دەرنەكەویت.

به‌رهه‌م ساڵح: من له‌گه‌ڵ ماڵی مام جه‌لالم

ئەو پشتیوانییەی بافڵ لە بەرهەم ساڵح لە پێناو ئەوە بوو كە بەرهەم پشتیوانیی بكات لە یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانی ناوخۆی یەكێتیی! بەڵام چاودێران پێیانوایە ئەو پلانەی بەرهەم نەك سەركەوتوو نەبوو، بەڵكو ئەنجامی كودەتاكەی بافڵ تاڵەبانیی گورزی كەمەرشكێنی لە بەرهەمدا بۆ دووبارە بوونەوەی بەسەرۆك كۆمار! چونكە ئەنجامە سەرەتاییەكانی چەند ڕاپرسیەك دەریخستووە یەكێتیی دەنگەكانی لە خوار هەشت كورسیەوە دەبێت، یان لانیكەم زیاتر لە نیوەی دەنگەكانی لە دەستدەدات، ئەمەش وادەكات پارتی زۆرینەی ڕەهای دەنگەكانی كورد بباتەوە و هەر ئەویش سەرپشك لە وەرگرتنی پۆستەكانی كورد لە بەغدا بێت، بەتایبەت پۆستی سەرۆك كۆمار كە جاری پێشوو ململانێیەكی توندی كرد.
ئەگەر بێینە سەر كوڕەكانی كۆسرەت ڕەسوڵ، بەپێی ئاماژەكانی بەردەست پێشوەختە ئاگاداری بەشێكی كودەتاكە بوون، چونكە ئەو سێ‌ لیوا چەكدارەی لەسەر ئەوان حیسابە كە بە لیواكانی كۆسرەت ڕەسوڵ ناودەبرێن، خرابوونە ئامادەیی و ئینزار.
سەرپەرشتیاری ئەو هێزە چەكدارەی كۆسرەت ڕەسوڵ لە كاتی دەستبەكاربوونی لێپرسراوی هێزی دژە تیرۆر، ئامادەبوو، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی نوسی (سەرۆك بافڵ)! هاوكات كوڕەكانی كۆسرەت ڕەسوڵ بە تایبەت دەرباز، چەند ڕۆژی یەكەمی كودەتاكە بەردەوام لە دەباشان بوو لەپاڵ بافڵ تاڵەبانیی. پێیانوابوو ئەگەر لاهور شێخ جەنگی بكەوێت، لە بەرامبەر ئەو پشتیوانییەی كودەتاكە، بافڵ تاڵەبانیی یەكێك لە كوڕەكان دەكاتە جێگری خۆی لەناو یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەڵام دوای تێپەڕینی دوو هەفتە بەسەر كودەتای تەمووز، دەركەوت ئەوانیش خەسارەتمەندی یەكەم بوون و هیچیان دەستنەكەوت و دەستناكەوێت.

ڕه‌نگه‌ كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بێ ده‌سكه‌وت له‌ ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌موز بێنه‌ ده‌ره‌وه‌

بافڵ تاڵەبانیی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان لە 26 تەمموز و دواتر كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، دوپاتیكردەوە كە ئەو نایەوێت هیچ جێگرێكی هەبێت و قبوڵی جێگر ناكات، هەروەك لە كۆبونەوە و دیدارەكانی پێشووی تەئكیدی كردۆتەوە هێزەكانی یەكێتیی ئەوانەی بە ناوی كەسن یاخود جیاكراونەتەوە، لێپرسراوی هێزەكانیش لە شوێنی خۆیان دەهێڵێتەوە وەك فەرماندەی هێزەكان بەڵام دەیانخاتە سەر یەكەی حەفتا.
بەكورتی؛ دەركەوت كوڕەكانی كۆسرەت رەسول عەلی-یش شتێكیان دەستنەكەوت، بۆیە بەپێی سەرچاوەكان پەشیمان بوونەتەوە و گومانیان لەنیاز و نیەتی بافڵ تاڵەبانی دروستكردووە، دەترسن ئەگەر ئەو ململانێیەی ناوخۆی یەكێتی یەكلایی ببێتەوە لە به‌رژه‌وه‌ندی بافڵ تاڵەبانیی، ئەوان دووبارە پەراوێزبخرێن و ئەمجارە هیچ لایەك یان گروپێك نەبێت پەنای بۆ ببەن، بۆیە ئێستا پێیانباشە دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە تاوەكو سود لە ململانێكان وەربگرن و خۆیان لەسەر هیچ لایەك ساغ نەكەنەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك دۆست و نزیكی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، كە ئێستا كەمێك ناساغە و لە ڕووداوەكان وەك پێویست نزیك نییە، كوڕەكانی ناوبراویان ئامۆژگاریی كردووە كە نەبنە بەشێك لەو ململانێیە، چونكە لە كۆتاییدا خۆیشیان دەسوتێنێت.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ