پۆلەتیك خاڵە نهێنییەكانی ڕێكەوتنەكە ئاشكرا دەكات

قاسەی گردەكە پڕە.. یەكێتی 5 ملیۆن دۆلاری ڕادەستی گۆڕان كرد

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.08.08 09:28 PM
3458 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

تایبەت ـ ماڵپەری پۆلەتیك 
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەری پۆلەتیك هاوپەیمانیيەكەی یەكێتی و گۆڕان جگە لە خاڵە ئاشكراكانی، خاڵی نهێنیشی تێدایە كە بە شەفەهی لەسەری ڕێكەوتوون و بۆ ڕایگشتی ئاشكرا نەكراوە بە جۆرێك تەنها چەند كەسێك لە هەردوولا ئاگادارن.
ماڵپەری پۆلەتیك زانیویەتی یەكێتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار (500 دەفتەر)ی داوە بە بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوەش وەك جێبەجێكردنی بەشێكی نهێنی ڕێكەوتنەكەی نێوانیان بووە.
مەبەست لە پێدانی ئەو پارەیەش بۆ ئەوەیە بزوتنەوەی گۆران لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئیشوكار و بانگەشە و خەرجی میدیاكان و كاندیدەكانی بەكاریبهێنێ، لە كاتێكدا گۆران تەنها بە 7 كاندیدەوە بەشداریی هەڵبژاردن دەكات.

   یەكەم كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای هاوپە‌یمانی كوردستان سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی

 

هەر بەپێی زانیارییەكان، بزوتنەوەی گۆران سەڵاحیەتی چۆنیەتی دابەشكردن و خەرجكردنی ئەو پارەیەی داوەتە چیا و نما (كوڕانی نەوشیروان مستەفا) بە ڕاوێژ لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی گۆڕان.
جگە لەوەش، لەو ڕیكلامە گشتیانەی بۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان دەكرێن لە تەلەڤزیۆن و میدیا و ماڵپەر و پۆستەری سەر شەقامەكان هەموو بودجەكەی لە لایەن یەكێتییەوە دابین دەكرێت و پەیوەندی بەو 5 ملیۆن دءلارەوە نییە.

گۆڕان دەیەوێ لە ڕێی هاوپەیمانییەكەوە لانیكەم 5 كورسی مسۆگەر بكات

 

هەروەها ماڵپەری پۆلەتیك زانیویەتی، بەشێكی دیكەی ڕێكەوتنە ئەوەیە، لەو پشك و پۆستانەی بەر یەكێتی دەكەوێت لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشی دەبێت و یەكێتی بەڵێنی یەكلاكەرەوەی پێداون.
هەر بۆیە لە ئێستاوە لە گردی زەرگەتە كێبڕكێ لە نێوان هەڵسوڕاوە دیارەكانی گۆران دەستیپێكردووە بۆ وەرگرتنی پۆست لە بەغدا لە ڕاوێژكارییەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی و دیوانی وەزارەتەكان و بریكاری وەزارەت  و پۆستی دیپلۆماسی و باڵوێزخانەكان.
 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكەوە لە ناو لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشداریی دەكەن،  لە 20ی حوزەیرانی ڕابردووش ڕێكەوتنەكەیان ئیمزا كرد و لاهور شێخ جەنگیش كرا بە سەرۆكی، بەلآم دوای ڕووداوەكانی 8ی تەموز دەستیلەكاركێشایەوە و  قوباد تاڵەبانی كرایە سەرۆكی هاوپەیمانییەكە.
 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ