دوای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌یان له ساڵی 2001 دا، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان جارێكی دیكه كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرده‌وه، كه‌وتنی كابوڵ دوای شه‌ڕی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو، كه تاڵیبان توانی شار به دوای شار كۆنترۆڵ بكات و چاوه‌ڕوانی واده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاتیش له ترسی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی ساڵی 1996، كه بزووتنه‌وه‌كه به هاتنه‌وه‌ی بۆ پایته‌خت " دكتۆر محه‌مه‌د نه‌جیبوڵڵا" سه‌رۆكی وڵاتیان كوشت، ئه‌فغانستانی به‌ره‌و تاجیكستان به‌جێهێشت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، زۆر ئاسان بوو له چاوه‌ڕوانی كه‌سدا نه‌بوو به‌و خێراییه كۆنترۆڵی ته‌واوی وڵات بكات، به‌ڵام وا دیاره هه‌ر به‌م شێوه‌یه نابێت، چونكه هه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌یان ترس و دڵه‌ڕاوكێ هه‌موو وڵاتی گرته‌وه، هاوڵاتیان هه‌وڵی ڕاكردنیان ده‌دا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر باڵی فڕۆكه‌ش بێت، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ش چاوی له‌سه‌ره و هیچ لایه‌ك په‌له ناكات، له‌وه‌ی دانی پێدا بنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابوریی و چه‌كی هۆزه‌كان و له‌وه‌یه شه‌ڕی ناوخۆش ببێته‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، باس له چوار ئاڵنگاری ده‌كه‌ین، كه ڕووبه‌ڕووی حوكمی ئیماراتی ئیسلامی تاڵیبان ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ڕزگاربوون له كابوسی ڕابردوو
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئیماراتێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و ئیماراته نه‌بووه جێی متمانه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له ناوخۆدا حوكمێكی توندی دژ به هاوڵاتیانی به تایبه‌ت ژنان په‌یڕه‌و ده‌كرد و له ساده‌ترین ماف بێبه‌شی ده‌كردن، هه‌روه‌ها ئه‌فغانستانیش له سایه‌ی تاڵیباندا ببوه پێگه‌یه‌كی ئارام بۆ بزوتنه‌وه جیهادییه‌كانی جیهان، ئێستاش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان ڕوون نییه، كه بزوتنه‌وه‌كه كۆنترۆڵی هێرشی گروپه تیرۆرستیه‌كان بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا ده‌كات یان نا، به‌تایبه‌ت كه ئێستا گروپی تیرۆرستی داعش له ئه‌فغانستان بوونی هه‌یه و تاڵیبان نه‌یتوانیوه به ته‌واوی كۆرۆنترۆڵی بكات.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌فغانستان سوپایه‌كی جیهادییه‌كان هه‌یه، كه ژماره‌یان له ده هه‌زار تێپه‌ڕ ده‌كات، كه نیوه‌یان سه‌ر به گروپی داعشن، له‌م كاته‌دا تاڵیبان پێویسته ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕوویان نه‌بێته‌وه، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توشی چه‌ندین قه‌یران و سزای سه‌پێندراو ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: توندوتیژی ناوخۆیی
بوونی چه‌ك به ده‌ستی هاوڵاتیان و گروپه‌كان، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر حوكمی تاڵیبان، له ئه‌فغانستان چه‌ك به‌پێی پێكهاته‌كان له ڕووی ڕه‌گه‌زی و مه‌زهه‌بیه‌وه دابه‌ش بوون، به تایبه‌ت به ده‌ست ئۆزبه‌ك و تاجیك و هه‌زاره‌ی شیعهوهن، له‌وانیش مه‌ترسیدارتر بوونی میلیشیایه‌كه به ناوی " پارتی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی" كه به‌سه‌رۆكایه‌تی محمد ئیسماعیل خانه، ئه‌م گروپه دیارترین گروپی جیهادیه كه له ڕابردوودا شه‌ڕی دژی سۆڤیه‌ت كردووه، ئێستاش خۆی به ڕكابه‌ری تاڵیبان ده‌زانێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێك كه‌وتن، ئه‌وه زۆر نزیكه ڕووبه‌ڕووی تاڵیبان ببێته‌وه، چونكه پێشتر به‌هۆی ده‌ستگیر كردنی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یان، گروپه‌كه ڕاپه‌ڕینی دژی تاڵیبان ڕاگه‌یاند.
داننه‌نان به تاڵیبان یه‌كێكه له ئاڵنگارییه قورسه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه گۆشه‌گیری ده‌كات و له ناوخۆش ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی سیاسیی و ئابوریی ده‌كاته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی " الشرق الاوسط" ئاشكرای كرد، كه له دۆڵی په‌نجشیر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌سعود شا مه‌سعود، كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بنه‌وه، بۆیه بوونی ئه‌م گروپه چه‌كدارییانه، كه هه‌موویان ماف به خۆیان ده‌ده‌ن حوكمی ئه‌فغانستان بكه‌ن، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له حوكمی تاڵیبان سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ڕێك كه‌وتن له نێوانیان ڕوونه‌دات، ئه‌وه زۆر نزیكه، وڵات توشی شه‌ڕێكی ناوخۆ بكه‌نه‌وه، كه داهاتووه‌كه‌ی دیار نییه.
سێیه‌م: قه‌یرانی دارایی
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ 2021 دا به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگریی بڵاویكردۆته‌وه، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان زۆرینه‌ی داهاته‌كه‌ی له ڕێگای نایاساییه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فیۆن و بازرگانی كردن به ماده‌ی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، به‌شێكی دیكه‌ی داهاتیشی به‌هۆی هاوكاری ئه‌و ناوچانه‌وه‌یه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بوون، یان له ده‌ره‌وه هاوكاری ده‌كرێن، به شێوه‌یه‌كی گشتی داهاتی تاڵیبان له ساڵێكدا نزیكه‌ی ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌م داهاته به‌شی بزوتنه‌وه‌كه ناكات، كه بتوانی فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتی پێبكات و سه‌قامگیری ئابوریی پێفهراههم بكات، به تایبه‌ت كه ئه‌فغانستان به ده‌ست كورتهێنانی بودجه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌پێی ڕاپۆرتێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی ئه‌فغانستان له ساڵی 2018دا 11 ملیار دۆلاری خه‌رج كردووه، كه له %80ی له هاریكارییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه بووه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی كابوڵ ته‌نها ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ بووه، بۆیه هیچ ڕوون نییه كه چۆن تاڵیبان ده‌توانێت ئه‌و داهاته‌ی سه‌ره‌وه ده‌ستبخات، له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ك هاوكاری ناكه‌ن، به‌ڵكو ئاماده نین له ئێستادا دانی پێدا بنێت، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابوری و به‌و ئابورییه بهرخۆرهی ئه‌فغانستان یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌كه.
چواره‌م: داننان به تاڵیبان و نهپچرانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی
به چاوپۆشین له هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، كه تاكو ئێستا خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی گرنگه له ئه‌فغانستان، وا دیاره وڵاتانی جیهانی به ئاسانی دان به حكومه‌تی داهاتوودا نانێن، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه تاڵیبان ڕایگه‌یاند حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێكناهێنن، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، دوای ئه‌و لێدوانه چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ڕایانگه‌یاند شه‌رعیه‌ت به‌و حكومه‌ته ناده‌ن، كه به‌هێز خۆی بچه‌سپێنێت، بۆیه وادیاره قه‌یرانێكی فعلی ڕووبه‌ڕووی تاڵیبان ده‌بێته‌وه، قه‌یرانه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی كه تاڵیبان نه‌توانێ قه‌ناعه‌ت به وڵاتانی جیهان بكات، دیپلۆماتكار و هاوڵاتیه‌كانیان نه‌گوازنه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌ڵێنی پێداون كه پارێزگاری له باڵیۆزخانه و نێرده‌كانیان بكات، هه‌روه‌ها قه‌ناعه‌تیان پێبكات به كه‌ناڵه سیاسی و ئابورییه‌كانیان بهێڵننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سودی ئابوریی پێبگات.
ئه‌مریكا تاكو ئێستا هۆشداری ده‌دات، وڵاتانی جیهانیش به وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت ئه‌فغانستان ببێته شوێنێكی ئارام بۆ تیرۆرستان، به‌ڵام پێشهاته‌كان بۆ تاڵیبان دڵخۆش نین، چونكه وڵاتانی وه‌ك هیندستان و به‌ریتانیان و ئه‌ڵمانیا و سوید و دانیمارك و نه‌رویج و كۆریای باشور و ئیتاڵیا و كه‌نده، باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان داخستوه، به ته‌نها داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا زیانی 430 ملیۆن یۆرۆ (505 ملیۆن دۆلار) زیانی له تاڵیبان داوه، هه‌روه‌ها وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خشیش كۆمه‌كیان بۆ ئه‌فغانستان ڕاگرتوه، بۆیه نه‌مانی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و داننه‌نان به تاڵیبان، یه‌كێكه له ئاڵنگارییه قورسه‌كان، چونكه تاڵیبان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه گۆشه‌گیر ده‌كات و له ناوخۆش ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی سیاسی و ئابوریی ده‌كاته‌وه.
له كۆتاییدا، له‌وه‌ی تاڵیبان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناچار بكات، كه دانی پێدا بنێن، هه‌روه‌ك چۆن دانیان به شۆرشی ئیسلامی له ئێران نا له ساڵی 1979دا، به‌ڵام په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌فغانستان كێشه‌یه‌كی دوور مه‌ودا ده‌بێت، داهاتوویه‌كی ڕوونی نییه، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده تاڵیبان له ڕووی هێزه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر به‌و ئاسانیه بتوانێت ئیداره‌ی وڵات و لایه‌نی ئابوریی بدات و به‌رگه‌ی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت.