له كۆتاییه‌كانى ساڵى 1994و سه‌ره‌تاى ساڵى 1995 بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بوو، له زۆربه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كانى هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕى پارتى و یه‌كێتى ده‌ستی پێكرده‌وه (1)، له 15/1/1995 (جه‌لال تاڵه‌بانى) شه‌ڕى سه‌رتاسه‌رى له دژى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند و له بانگه‌وازێكدا داواى كۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتى پارتى كرد له هه‌رێمى كوردستان، داواشى له سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌رى كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى (ى.ن.ك) كرد خۆیان بۆ له‌ناوبردنى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاماده‌بكه‌ن (2). به‌وجۆره له ساڵى 1995 تا ڕووداوى 31ى ئابى 1996، هه‌م شه‌ڕو هه‌م هه‌وڵى ڕاگرتنى شه‌ڕ له ئارادا بوو، هه‌رچه‌نده دانیشتن‌و ڕێكه‌وتن له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام ئاشتى سه‌رتاسه‌رى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه(3).
له‌ماوه‌ى شه‌ڕه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیدا كوردستان ببووه جێگاى له‌شكركێشى وڵاتانى توركیا‌و ئێران‌و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندینجار سنورى هه‌رێمى كوردستانیان به‌زاندووه، توركیا پشتیوانى له پارتى ده‌كرد، هه‌رچه‌نده ئێرانیش له سه‌ره‌تادا هاوكارى پارتى‌و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌كرد له دژى یه‌كێتى، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك پێش ڕووداوى 31ى ئابى 1996 یه‌كێتى ڕێكهوتنى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژۆكردو له دواى ئه‌وه هاوكارى له ئێرانه‌وه پێده‌گه‌یشت(4).
بارى دژوار‌و شێواوى هه‌رێمى كوردستان، نه‌ك ته‌نها زیانى دهروونىو ئابورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، سروشتى تێكدابوو، به‌ڵكو جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌گشتى به شارى سلێمانیشه‌وه دووچارى ڕهشبینىو نا ئومێدى هاتبوون، ئاینده‌ى خۆیان زۆر به مه‌ترسیدار ده‌بینى، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێژه‌ى كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له شارى سلێمانیدا یه‌كجار به‌رزبۆوه(5)، جگه‌له‌وه‌ش شه‌ڕه‌كه بارودۆخى سیاسى شارى سلێمانى زۆر ئاڵۆز كردبوو، دیارده‌ى كوشتن له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ڕوونى له شارى سلێمانیدا ده‌بینرێت، بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ماوه‌ى شه‌ڕى پارتى‌و یه‌كێتی له شارى سلێمانیدا كوژراون زۆرن، ناوى هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تیانه:- (جه‌لالى حاجى حسێن كلۆش، كه له‌هه‌وڵێ ڕاگرتنى شه‌ڕى پارتى‌و یه‌كێتیدا له 3ى ئایارى 1994 كوژرا، كوژرانى خاتوو لیسى سمیس- ڕۆژنامه‌نووسى ئهڵمانىو دۆستى كورد له ساڵى 1994، كوژرانى ماجیدى حه‌مه جوان، كه شانۆكار بوو، ئه‌بوبه‌كر عه‌لى شاعیر، كه له 1ى ئه‌یلولى 1994 كوژراوه. ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له‌و ماوه‌یه‌دا كوژراون بریتى بوون له (گێلاس خان، ئامینه خان، ئه‌خته‌ر خان، سوبحى خان، خه‌بات عیزه‌ت)(6)، ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كى كه‌من له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى ئاڵۆزى بارودۆخى سیاسى‌و سه‌روه‌ر نه‌بوونى یاسا، نه‌بوونى ئاسایش له شارى سلێمانیدا تیرۆر‌كراون، سه‌رجه‌میان كه‌سایه‌تى بێلایه‌ن بوون‌و ئه‌ندامى هیچ حزبێكى سیاسى نه‌بوون.
له ساڵى 1996دا پارتى به ته‌واوى ڕووى له عێڕاق كرد‌و یه‌كێتیش ڕووى له ئێران كرد، له 2/1/1996 وهفدێكى ئێران سه‌ردانى شارى سلێمانیان كرد، له‌لایه‌ن (ى.ن.ك) ه‌وه به شێوازێكى فه‌رمى پێشوازیان لێكراو له (ئوتێل ئه‌بو سه‌نا) له‌گه‌ڵ (جه‌لال تاڵه‌بانى) كۆبونه‌وه، شانده‌كه‌ى ئێران به سه‌رۆكایه‌تى (عه‌لى ئاغاى محه‌مه‌دى) بوو، نوێنه‌رى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران بوو، له 5/1/1996 شانده‌كه‌ى ئێران له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رێكى زۆرى شارى سلێمانییه‌وه پێشوازى لێكرا، له به‌رده‌ركى سه‌راى شارى سلێمانى، یه‌كه‌م جار بوو له كۆبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى له‌و شێوه‌یه‌دا جه‌ماوه‌ر هوتافى(الله اكبر) بڵێنه‌وه كه ئه‌مه‌ش به ده‌ستورى ئێران بوو، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا هه‌ریه‌كه له (جه‌لال تاڵه‌بانى)و (عه‌لى ئاغاى محه‌مه‌دى) وتاریان بۆ جه‌ماوه‌رى شارى سلێمانى خوێنده‌وه(7). پاشتر له 13/6/1996دا به ئاماده‌بوونى شاندى ئێران و نوێنه‌رى پارتى‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان (جه‌لال تاڵه‌بانى) به‌ردى بناغه‌ى (حسێنییهى ئه‌لحه‌كیم)ی له شارى سلێمانى دانا، له مه‌راسیمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى حسێنییهكهدا تاڵه‌بانى وتارێكى پێشكهشكردو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد :"بنیاتنانى ئه‌م حسێنییه نه‌ك ته‌نها جێبه‌جێكردنى ئه‌ركێكى ئاینییه، به‌ڵكو ئه‌ركێكى نیشتیمانییه‌و پێویسته شانازیشى پێوه بكه‌ین"(8).
له هاوینى ساڵى 1996 بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بوو، ئێران فشارێكى زۆرى له‌سه‌ر (ى.ن.ك) دروستكردبوو، بۆ داخستنى بنكه‌و باره‌گاكانى (حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران) له شارى كۆیه، له‌مباره‌یه‌وه مام جه‌لال رایگه‌یاندووه كه تواناى ڕاگرتنى هێرشى ئێرانى نییه بۆ سه‌ر دیموكرات(9). پێشتریش (ى.ن.ك) حزبى دیمو‌كراتى له هێرشى ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان ئاگادار كردۆته‌وه‌و نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ى حزبى دیموكرات كردووه‌و له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو، كه یه‌كێتى ناتوانێ به‌ر له هێرشى ئێران بگرێت(10). ئه‌وه‌بوو ڕۆژى 26/7/1996 جموجۆڵى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌سه‌ر سنور‌و له ده‌روازه‌كانى باشماخ‌و په‌روێزخانه‌وه ده‌ستیپێكرد، كاتژمێر (3) ى داوانیوهڕۆ بارههڵگرو ئۆتۆمبیلێكى زۆرى سوپاى پاسداران به چه‌كى قورسه‌وه گه‌یشتنه شارى سلێمانى، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه سوپاى پاسداران به ناوى هاوكارىو بارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیه‌وه ئه‌و چهكو هێزانه‌ى هێناوه‌ته باشورى كوردستان‌و شه‌و له سه‌ربازگه‌ى سه‌لامى شارى سلێمانى ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دهڵیتَ:"سه‌عات سێى پاشنیوه‌ڕۆ له باره‌گا گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له فلكه‌ى سه‌رچنار یه‌ك سه‌عات وه‌ستاوین بۆ تێپه‌ڕبوونى "لۆرى به‌بارو داپۆشراوى ئێرانى"، سائیقهكان ئه‌و سه‌ربازانه بوون، كه له‌شه‌ڕى ئێران-عێراق گیرابوون، پێیان ده‌وتن "ته‌وابین/ ته‌وبه‌كه‌ران"، ئه‌و هێزه‌ى ئێمه تیبینیمان كرد سوپاى پاسداران‌و قهرارگهى حه‌مزه‌ى ئێرانى بوون، له حاجى ئۆمه‌رانیشه‌وه وه‌جبه‌یه‌ك سه‌یاره هاتبوون نزیكه‌ى (1500) كه‌س ده‌بوون، ئه‌و هێزه‌ى مه‌عسكه‌ر سه‌لام به قیاده‌ى "سه‌ردار ئه‌حمه‌دى كازمى" بوو، له‌ناو یه‌كێتیشدا (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر)یان له‌گه‌ڵ بوو"(11)، دوو ڕۆژ دواتر له 28/7/1996 سوپاى پاسداران هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گاكانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له شارى كۆیه‌و ئهندامانو لایه‌نگرانى دیموكرات به ژن‌و منداڵه‌وه ئاواره‌ى شارى هه‌ولێر بوون، ڕۆژێك دواتر واته له 29/7/1996 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایی خۆى به‌رامبه‌ر تۆپبارانى باره‌گاكانى دیموكرات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ربڕى، داوایكرد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سنورێك بۆ ده‌ستدرێژى ئێران‌و توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان دابنێت(12)، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانى كوردستانیش ناڕه‌زایی خۆى سه‌باره‌ت به هه‌مان ڕووداو خسته‌ڕوو(13).
جێی ئاماژه‌یه هێزه‌كه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران نزیكه‌ى (500) سه‌رباز ده‌بوون، سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان به‌زاندو له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى (ى.ن.ك)ه‌وه هاتنه ژووره‌وه‌و بۆ ماوه‌ى (72) كاتژمێر مانه‌وه(14).
مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیموكراتیش له‌سه‌ر پهلامارهكهى ئێرانى بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حزبى دیموكرات به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، تێیدا یه‌كێتى یه خیانه‌تكار له قه‌ڵه‌مداو به‌رپرسیارێتى ڕووداوه‌كه خسته ئه‌ستۆ، داواشى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ئهمهریكاو ڕاى گشتى جیهان كرد كه ئه‌مه قبوڵ نه‌كه‌ن(15).
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئابى 1996 دا به دیاریكراوى له شه‌وى (16/17 ئابى 1996)دا خولێكى دیكه‌ى شه‌ڕى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى ده‌ستیپێكرده‌وه، پارتى، یه‌كێتى به ههڵگیسێنهرهوهى شه‌ڕه‌كه تۆمه‌تبار كرد‌و، له بانگه‌وازێكدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه یه‌كێتى له كاتێكدا په‌لامارى هێزه‌كانى پارتى داوه، كه پارتى خه‌ریكى ئاهه‌نگى یوبیلى زێڕین بووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه (ى.ن.ك) به هاوكارىو پاڵپشتى ڕاسته‌وخۆى ئێران هێرشى بۆسه‌ر پارتى ده‌ستپێكردووه(16)، یه‌كێتیش لاى خۆیه‌وه پارتى به ههڵگیسێنهرهوهى شه‌ڕه‌كه تۆمه‌تباركرد، ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ زمانحاڵى یه‌كێتى به مانشێتێكى گه‌وره نووسیویه‌تى (پارتى شه‌ڕى كورد كوژه هه‌ڵده‌گیرسێنێته‌وه)(17).
شه‌ڕى پارتى‌و یه‌كێتى له زۆر ناوچه‌ى كوردستان به فراوانى ده‌ستیپێكرده‌وه، له زۆربه‌ى قۆڵه‌كانه‌وه پارتى شكستى هێناو ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو له نێوانیاندا هه‌بووه(18)، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرشه‌كانى یه‌كێتى به پاڵپشتى تۆپخانه‌كانى ئێران بووه‌و پارتى له ناوچه‌كانى چۆمان‌و حاجى ئۆمه‌ران ده‌ركران‌و به ده‌یان پێشمه‌رگه‌یان بوونه قوربانى‌و هێزه‌كانى پارتى‌و له پهلو پۆ كهوتبوونو شه‌ڕیان پێنه‌ده‌كرا(19)، له‌م بارودۆخه‌كه‌دا ناوچه‌كانى پارێزگاى سلێمانى‌و به‌شێكى زۆرى پارێزگاى هه‌ولێر به شارهكهشهوه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیدا بوون، پارتى ته‌نها پارێزگاى دهۆكو ناوچه‌كانى سه‌ڵاحه‌دینى له باكورى هه‌ولێر له ژێر ده‌ستدا مابوو(20)، واته مه‌ترسى له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دروست ببوو.
له‌م سهروبهندهداو له ڕۆژى 22ى ئابى 1996 (مه‌سعود بارزانى) نامه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تى عێڕاق ده‌نێرێ بۆ ده‌ركردنى یه‌كێتى له هه‌ولێر، كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى ئێران، داواى هاوكارى له رژێمى به‌عس ده‌كات، جێى ئاماژه‌یه پارتى پێشتر هۆشداری دابووه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر هاوكارى نه‌كه‌ن، ناچاره ڕووبكاته به‌غداد، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌م داوایه‌ى پارتى به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتبوو(21).
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى پارتى به حكومه‌تى عێراقه‌وه، (جه‌لال تاڵه‌بانى) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ئاگاداربوون‌و زانیویانه سوپاى عێراق هێرشده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئێمه‌ى دڵنیا كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر عێراق هێرشبكات ئه‌وا لێیان دهدهنو ته‌مێیان ده‌كه‌ن(22).
دواجار به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى (31 ئابى 1996) هێزه‌كانى حكومه‌تى عێراق به چاوساغى پارتى هێرشیان بۆسه‌ر هه‌ولێر ده‌ستپێكرد، هێزه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق پێكهاتبوو له (هێزه‌كانى گاردى كۆمارى، فه‌یله‌قى یهكو پێنج سوپا نزیكه‌ى (20-30) هه‌زار سه‌ربازو (500) تانك ده‌بوون)(23 ). هێزه‌كانى پارتى‌و سوپاى عێراق له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕێگه‌كانى (قوشته‌په-دێگه‌ڵه، بنه‌سڵاوه-داره‌توو هه‌تا ڕێگاى هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دین، ناوچه‌كانى به‌حركه‌و ده‌وروبه‌رى خۆرئاواى هه‌ولێر، كاتژمێر (12)ى نیوه‌ڕۆ تانك‌و هێزه‌كانى ڕژێم گه‌یشتنه بیناى په‌رله‌مانى كوردستان‌و هێزه‌كانى (ى.ن.ك) له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه شكان‌و به‌رگریان پێنه‌كرا، بۆیه بۆ ده‌ربازكردنى گیانى به‌رپرسه باڵاكانى (ى.ن.ك)، كه له ناوشارى هه‌ولێردا بوون، بڕیاریاندا كه شارى هه‌ولێر چۆڵبكه‌ن‌و پاشه‌كشه بكه‌ن(24).
(ى.ن.ك) له شارى هه‌ولێردا زه‌ره‌رو زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وت نزیكه‌ى (150) كوژراویان هه‌بوو، جگه‌له (125) دۆشكاو بڕێكى زۆر فیشه‌ك، تۆپ و چه‌كى قورسى دیكه، كه له‌شارى هه‌ولێردا به جێ‌ما بوو، كه‌وته ده‌ستى (پ.د.ك)، ئه‌مه جگه‌له گرتن‌و له‌ناوبردنى ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆنى عێراق‌و تێكدانى باره‌گاكانى (INC)(25)، هه‌ر به‌هۆى ڕووداوى 31ى ئابى 1996 باره‌گاى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، كه ئه‌و كاته له شارى هه‌ولێر ده‌رده‌چوو، زمانحاڵى (ى.ن.ك)بوو، كه‌وته ده‌ست پارتى‌و به‌وهۆیه‌وه له 2/9/1996 ه‌وه واته له ژماره (1375) وه‌ستا هه‌تا ڕۆژى شه‌ممه، 4/1/1997، كه ژماره (1376)ى ڕۆژنامه‌كه دهرچۆتهوه(26).
به‌هۆى داگیركردنى شارى هه‌ولێره‌وه له‌لایه‌ن سوپاى عێراق‌و پارتى دیموكراته‌وه له ڕۆژى 2/9/1996 له شارى سلێمانى خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى ڕێكخرا، جه‌ماوه‌رى شار چه‌ندین دروشم‌و هوتافیان ده‌گوته‌وه له‌وانه (جاش‌و پارتى‌و بارزانى به‌عسى بۆ هه‌ولێر هانى....)(27).
له ئه‌نجامى ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ى كه به‌سه‌ر هێزه‌كانى یه‌كێتیدا هاتووه له شارى هه‌ولێردا نه‌یانتوانى ڕیزه‌كانى ڕێكبخه‌نه‌وه‌و به‌رگرى له شارى سلێمانى بكه‌ن(28). بۆیه ڕۆژى 9/9/1996 (ى.ن.ك) پاشه‌كشه‌یان له شارى سلێمانى كرد‌و زۆربه‌ى بنكه‌و باره‌گاكانى خۆیان تهقاندهو به تایبه‌ت مه‌كته‌بى سیاسى‌و سكرتاریهتو باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى‌و ماڵى هه‌ندێك له به‌رپرسه باڵاكانى (ى.ن.ك) له ناوشارى سلێمانیدا(29).
(ى.ن.ك) بڕیارى چۆڵكردنى شارى سلێمانیدا بوو، (جه‌لال تاڵه‌بانى) ده‌ڵێت:"ئێمه نه‌مانتوانى هێزه‌كانمان له كشانه‌وه‌دا چاك ڕێبه‌رى بكه‌ین به باشمان زانى بچینه‌وه سه‌ر سنوره‌كان بۆ ئه‌وه هێزه‌كانى خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه"(30). به‌و شێوه‌یه له به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 9 ئه‌یلولى 1996 شارى سلێمانى له‌لایه‌ن (ى.ن.ك)ه‌وه چۆڵكرا، به‌بێ به‌رگریكردن، مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت:"گه‌یشتمه چوار ڕیانى سه‌رچنار، دۆشكایهكم بینى به جێیان هێشتبوو، منداڵێكى له‌سه‌ر بوو ده‌یخولانده‌وه، من نه‌مزانى بوو منداڵه‌كانم ڕۆیشتوون، سه‌یاره‌یه‌كم نارد تا منداڵه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن بۆ ئه‌زمه‌ڕ، كه هاتنه‌وه وتیان ڕۆیشتوون، ئێمه‌ش ملى ڕێگامان گرت به‌ره‌و ئه‌زمه‌ڕ"(31).
له ڕاستیدا دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شارى كۆیه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه له پاشنیوه‌ڕۆى 8ى ئه‌یلولى 1996، ترس‌و دڵهڕاوكێكى زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكى شارى سلێماندا زاڵدهبێو به هه‌زاران كه‌س شارى سلێمانى چۆڵده‌كه‌ن(32). هه‌تا دوانیۆڕۆى هه‌مان ڕۆژ ڕادیۆ ته‌له‌فزیۆنى (ى.ن.ك) به‌رنامه‌كانى خۆیان په‌خشده‌كرد، به‌ڵام له دواى كاتژمێر (2) پاشنیۆهڕۆ به‌رنامه‌كانى خۆیان ڕاگرت، هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوبوونه‌وه‌ى ترس‌و دڵهڕاوكێكهش، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وته‌یه‌ى سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك)، (جه‌لال تاڵه‌بانى) بوو، له ڕادیۆى خۆیانه‌وه كه وتى:"مه‌سعود بارزانى‌و هێزه‌كانى عێراق، كوردستان له "ده‌ریاى خوێن" دا نقوم ده‌كه‌ن"(33). (پ.د.ك) پێیانوایه (ى.ن.ك) هه‌وڵیداوه كه زۆرترین خه‌ڵك به‌تایبه‌تى له چینى گه‌نجان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن بۆ ئه‌ودیوى سنور، بۆیه له‌ناو بازاڕى شارى سلێمانیدا پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه هێزه‌كانى عێراق دێنه شارى سلێمانى‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه خزمه‌تى سه‌ربازیان نه‌كردووه دهستیگردهكرێن، بۆیه به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر له‌گه‌ڵ (ى.ن.ك) دا شارى سلێمانیان چۆڵكردووه(34).
ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كێتى له شارى سلێمانى به دوو ڕێگا شاریان به‌جێهێشت، یه‌كه‌م: له‌ڕێگاى ئهزمهڕهوه بۆ ماوهتو له وێوه بۆ سه‌ر سنورى ئێران، دووه‌م: له ڕێگاى پێنجوێنه‌وه بۆ باشماغو سنورى ئێران، به‌وشێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه چوونه سه‌یران به‌ندو زه‌ڵێ كه پێشتر باره‌گا سه‌ره‌كى (ى.ن.ك) بوو له پێش ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991(35).
له‌دواى چۆڵكردنى شارى سلێمانى له‌لایه‌ن (ى.ن.ك)ه‌وه ئێواره‌ى 9/9/1996 هێزه‌كانى (پ.د.ك) ده‌گه‌نه شارى سلێمانى، هه‌مان ڕۆژ پارتى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانییه‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیرابوو، له خاڵى دوانزه‌یه‌مدا ده‌ڵێت:"سه‌عات 7ى ئێواره شارى سلێمانى ئازادكرا، سه‌رتاپاى جه‌ماوه‌رى شارى سلێمانى به گوڵباران له پێشوازى پێشمه‌رگه‌دا بوون"(36). (عه‌بدولڕه‌حمان سه‌نگاوى)ش، هه‌مان شت پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"له كاتى هاتنى پارتى بۆ ناوشارى سلێمانى پێشوازییه‌كى باشیان لێكرا، له هه‌موو كۆڵان‌و فلكهكانى شارى سلێمانى كرا به ههڵپهڕكێو شادى ده‌ربڕین"(37). به‌ڵام دانیشتوانى شارى سلێمانى به پێچه‌وانه‌ى ناوبراو ده‌ڵێن، گوایه خه‌ڵكى شاره‌كه بێده‌نگ بوون‌و ته‌نها وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر ڕاوه‌ستاون( 38). (وشیار صدیق ئه‌فه‌ندى) كه ئه‌وكاته به‌رپرسى ناوچه‌ى پارتى بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه خه‌ڵكى شاره‌كه ته‌نیا بۆ به‌خێرهاتن سه‌ردانیان كردوین، ناوبراو ده‌ڵێت:"نه‌مبینیووه خه‌ڵكى شارى سلێمانى شایی بكهنو خۆشى ده‌رببڕن"(39).له ڕاستیدا دانیشتوانى شارى سلێمانى پێشوازى گه‌رمیان له پارتى نه‌كردووه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى پارتى هاته‌وه بۆ شارى سلێمانى، كه‌ناڵى عیراقییه‌ى سه‌ر به ڕژێم هاتبووه ناو شاره‌وه به دواى كه‌سێك دا ده‌گه‌ڕا چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام خه‌ڵكى شار خۆیان له چاوپێكه‌وتن ده‌دزییه‌وه، به‌گشتى پارتى لاى خه‌ڵكى سلێمانى خۆشه‌ویست نه‌بوو، بۆیه پێشوازى شایسته‌یان لێنه‌كرا(40).
دواى (10) ڕۆژ مه‌كته‌بى ڕێكخستنى ده‌ره‌وه‌ى (ى.ن.ك) به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى چۆڵكردنى شارى سلێمانییه‌وه بڵاوكرده‌وه:
ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات پاش ئه‌وه‌ى بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه پارتى‌و حكومه‌تى عێراق له دوو قوڵه‌وه هێرش بۆ سلێمانى ده‌هێنن له قۆڵى دوكان‌و چه‌مچه‌ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى سلێمانى له خوار هێڵى (36)ه‌وه‌یه، به‌مه‌ش حكومه‌تى عێراقى به‌مافى خۆى ده‌زانى تۆپ‌و فڕۆكه‌و تانك‌و چه‌كى قورس به‌كاربهێنێت، بۆیه به له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك‌و شاره‌كه بڕیاریانداوه به‌رگرى نه‌كا بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه دوربێت له كاولكارى(41).به‌ڵام كریس كۆچێرا ئاماژه به‌وه ده‌كات ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازى عێراقیش نه‌هاتونه‌ته ناوشارى سلێمانییه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات (مه‌سعود بارزانى ) ڕۆژى 10/9/1996 سه‌ردانى شارى سلێمانى دهكاتو له‌لایه‌ن سه‌دان منداڵه‌وه كه ئاڵاى زه‌ردیان به ده‌سته‌وه بووه پێشوازى لێده‌كه‌ن، له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك به بێده‌نگى له شهقامهكانى شاردا كۆببوونه‌وه‌و چاویان له حاكمى نوێى خۆیان ده‌كرد، ده‌ڵێت:" هه‌موو چاودێران ئه‌و بابه‌ته پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ڕیزى ئه‌و پێشمه‌رگانه كه پاراستنى مه‌سعود بارزانیان له ئه‌ستۆ بوو، له‌وپه‌ڕى فۆلكلۆرىو ناڕێكوپێكى دابوون، ته‌نانه‌ت سه‌ربازێكى عێراقیشیان له‌ناودا نه‌بوو. شارى سلێمانى به‌كرده‌وه له ڕۆژێك پێشتره‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى (ى.ن.ك)ه‌وه چۆڵ‌كرابوو"(42).
به گه‌یشتنى (پ.د.ك) به شارى سلێمانى گۆڕانكارى له یه‌كه كارگێڕییه‌كانى شاره‌كه‌دا كرد، له ڕۆژى 10/9/1996، (فایه‌ق تۆفیق) كه پێشتر به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى سلێمانى بوو، پارتى كردى به پارێزگارى شارى سلێمانى، پاش ماوه‌یه‌كى كورت (ڕاستی نورى شاوه‌یس) شوێنى گرته‌وه(43)، له‌و ماوه كه‌مه‌ى كه (پ.د.ك) ده‌سه‌ڵاتداربوو له شارى سلێمانى، چه‌ندین گۆڕانگارى له یه‌كه كارگێڕییه‌كانى تردا ئه‌نجامداوه، له‌وانه گۆڕینى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كان به كه‌سانى سه‌ر به خۆیان، بۆ نمونه له پێش ڕوداوى (31ى ئابى 1996) )، (زێڕین ئه‌حمه‌د ئه‌مین لاوه) به‌ڕێوه‌به‌رى (فه‌رمانگه‌ى تاپۆ)بووه، له كاره‌كه‌ى دورخراوه‌ته‌وه، (كوێستان ئه‌حمه‌د سه‌عید) له شوێنه‌كه‌ى دانراوه، (ئه‌ندازیار نه‌ورۆز محه‌مه‌د سه‌عید) له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى لابراوه، ( ئه‌ندازیار حه‌سه‌ن ته‌یب به‌رخى) له شوێنى دانراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى(مامۆستا خه‌سره‌و مسته‌فا) دورخراوه‌ته‌وه، (به‌شاره‌ت عه‌بدولواحید محه‌مه‌د) شوێنى گرتوه‌ته‌وه، (حه‌مید سدیق)به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى دورخراوه‌ته‌وه، (فوئاد حه‌سه‌ن) له شوێنى دانراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دابه‌شكردنى كاره‌با(سیروان عارف)لابراوه، (په‌روین كاكه حه‌مه)له شوێنى دانراوه، له‌زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كاندا به‌پرسه‌كان لابران‌و كه‌سێكى دیكه خرایه شوێنیان(44)، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یكه‌رى (شه‌هید ئارام) له شارى سلێمانیدا شكێنرا(45).
لهبڵاوكراوهى ڕۆژى 20/9/1996 ى مه‌كته‌بى ڕێكخستنى ده‌ره‌وه(ى.ن.ك) یشدا هاتبوو:"بارودۆخى شاره داگیركراوه‌كانى كوردستان له‌لایه‌ن جاشى مه‌سعود تكریتىو سه‌دامه‌وه زۆر ناخۆشه به‌تایبه‌تى ناو شارى سلێمانى‌و هه‌ولێر، زۆرى ماڵه‌كان تاڵانكراون، به‌رده‌وام ئهمنو ئیستیخباڕات ده‌گه‌ڕێن به‌شوێن معاڕهزهو دۆستانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان)دا. هه‌موو ماڵه ئه‌منه كۆنه‌كانى ڕژێم كه ئێستا ئاواره‌و لێقه‌وماوى تێدایه، به‌زۆر پێیان چۆڵدهكهنو ده‌یانده‌نه‌وه به به كرێگیراوهكانى ڕژێم"(46). له ڕاستیدا له چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م پاش هاتنى پارتى بۆ شارى سلێمانى دیارده‌ى گه‌ڕان و تاڵان و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵانى سه‌ربه لایه‌نگرانى یه‌كێتى زۆر بووه، به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك بارودۆخه‌كه ئاسایى بوه‌ته‌وه.
له كاتى چۆڵكردنى شارى سلێمانى له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه سه‌رجه‌م كارته‌كانى وێستگه‌ى كاره‌باى دوكانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد. بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا دنیشتوانى شارى سلێمانى به بێ كاره‌با و له تاریكی‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕۆژى 10/9/1996 ڕ‌ژێمى به‌عس گه‌مارۆى ئابورى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان لابرد(47)، ئه‌مه‌ش كه‌مێك بارى سه‌رشانى دانیشتوانى شارى سلێمان سوككرد، جگه‌له‌وه‌ش ڕێگه سلێمانى-كه‌ركوك كرایه‌وه، به‌مه‌ش بازرگانانى شارى سلێمانى توانیان شتومه‌كى پێویست هاورده‌ى شارى سلێمانى بكهنو كه‌مێك نرخى شتومه‌ك له بازاڕدا هه‌رزان بوو. بۆیه قسه‌یه‌ك له ناو خه‌ڵكى شارى سلێمانیدا بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێن:(بارزانى و هه‌رزانى)، جگه‌له‌وه‌ش (پ.د.ك) مووچه‌ى دوو مانگى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كات، ههوڵیشدهدا، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پاره‌یان له بانكدا بووه‌و فه‌وتاوه، بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه(48). هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو، كه پارتى ههستو سۆزى جه‌ماوه‌رى شارى سلێمانى به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت.
هه‌رچۆنێك بێت ده‌سه‌ڵاتى پارتى له‌شارى سلێمانیدا هه‌تا 13/10/1996 درێژه‌ى كێشا‌و جارێكى دیكه (ى.ن.ك) گه‌ڕایه‌وه بۆ شارى سلێمانى.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
(1) بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر شه‌ڕو پێكدادنه‌كان. بڕوانه// ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، ژماره (878)، ساڵى سێیه‌م، سێ شه‌ممه، 3/12/1991، ل1.؛ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: س. پ، ل436، 421، 413، 408، 406.
(2) بۆ ده‌قى بانگه‌وازه‌كه‌ى (جه‌لال تاڵه‌بانى). بڕوانه، ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، ژماره (890)، ساڵى سێیه‌م، سێ شه‌ممه، 17/1/1995، ل1.
(3) بۆ زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى ئاشتى‌و ڕێكه‌وتنه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى بڕوانه // به‌شى سێیه‌مى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،ل209-218.
(4) محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: س. پ، ل496، 491، 486، 456.
( 5) فاتح ڕه‌سوڵ: س. پ، ل341.
(6) بۆ ناوى ته‌واوى ئه‌و ژنانه و هۆكارى كوشتن‌یان له (17/4/2018) په‌یوه‌ندیمان كرد به (ڕوناك فه‌ره‌ج)ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان و توێژه‌ر وچالاكى بوارى ژنان، پێى ڕاگه‌یاندین كه زۆر جار له به‌ر بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى ناتوانین ناوى ته‌واو و هۆكارى كوشتنى ئه‌و ژنانه بڵاو بكه‌ینه‌وه ، هه‌ندێك جار ناچارین ته‌نها پیتى یه‌كه‌مى ناوه‌كانیان یاخود به ناوى خوازراو باس له قوربانییه‌كانى ژنان بكه‌ین. جگه‌له‌وه‌ش ده‌زگاى به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له ساڵى 2007 ه‌وه دامه‌زراوه بۆیه هیچ ئامارێكى فه‌رمیمان له‌سه‌ر قوربانییه‌كانى ژنان له‌وه ماوه‌یه‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت.
بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئاڵۆزى بارودۆخى سیاسى شارى سلێمانى‌و كاره تیرۆرستیه‌كان. (بڕوانه// محمد صابر كریم: كه‌لتورى زهبروزهنگو تیرۆر، چ1، چاپخانه‌ى به‌درخان، (ب.ش. چ)، (ب. س. چ)، ل225-240.؛ هاوڕێ باخه‌وان: س. پ، ل728-729، 741، 746.؛ ته‌ها بابان: چه‌پكێك...س. پ، ل143).
(7) بۆ زانیارى زیاتر بڕوانه، ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، ژماره (1181)، ساڵى چواره‌م، چوارشه‌ممه، 3/1/1996، ل1؛ ه.س، ژماره (1183)، ساڵى چواره‌م، هه‌ینى، 5/1/1996، ل1؛ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: س. پ، ل484.
(8) بۆ ده‌قى ته‌واو وتاره‌كه‌ى مام جه‌لال. بڕوانه// ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، ژماره (1309)، ساڵى چواره‌م، هه‌ینى، 14/6/1996، ل1.
(9)بڕوانه // محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود: س. پ، ب4، ل531-532.
(10) بۆ ده‌قى نامه‌كه‌ى (ى.ن.ك) بۆ حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران. بڕوانه// فاتح ڕه‌سوڵ: س. پ، ل327-249.
(11) س. پ، ل532-533.
(12) ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، ژماره (1345)، دووشه‌ممه، 29/7/1996، ل1.
(13) ه. س، ژماره (1347)، چوارشه‌ممه، 31/7/1996، ل1.
(14) فیبى مار:س. پ، ل458.
(15) بۆ ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. بڕوانه// فاتح ڕه‌سوڵ: س. پ، ل350-351.
(16) بۆ ده‌قى بانگه‌وازه‌كه‌ى (پ.د.ك). بڕوانه، فاتح ڕه‌سوڵ: س. پ، ل369-372.
(17) بۆ زانیارى زیاتر بڕوانه// ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، ژماره (1362)، یه‌ك شه‌ممه، 18/8/1996، ل1.
(18) بۆ زانیارى بڕوانه، ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، ژماره (1365)، چوارشه‌ممه، 21/8/1996، ل1.
(19 )س. پ، ل547-548.
(20 ) فیبى ماڕ: س. پ، ل459.
( 21) گه‌راس. ئاڕ. ڤى. ستانسفێڵد: س. پ، ل233.
( 22) سه‌ڵاح ڕه‌شید: س. پ، ل250.
(23 ) ڕ‌اپۆرتێكى كه‌ناڵى NRT له‌سه‌ر ڕووداوى 31ى ئاب، له 31ى ئابى 2016، كاتژمێر (8) بڵاوكراوه‌ته‌وه، (تۆماركراو لاى توێژه‌ر).
(24 ) مه‌لا به‌ختیار: كاتژمێرى دواڕۆژى خیانه‌تى ئاب، گۆڤارى (31ى ئاب)، ژماره (6)، ئابى 1997، ل8-10.
(25 ) محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: س. پ، ل570.؛ بۆ زانیارى زیاتر. بڕوانه// كریس كۆچێر:س. پ، ل219.
(26 ) بڕوانه// ئه‌رشیفى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، (پارێزراوه لاى توێژه‌ر).
( 27) هاوڕێ باخه‌وان: س. پ، ل793.
(28) بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ى هێزه‌كانى یه‌كێتى‌و نه‌مانى توانى به‌رگریان، بڕوانه// سه‌ڵاح ڕه‌شید: س. پ، ل253.
(29) محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: س. پ، ل577.؛ هاوڕێ باخه‌وان: س. پ، ل794-795.
(30) ده‌ق له سه‌ڵاح ڕه‌شید: س. پ، ل254.
(31) ده‌ق له مسته‌فا چاوڕه‌ش: س. پ، ل321.
(32) سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ڕۆژى 9/9/1996 دا ئاواره‌ى سنوره‌كانى ئێران بوون، بۆ چوونى جیاواز هه‌یه، ئێران ژمارهیانى به (500) هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندووه، ڕێكخراوى (UN) ژمارهیانى به (80) هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندووه، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى دیكه ئاماژه به (39) هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن. به بۆچوونى ئێمه ڕه‌نگه (39)هه‌زاره‌كه زیاتر له‌ڕاستیه‌وه نزیك بێت. (بڕوانه// كریس كۆچێرا: س.پ، ل22.؛ ئیسماعیل ته‌نیا: سه‌رفه‌رى ڕه‌ش...س. پ، ل28-29).
( 33) كریس كۆچێر: س. پ، ل222.
(34) چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ (وشیار صدیق ئه‌فه‌ندى)، سلێمانى ،3/12/2017.
(35) محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: س. پ، ل577؛ سه‌ڵاح ڕه‌شید:س. پ، ل.253.
(36) بۆ ده‌قى ته‌واوى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى (پ.د.ك). بڕوانه// فاتح ڕه‌سوڵ: س. پ، ل395-396.
(37) چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ (عه‌بدولره‌حمان سه‌نگاوى)، سلێمانى، 22/7/2017.
(38) چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ (فۆاد ڕه‌وف محمد)، سلێمانى، 4/10/2017.؛ چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ (عادل عومه‌ر عه‌لى)، سلێمانى ،5/11/2017.
( 39) چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ (وشیار صدیق ئه‌فه‌ندى)، سلێمانى، 3/12/2017.
(40)چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ(د.ئاكۆ عه‌بدولكه‌ریم شوانى)، سه‌رۆكى به‌شى مێژوو له زانكۆى سلێمانى، سلێمانى، 29/4/2018.
(41)هاوڕێ باخه‌وان: س. پ، ل795.
(42)س. پ، ل222-223.
(43) چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ (وشیار صدیق ئه‌فه‌ندى)، سلێمانى ، 3/12/2017.
(44)ئه‌و زانیارییانه به كارى مه‌یدانى توێژ هر به ده‌ست هاتووه، له میانى سه‌ردانى كردنى بۆ فهرمانگهكانى شارى سلێمانى، بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ناوى به‌ڕێوه‌به‌رى فهرمانگهكانى سلێمانى له ماوه‌ى نێوان ساڵانى 1988-2003، بڕوانه// پاشكۆى ژماره(31).
(45) فاتح ڕه‌سوڵ: س. پ، ل399.
(46) هاوڕێ باخه‌وان: س. پ، ل.795.؛ كریس كۆچێر:هس. پ، ل228.
(47)هاوڕێ باخه‌وان: س. پ، ل.795.
(48)چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ر له‌گه‌ڵ (وشیار صدیق ئه‌فه‌ندى)، سلێمانى، 3/12/2017.